ڕه‌هه‌ندی بیركاری , سیاسی , زه‌ینی بۆ هاوكێشه‌ی 1+1
ڕه‌هه‌ندی بیركاری
ئه‌و ره‌هه‌نده قسه له سه‌ر زانیاری رۆژانه ده‌كات .ئه‌و هاوكێشه بیركارییه زاده‌ی عه‌قڵی ماتماتیكیه!هاوكێشه‌كه بریتیه له 1+1= 2
بیركردنه‌وه له‌و داتا و ئامانجه جیهانیه , به واتای له هه‌موو جیهان وه‌ك یه‌كه .جیهانبینی كوردی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی وه‌ك یه‌كه , چونكه كورد به یه‌ك دیده له‌گه‌ڵ تاكی عه‌ره‌ب له‌و هاوكێشه ماتماتیكییه ده‌ڕوانێت!
ڕه‌هه‌ندی سیاسی
لێره‌دا كورد و عه‌ره‌ب وه‌ك یه‌ك ته‌ماشای ئه‌و هاوكێشه‌یه ناكه‌ن . له ده‌وڵه‌تێكی چه‌ند نه‌ته‌وه وه‌ك كۆمه‌ڵگای عیراقی ,له لای حیزبی عه‌ره‌بی هاوكێشه‌ی 1+1=1 ,چونكه له دیدی حیزبی عه‌ره‌بی كورد به‌شێك نییه له هاوكێشه‌كه وه‌ك ئه‌مازیغی یان قبتی به شێك نییه له بڕیاری عه‌ره‌بی نیشتمانی عه‌ره‌بی .ئه‌و ئه‌گه‌ره وای له تاكی كورد كردووه كه ده‌رك به هیچ جیاوازیه‌ك نه‌كات له نێوان صدام ,وه‌ك دكتاتۆرێكی سوونه ,مالیكی ,وه‌ك دكتاتۆرێكی شیعه , هه‌ردووك به‌رانبه‌ر تاكی كورد وه‌ك یه‌ك بیر ده‌كه‌نه‌وه!
ڕه‌هه‌ندی زه‌ینی
له مێشكی دیارده‌یه‌كی سه‌یر هه‌یه .له به‌رنامه‌ی ساباتی سۆز-ی سه‌حه‌ری ئیرانی دكتۆرێكی كورد ده‌یوت هاوكێشه‌كه له گه‌ڵ هاوكێشه‌ی ماتماتیكی ناگونجێت .به كاربردنی جه‌سته و هۆشی تاك , حاڵه‌تێكی وا دروست ده‌كات كه زۆر جودایه له كاری ڕۆژانه. زه‌ینی مرۆڤ هاوكێشه‌كه ئه‌وها ده‌خوێنێته‌وه : 1+1 = 5 .
سه‌لام ناوخۆش