نائومێدم مه‌كه هاوڕێم، من ئه‌مرم،
دۆستم ئه‌م وشانه بشاره‌وه، وا مه‌سیح هات!
بۆ یه‌كه‌م پیاسه‌م له‌گه‌ڵ ته‌نهایدا!
گۆران ڕه‌ئوف
دونیا خاپوور بوو،
وه‌ختێ تۆ ڕۆیشتی،
ژیان به‌كۆتا گه‌یشت،
كاتێك بۆ دواینجار به‌خه‌تێكی ساده و
له‌سه‌ر ده‌گای ژووره‌كه‌م
نووسیبووت: ماڵئاوا… من ڕۆیشتم.
كۆتایهات خۆری ئه‌م گه‌ردوونه
كه‌كاتێك له ژه‌نینی
ئه‌و پارچه میوزیكه كه‌وتی
خودا به‌دیاری بۆ ناردبووین،
كاتێك تۆ له‌سه‌ر سیله‌ی گهڕهكهكهمانهوه
ده‌ستێكت به‌رزكرده‌وه،
به‌وێنه‌ی ته‌نهایی و
خه‌نده‌یه‌كی جهرگبڕانهت كرد،
به‌ڕه‌نگی مردن و
وه‌ك په‌ڕه‌سێلكه‌یه‌ك فڕیت.
لێكههڵوهشا ئه‌و ڕۆحه‌ی
لهئهشكهوتێكدا و
دوور له‌م ژاوه‌ژاوه‌ی ژیان ده‌ژیا و
عیباده‌تی خودای ده‌كرد،
به‌ته‌واوی له‌ناوچوو ئه‌و شه‌ونمه‌ی به‌یانیانێك
له‌شه‌رمی خۆرهه‌ڵهاتندا ونده‌بوو،
كاتێك له‌و سپێده نهعلهتییهدا
چپاندت به‌گوێمدا و له‌سه‌ر ئیقاعی
مه‌رگ پێتوتم:” ئاگات له ژیان بێت”!
ئه‌و هیوایانه‌ش كه به‌دیار
خه‌نده‌كانی تۆوه پاسهوانبوون،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ڵین نمه‌ی بارانی ئه‌م كۆچهتدا
به‌بێ چه‌تر و به‌بێ پاڵتۆ له‌سه‌رمادا مردن،
دۆستم ژیان به‌كۆتا گه‌یشت،
ژیان بوو به غوبار خانم،
تازه نامه بۆمن مانای نییه،
ئیدی مه‌رگ سهیردهكا و
پێده‌كه‌نێ،
كاتێك به‌دیار كۆتا نامهتهوه
ده‌گریه‌م.
ئیدی تووڕه‌بوون پیاسه دهكاو
هێڵنجهدا و دواجار
نامه‌كه‌م پێ لوول ده‌كا.
دۆستم به‌ر به‌شه‌پۆلی
ئه‌م برینانه‌ی ڕۆحم بگره
خۆدهتزانی كاتێك ده‌نگت لێبهزدهكردنهوه
له‌ترساندا ونده‌بوون
ده‌تزانی كاتێك هه‌ڕه‌شی
هیوایه‌كی نوێت بۆده‌هێنان
ده‌بوونه تۆز… ده‌بوونه سهراب..
ده‌بوونه گومان.
هاوڕێم لێگه‌ڕێ
باله‌و ساتانه‌وه بیژمێرم..
با لهلێكئاڵانی ڕۆح و ته‌نهاییه‌وه
ده‌ستپێبكه‌م…
با له ده‌نگه ده‌نگی ئه‌و موسافیرانهوه
ئهژماریكهم، چه‌ندجار بلیتی خۆكوشتنیان بڕی و
هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ت پێی دڕاندن،
لێگه‌ڕێ بابه‌دڵی خۆم
بیژمێرم…
ئه‌و ساتانه‌ی له‌ته‌نیشت په‌نجه‌ره‌كه‌مه‌وه
داده‌نیشتم و له‌گه‌ڵ درۆكانی خه‌یاڵمدا
سیگارم ده‌كێشا.
با بیژمێرم…
كاتێك به‌ته‌نها ده‌نووستم و
گۆرانیم بۆ وێنه‌كانت ده‌وت.
با لهتووڕهبوونهكانی نێوان
خۆم و كتێبه‌كانه‌وه حیسابیكهم.
چه‌ند دانه‌یانم كوژانده‌وه،
چه‌ندی تریانم پارچه پارچه‌كرد.
هاوڕێم تۆ له‌كوێی؟
خانم وا واده‌ی گه‌ردوون كۆتایهات!
من له‌م نه‌رمه ڕێیانه‌ی ژیان و
له‌م بێباكییه‌ی تۆدا دیقهكهم.
له‌م ساتی سوتانی پێشبینییه‌دا
حاڵم تێكهچێ،
له‌م شه‌وه‌زه‌نگی بیابانه دوورانه‌دا
وهڕسئهبم و دواجار تۆز دامهپۆشێ.
تۆ له‌كوێی ڕوناكیم… تۆ له‌كوێی؟
تازه ژیان به‌كۆتا گه‌یشت.
ئیدی مه‌رگ له‌به‌ر ده‌رگایه‌و
واخه‌ریكه كۆتا چركه تۆماره‌كا،
تازه خۆری ژیانم بۆئه‌به‌د گیرا و
نائومێدی بووه ئاشنام.
تۆلهكوێی خانم… تۆ له‌كوێی.