ترۆپكی خۆشه‌ویستی له شیعره‌كانی _ په شێو_دا
چه مكی عه شقوخۆشهویستی, پانتایه‌كی به‌رفراوانیان له ئه‌زموونی ئه‌ده‌بیات به گشتی‌و له نێویشیاندا شیعر به تایبه‌تی داگرتوه. به‌راده‌یه‌ك له زۆر كاتدا, ئهزموونو شوناسی شیعری به شێك له شاعیران, په‌یوه‌سته به ئه‌زموونی خۆشه‌ویستییانه‌وه له ژیاندا. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌مكه له ئه‌زموونی نووسینیاندا بهێنینه ده‌ره‌وه, ئیدی ئه‌زموونێكی شیعریان بۆ نامێنێته‌وه. به‌و مانایه‌ی له رێی عشق‌و خۆشه‌ویستییه‌وه شیعره‌كانیان ده‌ناسرێته‌وه. بۆنموونه وه‌ك:ئه‌راگۆنی شاعیری ناوداری فهرهنسیو نزاری قه‌بانی شاعیری ناوداری عه‌ره‌ب. بگره به شێك له بۆ چوونه‌كان لایان وایه, ئه‌گه‌ر ئه‌لیزاو به ڵقیس نه‌بوونایه, ئه‌وا ئه‌و دوو شاعیره, هێنده نه‌ده‌ناسران. وه‌لێ له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یان شیعریان له باره‌ی خۆشهویستهكانیانهوه نووسیوه,ئیدی بوونه دوو شاعیری نێودار.بێگومان خۆشه‌ویستی وه‌ك دیارده‌یه‌كی دهروونیوكۆمهڵایهتیوهاوكات په‌یوه‌ندییه‌كی روحی نێوان مرۆڤه‌كان, رووداوێكی گرنگه له ژیانی مرۆڤه‌كان به گشتی. بگره له هه‌ندێ كاتدا ئه‌و رووداوه ژیانی مرۆڤ به ئاراسته‌یه‌ك ده‌گۆرێت,كه ببێته مرۆڤێكی جیا له‌وه‌ی كه هه‌یه. خۆشه‌ویستی غه‌ریزه‌یه‌كی سروشتییه‌و له ناخی هه‌موومان داههیهو مرۆڤ بێ خۆشه‌ویستی ناژیت.رووبه‌رێكی به‌رفراوان له ئه‌زموونی ئه‌ده‌بیات به گشتی‌و شیعریش به تایبه‌تی,ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌زموونی عشق‌و خۆشه‌ویستییه.تیایدا چیرۆكوسهربوردهی عشقی نێوان مرۆڤه‌كانمان بۆ باس ده‌كه‌ن, له‌وه‌ی كه روویداوه.تاكوئێستاش داستانه‌كانی وه‌ك: مهموزینوشیرینو فهرهادوئهسمهرومامهرو..تد, له نێو ئه‌ده‌بیاتی فۆلكلۆری ئێمه‌دا,به‌زیندووی ماونه‌ته‌وه‌و ,نهوهله دوای نه‌وه گوێبیستی ده‌بن.له كاتێكدا, به درێژایی ئه‌و مێژووه چه‌ندین رووداوی تر روویانداون, كه‌چی له بیر كراون.وه‌لێ ئه‌م داستانانه چونكه په‌یوه‌ندییان به خۆشه‌ویستی هه‌یه, ده‌بینین تاكو ئێستاش ماونه‌ته‌وه. له ئه‌زموونی شیعری كوردیشدا, به گشت قۆناغه‌كانیه‌وه, ئه‌م چه‌مكه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوه. چ له ئه‌زموونی بیۆگرافیای تایبه‌تی شاعیران‌دا, یاخود وه‌ك بابهتوكهرهستهیهكی شیعری.هاوكات ئه‌م خۆشه‌ویستییه,چ خۆشه‌ویستی ره‌گه‌زه‌كه‌ی تر بێت, یاخود خۆشه‌ویستی توخمێكی دیكه‌ی شێوه‌ی نیشتمانوسروشت بێت.كه تیایدا شاعیر گوزارشتی له خۆشه‌ویستی خۆی كردوه, بۆ ئه‌م ره‌گه‌زه.به تایبه‌تیش خۆشه‌ویستی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.
