سمۆره و منداڵ … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید بــــــــــــه‌رزنجی
Closed
سمۆره بۆ یه‌كی شه‌ش
خۆی ئاماده‌كردبوو
بۆیه دڵخۆش و ڕووگه‌ش
به‌ره‌و پاركێكی شارچوو
@@@
بینی منداڵانی كورد
به‌به‌رگی هه‌مه چه‌شنه
دڵخۆشن له پاركه‌دا
ئه‌وسا زانی كه جه‌ژنه
@@@
خێرا چووه سه‌ر دارێ
له‌سه‌ر لقێكی بچوك
نزیك كۆمه‌ڵێك منداڵ
نه‌شمیلانه و ئێسك سوك
@@@
وتی جه‌ژنتان پیرۆز
ئازیزه‌كانی هاوڕێم
حه‌زده‌كه‌م بۆ ئه‌م جه‌ژنه
له‌گه‌ڵ ئێوه بگه‌ڕێم
@@@
ئه‌وانیش به دڵخۆشی
وتیان ئه‌ی سمۆره‌ی شه‌نگ
ئه‌مڕۆ تۆش له‌گه‌ڵمانبه
بۆ فیستیڤاڵ و ئاهه‌نگ
@@@
18/3/2010