كه‌روێشك … ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
ئه‌و كهروێشــكه خــــهپانه
پرخـــــهی دێ له نــاو لانه
ئه‌هــا گــــــورگیش له‌لاوه
وا خـــۆی بۆ مـــــهڵاس داوه
بۆی ده‌ڕوانێ جـــار و بـــار
لیك به ده‌میا دێته خــــوار
كه‌ڵبه‌ی تیژ و چاوی ســــور
وا ســـــه‌یری ئه‌كا له دوور
گورگی چه‌په‌ڵی نهوســـــن
وازبێنه له هــــــاوڕێی من
ههســـــته كه‌روێشك ڕاكه
ئێستا هه‌لێكی چـــــــاكه
من ســـــــهرم لێ تێكداوه
ئاگای له تۆ نهمـــــــــاوه
*** 15/11/2009