په شێوی شاعیر, یه كێكه له‌و شاعیره دیارانه‌ی ئێمه, كه له پاڵ شیعری نهتهوهییو شۆرشگێری, له پاڵ خۆشه‌ویستی بۆ خاكونیشتمان, شیعری خۆشه‌ویستیشی نووسیوه. به شێكی زۆری شیعره‌كانی گوزارشت له‌و چه‌مكه دهكهنو ره‌نگدانه‌وه‌ی دیارده‌ی عهشقوخۆشهویستین, له ژیانی خۆیدا. به تایبه‌تیش كه‌زۆرجار باس له‌چیرۆكێكی تایبه‌تی ژیانی شاعیر ده‌كرێت, په‌یوه‌ست به ئه‌زموونی خۆشه‌ویستییه‌وه. ئیدی ئه‌م ئه‌زموونه,كاریگه‌ریه‌كی روحیودهروونی گه‌وره له شاعیر دهكاتوله سۆنگه‌ی ئه‌م كاریگهریهتیهوه, چه‌ندین شیعری ته‌ژی له عهشقو خۆشه‌ویستی نووسیوه, له پاڵ هه‌ڵوێسته نهتهوهییو نیشتمانیه‌كانی.خۆشه‌ویستی ره‌گه‌زه‌كه‌ی تر, پانتایه‌كی گه‌وره‌یان له ئه‌زموونی شیعری په شێو داگرتوه.وه‌ك شیعری(كاك)و(نیازم وابوو)و(ئه‌و په‌ری تاسه)و(له‌ده‌ستم دێ)وچه‌ندان شیعری تر.له شیعره‌كانی په شێودا, هه‌ست به خۆشه‌ویستیه‌كی روحی پاكوراستهقینهدهكهین, كه گوزارشته له دنیابینی په شێو بۆ ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ژیان, له ساڵانێكی زووی به‌ر له‌ئێستادا.له‌شیعره‌كاندا,په‌شێو هاوشێوه‌ی هه‌ر مرۆڤێكی دیكه, كه له ژیاندا رووبه‌رووی ئه‌م ئه‌زموونه ده‌بێته‌وه,ههستوسۆزوخۆشهویستی خۆی دهربریوهوگوزارشتی له‌و په‌یوه‌ندییه كردوه,كه ئه‌میش په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی مرۆڤه, بۆهه‌ر ره‌گه‌زێك له ره‌گه‌زه‌كانی ژیان,به تایبه‌تیش ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.كه جۆره خۆشه‌ویستیه‌كی تایبهتمهندهوبهراورد ناكرێت, له‌گه‌ڵ هیچ جۆره خۆشه‌ویستیه‌كی دیكه. دیاره ئه‌مه‌ش بۆ سروشتی ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه روحی‌و ده‌روونیه ده‌گه‌رێته‌وه, كه مرۆڤه‌كان به یه‌كتری ده‌به ستێته‌وه. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه بگره له زۆر كاتدا,له ئه‌زموونی خۆشه‌ویستی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا,پرۆسه‌ی دۆنادۆن دێته كایه‌وه,واته تێكه‌ڵاوبوونی روحی نێوان هه‌ردووكیان, تا ئه‌و رداهیهی ده توێنه‌وه له یه‌كتری. به مانایه‌كی تر له ئه‌زموونی خۆشه‌ویستیدا,هه‌ردوو ره‌گه‌ز بوونی خۆیان له بوونی یه‌كتر ده‌بینه‌وه.هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات كاتێ مرۆڤ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات,كۆتایی به ژیانی خۆی بێنێت.چونكه به تێگه‌یشتنی خۆی, ژیانی ئه‌ویش دوای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كۆتایی هاتوه.ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌و ئاوێزانبوونه روحیه‌ی نێوان خۆشه‌ویسته‌كان.بێگومان تاكه دیارده‌یه‌ك له ژیانی مرۆڤه‌كاندا,كه بشێ پێوانه نه‌كرێت, راده‌ی خۆشه‌ویستی ئێمه‌یه بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌مان.به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر سنوور له‌به‌رده‌م هه‌موو دیارده‌كانی دیكه‌ی ژیان هه‌بێت,ئه‌وا له به‌رده‌م خۆشه‌ویستیدا,هیچ سنوورێكی دیاریكراو نییه‌و,ئه‌ندازه‌یه‌ك نییه ئاستی خۆشه‌ویستی ئێمه بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌مان بكێشێت.هه‌ر ئه‌مه‌شه, كاتێ مرۆڤ وه‌سفی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات,هه‌وڵده‌دات ئه‌م خۆشه‌ویستیه هاوشێوه‌ی هه‌موو شتێكی ئه‌م گه‌ردوونه نیشان بدات, ته‌نانه‌ت به مهحاڵیشهوه.له‌و روانگه‌یه‌وه( په شێو)ی شاعیر ده‌ڵێ:_
به‌ڵێنی هیچت پێناده‌م..
