هه‌موو چیرۆكه‌كان
سه‌میر له سه‌ر جێگاكه‌ی ڕ‌اكشاو داوای له دایكی كرد كه چیرۆكێكی بۆ بگیڕێته‌وه .دایكی به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه په‌رتووكێكی وێنه داری له په‌رتووكخانه بچوكه‌كه‌ی ته‌نیشت جێگای نووستنه‌كه‌ی ده‌رهێنا و وتی : حه‌ز له چ چیرۆكێك ده‌كه‌یت؟ سه‌میر ده‌ستی بۆ پهرتوكخانهكه ڕأكێشا و وتی : ئه‌و چیرۆكانه‌م هه‌موو خوێندۆته‌وه و له‌به‌رم كردوون ،چیرۆكێكی تازه‌م ده‌وێ كه له‌مه‌و پێش گوێم لێی نه‌بووبێت. دایكی كه‌مێك بێده‌نگ بوو ، بیری له‌و چیرۆكانه ده‌كرده‌وه كاتی خۆی كه منداڵ بووه دایكی بۆی گێڕاوه‌ته‌وه .پاشان وتی : چیرۆكێكت بۆ ده‌گێڕمه‌وه ده‌رباره‌ی شارێك كه خاكه‌كه‌ی له ئاڵتوونه و به‌رده‌كانیشی گه‌وهه‌رن .سه‌میر بێ ئه‌وه‌ی گرنگی پێ بدات وتی : ئه‌گه‌ر ئاڵتوون و گه‌وهه‌ر وه‌كو خاك و به‌رد بێت ، هیچ شتێك له‌م دنیایه‌دا نرخی نامێنێت چونكه زیاد له پێویستن . دایكی زانی ئه‌وه‌ی كه كوڕه‌كه‌ی ده‌یڵێت وایه بۆیه وتی : چیرۆكێكت بۆ ده‌گێڕمه‌وه ئه‌ویش په‌ری ده‌ریایه كه نیوه‌ی مرۆڤه و نیوه‌كه‌ی تری ماسییه .سه‌میر به بێزارییه‌وه وتی : چه‌ند هه‌ست به دڵته‌نگی ده‌كه‌م بۆ په‌ری ده‌ریا ، چونكه نه مرۆڤی ته‌واوه و نه ماسی ته‌واویشه .دایكی به ده‌ستێكی سه‌ری ئهخوران و له كوڕه‌كه‌ی پرسی ئه‌ی چۆنه چیرۆكی ئه‌و باڵنده‌یه‌ت بۆ بگێڕمه‌وه كه وه‌كو مرۆڤ قسه ده‌كات ؟سه‌میر به ماتییه‌وه وتی : نامه‌وێ گوێم له چیرۆكی گیانله‌به‌ره قسهكهرهكان بێت ، چونكه خۆش نین.دایكی بێده‌نگ بوو ، هیچی نه‌ما تا بێڵێت، له‌و كاته‌دا باوكی خۆی له كوڕه‌كه‌ی نزیك كرده‌وه و وتی : باشه من چیرۆكی چه‌ته خراپه كاره‌كانت بۆ ده‌گێڕمه‌وه . سه‌میر به هێواشی وتی : هه‌موو چه‌ته‌كان خراپهكـــارن ، كام چهتانهت مه‌به‌سته ؟ باوكی به پێكه‌نینه‌وه وتی : ئه‌وچه‌تانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر خهزنهكاندا بگرن.سه‌میر سه‌ری خوران و وتی : هه‌موو چه‌ته‌كان ده‌یانه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر خهزنهكاندا بگرن ئه‌مه‌ش شتێكه كه ده‌بێته مایه‌ی په‌ستی.