بەرەوهەڵبژاردنەکانی ئەمێریکا
ئەمڕۆژانە کۆی میدیاکانی جیهان بە بایەخێکی تایبەتەوە لە کۆی تیمی کاری ئیداری هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمێریکا دەڕوانن .کە زۆرینەی ڕوداو و چارەنوسە گرنگەکانی ناو خۆ‌و دەرەوەی وڵاتی پێوە بەستراوە.هەربۆیەشە کۆی ناوەندە سیاسیەکان بە بایەخەوە دەڕواننە کەسی تازە بە سەرۆک هەڵبژێردراو..
دیمۆکراسی خاڵی بەهێزی ئەمێریکایە لەسایەی ئەو دیمۆکراسییەدا ،دەتساو دەست کردنی دەسەلات.سیستەمی دادی سەربەخۆ،لێپیچینەوە،ئەنجامی هەڵبژاردنی بێ خەوش ،هتد بون بە نەریتگەلێکی ڕەگ و ڕیشە داکوتاوی ئەو کۆمەڵگەیەو ئەو کۆڵەکە قایمانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکای لەسەر وەستاوە،کە دوو سەدە لەمەوبەر باوکانی دامەزرێنەر بەهۆی نیگەرانی و ترسیانەوە بەرامبەر بە سیستەمی پاشایەتی ئەوروپا ،کە پادشا‌و شازادەکان خاوەنی دەسەڵاتی رەهابون مۆنۆپۆڵی کۆی گوزەران و ئاراستەی سیاسیان کردبو. ئەوان هاتن وسیستەمی ئەمێریکایان بە چەشنێک داڕشت کە هیچ کەس و حیزب و دامەزراوەیەک بۆی نەلوێ و نەکرێت هەموو دەسەڵاتەکان لەدەستی خۆیدا چر بکاتەوە. سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتەکانیان بەتەواوی لێکجودا کردەوە ،کردیشیانن بە چاو‌دێر بەسەر یەکەوە.
ڕۆژی ٦ ی مانگی یازدە کە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا پەنجاو هەشتەمین سەرۆک دیاری دەکات کەتێیدا هاوو ووڵاتیانی دەنگدەر هەم سەرۆک و هەم جێگری سەرۆکیش هەڵدەبژێرن
هه‌ڵبژاردنێکی تریش به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ دیاریکردنی یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی سیناتی ئه‌مێریکا، واتهبۆ ئه‌وانه‌ی گه‌ڕی ئه‌ندامێتیان لهسیناتدا کۆتایی پێدێت.
ئێمە وەک کورد کەلە نائاگیی و غەفڵتێکی قوڵی گۆڕانکاریەکانی دەرەوەدا دەژین و لە نەبونی هیچ دەزگایەکی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی نێودەوڵەتی یان هەر دەزگایەکی وەک
دا{Think Thank}
.بۆیەش درەنگتر لە ڕووداو قەیرانەکاندا بەئاگا دێین و کاتێک دێینە ئاگا ئاڕاستەی کارەکان لەبەرژەوەندی ئێمە نین وەک نەتەوە.. مێژوی بەریەک کەوتنی سیاسی کورد لەگەڵ ئەمێریکا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ڕابردو دوایكۆتاییجهنگییهكهمیجیهانیو لهسهروهختیبهستنیكۆنگرهیئاشتیپاریسدا، تۆماس وردور وڵسنیسهرۆكیئهمهریكا 14 پرهنسیپهكهیحۆی بڵاوکردەوە، كهلهبهندیدوانزهیدا جهختیلهپێویستی”مافیچارهیخۆنووسین”ینهتهوهبندهستهكانیئیمپراتۆی عوسمانی کردەوە
، كهئهودهمهبهشێوهیهكیسهرهكیئهرمهنو كوردهكانیدهگرتهوه.، ئه‌م نهتهوانهپشتیان بههاوكاریئهمهریكاو ئه‌و بهندهیسهرۆكهكهیقایم بوو بۆ رزگاربوون لهبندهستیتوركهكان.
