گوزاره له ده‌قی شیعریدا
لێكۆڵینه‌وه
شوناسكردنی گوزاره یان ده‌ربڕینێك له ده‌قدا بۆ خۆی كارێكی ئاڵۆزه ، نه‌خاسمه بۆ ده‌ربڕین و شرۆڤه‌كاری شیعره چڕ و پره دیاره‌كانی ئیمڕۆ له ئه‌زموونی شیعری هاوچه‌رخدا ، به‌ڵگه‌ی هێز و كاریگه‌ری شیعری و په‌رده هه‌ڵماڵینی په‌یوه‌ندییه زیندووه‌كانی نێوان ژانر و ته‌عامول و تهفاعولكردن له گه‌ڵ گوزاره و په‌یوه‌ست بوون به دوێنێ و ئیمڕۆ و سبه‌ینێ له نێو ده‌ریای ئه‌زموون و كانیاوی ته‌عبیره‌كان ، كه به سیاقی تایبه‌ت و گونجاوی ئه‌فسانه یان گوزاره‌ی زیندوو گرێ ده‌درێت ، مه‌غزای فیكری ، به‌رجه‌سته‌بوونی گوزارهیهكه ئه‌فسانه و توخمه‌كانی پێكه‌وه گرێ ده‌دات .
ئه‌گه‌ر شیعر پێویستی به ئیلهامی خه‌یاڵ هه‌بێت ، ئه‌وا خه‌یاڵ به‌هره‌یه‌كی مه‌زنه ، شاعیری راسته‌قینه گه‌ره‌كه له خه‌یاڵكردنه‌وه‌دا زۆر به سه‌لیقه بێت ، رۆمانسییه‌كان تیۆری خه‌یاڵی شیعر به فاكته‌رێك بۆ جیهانی هونه‌ری هه‌ژمار ده‌كه‌ن .
بۆیه ئه‌سته‌مه گوزاره به ساده‌یی بخرێته به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ر ، ده‌توانین به جۆرێكی زانستیانه و ئه‌كادیمیانه رۆچینه ناو لایه‌نه ئیستاتیكیانهكهی هه‌ر ده‌قێكی شیعری به فره باڵه‌كانییه‌وه ، وه‌لێ هه‌ر شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌یه‌كی ده‌ق ناتوانێ ته‌واوی گوزاره‌كان به ده‌سته‌وه بدات ، چونكه هه‌رگیز له شیعری هاوچه‌رخدا یه‌ك شرۆڤه بۆ شیعرێك به واتا یه‌ك مه‌به‌ستی شاعیر به‌دی ناكرێت و ناشێ به ته‌نها یه‌ك دیوی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت ، ئێمه به جۆرێك شرۆڤه‌ی ده‌كه‌ین كه‌سێكی دی به دیوێكی دیكه خوێندنه‌وه‌ی خۆی ده‌كات ، ره‌نگه خودی شاعیریش مه‌به‌ستی دیكه‌ی له پشتی ئه‌و ده‌قه‌وه هه‌بێت ، بۆیه زه‌رووره‌ته ره‌خنه‌گر له شاعیر شاعیرتر بێت ، بتوانێ چه‌ند دیوێك بخاته‌روو ، یان خوێندنه‌وه‌ی دیكه بۆ خوێنه‌ر و ره‌خنه‌گری دیكه جێبهێڵێت ، ده‌نا ئه‌و ده‌قه به شیعری هاوچه‌رخ ئیدی فۆرمی گران بێت یان پاشنوێخوازی بێت هه‌ژمار ناكرێت .
گوزاره ( ده‌ربڕین ) گوزارشت له واتا و هزر و هه‌ست ده‌كات ، كه به هه‌ر رێگایه‌ك ده‌رببڕدرێت یان نیشان بدرێت ، ئه‌مه‌یش بۆ رووداوێك یان به سه‌رهات یان ئه‌وینێ یاخود چیرۆكێ یان نۆڤێلت و رۆمان و یانیش دابڕان له ئازیزان و یاران هه‌موو ئه‌مانه و چه‌ندانی دیكه ده‌كرێ له رێگای نووسین لای هه‌ر نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندێك وێنا بكرێت ، ته‌نانه‌ت لای كه‌سێكی ( ئاسایی ) ش ، ده‌شێ ده‌رببڕدرێت ، لێ هه‌ر یه‌كه و له‌وانه زمانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه ، ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌كه شاعیر بێت ، ئه‌وا رووداوه‌كان به زمانێكی ئاڵۆز و سه‌خت له ده‌قێكدا تۆمار ده‌كات ، وا له ره‌خنه‌گر ده‌كات هه‌میشه گومان له نێوان خۆی و ده‌ق و شرۆڤه‌دا بكات ، به تایبه‌ت له شیعری هاوچه‌رخدا ، چیرۆك نووس و نۆڤلیت نووس و رۆماننووس له رێگای كات و شوێن و پاڵه‌وانی ده‌قه‌كه‌وه زمانێكی تایبه‌ت به خۆی ده‌بێت لێوان‌لێو نوقمی فانتازیا ، هونه‌رمه‌ندیش له رێگای فلچه‌ی ده‌ستییه‌وه به زمانی ره‌نگه‌كان له رووداوه‌كانمان حاڵی ده‌كه‌ن .
كه‌سانی ئاسایی چه‌ند جۆرێكن لێره‌دا ته‌نها باس له دوو جۆریان ده‌كه‌ین :
نه‌وه‌ی یه‌كه‌م : ئه‌و خه‌ڵكه سادانه‌ن په‌یوه‌ست بوونێكیان له ته‌ك كۆندا ماوه و هه‌یه و به زمانی كلاسیك ده‌دوێن و به گوزاره‌وه سه‌ردی رووداو ده‌گێڕنه‌وه ، بۆ نمونه كه ده‌ڵێ : ( ساغمان به كۆڵی كه‌ر ده‌گه‌ڕێ ) ئه‌م په‌نده كه زۆر جار له مه‌جلیسه‌كان گوێ بیستی ده‌بین ، به واتا ساغمان تیا نییه و هه‌ر هه‌موو نه‌خۆش و ده‌رده‌دارین ، ئیدی ده‌سته‌واژه‌یه‌كی پڕ خۆیه ، ئه‌گه‌ر كه‌سێ ته‌كلیفی راپه‌ڕاندنی كارێكی لێ بكه‌یت ، ئیدی خۆی یان كه‌سێكی به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت ، به‌م ده‌سته‌واژه وه‌ڵام ده‌داته‌وه و دوور و درێژی ناكاته‌وه ، یان كه ده‌ڵێن : ( كوردی له دوو جه‌ژن بوو ) دیسانه‌وه ئه‌م په‌نده زۆرجاران گوێمان لێده‌بێت و خۆ هۆشیار ده‌كه‌ینه‌وه ، واتا كه‌سێك له دوو كار هیچی به ده‌ست نه‌كه‌وێت ، ئه‌م دوو په‌نده بۆ خۆیان گوزاره‌ن بۆ زۆر شت بۆ زۆر كاریش وه‌ك په‌ند ده‌هێندرێته‌وه و به گوێدا ده‌درێن .
نه‌وه‌ی دووه‌م : ئه‌و خه‌ڵكه سادانه‌ن كه به زمانی ئاسایی ده‌دوێن و شوێن وكات و جێگا شێوه‌زاری زمانه‌كه ده‌گۆڕێت ، دیقه‌ت بده شێوه‌زاری لوڕی ، هه‌ورامی ، كرمانجی خواروو ( زه‌نگنه ، جاف ، دزه‌یی ، هه‌مه‌وه‌ند …. تاد هه‌ن ) كرمانجی سه‌روو ، و چه‌ندین دیالیكتیكی دیكه كه هه‌ر یه‌كه و به جۆرێك ده‌دوێن و ئه‌وه‌یش زمانێكی ئاساییه و گوزاره‌ی هه‌موو رووداو و به‌سه‌رهاتێكی زۆر به سانایی پێ ده‌كه‌ن ، ره‌نگه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه جیاوازی له تام و چێژی گێڕانه‌وه‌كه‌یدا هه‌بێت .
ئێستێ توانیمان هه‌ر یه‌كه‌مان ئه‌و داخ و كه‌سه‌ره‌ی ناخمان ده‌ربڕین و حه‌سره‌تی په‌نگ خواردوو هه‌ڵبژێرین ، مه‌رج نییه هه‌میشه حه‌سره‌ت و كه‌سه‌رباری بێت ، زۆرجاریش ده‌ربڕی چێژ و له‌زه‌تی له‌حزه شیرینهكانه ، ده‌ربڕین بۆ واقیعی ئه‌و رووداوانه بكات ، گه‌لێ جار وا رێكده‌كه‌وێت به گوزاره‌یه‌ك ده‌رببڕدرێت .