باوكی ده‌ستی به‌رز كرده‌وه و وتی : چیرۆكی ئه‌و كۆچه‌ری یه‌ت بۆ ده‌گێڕمه‌وه كه چاڵێكی گه‌وره‌ی له بیاباندا دۆزییه‌وه دوای یی زانی كه ئه‌مه جێی قاچی دێوێكی زه‌به‌لاحه . سه‌میر به ڕاكشانه‌وه وتی : حه‌ز به‌و چیرۆكانه ناكه‌م كه باس له زه‌به‌لاحه‌كان ده‌كات ، چونكه زه‌به‌لاحه‌كان بوونه‌وه‌ری ڕاستی نین . باوكی به په‌رۆشه‌وه وتی : زانیم چیت ده‌وێ …چیرۆكی پاڵه‌وانه‌كه‌ت بۆ ده‌گێڕمه‌وه كه دزه‌كانی به‌زاند .سه‌میر وتی : مادام ئازایه ئه‌وه سه‌ركه‌وتووه ،شتێكی سه‌رنج ڕاكێشی تێدا نییه.باوكی وتی :به‌یانی ده‌چم بۆ په‌رتووكخانه و په‌رتووكی چیرۆكی تازه‌ت بۆ ده‌كڕم .سه‌میر به بێ هیواییه‌وه وتی : واته ئه‌مڕۆ چیرۆكێكم بۆ ناگێڕیته‌وه !؟باوكی ده‌م و چاوی دا به‌یه‌كدا و وتی : به ڕاستی چیرۆكێكی وام لا نییه كه ئێستا بگونجێت بۆ تۆ‌و حه‌زی لێ بكه‌ی .بیرۆكه‌یه‌كی نوێ هات به خه‌یاڵی دایكی‌دا و به سه‌میری وت :مادام به‌و چیرۆكانه‌ی ئێمه سه‌رسام نیت و حه‌زیان لێ ناكه‌ی ، تۆ چیرۆكێكمان بۆ بگێڕه‌ره‌وه كه حه‌زی لێ بكه‌ی.سه‌میر كه‌مێك بیری كرده‌وه و به خێرایی وتی :له كۆندا شارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر هه‌بوو ،خاكه‌كه‌ی له ئاڵتون و به‌رده‌كه‌ی گه‌وهه‌ر بوو ،دزه‌كان هه‌واڵی ئه‌م شاره‌یان بیست ، ویستیان بیدزن ، به‌ڵام نه‌یانتوانی ، پاڵهونێكی ئازا به‌ره‌نگاریان بووه وه و شكاندنی ،ئیتر دزه‌كان چوون بۆ لای چهتهخراپهكارهكان و داوایان لێ‌كردن كه یارمه‌تییان بده‌ن بۆ دزینی شاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه، به‌مه‌رجێك چی‌یان دزی دابه‌شی بكه‌ن بۆ هه‌ردوو لایان، به‌ڵام په‌ری ده‌ریا له پاپۆڕی چه‌ته‌كانه‌وه نزیك بوو گوێی لێ‌بوو كه چی له نێوانیاندا ڕویدا بۆیه داوای له باڵنده قسه كه‌ره‌كه كرد كه دانیشتوانی شاره‌كه له‌و مه‌ترسییه ئاگادار بكاته‌وه .كاتێك دانیشتوانی شاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه به‌م هێرشه‌یان زانی داوای یارمه‌تییان له دێوه‌كه كرد ،دێوهكهش یارمه‌تی دان و چه‌ته‌كانیان شكاند، ئیتر دانیشتوانی شاره‌كه به كامه‌رانی و خۆشی ده‌ژیان. له‌و كاته‌دا دایك و باوكی سه‌میر ته‌ماشایه‌كی یه‌كتریان كرد و زۆر پێكه‌نین .سه‌میر هه‌ستی كرد كه هۆی پێكه‌نینه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌موو ئه‌و چیرۆكانه‌ی كۆكردۆته‌وه كه بیستوویه‌تی و پێی سه‌رسام نییه له یه‌ك چیرۆكی جوان‌دا ،ئیتر له‌سه‌ر جێگاكه‌ی ڕ‌اكشاو چاوه‌كانی نوقاند ،به شێوه‌یه‌ك خۆی نیشاندا كه خه‌وتووه .