شه‌وه مه‌سته‌کان … به‌ندی عه‌لی
له‌عیشق ئه‌چیت
هه‌ر جارێ دێی
قه‌ت دووباره نابیته‌وه
له‌فریشته‌ی مه‌رگیش ئه‌چیت
ئاخر ئه‌ویش
هه‌ر جارێ دێ ، به‌میوانی
……………….
چه‌ند میوانێکی بێ شه‌رمی
تۆ ، ئه‌ی مه‌رگ
دێیت بێ ئه‌وه‌ی پرسێ بکه‌ی
یان هیچ نه‌بی
زه‌نگێ لێده‌ی به‌ر له‌هاتن
بۆیه منیش
به‌بارته‌قای بێ شه‌رمی تۆ
له‌هاتنت بێ منه‌تم
که‌ی دێی .. وه‌ره
………………………
منه‌تباری تامی تفت و
تاڵی مه‌ییم
ئه‌و نه‌بایه نه‌مده‌زانی
شتێک هه‌یه
شیرین تر له‌ژاڵه‌ی ژیان
…………………..
له‌سه‌روه‌ختی
هه‌ڵچوونی ده‌ریای ده‌روونا
ده‌روێشه‌کان
په‌نا بۆ زیکری ده‌ف ده‌به‌ن
پیاوچاکه‌کان
په‌نا بۆ خهڵوهتێ ده‌به‌ن
له‌گه‌ڵ خودا‌و
منیش .. بۆ حه‌زره‌تی
شه‌راب
……………………..
به‌هه‌شت
خۆی سیخنانه به‌مه‌ی
ئیدی بۆچی
له‌دۆزه‌خی ئه‌م ژینهیا
حه‌رام ده‌کرێ
ئاخر په‌ریه
روح پاکژهکانی ئه‌وێ
چ پێویستیان به‌و شه‌رابه
تههوورهیه
………………..
ئه‌مشه‌و
شه‌وی زه‌ماوه‌ندی
ئومێدێکی که‌وڵه‌کۆن و
یادگارێکی هه‌رزه‌کاره
فلاشی کامێرای ئاسمان
کوێرم ده‌کا
منیش داوهتکراوێکی
گێژو مه‌ستم
به‌ڕوو ، میوانێکی نامۆ
به‌روح
به‌م شاره په‌یوه‌ستم
……………………
سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی تر ببارێی
تۆز‌و خۆڵی غه‌ریبی من ناشۆیتهوه
تۆ ئه‌ی .. باران
تۆش تهتهرێکی هه‌میشه
ته‌مه‌ن کورت و
مه‌ست و خومار
منیش ، موسافیرێکی بێ عار
……………………
یاخی به ، ئه‌ی گوڵ
ده‌نا به‌رگه‌ی بۆگه‌نی
ئه‌و هه‌موو هه‌ناسانه ناگری
دوای هه‌ڵمژینی بۆنت
ئه‌درێنه‌وه به‌ڕووتا
یاخی به ، ئه‌ی گوڵ ، یاخی
په‌نجه ههوسبازهکان زۆرن
دڵه درۆزنه‌کان زۆرن
چاوه بزه‌کان زۆرن
عاشقه مشه‌خۆره‌کان زۆرن
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌سه‌ربڕینی تۆ
دڵی کچه عه‌یاره‌کان نهرمکهن و
به‌مه‌رگی تۆ
مردووه‌کانی گۆڕستان
زیندووکه‌نه‌وه
یاخی به ، ئه‌ی گوڵ ، یاخی
………………….
ده‌شته‌کانی مناڵیمان
به‌غار بڕی و په‌له‌مان بوو
بگه‌ینه گاپێڵهکانی گردی لاوی
بۆیه تامی ئه‌و ته‌مه‌نه
په‌شمه‌کی بوو
…………………..
به‌سه‌ر مینه‌کانی مه‌رگا
به‌قه‌ڵه‌مباز
کێوی کامڵ بوونمان بڕی
لاوێتیمان سه‌رابێ بوو
له‌مابه‌ینی
دۆخی ڕه‌قی و بوون بهههڵما
که‌گه‌یشتینه ترۆپکه‌که‌ی
هه‌نگاوه‌کان
لهسههۆڵی ته‌مه‌ن گیربوون
وه‌رزی خلیسکانه .. یاران
…………………
هه‌ر کێ وه‌سفی دۆزه‌خی کرد
بهفیردهوسێکی ئه‌به‌دی
بێ گومانم .. بێ ئه‌ده‌به
………………….
ئه‌ڵێی به‌فریت
له‌دووره‌وه بۆنت ئه‌که‌م
به‌ر له‌بارین
عیشقیش ئه‌ڵێی ڕیشۆڵه‌یه
بێ شک نه‌بێ له‌هاتنت
ئه‌ویش .. نایه‌ت
………………
ئه‌و شه‌وه‌ی بۆنی مێخه‌کی
به‌رۆکی خاوه‌رم نایه
ئه‌و شه‌وه‌ی موزیکی ده‌نگی
بۆ من نابێ به‌لایلایه
هه‌ر شه‌وێ بێ
له‌هه‌ر وه‌رزو له‌هه‌ر مانگێ
له‌لای من شه‌وی یه‌ڵدایه
12/12/ 12