ئه‌وه‌نده ده‌زانم ئێستا خۆشم ده‌وێی…
ئێستا وه‌كو هیمۆگڵۆبین…
لهنێوخوێنمدا ده‌گه‌رێی…
په‌شێوی شاعیر, به‌مه‌زنده‌ی خۆی نایه‌وێت, پێوانه‌ی ئه‌وه بكات, كهچهنێ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆشده‌وێت.یاخود به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێ بدات,كه‌راده‌ی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ده‌ربخات,وه‌لێ ئه‌وه‌ش ده‌زانێت وه‌ك هیمۆگلۆبین, له نێو خوێنی دایه.هیمۆگلۆبین پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی خوێنه‌و, كه ئه‌و توخمه نه‌بوو خوێن نابێت. كه خوێنیش نه‌بوو, ژیانی مرۆڤ نابێت.واته مرۆڤ به بێ ئه‌و توخمه له پێكهاتی جه‌سته‌یدا, بۆ چركه‌یه كیش ناژیت. بۆیه ده‌بینین په شێوی شاعیر خۆشه‌ویستی خۆی بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی, وه‌ك ئه‌و پێكهاته نیشانداوه,به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌بیت, ژیانی په شێویش نابێت. كه‌چی سه‌یر له‌وه‌دایه هێشتا له روانگه‌ی شاعیر, ئه‌و به‌ڵێنه نه‌دراوه كه پێوانه‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌و بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی چه‌نده.له كاتێكدا ده‌بێ له‌وه زیاتر سنوورێك هه‌بێ له خۆشه‌ویستی شاعیر بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌ڵێنی پێبدات؟ئه‌وكات چۆن گوزارشت له‌و هه‌سته ده‌كرێت؟ كه راده‌ی پهیوهندیوخۆشهویستی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز دیارده‌كات.بێگومان ئه‌مه‌ش هێمایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌رگیز له به‌رده‌م خۆشه‌ویستیدا, خاڵێكو پێوانه‌یه‌ك نییه,كه سنووره‌كانی خۆشه‌ویستی دیاربكات.وه‌ك ئه‌وه‌ی په شێو كه به‌ڵێن به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نادات,چه‌ندی خۆشده‌وێت, وه‌لێ له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بۆ ئه‌و بوه به هیمۆگڵۆبینی خوێن.لێره‌وه‌ش ژیانی شاعیر ئاوێزان بووه به ژیانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی, چونكه وه‌ك باسمان كرد, ئه‌گه‌رئه‌و پێكهاته‌یه نه‌بێت له خوێنی مرۆڤدا,ئه‌وا ژیانیش نابێت.ئه‌مه‌ش سرووشتی خۆشه‌ویستی نێوان مرۆڤه‌كانه به تایبه‌تیش هه‌ردوو ره‌گه‌زی جیاواز.