گوزاره‌كردن پێویستی به ده‌ربڕینی دیوی راسته‌قینه هه‌یه ، دهربڕینایهتی بۆ خۆی رێبازێكی هونه‌رییه ، هه‌وڵی وێناكردنی راستی بابه‌تگه‌ل ناكات ، به‌ڵكو هه‌وڵی وێنه‌گرتنی ئه‌و هه‌ستانه‌ی شته‌كان و رووداوه‌كان له ده‌روونی نووسه‌ر یان هونه‌رمه‌نددا ده‌كات و ده‌یوروژێنێت .
هه‌ندێجار ده‌شێ تۆیش وه‌ك من بیر بكه‌یته‌وه ، ره‌گه زۆرجاران پێچه‌وانه بین ، كه بێگومان هه‌ر وایشه ، گه‌ره‌كه هه‌موو دید و نیگاكان به هه‌ند وه‌ربگیرێت ئه‌گه‌ر له ته‌ك دید وبۆچوونت ئه‌كتیڤ و نه‌گه‌تیڤ بوو ، گه‌ره‌كه تهفاعولكردنێك له نێوه‌نده‌كه‌دا ههبیـَت ، ، ده‌نا خه‌لفیه‌تی مه‌عریفی بونیاد نانرێت ، ئه‌ز وا بیر ده‌كه‌مه‌وه ، پێویستیم به‌وه‌یه لێم حاڵی بیت ، با بۆچوونه‌كان بگۆڕینه‌وه ، ده‌شێ هه‌ڵه بم ، لێ هه‌رگیز ناتوانی دیدو بۆچوونه‌كانی خۆتم به سه‌ردا بسه‌پێنیت .
گه‌ڕان و سۆراغكردن بۆ شرۆڤه‌ی ده‌قێكی ئاڵۆز و فره واتا بێگومان زه‌حمه‌ت و ئه‌سته‌مه ، وا به سانایی به ده‌ست نایه‌ت ، وه‌لێ ده‌قی ساده و گوزاره‌ی حازر به ده‌ست كه دهربڕینایهتی خۆ به ده‌سته‌وه‌دانه و له هه‌مانكاتیشدا به هه‌مان شێوه بێ پێچ و په‌نا و بێ كه‌لێن و رۆچوونه نێو كه‌ندڕ ، ئاڵۆزی و زه‌حمه‌تی پێوه دیاره ، با بیركردنه‌وه‌كانمان به رۆخ و قوڵاییدا بچێت و له دهستپێككارانهوه سه‌ر هه‌ڵ نه‌دات و چاوگ نه‌گرێ ، با دیقه‌تی ده‌ق و به‌یتی شاعیرانی زوو بده‌ین ، ئه‌وانه‌ی له ئه‌ده‌بی كوردی به شوهرهتهوه ناویان ماوه و به جه‌سته‌یش له گه‌ڵمان ده‌دوێن و رۆحی خۆیانمان نیشان ده‌ده‌ن ، ئاڵۆزی و ساده‌یی له گوزاره‌كردن یا ده‌ربڕینیان بخه‌ینه روو ، بزانین ئاخۆ سه‌رده‌م رۆڵی ئه‌كتیڤی گێڕاوه ….!؟ كه ئه‌مه دواتر بۆ ئێوه‌ی خوێنه‌ر جێده‌هێڵین ، رۆژگار گۆڕانی له رووی زمان و گوزاره‌وه خولقاندووه ، كه‌واته نهۆ كوڕی سه‌رده‌می خۆمانین و گه‌ره‌كه له‌م رۆژگاره بدوێین ، به مه‌رجێ خوێندنه‌وه‌مان بۆ دوێنێ هه‌بێت ، ئه‌و گۆڕانه توانیویه‌تی مه‌غزاكانی ده‌ق بشارێته‌وه واتاكانی سه‌رنگوم بكات و ته‌نها بۆ ده‌سته‌بژێر ( نوخبه ) بنووسێ و ئه‌فسوونی خۆی له رێی ( بیر و سۆز و ئه‌ندێشه و فۆرم ) ه‌وه ده‌ربخات ، كه چوار رێچكه‌ی سه‌ره‌كی شیعرن .
ئێمه سه‌د ده‌ر سه‌د له گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌داین كه ده‌ڵێ : هه‌ر كه‌سێ له به‌رایی نووسیندا بێت گه‌ره‌كه نه‌وه‌ی پێش خۆی بخوێنێته‌وه ، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت قه‌ڵه‌مه‌كانیان بۆ شیعر تیژ و به بڕشت بكه‌ن ، ئه‌وانه با لاپه‌ره‌ی دیوانی ئه‌دیبانی كلاسیكمان هه‌ڵبده‌نه‌وه ، له ره‌وتی قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی شیعر به ئاگابن ، مه‌عریفه‌ی ته‌واو و كامڵیان هه‌بێت ، ئه‌و دیوانانه كه ئیمڕۆ زۆربه‌یان به‌چاپ گه‌یشتوونه‌ته‌وه ، گه‌نجان پێویسته رووی تێبكه‌ن ، بیانخوێننه‌وه . خوێندنه‌وه‌یان بۆیان هه‌بێت ، له گرینگی و پڕ بایه‌خی ئه‌و دیوانانه و پێویستی سه‌رده‌م به چاپ گه‌یشتوونه‌ته‌وه ، با له رێبازه ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كان ئاشنابن ، ئه‌ده‌بی جیهانی بخوێننه‌وه ، ئه‌و كتێبانه‌ی به سوودن پێویسته له نێو هه‌ردوو له‌پی نه‌وه‌ی نوێ یه‌كاڵا بكرێنه‌وه ، نه‌ك له سه‌ر ره‌فه‌ی كتێبخانه‌كان ته‌پوتۆزی لێ بنیشێت ، ریكلام بۆ هیچ ده‌زگایه‌ك ناكه‌ین ، ئه‌مه دیفاكتۆیه‌كی پێویسته ، ئه‌وه‌مان به تایبه‌ت بۆ بناغه‌دانان و بونیادنانی پایه و كایه مه‌عریفییه ئه‌ده‌بییه‌كان به شیعر پێمان قبووڵه ، و له ئاست باڵا به‌رزی ئه‌وان ( شاعیر و ئه‌دیبانی پێش خۆمان ) بۆ دونیای شیعر له چۆكین و رێزیان لێده‌گرین ، لێ ئه‌وه‌ی لێره تۆماری ده‌كه‌ین مه‌به‌ست توانج و پلارگرتن نییه له هیچ كام له‌و كه‌ڵه شاعیرانه‌ی ناویان دێ و باسیان ده‌كه‌ین ، بۆ نمونه به پێی شیعری یان چه‌ند بهیتێكیان دێنینه‌وه ، به قه‌د ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمان له گوزاره و ده‌ربڕینی فره مه‌غزا و فره واتایه ، زێتر مه‌به‌ست له‌وه‌ی ئێمه له پێكوته ده‌ربچین هه‌ر چه‌نده شاعیران نه‌وه دوای نه‌وه ئه‌و ته‌قلید و تهلیسمهیان شكاندووه ، لای شاعیران و ئه‌دیبانی كۆن ده‌شێ واتا و ده‌ربڕینه‌كان گوزاره‌یه‌كی ساده و سانا بووبن ، له هه‌مانكاتیشدا ده‌كرێ ده‌قه‌كه سه‌راپا به دیوێكی دیكه‌دا خوێندنه‌وه‌ی گوزاره‌یی گشتگیری بۆ بكرێت .
( تاهیر به‌گی جاف ) له یه‌كێك له شیعره‌كانی دبێژێت :
دڵ له هیجرت وا له غه‌مدا ماهی روخسارم وه‌ره
زه‌خمه جه‌رگم بۆ فیراقت زوو به لوقمانم وه‌ره
سه‌د ته‌بیب هات و عیلاجی ئه‌م برینانه‌ی نه‌كرد
تۆ عیلاجی زهخمهكهمكه سا به هاوارم وه‌ره
گه‌ر ده‌زانی چه‌ند په‌شێوه حاڵهكهم بۆ دیده‌نت
سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی زوڵفه‌كانت دڵ په‌رێشانم وه‌ره
لوتف و تانه‌ی تۆ له لای من هه‌ر دوو یه‌ك ره‌حمه‌ته
كه‌عبه كه‌چ نابێ له به‌ر لۆمه‌ی رهقیبانم وه‌ره
تا ده‌گاته كۆتایی شیعره‌كه
سه‌ره‌تا با له جۆری رێنووسهكه بكۆڵینه‌وه ، ئێمه له سه‌ره‌وه به جۆره رێنووسی ئیمڕۆ شیعرهكهمان نووسیوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی له خودی ئه‌و دیوانه چاپكراوه ، كه به بۆچوونی ئێمه له چاپخانه‌ی ( الحوادپ ) له سالی 1971 له به‌غدا به چاپ گه‌یشتووه ، بۆیه دڵنیا نیم چونكه ئه‌و دیوانه‌ی به‌ر ده‌ستم كۆنه و شپڕێوه .
