پشه سپی … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
ئه‌ی پشه سپی چاوه‌ڕه‌ش
وه‌ره بتگرمه باوه‌ش
* * *
وه‌ره خۆتم تێ هه‌ڵسوو
یاری ده‌كه‌ین بێ پشوو
هه‌ر كاتێكیش هیلاك بووی
له باوه‌شما تێر بنوو
* * *
هاوڕێی منی بچووك به
دوور له هاریو چڕنووك به
خۆشم ده‌وی پشه گیان
هه‌میشه ئێسك سووك به
* * *
جار جاره‌ش بمیاوێنه
مشكه‌كان بترسێنه
له دوایشدا له سه‌رخۆ
بۆ لانه‌كه‌ی خۆت بڕۆ
11/9/1998