گه‌ڵایه‌ك له‌باخی دڵم هه‌ڵده‌وه‌رێ
1
ئێواره‌یه‌ك كه‌وتمه نێو رۆحی
شه‌رابی دڵێكی ته‌نهایی
عه‌رشی عه‌شقێكی پرٍ له‌زه‌رده‌خه‌نه
له‌گه‌ڵ وه‌رزی ئاو‌و گه‌ڵاو ئه‌ستێره‌كان
تێكه‌ڵاوی بۆنی وه‌رزی
شه‌پۆلی باران و
سه‌مای غه‌مگینی ئێواران و
بۆنی نه‌غمه‌ی
چه‌پكێ په‌ڕه‌ی گوڵێكی ژاكاوی
پڕ له‌ئه‌سرینی دڵڕه‌قی و
شه‌پۆلێك له‌خه‌یاڵی مه‌ستی و
لێوان لێو له‌سپێده‌ی هه‌ڵمژینی
خه‌یاڵ و دڵێكی تینوو؟
غه‌مناك بهشكۆفهی وه‌رینی گوڵ
تاڤگه‌یه‌ك له‌بارانی سه‌مای به‌فر،،
به‌جریوه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵی
چۆله‌كه‌یه‌كدا بۆناردم
تاكوو نیگایه‌ك له‌باخچه‌ی خۆشه‌ویستی
بهدارگێلاس و سنه‌وبه‌ری رۆحمدا
په‌خش كات و
وه‌ك مانگێكی پڕ له‌فرمێسكی
جه‌سته‌ی دڵی ریبوارێكی ماندوو
په‌نجه‌ره‌یه‌ك لهرووناكی
ببه‌خشیه چڵه رهیحانهیهك
بۆنی غه‌ریبی و رۆحی گه‌ڵارێزانی
ساباتی هه‌ستی لێبێت
2
كهنائومێدبووم له‌ده‌رگای بێده‌نگی
هه‌ڵوه‌رینی په‌ڕه‌ی گه‌ڵاكانی
وه‌رزی تۆراوی سێبه‌ری
گوڵ و ئه‌ستێره‌و
زایه‌ڵه‌ی تینویه‌تی دره‌خت و
ئاوێنه‌ی به‌جێماوی وه‌رزی دابڕان
بوومه شه‌ونمی باڵدارێكی ته‌زیوو
چاوه‌كانم دواسه‌فه‌ری
غوربه‌تی تاریكی رۆژگاری
لێ دهتكاو
ره‌نگم په‌نجه‌ره‌ی تووله رێگاكانی
چركه‌ی كووخه به‌جێماوه‌كانی
شه‌پۆلی باران و
دڵی ئاهه‌نگه مه‌سته‌كانی
وه‌رینی گه‌ڵاو ئاوی ده‌نوسیه‌وه
3
كه‌ئێواران و شه‌وانی نائومێدی
په‌رچه‌می سوری ئاسمانی دڵمی داپۆشی
خونچه‌ی سێبه‌ری گوڵی به‌هار
شه‌رمی له‌باخچه‌ی شه‌تڵی
وه‌رینی گه‌ڵا ده‌كردوو
باڵنده‌ی چاوه‌كانت
بوونه په‌یكه‌ری مۆمێك
له‌مه‌ستی و به‌خشنده‌یی
4
كهنائومێدی رووی تێ‌كردم
سینه‌ت بووه ئاره‌زووی به‌فری رۆحم و
باخی میوه‌ی گوڵه گه‌نمێكی
پرٍ له‌سه‌مای شه‌راب و
خه‌ونی چیمه‌نی چركه‌یه‌كی پڕ لهنهغمهو
به‌تاڵه‌كانی سنه‌وبه‌ری قژت داتپۆشیم
چرپه‌ی لێوت بۆنی گوڵی
تێك ئاڵانی سێوی گرتوو
سۆزی شانه‌ی چاوه‌كانت
بوونه مانگه شه‌وی دوا هه‌ناسه‌ی
پرٍ غوربه‌تی تیشكی هه‌ست و
گزنگێك له‌گه‌ڵای شه‌ونمی داباراند
5
كهنائومێدبووم
له‌پشت سێبه‌ری هیوای گوڵێكه‌وه
له‌پشت سێبه‌ری شه‌كه‌تی
هه‌تاوی بهیانیهكهوه
كه‌سیمای روخساری بۆنی
كه‌ناری خه‌ونێكی رووتی
لێ ده‌چۆرا
تۆ به‌ده‌ست تاڵه ئاڵۆزكاوهكانی
په‌رچه‌مت گوڵاو پژێن كرد
تاكوو باخچه‌یه‌ك له‌تریفه‌ی
تاڵی ماچی مانگه شه‌و
بكه‌ینه باخێك له‌ده‌ریای
ته‌نهایی و بێده‌نگی و
به‌سه‌ر شه‌پۆلی خامۆشیدا
چرۆیهك له‌گوڵی سێ‌و
به‌رین :بۆچڕینی گۆراینهك
كهئاوێزانی شه‌رمی یهكترببن
6
كهههستم كرد پڕده‌بیت
له‌وه‌رزی به‌هاری باران و
مه‌ستی تریفه‌ی به‌ربه‌یان و
گوڵی باخچه‌ی ته‌مه‌نی خۆشه‌ویستی
به‌درێژایی شه‌و ده‌بویته ئه‌ستێره‌و
تۆ له‌ناو سنگمدا ده‌خه‌وتی
7
كهخهو وه‌ك ته‌رزه باری
تۆپێكهنینت كرد به‌سه‌ما
چاوم بووه ئاسمانی رێت
به‌خته‌وه‌ریت كرده
كه‌شتیه‌كی گۆمی نائاسوده‌یی
بزه‌و خه‌نده‌ی
گوڵی پرٍ باخی گێلاسی
ئاگری خۆشه‌ویستی و
په‌نجه‌ره‌ی به‌هه‌شتی روناكی
لهناوباوهشما تێر بخه‌وه
تا سه‌رخه‌وێكی ئه‌به‌دی
بیر له گزنگی سپێده‌یه‌كی
وه‌نه‌وشه‌یی بكه‌وه
بیر لهشهكهتی ماندووبوونی
ترپه‌ی تێكه‌ڵاوی عاشق بكه‌وه
تاكوو ببنه په‌رژینێك
بۆئاوێزانی یه‌كتری و
چڕینی نهغمهیهك له‌گۆرانی
بۆئاسووده بوونی یه‌كتری
كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر