گرنگی خۆشهویستیو سۆزی دایك بۆ منداڵ
منداڵ پێویستییه‌كی زۆری به سهرپهرشتیو خۆشهویستیو سۆز هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن باوك‌و دایكه‌وه چونكه هه‌ردووكیان به‌رپرسن له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵدا، كاری هه‌ردووكیان كارێكی گرنگه، به‌ڵام سۆز‌و خۆشه‌ویستی دایك كاریگه‌ری ته‌واوی خۆی له‌سه‌ر منداڵ هه‌یه چونكه ماوه‌یه‌كی زۆرتر له‌گه‌ڵ دایكیدایهو به‌تایبه‌تی له‌و ته‌مه‌نه‌شدا كه‌له‌گه‌ڵ دایكیدایه زیاتر پێویستی به‌سۆزو خۆشه‌ویستی هه‌یه كه‌بێگومان كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردن‌و گه‌شه‌و ده‌رونی منداڵ ده‌كات.ژان ژاك ڕۆسۆ ده‌ڵێت(هیچ سۆزێك ناگاته سۆزی دایك بۆ منداڵه‌كه‌ی) چونكه سۆز‌و خۆشه‌ویستی پێویستیه‌كی هێنده به‌سوودن كهنهبوونیان به‌رامبه‌ر منداڵ كارێكی نه‌رێنی(سلبی) ده‌كاته سه‌رمنداڵ، چونكه ئه‌گه‌ر له‌منداڵیدا بێبه‌ش بوو لهسۆزو خۆشه‌ویستی دوورنیه له‌دواڕۆژدا كه‌سێكی لێده‌ربچێت كهسۆزو خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر نزیكترین كه‌سیش نه‌بێت. سوكرات ده‌ڵێ: (دڵی ئافره‌ت گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی خۆشهویستیو دڵسۆزییه هه‌موو كارێكی گرنگ ئافره‌تێكی له‌پشته‌وه‌یه). بۆیه ده‌بێت وای دابنێین كهپهروهردهكردنی منداڵ ته‌نیا ئه‌ركێك نییه كهدایكو باوك پێی هه‌ڵبسن ، به‌ڵكو له‌هه‌مان كاتیش‌دا كارێكی مرۆڤایه‌تییه. ئه‌گه‌ر هاتوو له‌خێزانێكدا باوك‌و دایك یه‌كتریان خۆشویستو خێزانێكی به‌خته‌وه‌ربوون ئه‌وا منداڵیش به‌ری ئه‌و خۆشه‌ویستییه دهخواتو كاردانه‌وه‌شی له‌ژیانیدا به‌باشی دهبێتو كه‌سێكی ئاسووده ده‌رده‌چێت. به‌لزاك ده‌ڵێت: (پیاوان ده‌ستكردی دایكیانن) كه لێره‌دا گهورهییو پیرۆزیی دایك بۆ مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێت یان، ڕۆژهه‌ڵات ناسی فه‌ڕه‌نسی جۆفیری له‌وته‌یه‌كیدا ده‌ڵێت: (ئافره‌ت پێوانه‌ی پێشكه‌وتنی گه‌له) كهگرنگیو دڵسۆزی ئافره‌ت ده‌سه‌لمێنێت لهپیرۆزترینو به به‌هاترین كاردا كه‌ئه‌ویش پێشكه‌وتنی گهلو نیشتمانه .یان چیرۆك نووسی رووسی دۆستۆفسكی ده‌ڵێت: (دایكم بوو فێری به‌زه‌یی كردم) كه‌واته دایك قوتابخانه‌یه‌كه تیایدا منداڵ وانه‌ی سۆز‌و خۆشهویستیو به‌زه‌یی فێرده‌بێت ،باخچه‌یه‌كه چه‌نده‌ها گوڵی قه‌شه‌نگی په‌روه‌رده‌ی گرتووه .(جین)ی ده‌روون ناس ده‌رباره‌ی كه‌سێتی منداڵ ده‌ڵێت: (كه‌سێتی منداڵ هه‌ر له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ته‌مه‌نییه‌وه داده‌مه‌زرێت) كه‌ئه‌ویش كاتێك له‌ئامێزی دایكدایهو به‌شنه‌ی سۆز‌و شه‌ماڵی خۆشه‌ویستی ده‌یلاوێنێت. شكسپیر ده‌ڵێت: (له‌جیهاندا سه‌رینێك نییه نه‌رمتربێت له‌باوه‌شی دایك‌و گوڵێك نییه له‌ده‌می دایك جوانتربێت) كه‌ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌كه‌و له‌لای هه‌مووان به‌ڕوونی دیاره. (جۆن بۆلب)ی ئینگلیزی ده‌رباره‌ی سۆز‌و خۆشه‌ویستی دایك بۆ منداڵ ده‌ڵێت: (خۆشه‌ویستی دایك بۆ منداڵه‌كه‌ی له‌میانی ساڵانی یه‌كه‌می ته‌مه‌نییه‌وه رۆڵێكی گرنگ بۆ گه‌شه‌كردنی لهشو هۆشو كه‌سیه‌تی دهبینێتو ده‌پرژێته سه‌رژیانی دواڕۆژی) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: خۆشه‌ویستی دایك ڤیتامینێكه بۆ منداڵه‌كه‌ی چونكه. به‌خۆشه‌ویستی ده‌رونی خامۆش‌و ویژدانی هێمن ده‌بنه‌وه‌و پشت به‌خۆی دهبهستێتو به‌بێ ترس به‌رهه‌ڵستی ژیان دهكاتو سه‌رده‌كه‌وێت)ئه‌وسا وای لێ دێت كه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌ری به‌باشی خۆی بگونجێنێت.
بۆئه‌م بابه‌ته سوودم له‌كتێبی (له‌پێناوی په‌روه‌رده‌ی مناڵ‌دا) وه‌رگرتووه نوسینی (یه‌عقوب قه‌ساب)
له رۆژنامه‌ی رێوان دا بلاِو كراوه‌ته‌وه…