كه‌واته شیعریش به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر په‌ل بۆ گۆڕان نه‌كوتێ و كوردیش وه‌ك گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بیر له رێبازی تازه‌گه‌ری نه‌كاته‌وه یان له سه‌ر ره‌وتی قوتابخانه و رێبازه ئه‌ده‌بیه نوێخوازه‌كان هه‌نگاو ههڵنهنێ ، خودی شیعریش بۆ خۆی پێشكه‌وتنی دروست نه‌كردبێت ، ئیدی نازانین ئه‌و گۆڕانه چۆن دروست ده‌بێت و شیعر چۆن به به‌رزی ده‌مێنێته‌وه ، كه به‌رده‌وام له ململانێ و كێشمهكێشدایه له گه‌ڵ سیاسه‌ت ، ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌ده‌ب بمرێت ، ئه‌دیبیش ده‌یانه‌وێت شیعر و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له پێشره‌ویدا بن ، بۆیه شیعر به‌و رێبازه ئه‌ده‌بیانه‌وه جوانه كه تا ئێستا قۆناغ به قۆناغ پێشڤه‌چوونی به خۆوه دیتووه ، ئه‌گه‌ر وانه‌بێ شیعر هه‌ر بۆ جه‌ماوه‌ر نووسین ده‌بێ له‌و قاڵبدانه قورتاری نابێت و نابێته شیعر بۆ ده‌سته‌بژێر و له جێی خۆی له پێكوته‌دا ده‌بێت .
ئه‌مه‌یش جه‌وهه‌ر و كرۆكی ئه‌م باسه‌مانه ، دڵنیاین ئه‌گه‌ر تاهیر به‌گی شاعیر كوڕی ئه‌م سهردهمهبا ، هه‌رگیز قایل نه‌ده‌بوو به‌و قۆناغه به‌راییانه‌دا بمێنێته‌وه ، ئیمڕۆ هه‌ر یه‌كێكیش له ئێمه له شیعره به‌راییه‌كانی خۆی قایل نییه و ره‌نگه به شتی سه‌یریشی دابنێین ، هه‌ندێجار نامانه‌وێت بیشانی هیچ كه‌سێكی بده‌ین ، شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره و ئهڵهق و بهڵهقمان گوتووه ، زۆریش له‌و شاعیر و ئه‌دیبه ناودارانه‌ی ئیمڕۆ ئه‌و ده‌قه به‌راییانه‌ی خۆیان بۆ گۆوار و رۆژنامه‌كان ره‌وانه كردووه و له گۆشه‌ی پۆسته‌ی خوێنه‌ران وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه ، نامانه‌وێ خۆمان له‌م بازنه‌یه ده‌ربكه‌ین ، ئێمه‌یش هه‌روا بووین ، لێ كۆڵمان نه‌دا و به‌رده‌وام بووین ، له رێبازه هونه‌رییه‌كانی شیعر تێگه‌یشتین ، هه‌ستمان به زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونه‌كان كرد ، زۆرمان هه‌وڵدا هه‌نگاوه‌كانمان سست و خاو نه‌بنه‌وه ، به گورجی و رۆحێكی ئه‌ده‌بیانه درێژه‌مان پێدا ، ئێستایش ره‌نگه دڵۆپێكمان له‌و به‌حری زانسته پێنهگهیشبێ ، گرینگ به‌رده‌وامی یه .
دیقه‌تبه‌ن ، ئێمه باس له گوزاره و واتا و ده‌لاله‌ت و ده‌ربڕین له شیعردا ده‌كه‌ین تاهیر به‌گ له گه‌ڵ ره‌چاوكردنی هونه‌ره‌كانی شیعر نووسینی ئه‌و سه‌رده‌مه كه زۆر ئوستادانه دایڕشتووه ، به سانایی له واتای شیعره‌كه‌ی ده‌گه‌ین ، هه‌موو لایه‌كمان نامانه‌وێ شرۆڤه‌كاری شیكاریی وردی بۆ بكه‌ین ، ئه‌گه‌ر ( لوقمان ) گوزاره بێت بۆ لوقمانی حه‌كیم ، به واتا گوزاره‌ی پزیشك و دكتۆر ده‌گه‌یه‌نێ ، هه‌موو لایه‌كیشمان له‌وه حاڵی و به ئاگاین ، وه‌لێ ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خنه‌گر ده‌مێنێته‌وه لایه‌نه هونه‌رییه‌كانی شیعره‌كه‌یه ، هه‌ر له شێوازی عه‌رووزی یان بڕگه‌یی یاخود جۆری ده‌قه‌كه و له چ قاڵبدانێك خۆی ده‌گرێ و هه‌ندێجاریش به پێی پیتی ژماره‌یی ساڵه‌كانی تێدا ده‌ستنیشان ده‌كرێ كه ته‌نها لێره به لامانه‌وه مه‌به‌سته ، گوزاره و ته‌مومژی ئه‌و ده‌قانه‌ی ئیمڕۆ و به‌راوردكردنی له گه‌ڵ دوێنێ ، هه‌ر چه‌نده نهۆ شاعیر هه‌ن به هه‌مان رێچكه‌ی جاران ده‌نووسن و ئه‌و رێبازه‌یان به‌رنه‌داوه .
ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌گر هه‌مان شرۆڤه‌ی كه‌سی ئاسایی بۆ ده‌قێكی شیعری هه‌بوو ، ئه‌وا له بازنه‌ی خۆ جوینه‌وه و لاسایی و لاساری كردندایه ، ئه‌دی ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه بوو ، ئه‌وا ره‌خنه‌گر لایه‌نی شرۆڤه‌كاری ره‌تده‌كاته‌وه و به دیدی هونه‌ری رێبازه دیاریكراوه‌كه‌ی ده‌قدا بونیادی ره‌خنه‌یی خۆی ده‌ست پێده‌كات ، ئه‌گه‌ر كه‌رتبوون له نێوان دوو رووی نوێگه‌رایی هه‌رگیز كۆ نه‌بووبێته‌وه !!!! هه‌ندێكیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ زه‌مه‌نی زێڕین !؟ له لایه‌كی دیكه‌وه داده‌ڕوخێن بۆ ئاستی به دواداچوونی سوودمه‌ندێتی كه بازرگانان دیاری ده‌كه‌ن ، وه‌لێ مێژووی نوێگه‌رایی له نێوان ئه‌و دوو ناسنامه‌یه‌دا به‌رده‌وام له دانوستان و دیالۆگدا ده‌بن یه‌كلاییكردنه‌وه له نێوان عه‌قڵانییه‌ت و كوێربوونه‌وه‌ی خود دا به‌رجه‌سته نابێت ، مه‌زنی و گه‌وره‌یی سه‌ده‌ی شانزههم له‌وه‌دا بوو كه نه ملكه‌چی ئه‌فسانه‌ی سوودمه‌ندێتی بوو ، نه ملكه‌چی ره‌هایه‌تی پادشاكان بوو ، به‌ڵكو له ژیانی ته‌لیسماوی و خه‌راباتا ژیا .
جا كه‌سانێك له‌وه‌ها سه‌رده‌مێكدا به جۆرێك له جۆره‌كان گه‌شه‌یان به په‌یوه‌ندی رۆحی له نێوان خود و زه‌مه‌ندا دابێت و رابردوویان رهفزكردبێتهوه و له نێو سیحرێكا ژیابن كه قۆناغی داهێنان و ره‌خنه‌ی سه‌رده‌میانه‌یان بونیاد نابێت ، ئاخۆ چۆن ده‌بێت ئێمه له ئاسته ئه‌فسون و ته‌لیسم تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین و له سۆراغی ماچی رووبار و كانیاوه‌كانی نه‌بین ، ئه‌و ماچه‌ی بۆنی ئاوڕشێنی بارانی لێ بێت و گۆرانی بۆ چڵه پۆپه‌ی گه‌ڵای له‌ریو بچڕین..!!؟.
رێباز یان كۆمه‌ڵه‌ی ڤییه‌ننا پێیانوایه گوزاره‌كردن رێگایه‌كی زانستی بیركردنه‌وه‌یه له هێنانه كایه‌ی پرس و گرفته‌كان ، راپه‌ڕاندنی ئه‌و رێگا زانستییه‌ی بیركردنه‌وه بۆ ده‌ربڕینی زمان و كێشه‌كانی فه‌لسه‌فی پێویستی به داڕشتن هه‌یه ، به هۆیه‌وه ده‌توانین وا بگه‌ین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتێكمان هه‌بێت به سه‌ریدا زاڵ بێت ، ئه‌گه‌ر پرسه‌كه واتایه‌كی هه‌بوو ، ده‌شێ ئه‌و گرفته له دیفاكتۆیه‌كی ده‌ره‌كیدا چاره‌سه‌ر بكرێت .
