Skip to Content

منداڵی ئه‌م سـه‌رده‌مه‌ین

منداڵی ئه‌م سـه‌رده‌مه‌ین

Closed

 

 

 

ئێمه‌ جوان و ژیكه‌ڵـــــــــه‌ین

منداڵی ئه‌م ســـــــــه‌رده‌مه‌ین

ژیر و خاوه‌ن به‌رنـــــــــامه‌ین

كاتمان به‌فیڕۆ نـــــــاده‌ین

نرخی كــــــاتمان له‌لایه‌

وه‌ك زێڕ و سامـــــــان وایه‌

به‌ چی ده‌بین ئــاســــــووده‌

به‌و كاره‌ی كــه‌ به‌ســـووده‌

وه‌رزش و یاری و ســـه‌ردان

له‌ به‌رنـــــامه‌ی ئێمه‌دان

ئه‌و خوله‌ی كـه‌ به‌ سوود بوو

به‌ پێی مـــاوه‌ و ئــــاره‌زوو

ده‌چین به‌شـــداری ده‌كـــه‌ین

كاتی بۆ دیــاری ده‌كــه‌ین

خـــوێندنه‌وه‌ی ڕۆژانــــــه‌

كار و پیـــشـــه‌ی هه‌مــووانه‌

وه‌كو خــۆراك و خـــــواردن

بۆ گه‌شه‌مــان پێویـــــستن

وا فێر بووین چیمان بوێت

له‌ ســـایتی ئه‌نتـــه‌رنێت

ده‌یدۆزینــــه‌وه‌ ئــاســـان

ده‌یخوێنینه‌وه‌ زۆر جـــوان

چی پێویست بوو ده‌ینووسین

وا زانیاری وه‌رده‌گــــــــرین

 

Previous
Next