شار … به‌ندی عه‌لی
-1-
ده‌مێ ، عاره‌ق
بۆ شه‌رمه‌زاریی خۆت ئه‌ڕژی
به‌ده‌ست یاری بێ باره‌وه
ده‌مێ ، به‌خه‌نجه‌ری ئه‌غیار
لهتاڤگهی زامت ئه‌چۆڕێ
شه‌پۆلی قه‌ڵبه‌زه‌ی نه‌زیف
چ کۆڵه‌پشتێکی قورسی
به‌شانه‌وه .. ئه‌ی خه‌می شار
سه‌د خۆزگه به‌به‌ردی سزیف
-2-
ئه‌وانه‌ی ڕۆژێ له‌ڕۆژان
خاکی ژینیان داگیرکردم
کهڕۆییشتن .. هه‌ریه‌که‌یان
به‌شێوه‌یه‌ک جێیان هێشتم
تاقمێکیان کردیانم به‌ماڵی وێران
شاری خاپوور ، به‌که‌لاوه
هه‌نێکیشیان باخه سوتاوه‌که‌ی دڵمیان
جه‌نجاڵ کرد به‌گوڵی گه‌شاوه
ئای .. شاره‌که‌م
بریا داگیرکه‌رانی تۆش
له‌جۆری دووه‌م بوونایه
-3
ده‌نکه مورویه‌کی وردم
به‌تاڵی ئاوریشمی یادگار هه‌ڵواسراوم
به‌گه‌ردنی ئه‌م شاره‌وه
هه‌رچه‌نه ئه‌و
له‌مێژه له‌بیری کردوم
وه‌لێ تامقهستی مردن نهم پچڕێنی
ده‌ست لهبوونم به‌ملوانکه
هه‌ڵناگرم
-4-
که‌مێ هێواش
پێ له‌سه‌ر ئه‌م خاکه دانێ
کیژه به‌نازه‌که‌ی بابه
ئه‌وه‌ی تۆ به‌سه‌ریا ده‌ڕۆی
هه‌ر مشتێ تۆز‌و خۆڵ نیه
ئه‌وه ئێسکی وردوخاشی مناڵیمه
پرژاوه به‌روخساری شارا
-5-
ئه‌گه‌ر ده‌ردیش بی ، له‌دڵمای
چۆن ئه‌توانم ده‌رتبێنم
ئه‌گه‌ر ژه‌هریش بی ، لهخوێنمای
ئالوده‌یه‌کی بێ شوێنم
ئه‌گه‌ر خاریش بی ئه‌زیزم
تۆ له‌سه‌ر چاوم ڕواوی
ئه‌گه‌ر ماریش بی ، دره‌نگه
تازه چزوی قه‌ده‌ری من پێوه‌ی داوی
تۆ هه‌م زامی ، هه‌م مه‌رهه‌می
هه‌م سێبه‌رو هه‌م جه‌سته‌می
له‌هه‌ر کوێ بم له‌ناو من دای
له‌هه‌ر کوێ بی
زه‌رنه‌قوته‌ی دڵم به‌ره‌و ئه‌وێ ئه‌فڕێ
من خه‌می شارێ ئه‌فرۆشم
له‌بازاڕی به‌دڕه‌وشتی ئه‌م دههرهیا
کێ لێم ئه‌کڕێ
-6-
ده‌روازه‌که‌م لێدامهخه
من له‌تۆیا مه‌لێکم ، بێزار له‌فڕین
تۆ ئه‌ی دڵگیرترین قه‌فه‌س
ئه‌ی خه‌می شار
باش ئه‌زانم
گه‌یشتن به‌رۆخی ئارامیی
له‌نێو تۆیا وه‌کو پیاسه‌کردن وایه
له‌سه‌ر پشتی نه‌رمی ده‌ریا
به‌پای په‌تی
وه‌لێ من هه‌ر خۆشمده‌وێی
-7-
هه‌ندێ شه‌و تادره‌نگانێ
به‌دیار ته‌لیسمی شاره‌وه
گومانێ داگیرم ئه‌کا
لهدۆندی سپیی سه‌رمه‌وه
تا هه‌ردوو پام
ئاخر ، ئێمه
هێنده ئاوێته‌ی یه‌ک ده‌بین
دڵنیا نیم
که‌ئه‌و له‌مندایه یاخو
من له‌ئه‌و دام