به‌ڵام ئهوهیلهو سه‌رده‌مه‌دا له‌كوردستان‌و ئه‌رمینیادا روویده‌دا، لهدیدیئیدارهیئهمهریكاوهبهشێكیبچووك بووهلهگهمهیهكیگهورهكهلهئاستیناوچهكهو جیهاندا روویده‌دا. دوایههڵگیرسانیشۆڕشیئۆكتۆبهرو سه‌ركه‌وتنیان لهجهنگیناوخۆدا، ئهمێریكاو وڵاتانیرۆژئاوا گه‌یشتن بهوهیكهههوڵدان بهمهبهستیدروستكردنیبهربهستێك بۆ رێگرتن لهبهرفراوانبوونهوهینفوزیكۆمۆنیزم، بهكۆمهكیئهرمهنو گورجی‌و كورد بێهووده‌یه تەنها ولاتێک کە بتوانێت ئەوڕۆڵە ببینێت تورکیایە . هه‌ر بۆیهوڵسنو سهركردهكانیرۆژئاوا پشتیان لهئهرمهنو كورد كرد‌و كردنیانن بهقوربانیسهرهكیگهمهسیاسییهكانیخۆیان
مێژوی سیاسی ناوچەکەو وازی کردنی ئەمێریکا تێیدا پێمان دەڵێت کە ئیدارەی کۆماریەکان بێ بایەخانە لە کورد و پرسەکەیان ڕوانیوە کە پێچەوانەی ئیدارەی دیمۆکراتەکان بۆ کورد هەندێک زەمینەی تریان دەستەبەر کردوە بۆ کورد،دیرۆکی ٤٠ ساڵی ڕابردو پێمان دەڵێت کە بەشێکی کارەساتە پڕ نەهامەتیەکانی وڵاتی ئێمە لە سەردەمی کۆماریەکاندا ڕویان داوە نەک دیمۆکراتەکان.وەک هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ١٩٧٥ جینۆسایدی ئەنفال١٩٨٨. کیمیا بارانی هەڵەبجە و هەندێک ڕووداوی نەتەوەی خوێناوی دیکە..ڕەنگبێت پێشبینی کردنی گەشبینی یان ڕەش بینی لە دونیای سیاستدا ئەستەم و دژوار بێت ،وەلی لێکدانەوەو بەراوردی دیرۆکی سیاسی هەندێک ئاماژەمان دەدەنێ لەمەڕ کۆماریەکان و دیمۆکراتەکان.ئەوانەی لەم ئدمینیسترەیشنەدا روخساریان دیارە دەکرێت هەندێکیان بەجۆرێک لە خەیاڵدانی ئێمەدا مابنەوە کە لەبەرژەوەندی کورد دید و هەڵویستیان بوبێت وەک{مارتین ئەندیک}کە بە سیناتۆری بەرچاو بیر تیژ دادەنرێت لە داڕشتنی {فۆڕین پۆلیسی} سیاسەتی دەرەوەی ئەمێریکا بەشێ ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست.ساڵی ١٩٩٦ لە رۆژە خوێناویەکانی جەنگی براکوژی یەکێتی و پارتیدا دوای ٣١ ئاب و شکستی پارتی و گەڕانەوەیان بۆ هەولێر،ئەم بو کە فشاری بۆ هێنان کە دێگەڵە هێڵی تەماسیان بێت .ئەمێریکا لێان نابورێت گەر ئەو خاڵە سنوریەی نێوانیان ببەزێنن.هەر ئەوبو هەردوک لە تاڵەبانی و بارزانی بانگهێشتی ئەنکەرە کرد‌و بە جیا کۆبونەوەی لەگەڵ کردن و فشاری جۆرە ڕیکەوتنێکی سەرەتای پێ ئیمزا کردن.
یەکێکی دیکە وەک بایدن کە شێلگیرانە هەمیشە پڕۆژەی هەیە بۆ دابەش کردنی عێراق بەسەر سێ هەرێمی کورد و شیعەو سونە .چەشنی سیناتۆری پێش ئەو پیتەر گاڵبرێس..
وەزیری دەرەوە هیلاری کڵینتۆن کە بە دۆستێکی کورد ناسراوە لە نێوەندە سیاسیەکاندا،ئەم بەردەوام هەڵوێستی توندی بەرامبەر هەردوو ڕژێمی ئێران وسوریا هەیە وە یەکێک بو لەوانەی لە سیناتی ئەمێریکادا دەنگی بۆ ئەوە هەڵبڕی سوپای پاسداران بە ڕێکخراوێکی تیرۆریست بناسرێت دواتریش لەگەڵ ئەوەبو کە کوشتارگەلی ئەرمەنەکان لەجەنگی جیهانی یەکەمدا لەلایەن تورکە عەسمانلیەکانەوە بە جینۆساید بناسرێت
مادلین ئۆڵبرایت} وەزیری پێشوی دەرەوە ساڵی ١٩٩٨ خودی خۆی سەرپەرشتی ئیمزاکردن و شەرڕاگرتنی یەکێتی و پارتی کرد‌و فشاری هێنانە سەر بۆ دانوستەندن لەگەڵ یەکدی.{ڕیتشارد هاڵبرۆک}کە پێشنیاری کرد و بەردەوامیش بانگەشەی دەکات کە لە زنجیرە وتارەکانیدا لە واشینگتۆن پۆستا کە پێویستە هەرێمی کوردستان و تورکیا بەسەر پەرشتی ئەمێریکا نەخشە رێ بۆ چارەسەرکردنی کیشە ئاڵۆزەکانی وەک پەکەکە و کەرکوک دابڕێژرێت.بۆئەوەی چیتر دەوڵەتی تورک دەستنەخاتە نێو کاری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ولەهەر کاتێکدا پەنا بۆ لەشکر کێشی و بۆمباران کردنی سنورەکانی هەرێم نەبات و سنورێک بۆ دەوڵەتی تورک دابنرێت بەسەر پەرشتی ئەمێریکاو لەبەرژەوەندی گشت لایەک..