له راستیدا یه كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی خۆشه‌ویستی,نێوان مرۆڤه‌كان ئه‌وه‌یه, كه ژیانیان ئاوێته‌ی یه كتری دهكهنوبوونی خۆیان له بوونی یه‌كتری ده‌بینه‌وه.بۆیه كاتێ دوومرۆڤ له ئه‌زموونكردنی خۆشه‌ویستی نێوانیان دانه,ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌ك ژیانیان به‌یه‌كتریه‌وه گرێده‌ده‌ن,تاراده‌ی ته‌واوكردنی ژیانی یه كتری.هه‌رئه‌مه‌شه واده‌كات, كاتێ مرۆڤ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات, ئه‌ویش كۆتایی به ژیانی خۆی بێنێت.چونكه له روانگه‌ی ئه‌ودا, زه‌مه‌ن له‌و شوێنه ده‌وستێ, كه ژیانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌ویش كۆتایی دێت.بۆیه له ئه‌زموونكردنی خۆشه‌ویستی نێوان مرۆڤه‌كاندا, بوونوژیان ئه‌وه‌نییه كه له بنه‌ره‌تدا ده‌بینرێن,به ڵكو هه‌موو ژیان به‌و ساتانه ده‌به سترێتهوه, كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی تیادایه. واته بوون‌وژیانی ئه‌و لێره‌دا په‌یوه‌سته به بوون‌وژیانی مه‌عشوقه‌كه‌ی. هه‌ر كاتێكیش, زه‌مه‌نی ئه‌و عه‌شقه كۆتایی هات, به مانا روحی‌و ده‌روونیه‌كه‌ی,ئه‌وا زه‌مه‌نی فیزیكیش كۆتایی دێت.كه پێوانه‌یه‌كه بۆ ژیانی ئاسایی ئێمه. بۆیه له زۆر كاتدا, له پرۆسه‌ی خۆشه‌ویستیدا, زه‌مه‌ن به مانا فیزیكیه‌كه‌ی كه رۆژومانگوساڵ ده‌گرێته‌وه,هه‌ستی پێ ناكرێت‌و ههمووزهمهن وابه‌سته‌یه, بهوزهمهنه ده‌روونیه‌ی كه له ناخی, ههردووخۆشهویستهكه بوونی هه‌یه, كه‌ئه‌ویش ساته‌كانی ئاوێزانبوونوگۆرینهوهی راز‌و نیازه بۆ یه‌كتری. له‌و روانگه‌یه‌وه په شێوی شاعیر ده‌ڵێ:_
تا تۆم هه‌بێ ئازیزم…
من چیم له مانگوساڵه…
لهوكۆپڵه شیعریه‌دا, په شێوی شاعیر تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه په‌یوه‌سته به ئازیزه‌كه‌ی,كه ته‌نانه‌ت هه‌موو زه‌مه‌ن له چاوی ئه‌ودا ببینێته‌وه.په‌شێو, پشت ده‌كاته زه‌مه‌نی فیزیكیوگوێ بهمانگورۆژوساڵهكان ناداتوههموو زه‌مه‌ن ده‌به ستێته‌وه, به بوونی ئازیزه‌كه‌ی.هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێت: چی له مانگ‌و ساڵه. كه‌واته بۆ مرۆڤی عاشق وه‌ك باسمان كرد,زه‌مه‌ن ئه‌وه‌نییه كه چركه‌كان ده‌ژمێرێت, به لكو زه‌مه‌ن وابه‌سته‌یه به بوونی مه‌عشوق هه‌ر كاتێكیش زه‌مه‌نی ده‌روونی نێوان,ئه‌و دوو عاشقه كۆتایی هات, ئیدی زه‌مه‌نیش به مانا فیزیكیه‌كه‌ی كۆتایی دێت. به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ر كاتێك,په‌یوه‌ندی نێوان دوو عاشق به‌رده‌وامی هه‌بوو,ئه‌وا زه‌مه‌نی فیزیكی ئه‌و بایه‌خه‌ی نابێت. دیاره ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌و ئاوێزانبوونه روحیه‌ی نێوان دوو مرۆڤ له ئه‌زموونكردنی چه‌مكی خۆشه‌ویستیدا.به‌و مانایه‌ی دواجار هه‌موو زه‌مه‌ن, له چركه‌كانی نێوانیان ده توێنه‌وه.ئه‌مه‌ش گه‌وهه‌ری راسته قینه‌ی عشقه,كه جه‌سته‌و روحی دوو مرۆڤ, له بۆته‌یه‌كدا ده‌توێنێته‌وه‌و ده‌یانكات به‌یه‌ك مرۆڤ.كه هاوشانی یه‌كتری بن له ژیاندا‌و به بێ بوونی یه‌كتر هه‌ڵنه‌كه‌ن.بۆیه كاتێ ئه‌و ئاوێزانبوونه روحیه دروست ده‌بات, ئه‌وا دیارده‌كانی مهرگو ژیانیش ده‌بن به یهكومه حاڵه بتوانن به بێ یه‌كتری بژین, یاخود له هه‌ندێ كاتدا هه‌ردووكیان وه‌ك یه كتری, یه ك چاره‌نووس هه‌ڵده بژێرن كه ئه‌و یش مهرگو مردنه.بۆیه ده‌بینین كه‌م نین ئه‌و چیرۆكه تراژیدیانه‌ی, به سه‌رهاتی دوو خۆشه‌ویستمان بۆ ده‌گێرنه‌وه, كه مهرگو دابران له یه كتریان دهكاتو, به هۆیه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆیان دێنن. ئه‌وان چونكه ژیانیان ئاڵاوه‌ته یه كتریو بوونی خۆیان له بوونی یه كتری ده‌بینه‌وه,ئیدی چاره‌نووسی ژیانیشیان به ژیانومهرگهوه, به یه‌كه‌وه گرێده‌ده‌ن.ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌و ئاوێزانبوونه روحیه‌ی عشق له نێوان مرۆڤه‌كاندا دروستی ده‌كات.به راده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر رۆژێك‌و بگره چه‌ند ساتێكی كورتیش دیده‌نی یه كتر نه‌كه‌ن, ئیدی واهه‌ست بكه‌ن ژیانیان ته‌واو بوه.له‌م روانگه‌یه‌وه په شێوی شاعیر ده‌ڵێت:_
له‌و رۆژه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمانیت…
خۆر سبه‌ینان دره‌نگ هه‌ڵدێ..