پاشان هزر و هه‌ستی ئه‌م كۆمه‌ڵه ته‌شه‌نه‌ی كرد و به هه‌وڵ و هیممه‌تێ ، كه – كارنب وئایر – شتگه‌لێكی بۆ زیاد كرد ، به‌ره‌و ئه‌و ره‌وته‌ی كه به فه‌لسه‌فه‌ی سروشتی لۆژیكی ناسرا بوو و له گه‌ڵ هاوڕاكانی له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا پشتیان به پرنسیبی به ده‌ستهێنان به‌ست ، وه‌ك پێوه‌رێك بۆ هه‌بوونی واتای دهسنهواژهكان ( گوزاره )كانی زمان ، له رێگای خستنه‌گه‌ڕی په‌یڕه‌وی شیكاری به تایبه‌ت شیكاری لۆژیكی كه واتای ته‌واوی ده‌ربڕین یاخود ده‌سته‌واژه‌كانی زمان و ئاخافتن به ده‌سته‌وه بدات .
به‌م پێیه ره‌وت و رێگاكانی ره‌خنه‌گر ره‌وایی پیّدهدرێت بۆ شرۆڤه‌كاری هه‌ر ده‌قێك ، هاوكات ره‌وایی به نووسه‌ری ده‌ق ده‌دات ، په‌نا بۆ ده‌سته‌واژه‌ی زمان و ئاخافتن و ده‌ربڕین ببات ، كه دواتر نووسه‌رانی خۆمانیش هه‌مان ئاراسته‌یان گرته‌به‌ر و له‌و ساده‌یی و بۆ جه‌ماوه‌ر نووسینه قورتار ببن و به‌ره‌و جیهانێكی دیكه هه‌نگاویان ناو توانیان سوود له گلۆبالیزه‌یشن وه‌ربگرن ، هه‌روه‌ك ئه‌و شاعیره پێشكه‌وتووانه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و سه‌لیقه و به‌هره‌یه‌یان هه‌س .
بۆ گوزاره‌ی ساده و بۆ جه‌ماوه‌ر نووسین چه‌ندین نموونه ده‌خه‌ینه به‌ردیدی خوێنه‌ر كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی شیعری له خۆ بگرێت ، نیشتیمانی ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، كوردایه‌تی ، كاره‌سات ، شادی ، داستانی پیاهه‌ڵدان و ستایشكردن و ………….تاد . چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییش وایكردووه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شاعیران ئه‌گه‌ر نهێژین سه‌رله‌به‌ریان شیعریان بۆ خاك و نه‌ته‌وه و پیاهه‌ڵدان گوتووه ، هه‌ر یه‌كه و بۆ سه‌رده‌می خۆی . له دونیای شاعیرانی كۆندا له هه‌گبه‌ی شیعری ( ناری ) ( 1874 – 1944 ) كاكه حه‌مه‌ی بێڵو ده‌ست پێده‌كه‌ین :
من ئه‌دیبی كوردم و ناوم نییه
كوردم و غافڵ له ناوی بێ خه‌به‌ر
كورده ! تۆ مه‌حكومی بۆ تورك و عه‌جه‌م
كورده ! بێ فكره و بێ خه‌یاڵ و بێ ئه‌سه‌ر
سه‌یدای شه‌هید ساڵح یوسفی دبێژێت :
كهلا ههبلێرێ پڕ ئاخ و ئۆیی
بیانی مێرن ره‌زیل بوون خۆیی
كانی ههوارێت قادرێ كۆیی
هونه‌ر به‌رزه بوون مێرینا چوویی
شێخ ئه‌حمه‌د سهربل له یه‌كێ له شیعره‌كانی ، ده‌ڵێ :
ئه‌م ئاسمانه شینه كه‌وا به‌رگی ماته‌مه
ئیجادی واكراوه كه قوببه‌ی هه‌موو غه‌مه
بارانی مه‌رگه به‌فره كفن ره‌عده نه‌فخی سوور
ئهوڕر كرانی قابیزی ئه‌رواحی عاله‌مه
ره‌شید نه‌جیبیش له شیعری ( عیشقی بێ هوده ) ده‌ڵێ :
دڵه‌ی په‌شێواو ده‌مێك بوو ون بووی
له مه‌یدانی عیشق ، ئاڵام و غه‌م دا
له ناو ئه‌حلام و سه‌مای پڕ ته‌م دا
سه‌د شوكر دیسان به تیرێ كون بووی
بۆ هاتنه‌وه‌ی شێخ مه‌حموودی نه‌مریش ئه‌حمه‌د فه‌وزی له شیعرێكدا ده‌ڵێ :
شوكر لیللا موژده بێ وا نووری ئیمان هاته‌وه
ئه‌رشه‌دی ئه‌ولادی حه‌یده‌ر شێری یه‌زدان هاته‌وه
هه‌روه‌كو یوسف له زیندانی ئه‌ساره‌ت هاته‌وه
شاهی میسره سه‌د شوكر وا روو به كه‌نعان هاته‌وه
له هاوارێكی نیشتیمانیدا شێخ سه‌لامی شاعیر ده‌ڵێ :
خه‌ریته‌ی هه‌موو خاكی كوردستان
دایك بو ده‌رزی و ده‌زوو و دوورمان
بنوسێ له سه‌ر بێشكه‌ی مناڵ
هه‌ر به كوردستان بێته گڕ و گاڵ
هه‌ر له گوزاره‌ی ساده‌دا زۆر شاعیر دێنه‌گۆ ، مامه‌ند كه‌ركووكیش یه‌كێ له‌وان بووه و به هه‌مان ساده‌یی دێتگۆ و دبێژێ :
ئهك كه‌لله به نرخ و به دڵه لاو و شه‌هیدان
تۆوێكه كه چێنراوه له بۆ ژین و نه‌جاته
ئه‌و خوینڕژاوانه و فرمێسكی هه‌تیوان
یارا له بۆ شین بوونی وه‌كو ئاوی حه‌یاته
مه‌لا محه‌مه‌دی كۆیه ، هه‌ڵبه‌ته له گه‌ڵ ده‌ورانی خۆی له سه‌وڵی كه‌شتی داوه و به‌م جۆره ده‌ڵێ :
ئه‌م خاكه دایكی تۆیه كه‌وته ده‌ستی ئه‌جنه‌بی
ئه‌ی كوردی ساحیب غیره‌ت چلۆن رازی ده‌بی
له گۆڤاری ( هاواری كورد ) ساڵی 1945 له مه‌هاباد شیعرێك كه شاعیرێكی نه‌ناسراو نووسیویه ، ده‌ڵێ :
به‌س خۆت هه‌ڵكێشه به باوانته‌وه
به‌س بێ بنازی به خزمانتهوه
وه‌ره به‌ر دیوان قه‌ومی هه‌ژارت
بۆیان بژمێره كرده‌وه و كارت
شاعیری نیشتیمان و خاك ( بێكه‌س ) له شیعری نه‌سرین ، دبێژێت :
نه‌سرین ده‌مێكه داخت له دڵمه
گیرۆده‌ی به‌ندی ژیانت زوڵمه
وا من پێت ئه‌ڵێم چونكه له سه‌رمه
هه‌ڵسه تێكۆشه تا خوێنت گه‌رمه
سه‌رپۆش فڕێده چی وه‌عده‌ی شه‌رمه
شاعیری چهوساوهكانیش قانیع ، ده‌ڵێ :
ئێستهكهیش ئاواتی تۆیه په‌یڕه‌وی كوردی هه‌ژار
نامرێ هه‌رگیز له دڵدا فیكرهكهت هه‌ر زیندووه
په‌یكه‌ری ژینت سه‌راسه‌ر شۆڕشه و كوردایه‌تی
تاكه سه‌رمه‌شقی ژیانی گه‌رچی كۆچت كردووه
خلیسی شاعیر ( 1875 – 1938 ) له پارچه شیعرێكدا ده‌ڵێ :
سه‌ر كه بێ مشكی و كڵاو بێ سهرفیرازیم بۆ چییه
دڵ وه‌كو شووشه‌ی شكاو بێ دڵنه‌واییم بۆچییه
پێت عهتاكردم به راستی حه‌ققی خۆم و باوكم
تۆ كه مه‌حموودێكی وا بی من ئه‌یازم بۆچییه
پیره‌مێردی فه‌یله‌سوف و شاعیری كورد ( 1867 – 1950 ) ده‌ڵێ :
هه‌ی رۆ ئیمڕۆ رووی شین و ڕۆڕۆمه
كه مهم رۆیی رووی په‌ژاره‌ی خۆمه
ئه‌م زوڵفه لولهم بۆ مهم شانه كرد
ده‌ك فه‌له‌ك كوێر بێ بۆ بۆنی نه‌كرد
مسته‌فا شه‌وقی ( 1865 – 1932 ) شاعیر هاویارانی دیكه‌ی سه‌رده‌می خۆی هه‌ر به ساده‌ییه‌وه ده‌ڵێ :
