ڕه‌خنه له سێ به‌شی كتێبێكی میراوده‌لی
ماوه‌یه‌كه مژۆڵی كتێبێكی هزریم له باره‌ی زمانه‌وه , چونكه ناسیۆنالیزمی كوردی له‌به‌ر خه‌ریكبوون به سامانی نه‌ته‌وه –نه‌وت- , ئاگای له ڕه‌وشی زمانی كوردی نه‌ماوه .جا هه‌ر كه‌سێك وتارێكی له ڕووی هزریه‌وه له باره‌ی زمانه‌وه شتێكی نووسی بێ , خوێندومه‌ته‌وه .كه سه‌یری كتێبخانه‌كه‌م كرد , ناونیشانی كتێبه‌كه‌ی میراوده‌لی سرنجی ڕاكێشام , بۆیه سێ به‌شم لێخوێنده‌وه . ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ قسه‌ی له سه‌ر بكه‌م , چه‌ند شتێكه , ده‌كرێ وا ڕیزیان بكه‌م:
یه‌كه‌م , ناونیشانی كوردی و ئینگلیزی
ناونیشان له پڕۆسه‌ی نووسین زۆر گرینگه , ده‌بێ گوزارشت له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه بكات .له به‌رگی كتێبه‌كه‌ی میراوده‌لی نووسراوه : پرۆژه‌ی فه‌لسه‌فه به زمانی كوردی , بیركردنه‌وه و ئازادی , له به‌رگی دواوه به ئینگلیزی نووسراوه :Thinking and freedom-به واتای بیركردنه‌وه و ئازادی , پرۆژه‌ی فه‌لسه‌فه….ته‌رجومه نه‌كراوه.له ناوه‌وه سۆكرات و دایه‌لۆگی فه‌لسه‌فی نووسراوه.له‌وه‌ش زیاتر , له به‌رگی یه‌كه‌م : نووسراوه میراوهدلی كه‌چی له ناوه‌وه نووسراوه میراوده‌لی , جا نازانم كامه‌یان دروسته؟
دووه‌م , سه‌رباس
خولیای فه‌لسه‌فه
ناونیشانی سه‌رباسه‌كه , چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له خولیابوونی فه‌لسه‌فه یان حهزلێبوونی فه‌لسه‌فه شڕۆڤه بكرێ , كه‌چی ناوهڕۆك قسه‌كردنه له سه‌ر خودی ژیانی نووسه‌ر , به واتای ئه‌و به‌شه زیاتر خودگه‌رییه-بایۆگرافیه , باسی هه‌ندێ قۆناغی ژیانی خۆی ده‌كات .
له لایه‌كی دی , زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه ژیاون , شه‌یدای ژیان و سیسته‌می ئه‌وروپان و دژ به ڕۆژهه‌ڵاتن , هه‌رچه‌نده بیرمه‌نده‌كانی ئه‌وروپا مردووی ڕۆژهه‌ڵاتن !! جا ئه‌وانه‌ی خۆمان له جیاتی ڕۆژئاواناس بن , وه‌ك ئیدوارد سه‌عید له بریتی ڕۆژهه‌ڵاتناسی…..خه‌ریكی ڕۆژئاواناسی بن و دیراسه‌ی كه‌لتور و زمانی گه‌لانی ڕۆژئاوا بكه‌ن , ده‌كه‌ونه ڕه‌خنه‌گرتن له ئه‌زموونی كوردی , وه‌ك نووسه‌ر ده‌نووسێت :”به داخه‌وه ئه‌وه‌ی بینیم له ئه‌نفال كه‌متر ئازاری نه‌دام:گه‌لێك كراوه‌ته مێگه‌ل . شار كراوه‌ته گوند….