![گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ئه‌و … شیعری/حسێن مه‌ردان گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ئه‌و … شیعری/حسێن مه‌ردان](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/husenMardan_990377690.jpg)
گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ئه‌و … شیعری/حسێن مه‌ردان
تۆ لێره‌یت له‌سه‌ر تاشه‌به‌ردێک
ده‌بڕۆ
تائێستاش له‌قوڵایی دارستانه تاریکه‌کانا
ئه‌شکه‌وتێک هه‌یه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
له‌وێ ئه‌توانیت ده‌مامکه‌که‌ت ڕاماڵیت
ئه‌وجا له‌زمانی بێ ده‌نگی تێ بگه‌یت
له‌به‌ر تریفه‌ی مانگه شه‌وێکی سه‌وزیشا
ده‌نگی ترپه‌ی پێیه‌کانی دێ
له‌سه‌ر شنه‌ی با دڵه کوتێیه‌تی
وه‌ک ئاوێکی ڕووت و قووت به‌رامبه‌رت ڕاده‌وه‌ستێ
ئه‌ویش شــــاژنه (ئایشێ)یه
ئه‌و ڕوخساره‌ی له‌تاریکیدا
هه‌زار ساڵ ژیا..!
مه‌ترسه،ئه‌و خۆره دێرنه له‌چاوه‌کانتا تووڕده
کا‌فوریش له‌سه‌ر سنگی هه‌ڵهێنجه
ئه‌ی کێویله بچکۆله‌که
له‌چاخانه مه‌دوێ
ئه‌و غه‌ڵبه غه‌ڵب وێل ئه‌کات
ئه‌و ساته‌ش که‌ده‌ستی به‌ره‌و دڵه غه‌مگینه‌که‌ت درێژ ئه‌کات
پێنج پاساری له‌مرواری
بۆ تاریکی ئه‌جریوێنن
گوێ قوڵاغ به
تاوه‌کو گوێت له‌گۆرانی ئه‌و ڕۆحه بێت که‌نازانێت کینه چیه..!
پاشانیش سه‌رقاپی کانزاکه‌ی ده‌وروبه‌ری گۆشته ڕه‌سه‌نه‌که‌ت ئه‌توێته‌وه
ئه‌وجا به‌شادی ئاشنا ئه‌بیت
شادی سروشتی
ئاه..جارێ تۆ نه‌ڕۆیشتویت
تۆ نا‌توانیت له‌خه‌ڵک داببڕێیت..!
ئه‌ی شه‌یداو سه‌وداسه‌ری شووشه‌و پۆشاک
ئه‌ی جرجی شار‌و،ژووره سه‌ر داپۆشراوه‌کان
برژانگه‌کانت له‌گه‌رمیی گڵۆپه‌که بێنه دواوه
ده‌میشت له‌کۆڵ نێ و بڕۆ
به‌بێ دنگی له‌گه‌ڵ بارانا
به‌قژی چین چینی ڕوناک به‌هه‌وره بروسکه
له‌گه‌ڵ ئه‌و خامۆشیه‌ی بۆته زایه‌ڵه‌ی په‌ڕ
ئه‌وه‌تا له‌وێ یه..له‌ناوه‌ندی ڕوتبوونه‌وه‌دا چاوه‌ڕێ یه
ئێواره‌یه‌کی جاویدان
فواره‌یه‌کیش له‌تامه‌زرۆیی..
***
تێبینی: ئه‌وی هانده‌رم بوو،بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌م شیعره‌ی( حسێن مه‌ردان) له‌ڕاستیدا،ئه‌م دێڕه شیعره بوو (وستقف امامک عاریه کالماء…) چونکه ئه‌م دێڕه‌م کتومت له‌شیعری دوو شاعیری لۆکا‌ڵی خۆمانا به‌ر چاو که‌وتوه،به‌بێ ئه‌وه‌ی ژێده‌رێک بنوسن و ئاماژه به‌م دێڕه شیعره‌ی (حسێن مه‌ردان) بده‌ن.
سه‌رچاوه:( من یفرک الصدأ ) کێ ژه‌نگ ئه‌کڕێنێت، ل263-265 .