 
	كیژێكم … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed							
	
						
						
					
كـــیژێكی بچكــــۆلانــــه‌م
ڕووخۆش و خنجیلانــه‌م
ئازا‌و زیره‌ك و جــــوانـــم
سووره گوڵی ژیــــــانــــــم
تـــــــه‌مه‌نیشم ده ســـــاڵه
ئێسك ســــــــووكم له ماڵا
گوێڕایــــه‌ڵم زۆر وریــــام
له قوتابخانه‌ش هـــه‌ر وام
ئه‌مساڵیش هه‌روه‌كـــو پار
دڵی من شاده‌و به‌ختــــیار
وه‌كو چۆن دابووم بڕیـــار
وا ده‌رچوم بۆ پۆلی چــوار
به‌ڵێن بێ لـــه‌وێش وابــم
ئازا‌و خاوه‌ن خــــــولیا بم
***

 
			 
			 
			