![گوڵه ئه‌ستێره … ئه‌مین محه‌مه‌د گوڵه ئه‌ستێره … ئه‌مین محه‌مه‌د](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/gulaAstera_744333589.jpg)
گوڵه ئه‌ستێره … ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
خۆزگه ببمه ئه‌ســتێره
بكشێم به ڕوی ئاسـمانا
وه‌ك په‌پووله باڵ بگرم
له دامێن ههورهكـــانا
***
سه‌ربه‌ست بســوڕێمهوه
له ئاســـمانی بێ‌سنور
تا چاو بڕكات،بڕوانم
بۆ ورشه و پرشنگی دور
***
نه‌نوم هــــه‌تا به‌یانی
به چرپه مانگ بدوێنم
وه‌ك باڵنده‌ی حه‌په‌ساو
له تیشــــك ڕابمێنم
***
پۆلێ له گوڵ ئه‌سـتێره
تیشك بده‌ن له ئاسمان
ئه‌وسا ده‌بینم گـهردون
چۆن ده‌بێته چـراخـان
***
18/8/2011
ئه‌مین محه‌مه‌د/سلێمانی