خه‌مڵیوه له سه‌ر قه‌بری جه‌وانان گوڵ و لاله
یا سووری خوێنه كه به‌ڵێ ره‌نگێكی ئاڵه
یانیش ده‌ڵێ :
بۆ چ ده‌ناڵێنی له سه‌ر لێوت له بۆ چ یار كه‌وتووه
له‌شكری زوڵفت كه خاو و كاڵه بۆچ رووی گرتووه
زێوه‌ریش ( 1875 – 1948 ) ئه‌ویش كه ده‌ڵێ :
باعیسی دووریته گه‌ر دڵ ناڵه و فیغان ئه‌كا
ده‌ردی هیجرانه سه‌به‌ب گه‌ر دیده خوون ئه‌فشان ئه‌كا
حه‌سه‌ن ( سه‌یفولقوزات ) 1877 – 1944 ، ده‌ڵێ :
عه‌نبه‌ری زوڵفت به ده‌م سهباده
له سه‌ر مانگی رروت هه‌وری مووت لاده
تا رۆژ وه‌كو شێت روو له كێوان كا
تۆزی عوسه و غه‌م هه‌سته به باده
ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جافیش ( 1898 – 1935 ) ده‌ڵێ :
به به‌ردی فیرقه‌تت شیشوی دڵی بێ چاره مه‌شكێنه
له ناو زومره‌ی ره‌قیبان عاشقی ئاواره مه‌شكێنه
ئه‌گه‌ر رووح و دڵ و ئیمان ته‌ڵه‌ب كا بیده‌رێ عاشق
كه تیفل و خورده ساڵه قه‌د دڵی ئه‌و یاره مه‌شكێنه
دوایین نموونه‌یش له ده‌قێكی شیخی شاعیران ( حه‌سیب قه‌ره‌داغی ) 1929 – 1997 دێنینه‌وه ، كه ده‌ڵێ :
ئه‌گه‌ر بووم به شیره خۆره ، ئازیزه‌كه‌م سوێندم وابێ
له گۆی مه‌مكی تۆ به‌و لاوه ، مه‌مكێ له سه‌ر لێوم نابێ
ئه‌گه‌ر بووم به گۆرپهی ئازیز ، له ناو وڕكا كه پێم دانێم
له سه‌ر كۆشی نه‌رمت نه‌بێ ، هه‌رگیز چاوم له یه‌ك نانێم
ئه‌گه‌ر به وردی دیقه‌تی ئه‌و شیعرانه‌ی لای سه‌ره‌وه بده‌ین هه‌ست ده‌كه‌ین ، سه‌راسه‌ر شیعری یه‌ك سه‌رده‌من جگه له شێخ حه‌سیب قه‌ره‌داغی نه‌بێت ، هه‌موو شیعره‌كان به ته‌واوی ده‌قه‌كانیانه‌وه لای ئێمه و هه‌ر تاكێك ته‌مومژاوی نییه و گوزاره‌كانی به ساده‌یی به ده‌سته‌وه ده‌دات و ئه‌و گوزاره و ده‌ربڕینه سادانه له دووتوێی هه‌ر له‌و ده‌قه شیعرییانه‌ی لای سه‌ره‌وه ، خۆی له بازنه‌ی تاكه رێبازێك یان قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریدا نهخزاندووه ، به‌ڵكو چه‌ندین رێچكه و رێبازی ئه‌ده‌بیان پێوه دیاره ، كه كاری شیكاری ئێمه نییه له‌م باسه‌دا ، ئه‌گه‌ر عه‌قڵا له شیعردا سه‌ر مه‌شق بێت ، ئه‌گه‌ریش په‌نای برده به‌ر سۆز و ویژدانی ده‌روونی ، ئه‌وا ناكرێ ونابێ ئه‌و سنووره تێبپه‌ڕێنێت كه عه‌قڵ دایناوه ، هه‌روه‌ك ئه‌رستۆی زانا و بلیمه‌ت شیكاری بۆ كردووه ، ئێمه‌یش پێمانوایه عه‌قڵ هونه‌ری شیعر دابڕێژێت و به ئاگاییه‌وه بنوسرێت ، ئه‌وا مهحالچ بتوانرێت تازه‌گه‌ری بونیاد بنرێت و له‌و بازنه‌یه‌دا چه‌ق ده‌به‌ستێت ، كه‌چی نها له رۆژگارێكداین پێشكه‌فتن هاتۆته ئارا ، به چه‌ندین قۆناغ و رێبازی ههمهجۆر گه‌شه‌ی كردووه ، بۆ نموونه وێناكردنی سروشت وه‌ك خۆی له چوارچێوه‌ی لاسایی كردنه‌وه و ره‌سمكردن به‌ولاوه هیچی دی ناگه‌یه‌نێت ، كه ئه‌مه‌یش كابرایه‌كی فۆتۆگرافی ده‌توانێت ئه‌و ئه‌ركه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت ، ئالێره‌دا پێمانوایه پێویستیمان به فڵچه‌ی نیگاركێش نامێنێت ، له كاتێكدا ئێمه گه‌ره‌كمانه لوغزێكمان له چوارچێوه‌ی ره‌نگه‌كانی فڵچهكهیهوه بۆ حه‌شار بدات ، دونیایه‌ك ته‌ئویلات به ده‌سته‌وه بدات ، نابێ و ناشێ هه‌موو جوانی و خراپكاری و گه‌نده‌ڵییه‌كانی سروشت وه‌ك خۆی وێنا بكه‌ین ، ئه‌گه‌ر نه‌توانین له قاڵبدانی ئیستاتیكای بئاخنین و نه‌توانین شلوێتری بكه‌ین ، ده‌ستكاری نه‌كردنی چاكتره .
” كلاسیكییه‌كان ده‌ڵێن : بۆ دۆزینه‌وه‌ی جوانییه‌كی نه‌مر پێویسته ئێمه له ناو به‌رهه‌می نووسه‌ره كۆنینهكاندا بگه‌ڕێین ” ره‌نگه ئه‌مه بۆ دوێنێ وابێت و بگونجێت و ناشكرێ ئه‌و واتا به ده‌سته‌وه بدات كه شاعیره نوێخوازه‌كان جوانی له شیعره‌كانیاندا به دی نه‌كرێ ، جوانییه‌ك نه‌مر بێت ، با روونتر بڵێین : جوانییه‌ك له نووسینی نووسه‌ره تازه‌كاندا هه‌بێت ، كه‌م بایه‌خ و پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌و جوانییه‌ی هه‌س بمرێ و بڕزێ ، ئه‌گه‌ر عه‌قڵ بناغه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی جوانی بێت له داهێنانی ئه‌ده‌بی كلاسیك‌دا ، چونكه لای ئه‌وان عه‌قڵ ره‌نگدانه‌وه‌ی راستییه ، راستیش له هه‌موو ئان و كات و شوێنێكدا نه‌گۆڕه ، واتا رێژه‌یه‌كی نه‌گۆڕه و به‌رده‌وام به‌و جۆره ده‌مێنێته‌وه ، ئێمه له ئه‌ده‌بدا پێویستیمان به گۆڕان هه‌یه ، ده‌مانه‌وێ عه‌قڵ و لۆژیك له كار بخه‌ین و خه‌ون و خه‌یاڵ جێگایان بگرێته‌وه ، داهێنانه‌كان له خه‌ون و خه‌یاڵه‌وه سه‌رچاوه بگرن ، ئه‌و خه‌ونه‌ی هه‌موو كه‌سێك په‌ی به كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی لێكدانه‌وه‌ی نابات ، ئه‌و خه‌یاڵه‌ی نازانرێت ره‌سمی چیت بۆ ده‌كێشێت ته‌نها خۆدی هه‌نه‌رمه‌ند و شاعیر و نووسه‌ره‌كان نه‌بێت ، ” فه‌لسه‌فه‌ی عه‌قڵانییه‌ت واتا هۆشگهرایی Rationalisme كه دیكارت و فه‌یله‌سوفه‌كانی دیكه‌ی رێنیساس و رۆشنگه‌رایی دایانهێناوه و په‌ره‌یان پێدا ” ، به‌م پێیه عه‌قڵ هه‌میشه گوزاره‌كانی به ساده‌یی به ده‌سته‌وه ده‌دات ، ته‌مومژاوی نین ، وێڵ و عه‌وداڵبوون و له سۆراغكردنی واتا و گوزاره‌كانی دانراون له ده‌رئه‌نجامی به‌رهه‌می خه‌ون و خه‌یاڵه‌وه چه‌كه‌ره ده‌كه‌ن و عه‌قڵی هۆشگهرایی ماندوو ده‌كات به دووی گوزاره دانراوهكاندا وێڵ بێت ، ئه‌و عه‌قڵه له رێگای لۆژیكه‌وه ئه‌نجامه‌كان به ده‌سته‌وه ده‌دات .
