![كێم خۆشده‌وێ ؟ … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی كێم خۆشده‌وێ ؟ … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/aliHamarashid2_410139769.jpg)
كێم خۆشده‌وێ ؟ … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
من حه‌ز ده‌كه‌م
هه‌موو رۆژێك
(بیركاری ) و( زانست) مان هه‌بێت
ده‌زانن بۆ؟
چونكه مامۆستا( رێبوار) و
مامۆستا( تارا ) رووخۆشن
ئای كه هێمن و له‌سه‌ر خۆن
هه‌رگیز لێمان توڕه نابن
به خه‌نده‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی
بچوك ده‌دوێن
بۆیه ئێمه‌ش وه‌كو چاومان
خۆشمان ده‌وێن
* * *