له‌و ده‌ربرینه شیعریه‌دا په شێوی شاعیر,دابرانی خۆی له خۆشه‌و یستهكهی, وه‌ك یاسایه‌كی فیزیكی‌و گه‌ردوونی وێنا كردوه, كه ئه‌میش هه‌ڵاتنی خۆری به یانیانه.شاعیر لای وایه به یانیان خۆر بۆیه دره‌نگ گزنگهكانی ده‌رده‌كه‌ون,چونكه ئه‌وی له‌گه‌ڵ دانییه. ئه‌گه‌ر خۆر هێمای ده‌ركه‌وتنی رۆژێكی تازه‌و نوێ بێت, له ژیانی ئێمه‌دا,ئه‌گه‌ر خۆر هێمای رۆشناییوبزركردنی تاریكی بێتونیشانهی باوه‌شكردنه‌وه‌ی ئێمه بێت به رۆژێكی دیكه‌ی ژیان, ئه‌وا لای په‌شێوی شاعیر, هیچ له‌و مانایانه نابه خشێت, چونكه ئه‌وی له‌گه‌ڵ دانییه. بێگومان ره‌نگه مه‌به ستی شاعیر لێره‌دا,هه‌ر ته‌نیا ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر نه‌بێت, به ڵكو ده‌شێ نیشتمان بێت.به‌ڵام هه‌ر كامیان بێت, گوزارشت له خۆشه‌ویستی مرۆڤ ده‌كه‌ن,بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی.ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌لاله‌ته ده‌گه‌یه‌نێت, كه له ئه‌زموونی خۆشه‌ویستی نێوان مرۆڤه‌كاندا,كرداری ئاوێزانبوونی روحی دروست ده‌بێت. ئه‌وه دابڕانه, ئه‌و هه‌سته ره‌شبینیه لای شاعیر دروست ده‌كات, كه پێی وابێت خۆر به یانیان دره‌نگ هه‌ڵدێت.له كاتێكدا, له بنه‌ره‌تدا, خۆر هه‌روه‌كو رۆژانی تر ئاسایی ده‌رده‌كه‌وێت,وه‌لێ چونكه شاعیر ئه‌وی له‌گه‌ڵدانییه, ئیدی واهه‌ست ده‌كات, خۆریش له مه‌داری خۆی ده‌رچوه‌و دره‌نگ هه‌ڵدێت.بۆیه شاعیر له میانه‌ی ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌ویتردا,كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شاعیره, واهه‌ست ده‌كات خۆریش به یانیان دره‌نگ هه‌ڵدێت.ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كات, كه له پرۆسه‌ی عشقوخۆشهویستی, نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا,زه‌مه‌نی فیزیكی ئه‌و بایه‌خه‌ی نییه.چونكه وه‌ك باسمان كرد له‌و كاتانه‌دا هه‌موو زه‌مه‌نی فیزیكی له زه‌مه‌نی ده‌روونیدا, به‌رجه‌سته ده‌بێت.به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ردوو خۆشه‌ویست, ئاوێزانی یه‌كتری بن, ئیدی زه‌مه‌ن له‌و چه‌ند چركانه دایه‌و, به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ركاتێ,له یه‌كتری دووركه‌وتنه‌وه‌و دابران, ئیدی له روانگه‌ی ئه‌وان زه‌مه‌نیش ده‌وه‌ستێت.كه‌واته زه‌مه‌نی نێوان دووعاشق به‌رله‌وه‌ی زه‌مه‌نی فیزیكی بێت, له بنه‌ره‌تدا زه‌مه‌نی ده‌روونییه. به‌و مانایه‌ی زهمهنوشوێن,له‌و ساتانه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بن,كه دوو خۆشه‌ویست ئاوێزانی یه‌كتر ده‌بن,به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌زه‌مه‌نی ده‌ره‌وه‌ی,ئه‌و بهیهكهوهبوونهوهیان بكه‌نه‌وه,كه زه‌مه‌نی فیزیكیه.