ژانی .. کۆچ …..به‌ندی عه‌لی
نیو سه‌ده‌یه
من هه‌ر له‌گه‌ڵ خۆما ئه‌دوێم
نه‌خۆم وه‌ڵامی دامه‌وه
نهخاری ئازاری دڵیش
هێشتی له‌گه‌ڵ گوڵا بڕوێم
……….
من هه‌وارێ پێده‌زانم
چوار وه‌رزی ساڵ ، به‌بێ وه‌ستان
گه‌ڵای که‌سکی
گه‌نجێتی لێ هه‌ڵده‌وه‌رێ
خه‌ڵکی هه‌واریش پێی ده‌ڵێن
خه‌زانستان
…………..
تاڵی ئاوریشمی ته‌حه‌مول ڕاده‌کێشم
به‌شکو چه‌شنی داوی لاستیک
که‌مێک بکشێت و بێته‌وه
خه‌م ده‌ڵێ ، بێ سوده هه‌وڵت
هه‌ر هه‌توانی زامه دیسان
بهفیراقێک .. ده‌کولێته‌وه
…………….
دیسان ته‌نیایی فرسهرتی هێنا
ئاخر به‌رانه کێویه‌که‌ی روحم
ئه‌مشه‌و له‌ناکاو
گه‌ڕایه‌وه بۆ عومری کاریلهو
بست به‌ستی کێو
ده‌گه‌ڕێ به‌شوێن یادی جارانا
وه‌لێ له‌سایه‌ی ڕێبوارێک ئه‌چم
وێڵ و سه‌رگه‌ردان
عه‌وداڵی کانی .. له‌بیابانا
……………..
ئه‌مشه‌و بارانی غوربه‌تم
لێ ئه‌بارێ ، به‌بێ وه‌ستان
ئه‌مشه‌و ده‌فی دڵم ته‌نیا
خه‌م ئه‌ژه‌نێ بۆ به‌دمه‌ستان
ئه‌مشه‌و سوژنی ته‌نیایی
په‌ڕۆی دڕاوی ته‌مه‌نم ئه‌دورێته‌وه
ئه‌مشه‌و ، لاستیکی قه‌ده‌رێ
یادهکانم ئه‌سڕێته‌وه
ئه‌من پیر بووم
یان ئه‌وه زه‌مه‌نه پیره
ئه‌من ته‌نیام
یان ئه‌وه جه‌رخی ڕۆژگاره گۆشه‌گیره
………………..
بووم بهشهقشهقه به‌ده‌ستی
مناڵی ڕۆژگاره‌وه
ده‌ڵێی په‌نجه‌یه‌کی تینوم
به‌به‌رۆکی خاره‌وه
گا به‌دست بێ میهری یارو
گا به‌ده‌ست پیلانی غه‌دری
زومره‌یه‌ک .. ئه‌غیاره‌وه
………..
به‌ر له‌بیست جۆزه‌ردانی ته‌مه‌ن
لوله‌ی تاپڕێکی ژه‌نگاوی و
چاوی زه‌قی
ڕاوچیه‌کی یه‌کجار ده‌به‌نگ
چۆله‌که‌ی دڵمی ته‌ره کرد
له‌ئاسمانه شین پۆشه‌که‌ی دارستان و
فێره به‌زمی گه‌رمیان و کوێستانی کردم
وه‌لێ ئه‌مڕۆ . ئه‌وه‌نده‌ی مه‌رگ
له‌نه‌ریتی کۆچ بێزارم
سه‌مای مه‌له کۆچه‌ریه‌کان په‌ستم ئه‌کا
……………..
خه‌تای کێیه
ئه‌ستێره له‌کۆچی کشان په‌شیمانه‌و
په‌ڕه‌نده‌ی پیر
لهفیزی شه‌قه‌ی باڵ که‌وتووه
ئه‌وه ئاسمانه وا لێڵه
یان به‌یانی موحیبه‌ته بوومه لێڵه
………….
دوای هه‌ر گیان کێشانی کۆچێ
کهدێمهوه
بستێ له‌به‌ژنی ته‌نیاییم
زیاتر ده‌بێ و واهه‌ست ده‌که‌م
قه‌ره‌ج تر .. بووم
…………….
گه‌یشتومه‌ته رۆخی سه‌بر
گه‌یشتومه‌ته ترۆپکی ئۆقره لێبڕان
گه‌یشتومه‌ته
ئاخه‌رین وێستگه‌ی بێزاری
بێزاری له‌شاخ و ده‌ریاو له‌ئاسمان و
له‌گشت هێڵه ته‌ریبه‌کان
گه‌یشتومه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی
لهکۆچدا ، هیچی تر نیه
غه‌یری گه‌نج بوونه‌وه‌ی زام و
پیربوونی چاو
له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ی چاوه‌ڕوانی و
سپی بوونی پرچی ژیان
به‌دیار ته‌رمی موسافیرێکی مه‌سته‌وه
داخ .. که‌بێ مروه‌تی ئه‌ی کۆچ