ئیدی به‌رهه‌می به پێز و ره‌سه‌ن پێویستی به كۆمه‌ڵێ فاكته‌ر هه‌یه له سه‌روو هه‌موویانه‌وه زمانی ده‌ربڕینن ، زمانێك بزانێ چه‌ند به ناسكی و به وردی و باریك بینییه‌وه وشه‌كان له جێ مه‌به‌ست داده‌نێن ئه‌و وشانه‌ی ده‌بنه گوزاره بۆ ده‌یان ته‌ئویل و لێكدانه‌وه كه هێنده ئاڵۆز بێت كه‌سی ساده ( جه‌ماوه‌ر ) به سانایی په‌ی به گوزاره‌كانی نه‌بات ، هه‌روه‌ك له‌و نموونانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا وابوون ، به‌و واتایه‌ش نه‌بێت كه رسته‌كان هێنده ئاڵۆز و ته‌مومژاوی بن مه‌حاڵ بێت ره‌خنه‌گر و خودی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندیش به ته‌واوی رۆچنه نێو گوزاره‌كان ، سه‌ره‌تاتكێ له گه‌ڵ باسوخواسی ئه‌وتۆدا نه‌كات كه ره‌نگه ئاكامی زۆر خراپ به ده‌سته‌وه بدات ، نه به‌دیوی ده‌رچوون له ئه‌خلاقیاتی نووسین و نه له‌كه‌داركردنی كه‌س بێت ، ئه‌گه‌ر به لایه‌نیش بكشێته‌وه ، به‌ڵكو گه‌ره‌كه رسته‌كان به وردی و نه‌رمی نوسرابن ، به مانا وته و په‌یڤ ئه‌ده‌ب بێت ، له شیعردا زمانی مۆزیكی و هارمۆنی ئیحساسهكانی ره‌خنه‌گر ختوكه بده‌ن ، كانت ده‌ڵێ : ” به ته‌نێ بڕۆ هۆشی خۆت به‌كار بێنه ” چی له هۆشیارییه‌ك ده‌كه‌ی ئه‌گه‌ر جورئه‌ت و ئازایه‌تی تێدا نه‌بێت ..!!؟.
كه‌واته پێویسته ئازایه‌تی له هۆشدا بخولقێ هه‌روه‌ك له خه‌ون و خه‌یاڵدا بوونیان هه‌یه ، ئه‌گه‌ر هۆش ئه‌و ساته به ئاگایی و زیندوون كه خوێندنه‌وه پشكی زۆری ده‌ست به‌تاڵی قۆرخ كردووه ، به عه‌قڵ و ئاگاییه‌وه ده‌خوێننه‌وه ، وه‌لێ له نائاگایی و چه‌كه‌ره بوونی ئیلهام و خه‌ون و خه‌یاڵه‌وه قه‌ڵه‌م و فڵچه رێچكه‌ی نووسینی ده‌ق و تابلۆیه‌كی نیگاری ده‌گرێته به‌ر ، نه عه‌قڵ و نه هۆگری و نه عیشق و نه‌خه‌یاڵ سنووردار ناكرێن ، به‌ڵكو دونیایه‌كی به‌رفراوان و پانتاییه‌كی ره‌هایان هه‌یه و مه‌حاڵه بتوانرێت كۆت بكرێت ، كه كۆت و به‌ند كرا ئه‌وا سه‌رده‌مه‌كه به‌ره‌و زه‌مه‌نی دیكتاتۆری و ملهوڕی و زاڵمدارانی ده‌سه‌ڵاتداران شۆڕ ده‌بێته‌وه ، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر دونیای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه به‌داخه‌وه لای ئێمه ده‌سه‌ڵات و حزب مه‌وداكانیان قۆرخكردووه و به بن به‌ستیان گه‌یاندووه ، هێنده‌ی بۆ سیاسه‌ت و جبه‌خانه‌ی عه‌سكه‌ری خه‌رج ده‌كرێ دڵۆپێك بۆ بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ته‌رخان ناكرێت ، بۆیه گوزاره‌كان تهعمق ده‌كه‌ن و شیعری ئیمڕۆ لای ئێمه به زه‌مه‌نێكی دیكه‌دا غلۆر ده‌بێته‌وه .
ئێستا مه‌وداكان هاتنه به‌ربار كه روو له شیعری ئه‌مڕۆی خۆماڵی بكه‌ین و ئه‌گه‌ر به هه‌مان شێوه مه‌غزا و واتاكانی بۆ خوێنه‌ر جێبهێڵین ، ئه‌وا ره‌نگه بكه‌وینه به‌ر توانج و پلار گرتن ، بۆیه نموونه‌یه‌كی كه‌م و شرۆڤه‌كانی ده‌خه‌ینه روو :
سه‌عدوڵڵا په‌رۆش له شیعری ( منداڵیم له نێوان به‌فر و ته‌راتیلی كه‌نیسه‌دا ) كه له گۆواری رامان ژماره 117 بڵاڤبۆتهوه ، ده‌ڵێ :
به‌فر
ئه‌ی نهشارهزاترین گه‌ڕیده به كۆڵانه خورماییهكانی
به‌سرا
به‌فر
ئه‌ی غه‌مگینترین لاوك له شه‌وانی مه‌یخانه گه‌رمه‌كانی
كوێستان
له ( سه‌ییاب ) مه‌ڕه‌نجێ
كه دڵی به‌خشی به دارخورما
شیعری بۆ په‌ری باران نووسی
به‌فر گوزاره‌یه بۆ سپی بوون ، سپیش گوزاره‌یه بۆ پاكی و جوانی و به‌رائه‌ت ، وه‌لێ ئاخۆ به‌فر گه‌ڕیده‌یه ، به‌فر ئه‌گه‌ر گه‌ڕیده بێت گه‌ره‌كه رێی به شوێنه گه‌رمه‌كانیش بكه‌وێت ، كه‌واته به‌فر به ته‌نها له كوێستانه‌كاندا گه‌ڕیده‌یه ، هه‌ر بۆیه به كوچه و كۆڵانه‌كانی به‌سرا نامۆ و نه‌شاره‌زایه ، به ته‌نها بۆ جارێك به‌فر بارین له به‌سرا ده‌بێته مایه‌ی سه‌ر سووڕمانی ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌ی له هه‌مانكاتدا كه‌یف شادی لای خه‌ڵكه‌كه ده‌خولقێنێ ، لێ له وڵاته به‌فر نشینه‌كان هه‌روه‌ك ( په‌رۆش ) دبێژێ لاوكی خه‌ماوییه ، نه‌مازه بۆ مهستدارانی مه‌یخانه گه‌رمه‌كان .
عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا له شیعری ( مه‌رگی ئاوشین ده‌چێته‌وه ) كه له گۆواری رامان ژماره 123 بڵاڤبۆتهوه ، ده‌ڵێ :
شه‌و ئه‌وه‌نده مه‌سته
سپێده
چه‌ند بانگی ده‌كا
ناتوانێ چاو بكاته‌وه
ئافه‌رین ، ته‌ماشا چه‌ند نا‌ئومێد و ره‌شبینه ئه‌گه‌ر شه‌و ماڵه‌باوانی ئازیز و دولبه‌ری بێت ، ده‌ڵێ هێنده دڵڕه‌قن مه‌حاڵه بۆ تاوێ ئارام ببنه‌وه ، چه‌ند وه‌ك به‌یانییه‌ك به پاكی و ده‌روونێكی بێ غه‌ل و غه‌شه‌وه بانگمان ده‌كا ، گوێی لێ رانادێرین ، له ده‌رگا ده‌دا نایكه‌ینه‌وه ، ناڵه وفیغانییه كه‌چی هه‌ر له كه‌لی شه‌یتان نایهنهخوارێ و ئه‌و دڵه‌ی ده‌ڕه‌نجێنن ، ده‌نا نه‌بووه شه‌و چاوی هه‌بێت ئه‌گه‌ر گوزاره به‌م جۆره نه‌بێت یان چه‌ندین دید و دیوی دیكه‌ی نه‌بێت ، ئه‌وا نابێته شیعری ئیمڕۆ ، هه‌رگیز نه‌بووه كه شه‌و داهات ئیدی رۆژ نه‌بێته‌وه ، ده‌مێكه كورد گوتوویه‌تی بانگی كه‌ڵه‌شێریش نه‌بێت رۆژ هه‌ر ده‌بێته‌وه ، به دیوێكی دیكه ده‌توانرێت ئه‌و شه‌وه به ده‌سه‌ڵات بشوبهێندرێت كه چۆن مل نادات و ئاماده نییه زه‌مه‌نی دیموكراسی بخه‌مڵێنێ ، و ئازادی بوونی هه‌بێت ، دید و دیوه‌كانی دیكه‌ی ده‌قه‌كه بۆ خوێنه‌ر جێ ده‌هێڵین .