هه‌ر ئه‌مه‌شه وا له په شێوی شاعیر ده‌كات,كه ساته‌كانی دابڕانی له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی,بهوساتانه بچوێنێت,كه رۆژی تیادا دره‌نگ هه‌ڵدێت. ئه‌گینا له بنه‌ره‌تدا,خۆر ئاسایی هه‌روه‌ك رۆژه‌كانی تر,له كاتی خۆی هه‌ڵدێت.وه‌لێ چونكه په‌شێو دووره له ئازیزه‌كه‌ی, ئیدی واهه‌ست ده‌كات,خۆریش دره‌نگ هه‌ڵدێت.له‌راستیدا له به‌شێكی زۆری شیعره‌كانی په‌شێودا,هه‌ست به گوزارشتكردنێكی جوانی چه‌مكی عهشقوخۆشهویستی ده‌كه‌ین,بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی. به‌راده‌یه‌ك,كه ده‌توانین به ترۆپكی خۆشه‌ویستی,له شیعره‌كانیدا نیشانی بده‌ین.به‌و مانایه‌ی به شێوه‌یه‌كی هێنده هونهریو ئستاتیكیانه,گوزارشت له‌و چهمكهدهكات,كه پێشتر گوێبستی نه‌بووین.وه‌ك ئه‌و شیعره‌ی خواره‌وه كه‌ده‌ڵێ:_
گه‌ر سێوێك بوو له‌تی ده‌كه‌م..
له‌تێك بۆ خۆم..له‌تێك بۆتۆ…
بزه‌یه‌ك بوو..له‌تی ده‌كه‌م..
له‌تێك بۆ خۆم..له‌تێك بۆتۆ..
خه‌فه‌تێكیش بوو…بهشت ناده‌م..
هه‌ڵیده‌مژم وه‌ك تان‌و پۆ…
بێگومان یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی,كرداری خۆشه‌ویستی به خشینه.به‌ومانایه‌ی هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له ئاستی روحیدا بۆیان دروست ده‌بێت,ئیدی له هه‌موو ناخۆشیوشادیهكاندا هاوبه‌شی یه‌كتر ده‌بن.خۆشه‌ویستی تاكه دیارده‌ی ژیانه, كه‌وا له مرۆڤ ده‌كات,بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به خشنده بێت.نه‌ك هه‌ر ئه‌مه بگره ئاماده‌ی به خشینه, بێ به‌رامبه‌ریش.كه‌م نین ئه‌و مرۆڤانه‌ی له پێناو خۆشه‌ویسته‌كه‌یاندا,ئاماده‌ی هه‌موو قوربانیدانێكن,ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌رگیش بێت.بۆیه په‌شێوی شاعیریش,ئاماده‌یه هه‌رچی خه‌فه‌ت هه‌یه,ههڵیگرێتوبه شی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نه‌دات. ئه‌م شێوازه‌ی گوزارشتكردن له خۆشه‌ویستی له‌لایه‌ن په شێوی شاعیر بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی,به بۆچوونی من لوتكه‌و ترۆپكی خۆشه‌ویستی ده‌گه‌یه نێت.چونكه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده هونهریانهوروحیانه,گوزارشتی له‌و په‌یوه‌ندیه‌ی خۆی كردوه,كه به بۆچوونی من نموونه‌ی كه‌مه له شیعری كوردیدا.بۆیه ئه‌گه بكرێ خۆشه‌ویستی به كێوێكی مه‌زن بچوێنین,ئه‌وا په‌شێو له ترۆپكی كێوهكهدایه….
تێبینی / ئه‌م وتاره له هه‌فته‌نامه‌ی (هه‌واڵ )ژماره (458) له 25-8_2012 بڵاوكراوه‌ته‌وه .