بابه‌نۆئێل… ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
بابـــه نۆئێل منیش مـــاوم
بۆ دیـــاریت بۆ نههێنــاوم
چاوه‌ڕێم وه‌ك هــــه‌ر مناڵێ
بۆ دیاری تۆ هـــه‌موو ساڵێ
كه‌چی تۆش سه‌رت سوڕماوه
ده‌ڵێی دیاریم پێ نهمـــاوه
ورد گه‌ڕاوم له‌سه‌ر نهخشــه
تۆم نه‌بینیوه بمبهخشــــه
وڵاتی تۆ نـــــــاوی چییه؟
ئه‌ی بۆ ناونیشـــانی نییه؟
بابه نۆئێل گوێ بگـــره لێم
تا پێت بڵێم كێم و لـه كوێم
كوردم خه‌ڵكی كــوردستانم
دابه‌شی ســــــه‌ر وڵاتانم
ئه‌مشه‌و نانوم چاوه‌ڕێی تۆم
پێم خۆشه دیـاری بێنی بۆم
29/12/2010
سلێمانی