كه‌ریم ده‌شتی له شیعری ( گوڵفرۆشه‌كان ) كه له ژماره 121 ی ڤۆواری رامان هاتۆته بڵاڤكرن ، دبێژیت :
له زه‌میله‌ی سه‌وزی هه‌ر یه‌كیان كۆمه‌ڵێ ره‌نگ هه‌یه
هه‌ر ره‌نگێ له باغێكی دوور دوور هاتووه
سه‌ربورده‌ی بۆن و به‌رامه‌ی سه‌ر سینه‌ی كچێكی
ئاشقس گرتووه
ئه‌و شوێنه پڕ ده‌بێ له عه‌تر و له پیرۆزه‌ی مه‌رجان
ئاخ گوڵفرۆشه‌كان چه‌ند كه‌من ، به‌لێم زه‌ویان داگیر كردووه
به رای ئێمه و به پێی دواین دێر ، ده‌شتی له بزاڤێكی توێژینه‌وه‌دایه و به دووی خود ده‌گه‌ڕێت ، خۆی ونكردووه ، پێمانوایه گه‌ڕان و مه‌شقێكی زۆر چاكه كه هه‌ر كه‌سێ دڵسۆزی خود بێت ، به ئه‌و په‌ڕی دڵسۆزییه‌وه ، به‌ڵام نه‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی به شان و باڵا و شه‌وكه‌تی خوددا هه‌ڵبدات ، لێره‌دا لای ده‌شتی راستییه‌كان نادیاره یان تووڕ دراون ، بایه‌خێكی له بن نه‌هاتووی به فسیۆلۆژیای چێژ داوه ، هونه‌ری سۆزی قۆستۆته‌وه، له پاكی و راستی ده‌گه‌ڕێت ، پێیوایه ئه‌م كه‌ونه ته‌نها گوڵفرۆشهكانی تێدایه ، بۆیه پێمان وایه‌و به دوای خۆی ده‌گه‌ڕێت و ونبووه و ده‌بێ له كوێ بێت !! ؟ .
ژیان بابه گوڕگوڕی له شیعری ( گوناه ) كه له ژماره 217 ی گۆواری كاروان بڵاڤكراوه ، ده‌ڵێت :
له ئایه‌ته‌كانی جوانی و
شكۆمه‌ندییه‌كانی خودا
هه‌ڵوه‌دای ژیانێ بووین
فێری سه‌مای
مه‌رگی كردین
له سه‌ر ته‌رمی گهلێكیاندا
بڕهقسێین و
بیر له شكۆمه‌ندی باخچه
نه‌كه‌ینه‌وه …!!
پێویست ناكات هه‌میشه راستی ده‌ربخرێت ، هێنده باشه كه له دۆراندۆرماندا بوونی هه‌بێت و وه‌ك رۆحێ بانگه‌شه‌ی به‌خته‌وه‌ری و كه‌یف و سه‌فا بكات ، وای ده‌بینینه‌وه كه ژیان خان ئه‌و كاره‌ی كردبێت ، تۆ كه بیر ده‌كه‌یته‌وه پێویستیت به دۆزینه‌وه‌ی رێگهای راست و هه‌قبێژی و دادپه‌روه‌ری هه‌یه ، كه‌چی له به‌رامبه‌ردا غیابی بیركردنه‌وه‌كانی مه‌یسه‌ر كردووه ، بۆیه ئه‌و راستییه وه‌ك ( هایدگه‌ر ) ده‌ڵێ : رۆحێكه به دۆراندۆرماندا ده‌خولێته‌وه ، هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین هه‌یه ، لێ له سه‌ر باڵی نێگهتیڤیدا سه‌مای مه‌رگمان پێ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ رهقسیان بۆ بكه‌ین بیر له شكۆمه‌ندی باخچه نه‌كه‌ینه‌وه ، نازانم كه ئێمه له شكۆمه‌ندی خودا و ئایه‌ته جوانییه‌كانیه‌وه عه‌وداڵی ژیان بین ، چۆن نامانه‌وێ بیر له شكۆمه‌ندی باخچه بكه‌ینه‌وه ، نه‌خێر ئێمه بیر ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ستی پێده‌كه‌ین كه هه‌یه ، لێ ده‌ستمان پێی ناگات و پێی شاد نابین .
نه‌وزاد رفعیت له شیعری ( بازی بازان ) كه له گۆواری كاروان ژماره 210 بڵاڤبۆتهوه ، ده‌ڵێ :
عه‌یامێكه
له‌و كات و شوێنه نوتهكه
هۆلاكۆی پیری و شه‌كه‌تی
دڕندانه ، له چوارلاوه
گه‌مارۆی قه‌ڵای سه‌ركه‌شی
پڕ گه‌نجینه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و ( بازه ) ی داوه
له چوار لاوه …. چادری غه‌دری هه‌ڵداوه
شاعیر ئازاده له ناو زهدكردنی ( باز ) و گوزارهكردنی ، بۆیه ئێمه نه‌ده‌توانین ته‌ئویلاتی جۆراوجۆری بۆ به‌یان بكه‌ین ، نه لێگه‌ڕێین و ده‌ست به‌رداری بین ، ئه‌مه‌یش له شوێنێكی وا كورت و كهمدهرفهتدا ناكرێ به دوور و درێژی له سه‌ری بدوێین بۆیه ده‌ست به‌رداری ده‌بین و ده‌رفه‌ت هه‌بوو به جیا باسی لێوه ده‌كه‌ین ، هه‌ندێجار ئازایه‌تی و جورئه‌ت زه‌رووره‌تن تابتوانین وه‌ك خۆی شته‌كان به‌یان بكه‌ین ، یاخود شاعیر به‌یانی بكا ، هه‌بوونی دووبه‌ره‌یی لاگیر و ته‌قه‌كه‌ر له ده‌سه‌ڵات یان حیزب به به‌رده‌وامی له هه‌ڵچوون و داچووندا بێت ، لێ پرسه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له سه‌ر حیسابی هیچ كام ناكرێ سازشی له سه‌ر بكرێ ، ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه به دیوی سیاسه‌ت و پیاهه‌ڵداندا بێت ، ئه‌گه‌ریش شاعیر مه‌به‌ستی دیوه‌كانی دیكه بێت ، ئه‌وا ئه‌و چاوه بازه مه‌حاڵه دڵ پێی شاد ببێت ، بۆیه وه‌ك باخچه‌ی پاشا له‌وبه‌ر ئاوه و دوژمن ده‌وره‌ی داوه ، و ئه‌ویش ( نه‌وزاد ) نه‌چێ و نه‌بێ به‌سوار ئه‌وا چاوكاڵ لێی تۆراوه .
نهزنده به‌گیخان ، له شیعری ( به‌رزاییه‌كانی ئه‌زمڕ به‌رزاییه‌كانی وه‌زه‌رینگ ) كه له گۆواری رامان ژماره 124 بڵاڤكراوهتهوه ، ده‌ڵێ :
من ئه‌وم
كاترین
رۆحانیه‌تی ژنێكی عاشق
له به‌رزاییه‌كانی وه‌زه‌رینگه‌وه
ده‌ده‌مه شه‌ققه‌ی باڵ
له لوتكه نهسرهوتییهكانی ئه‌زمڕ
له باوه‌شی هیتكلیف ئارام ده‌گرم
كه‌م شاعیری كچمان هه‌ن ، شیعری كچانه بنوسن ، ئێ دیاره ئه‌میش پێویستی به هۆشێكی پڕ جه‌رائه‌ت و ئازایه‌تی هه‌یه ، ، هه‌روه‌ك باسمان لێوه كرد ، كه نهزهندخان ئه‌مه‌ی كردووه ، به دووی پیاوێك وێڵه بۆیه پێشكه‌شی كردووه به تۆ ، خاكی په‌راگه‌نده‌یی و تاراوگه‌ی به ترۆپكی چیای ئه‌زمڕه‌وه گرێ داوه ، له هه‌ردوو مه‌فته‌ن عه‌وداڵی پیاوێكه وه‌ك ( ئیدكار لینتن ) هاوسه‌ری كاترین ، وێڵه به دوای مهنفهزێك بۆ قورتار بوون له ته‌نیایی و گه‌یشتن به سوار چاك و خه‌ونه ئهرخهوانییهكانی ، ئه‌و خه‌ونانه‌ی له شیعره‌كانیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه .
