چێشتخانه باشه‌كان داده‌خرێن!
له‌و رۆژانه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێك چووین له چێشتخانه‌یه‌ك نان بخۆین، پێم وتن: ئه‌گه‌ر دۆخهكهتان به دڵ نه‌بوو، زویر مه‌بن، چونكه چێشتخانه باشه‌كان داخراون!! ئه‌وه‌ی به‌و براده‌رانه‌م وت، له ڕووكاردا ڕسته‌یه‌كی كۆمیدی بوو كه زیاتر له نوكته ده‌چوو، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا ڕسته‌یه‌ك بوو تا سه‌ر ئێسقان تراژیدی. له شارێكدا چێشتخانه و كه‌بابخانه باش و به ناوبانگ و گرانبه‌هاكان، ببنه شوێنی ساغكردنه‌وه‌ی گۆشت و مه‌عكه‌رۆنی به‌سه‌رچوو، مرۆڤ چۆن ده‌توانێت هه‌ست به ئارامی و ئۆقره بكات؟ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌باره‌ت به‌داخستنی چێشتخانه‌كانی شاری سلێمانی بیستمان، ڕایانچڵهكانین. ده‌كرێت و ده‌بێت له زۆر ڕووی جیاوازه‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت. ئاخۆ چێشتخانه و كه‌بابخانه‌كانی دیكه كه دانه‌خراون مه‌رجی ته‌ندرووستیان تێدایه، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هێشتا لیژنه‌كان فریا نه‌كه‌وتوون به‌سه‌ریان بكه‌نه‌وه؟ من نازانم لیژنه‌كان كوێیان به‌سه‌ر كردۆته‌وه و كوێ ماوه به‌سه‌ری بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێم وایه ئه‌و چێشتخانه و كهبابخانانهی كه مه‌رجی ته‌ندروستییان تێدایه و به سه‌لامه‌تی له ژێر ده‌ستی لیژنه‌كان ده‌ر ده‌چن، زۆر كه‌م و ده‌گمه‌نن. خۆزگه لیژنه‌كان زۆرتر و چالاكتر ده‌كران و ده‌سه‌ڵاتی زیاتریان پێ ده‌به‌خشرا. به بڕوای من وه‌كچۆن پێویسته هه‌موومان ده‌ستخۆشی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ین و سوپاسیان بكه‌ین كه ئێمه‌یان له كۆمه‌ڵێك به‌ڵا ئاگادار كردۆته‌وه. هه‌ر ئاواش ده‌بێت گله‌ییان لێ بكه‌ین كه بۆچی تا ئێستا به‌م كاره هه‌ڵنه‌ستاون؟ خۆ حكومه‌ت دوێنێ درووست نه‌بووه، ئه‌م هه‌موو ساڵه بۆچی ڕێیان به هه‌ندێك خه‌ڵك داوه ژه‌هر ده‌رخواردی هاوڵاتیان بده‌ن؟ بۆچی هه‌ڵكشانی به‌رده‌وام و نائاسایی ژماره‌ی تووشبووان به شێرپه‌نجه ڕاینهچهڵكاندوون؟ من له‌م ده‌رفه‌ته كورته‌دا جگه له جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر داواكردنی به‌خشینی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به لیژنه‌كان، پێشنیاز ده‌كه‌م: سزاكانیش قورس‌تر بكرێن، به بڕوای من ناكرێت سزاكان له غهرامهدا كورت بكرێنه‌وه، ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه هۆی دروستكرنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر هاوڵاتیان، توندترین سزا بدرێن. له كۆتاییدا: وێڕای ده‌ستخۆشیم بۆ هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، كه بایه‌خی باشیان به‌م كێشه‌یه دا، پێشنیاز ده‌كه‌م كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌یش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به هه‌ند وه‌ربگرن، چونكه مه‌سه‌له‌یه‌كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ژیانی خه‌ڵكێكی زۆره‌وه هه‌یه.
• گۆشه‌ی راز و نیاز ، كوردستانی نوێ، ژماره (5773) 7 / 9 / 2012