نزیكتر له خوێن، نزیكتر له جه‌نگه‌ڵ
ماوه‌یه‌كه شاری سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی كوشتنی به‌خۆوه بینیوه. له سه‌ربڕین كوشتنی هاوڵاتیانه‌وه بۆ سوتاندن و پارچه‌پارچه‌كردنی ئافره‌تێك و، دواتر شه‌ڕی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی دا ڕوو ده‌ده‌ن، ده‌ركه‌وته‌ی چه‌ندین قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بهجهنگهڵكردنی ئه‌م شاره‌ن. ئه‌م لێشاوه له كوشتن و ڕفاندن بێشك ده‌ستی ده‌بێت له دروستكردنی دۆخێك لێوان‌لێو له ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌نێو تاكه‌كانی ئه‌م شاره‌دا.
له هه‌ر شوێنێك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو ئه‌وا دۆخێكی ته‌واو نائاسایی له‌ئارادایه. دۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان دۆخێكه لێوان‌لێو له نه‌هامه‌تی و ژیانی قورس و نه‌بوونی سه‌رمایه و نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی. له دۆخێكی وادا ئیدی ته‌واو هه‌ست به‌و ڕاستیه ده‌كه‌ین كه تاكه‌كانی وه‌ها كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه ته‌واو ناته‌ندروستن، تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه له دۆخێكی ده‌رونی ته‌واو ناجێگیر و دڵه‌ڕاوكێدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن كه تۆزقاڵێك دڵیان به‌م بارودۆخه خۆش نیه.هه‌ركاتێك مرۆڤ حه‌زی به‌وه كرد كه بكوژرێت، یاخود كه‌سێك بكوژێت، ئه‌وا بێشك ڕقێكی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ ژیان. هه‌ر كاتێك مرۆڤ ڕقی له ژیان بوو ئیدی لای ئاساییه خوێن بڕێژێت. خوێنڕشتن له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردا به‌رامبه‌ر به به‌شاربوون گومانمان لا درست ده‌كات.
له‌گه‌ڵ فراروانبوونی شار و به‌رزبوونه‌وه‌ی بینا و زیادبوونی سوپهرماركێتدا كوشتن و ڕفاندن و ئه‌تككردن له شوێنه جیاجیاكانی شاردا هه‌ست پێده‌كرێت. چه‌نده بمانه‌وێت له‌گه‌ڵ عه‌سری مۆدێرنه و ته‌كنه‌لۆژیادا خۆمان بگونجێنین، به‌ڵام ناتوانین درۆ له‌گه‌ڵ خۆماندا بكه‌ین و ڕه‌فتاری بهربهرئاسامان ئاشكرا ده‌بێت. پێیه‌كمان له‌ناو مۆدێرنه‌دایه و پێیه‌كه‌ی تریشمان له جیهانی سه‌له‌فیه‌تدا، به ڕوخسار له مرۆڤگه‌لێكی لێبورده و تۆلێرانس ده‌چین، به‌ڵام له هه‌ناوی خۆماندا ڕۆحی گورگمان هه‌ڵگرتووه‌و ده‌ستمان سوره به كوشتنی ژنانێكه‌وه كه ڕه‌نگه تاوانه‌كه‌یان هه‌ر ئه‌وه‌نده بووبێت، كه ویستبێتیان به ئازادی موماره‌سه‌ی ژیان بكه‌ن.
كاتێك شار خوێنی تێدا ڕژا، ئیدی ده‌بێت به گومان بین به‌رامبه‌ر ئه‌و دروشمانه‌ی كه كه‌ڵه‌كه‌بوونی خانووه‌كان ناو ده‌نێن شار. كاتێك شار مافی منداڵانی تێدا پێشێل كرا، كاتێك نێرینه‌كانی شار موماره‌سه‌كردنی ئازادانه‌ی ژنان به زیاده‌ڕۆیی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن، كاتێك كۆڵانه‌كانی شار لێوان‌لێو بوو له چه‌كداری خێڵه‌كان و شه‌ڕه ته‌قه‌ی كوڕانی عه‌شیره‌ت، ئه‌وا درۆ له‌گه‌ڵ خۆماندا ده‌كه‌ین گه‌ر بڵێین له شاردا ژیان ده‌گوزه‌رێنین.
به‌رامبه‌ر به دۆخێكی وا نائارام و لێوان‌لێو له دڵه‌ڕاوكێ به ده‌ره‌جه‌ی یه‌ك ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسیاره. ده‌سه‌ڵاتێك نه‌توانێت له‌نێوان دیوه‌خان و هۆڵی دادگادا جیاوازی ڕیشه‌یی بدۆزێته‌وه، نوخبه‌ی سیاسی هه‌ر خه‌ریكی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و پڕكردنی گیرفانی بێت و خه‌ڵك فه‌رامۆش بكات، ئیدی دۆخێك دروست ده‌بێت كه خه‌ڵك هیچ ئینیمایهكیان بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت و پێكه‌نینیان به دروشم و قسه‌كانیان بێت كه بۆ یه‌ك چركه بڕ ناكات و جێبه‌جێ ناكرێت. ئه‌و فه‌سادیه ئیداریه‌ی كه ئۆفیسه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی گرتۆته‌وه بێشك ده‌ستی هه‌یه له ڕمانی لایه‌نی ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی و ئه‌خلاقی و گۆڕینی شار به جه‌نگه‌ڵێكی گه‌وره كه هه‌ر كه‌سه و ژن و منداڵی خۆی بكوژێت و یاسایه‌كیش نه‌بێت لێیان بپرسێته‌وه.
سه‌رجه‌م ڕێكخراوه حكومی و ناحكومی و ڕێكخراوه‌كانی ژنان و منداڵان به‌رپرسیارن له‌وه‌ی كه شار خه‌ریكه ده‌بێته جه‌نگه‌ڵێكی گه‌وره. ئه‌وان پێویستیان به‌وه هه‌یه ئه‌و دۆخه ناله‌باره هه‌زم نه‌كه‌ن و واز له دروشم و قسه گه‌وره‌كانیان بێنن كه تۆزقڵێك ده‌ستی نیه له گۆڕانی ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌دا.
كاتێك شار یاسایه‌كی نه‌بوو كه له تاوانباران و گه‌نده‌ڵچیه‌كان و پارهخۆرهكان و پیاوكوژان و جاشه‌كانی دوێنێ بپرسێته‌وه، ئیدی ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین كه شار یاسای دارستانی تێدا جێبه‌جێ بكرێت و ته‌نها ئاژه‌ڵه گه‌وره‌كان ده‌توانن كۆنترۆڵی دارستان بكه‌ن و گیانداره ناسك و ده‌ستوپه‌نجه ناسكه‌كان هه‌میشه ده‌بنه خۆراكی دڕنده‌كان. شار ئیستا ته‌واو له دارستان ده‌چێت. گومان و ترس و دڵه‌ڕاوكێكان تادێت زیاتر ده‌بێت و نوخبه‌ی سیاسیش سه‌رگه‌رمی ئاره‌زووه شه‌خسیه‌كانی خۆیه‌تی .
كاتێك شار بوو به جه‌نگه‌ڵ ئیدی ده‌بێت خۆمان بۆ جۆرێكی تر له ژیان ڕابێنین، ژیانێك لێوان‌لێو له خوێن و ترس و دڵه‌ڕاوكێ.
عه‌زیز ڕه‌ئووف
Azizrauf75@yahoo.com