عه‌باس عه‌بدوڵڵا یوسف له شیعری ( وانه‌كانی زگزاگ ) كه له گۆواری كاروان ژماره 219 بڵاوكراوه‌ته‌وه ، ده‌ڵێ :
له سامیه جه‌مال
جه‌سته‌ی له‌و جۆره ، رۆح تێر ده‌كات
ئاشق بوون ته‌نها و ته‌نها عاشق عاشقێنێ نییه له گه‌ڵ دولبه‌ر یان ئازیزه خاتوونه‌كه‌ی ، عیشق مه‌ودا و پانتایی به‌رفره‌ی هه‌س .
ئاشكرایه سامیه جه‌مال ئه‌و سه‌ما كه‌ره میسرییه لایه‌نێك له جه‌سته‌ی عه‌باسی قۆرخكردووه ، جه‌سته و له‌شولارێكی زۆر جوان و رێكوپێكی هه‌بووه و ئیحای ئه‌م كۆپله شیعره‌ی بووه ، تیایدا بزواندنی غه‌ریزه‌كانی پیاو به‌دی ده‌كات ، شاعیر لێره‌دا پێی وایه كه‌سێكی وه‌ها نه‌بێت رۆحی پیاو هه‌رگیز ناپوكێته‌وه و غه‌ریزه‌كانی گه‌مه‌ی سێكسی تێر نابێت ، بۆیه هانا بۆ جوانترین له‌شولار ده‌بات ، بۆ ئه‌وه‌ی پیاو بپوكێته‌وه ، زه‌مه‌ن ته‌نها بۆ گوڵفرۆشه‌كان بمێنێته‌وه هه‌روه‌ك كه‌ریم ده‌شتی باسی ده‌كات ، ع . ع . یوسف ده‌یه‌وێت پیاوه‌تی پیاو بمرێت چۆن ئه‌م كاره بكات ، سامیه جه‌مال دێنێته ئارا ، بێگومان دونیایش به ده‌ست ئافره‌ته‌وه درا ئه‌وا باوكسالاری و پیاوسالاری له گۆڕ ده‌نرێت ، دایك و ژنسالاری جارێكی دیكه زیندوو ده‌بێته‌وه ، ئه‌مجاره‌یان رۆمانه‌كانیش زیندوو نابنه‌وه ، ئه‌م یاسایه بروخێنن .
هاشم سه‌ڕاج له شیعری ( هه‌سته كحولییه‌كانی ئێواره ) كه له گۆواری رامان ژماره 122 بڵاڤكراوهتهوه ، ده‌ڵێ :
وه‌ره باده
با جزووه گه‌لێك شیعری ئاته‌شین بنۆشین
تا له مه‌ستیان په‌ڕه‌ی لوتمان ده‌له‌رێته‌وه
– ئاخر كات ئه‌وه‌نده‌ی به به‌رییه‌وه نه‌ماوه
ئه‌ده‌ب بۆ خۆی ناوه‌ڕۆكێكی هه‌یه و له شێوه و فۆرمێكی هونه‌ریدا خود ده‌ته‌قێنێ و ئاوێته‌ی سۆز و ئه‌ندێشه‌كانی كۆمه‌ڵی ده‌كات ، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه‌م كه‌س ئاوڕی لێ ده‌داته‌وه و سه‌ڕاجیش پێی وایه به ته‌نها ئه‌و هاوتهریبیییه و له ته‌كیدا ده‌دوێت ، بۆیه هه‌ڕه‌شه‌ی كات دره‌نگه یان ئه‌وه‌نده‌ی به به‌رییه‌وه نه‌ماوه ده‌كات ، ئه‌ویش حه‌وسه‌ڵه‌ی نه‌مێنێ و خۆی له ئاست زۆردارێك به‌دی بكات كه پێكڕا مانای ژیانێكی سه‌ر مه‌ست و سه‌ركێشانه ده‌به‌خشێ ، ده‌نا جزووه شیعر چۆن دهنۆشرێ ، ئه‌گه‌ر سهبایهكی سهرمهستیانه هاوڕا نه‌بێت .
خوێنه‌ری به‌رێز
له‌و به‌راووردكارییه مه‌یدانییه‌دا كه ئێمه پێمان وایه زۆر زۆری تر هه‌ڵده‌گرێ ، تێگه‌یشتن كه شاعیری دوێنی گوزاره‌ی به سانایی به ده‌سته‌وه داوه ، ئه‌وانی ئیمڕۆیش به چه‌ندین جۆر ده‌كرێ شرۆڤه‌كاری بۆ گوزارهكانیان بكرێ ، لێ ئه‌وه راسته ئه‌وه قۆناغ و قوتابخانه و رێبازی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه هه‌روه‌ك له درێژه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئاماژه‌مان پێدا ئیمڕۆیش رێبازی خۆی هه‌یه ، جا پاش نوێخوازی بێت یان فۆرمی گران یان له قاڵبدانی شیعر به سیمای م}زیكی و گوێ نه‌دات به كێش و سه‌روا ، ئه‌وی دیكه‌ی بۆ ئێوه‌ی به‌رێز و برایانی ئه‌دیب و ره‌خنه‌گران جێدێڵین .
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی سوودم لێوه‌رگرتوون :
1 ـ نقد الحداپه / الحداپه المڤفره / الان تورین / ترجمه : صباح الجهیم ـ دمشق 1998
2 ـ هونه‌ری شیعر نووسین ـ به‌رگی یه‌كه‌م ـ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ناسینی شیعر ـ ئه‌حمه‌د ره‌زا ـ 2007 كه‌ركووك .
3 ـ دراسات فی المنگق مع نصوص مختاره ـ د . عزمی أسلام ـ 1985 كویت .
4 ـ مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی ـ د . مارف خه‌زنه‌دار ـ به‌رگی یه‌كه‌م 1914 – 1945 چاپخانه‌ی ئاراس ـ هه‌ولێر 2005
5 ـ فه‌رهه‌نگی خه‌م ـ سه‌رجه‌م شیعره‌كانی حه‌سیب قه‌ره‌داغی ـ به‌رگی دووه‌م / چاپخانه‌ی ئاراس ـ هه‌ولێر 2002 .
6 ـ كێشی شیعری كلاسیكی كوردی و به‌راووردكاری له گه‌ڵ عه‌رووزی عه‌ره‌بی و كێشی شیعری فارسی‌دا ، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاری به‌راورده ـ عه‌زیز گه‌ردی 1999 .
7 ـ رێبازه ئه‌ده‌بییه‌كان : وه‌رگێڕان و توێژینه‌وه‌ی د . فه‌رهاد پیرباڵ ـ ده‌زگای وه‌رگێڕان هه‌ولێر 2006 .
8 ـ پله و پایه‌ی گیانداران له ناو قسه‌ی پێشینان / د . عه‌بدولكه‌ریم حاجی محه‌مه‌د عه‌لی ـ كه‌ركووك 2007
9 ـ الاودیب ـ عقده كلیه ـ ترجمه وجیه اسعد ـ دمشف 1996 .
10 ـ نهایه الحداپه ـ الفلسفات العدمیه والتفسیریه فی پقافه مابعد الحداپه ـ 1987 ـ ترجمه د . فاگمه الجیوشی ـ دمشق 1998 .
11 ـ سۆسیۆلۆژیای شیعری كوردی ـ له رووی رووپێوه ئاكارییهكانهوه ـ ئازاد عه‌بدولواحید كه‌ریم ـ كه‌ركووك 2005 .
12 ـ گۆواری رامان ـ ژماره‌كانی ( 117 ـ 121 ـ 122 ـ 123 ـ 124 )
13 ـ گۆواری كاروان ژماره‌كانی ( 210 ـ 217 ـ 219 )
په‌راوێز :
رۆدڵف كارنب وپایر ـ یه‌كێك له ناودارانی ئاراسته‌ی فه‌لسه‌فی هاوچه‌رخه ، هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاراسته‌ی ره‌وشی لۆژیكی خستۆته‌گڕ ، ده‌توانین بڵێین یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م ئاراسته‌یه ( كۆمه‌ڵه‌ی ڤییه‌ننا ) بووه ، ئه‌م كۆمه‌ڵه له ساڵی 1920 سه‌ری هه‌ڵداوه ، كاتێ مۆریس شیلیك گه‌یشته ڤییه‌ننا ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ی پێكهێنا ، پۆستی مامۆستای فه‌لسه‌فی له زانكۆ وه‌رگرت ، جگه له شیلیك ( كارنب ) و هه‌ر یه‌ك له ( ئۆتۆنویراس ، هربت فایجل و فریدیریش فایزمان و ئیدجار تسیلز و ڤیكتۆر كرانت ) لو كۆمه‌ڵه‌دا بوون ، له زانایانی بیركاریش ( فیلیب فرانك و كارل مانجر و كورت جیدل و هانزهان ) هه‌بوون .
سه‌ردار جاف