ئاماده‌یی بۆته سه‌ره‌تایی..” . به‌و جۆره وێناكردنی زێد , گواستنه‌وه‌ی وێنه‌ی ته‌ڵخی وڵاته , به‌ڵام كه‌لتوری خۆ به كهمزانین به‌شێك له ڕۆشنبیری هه‌ندێ ڕۆناكبیری كورد ی هه‌نده‌ران پێكده‌هێنێت!! ئه‌نفالی صدام دار و به‌ردی هێنایه گۆ , ڕۆشنبیرێكی عه‌ره‌ب پاش دیتنی كاره‌ساتی هه‌له‌بجه , حاشای له شوناسی خۆی كرد , كرده‌وه‌ی به‌ناو ئه‌نفال هێنده پیرۆزه ,هه‌موو تاكێكی نه‌ته‌وه به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته , مرۆڤ مه‌نده‌هۆش ده‌كات , كه‌چی به‌داخه‌وه لای نووسه‌ر ئه‌و كاریگه‌رییه ڕۆحیه‌ی نییه.هه‌رسێ شاری هه‌رێم ساڵی 1991 چۆن بوون, ساڵی 2005 چۆن بوون ؟ ئێستا له 2013 چۆنن؟؟
سێیه‌م , ناوباس : فه‌لسه‌فه و زمان
خوێنه‌ر له‌و سه‌رباسه چاوه‌ڕێ ی مه‌سه‌له‌یه‌كی گرینگ ده‌كات .به ڕاستی هه‌ر ئه‌و ناونیشانه هانیدام ئه‌و سێ به‌شه‌ی كتێبه‌كه بخوێنمه‌وه , به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی ناوباسهكه بێئومێدی كردم ! ناوباسهكه دوو په‌ڕ و نیوه ,لاپه‌ڕه و نیوێكی په‌یوه‌ندی به زمانه‌وه نییه.ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه , بریتی نییه له به‌ستنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه و زمان , یان دیتنی زمان له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌وه!! هه‌روه‌ها بۆ كتێبێكی نزیكه‌ی 200 لاپهڕیهوه , چوار لاپه‌ڕه‌و نیو بۆ فه‌لسه‌فه و زمان زۆر كه‌مه؟یان ئه‌م كتێبه به بیركردنه‌وه‌ی كتێبی ” فه‌لسه‌فه‌ی جوانیی و هونه‌ر -1979 نووسراوه؟؟
چواره‌م , فه‌رهه‌نگنووسی
فهرههنگۆكهكه له لاپه‌ڕه ( 179هه‌تا 193 ی كتێبه‌كه‌ی میراوده‌لی داگیركردووه .لێره‌دا دوو شتی گرینگ تۆمارده‌كه‌م یه‌كه‌م , ناسنامه‌ی فه‌رهه‌نگ.فه‌لسه‌فه‌ی فه‌رهه‌نگنووسی ئه‌وها نییه .فه‌رهه‌نگۆك ده‌بێ په‌یڕه‌وی ئه‌لفبێی فه‌رهه‌نگ بكات , چونكه ئه‌و ڕیزبوونه ئه‌ده‌بیه , سیفه‌تی فه‌رهه‌نگی به ده‌ق ده‌دات , ئاوێته‌بوونی ناسنامه‌ی ناونیشان تووڕ هه‌ڵده‌دات .ئه‌و كتێبه‌ی میراوده‌لی په‌یڕه‌وی هیچ فه‌رهه‌نگێك ناكات : سه‌ره‌تا به (ف) ده‌ستیپێكردووه و به (ب) كۆتایی هاتووه.وشه‌ی فه‌رهه‌نگ , ئه‌و په‌یڤانه‌ی له فهرههنگۆكه هاتوون هه‌موو وشه‌ی فه‌لسه‌فی نیین , له‌وانه :زان,زۆرزان,مێژوو,ژان,له‌بری…
كه‌سێك له 1987ه‌وه دكتۆرای له به‌ریتانیا وه‌رگرت بێ , ده‌بێ قووڵتر له گه‌ردوون بڕوانێ , نه‌ك وه‌ك جاهیلێك مه‌رگی براده‌رێكی به “تاوانی زه‌قی قه‌ده‌ر”-ل12 بزانێت؟هیچ له سه‌ر به‌شه‌كانی دی نادوێم , چونكه له ده‌ره‌وه‌ی تایبه‌تی منه , بۆیه به‌و چه‌ند سرنجه ئیكتیفا ده‌كه‌م .