لەگەڵ دەیانی دیکەی دیمۆکراتەکان کە دەکرێت لە وتارێکی تایبەت بە دۆستەکانی نێو ئەمێریکا ناویان بهێندرێت.
لە ٣٠ ساڵی ڕابردودا دیمۆکراتەکان تەنها ٨ ساڵی فەرمان ڕەواییان کردوە وکۆماریەکانیش ٢٢ ساڵە ئیدارەی ئەمێریکا دەکەن
لە خولی هەڵبژاردنەکانی ٤ ساڵی ڕابردودا ئەدمینیسترەیشنی ئۆباما بەناجاری پەنای بۆ ئەزمونی بەشێک لە کەسانی پسپۆڕی ئیدارەکەی کلینتۆن برد وەک دەیڤید ئەکسترۆند و سوزان رایس و تیموتی گارتەر زۆری تر کە ئێستا لە ئیدارەی ئۆبامادا کار دەکەن ئەوەی جێی گەش بینیە بۆ کورد بونی کەسایەتی وەک ئەندیک و ڕیتشارد هاڵبرۆک کە ڕۆڵێکی گرنگ و فراوان لە نوسینەوەو داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی داهاتوی ئەمێریکا دەبینن ،کە یەکەمیان بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوینە و لەوەزارەتی دەرەوەداو دوهەمیشیان وەک نوێنەری ئەمێریکا پێشتر لە نەتەوە یەکگرتوەکان.
لەگەڵ کۆی ئەم پێشبینیانەش دا هیچ کارتێک هێندەی بونی لۆبیەکی کوردی لەناو خۆی خودی ئەمێریکادا کاریگەری لەمەڕ سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە نیەو نابێت بۆ پرسی کورد.ئەوەش بە خەونی سیاسیەکانی کورد نابێت وەک پیش‌تر خوالێخۆش بو مەلا موستەفا ئامادەی خۆی دەردەبڕێت کە کوردستان بکاتە پەنجاو یەکهەمین وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمیریکا بەڵام ئەوە بەتەنێ خەونێکی دوری نەناسینی ئەوی تر‌و زەمەن ولۆجیک بو،ئەمێریکا باش لە لۆبی ناوخۆی ئیسنیکەکان تێدەگات بۆیەش نێوەند و لۆبی کوردی بەهێز توانای جۆرێک لە گۆڕین وفسار یان بونی هەڵوێست لەمەڕ پرسی کورد دادەنێن،کە دوای چەندین ساڵ کۆچی کوردان بۆ ئەووڵاتە هەتا ئێستا لۆبیەکی نەک بەهێز بونی نیە بەڵکو .نوێنەرایەتیەکی حکومەتی هەرێم بونی نیە ئەوەی هەیە لە چەند خزم‌و کەسێکی خودی بەرپرسان پێک دێت کە نەشارەزاو بێ ئەزمونی سیاسی و دیپلۆماسین بەجۆرێک یەکێک لە چاودێرە دیپلۆماتەکانی ئەمێریکا بە سەرۆکایەتی نوێنەرایەتی هەرێم بڵێ ئەوەندەی لە بازرگانێکی نیو دەولەتی دەچێت ئەوەندە لە دیپلۆماتکارو سیاسەیەک ناچێت
سهڕهرایئهوهیكهس ناتوانێت نكوڵیلهگرنگیهاوكاریئهمهریكا بكات بۆ كورد له‌ئێستاو ئایندهشماندا، دواجار ئەوەمان لەیاد نەجیت ئەمێریکا نە دۆستەو نە دوژمنە ئەمێریکا لە کوێ بەژەوەندی هەبو لە وێ دۆستە ،ئایا کورد دەکەوێتە کوێێ بەرژەوەندیەکانی ئەمێریکاوە؟ئەو پرسیارە هەڵدەگرین بۆ پسپۆڕان لەم بوارەدا،
نەژاد سیوەلی