پیاو پیاوانێ…..سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
پیاو پیاوانێ
سمكۆ عهبدولكهریمئهو سه‌رده‌می كه باو باوی سه‌نگه‌ر گۆڕین و گێڕ گۆڕین بوو رایه‌ك هه‌بوو كه ئه‌گه‌ر پیاو گێڕیشی گۆڕی یان سه‌نگه‌ری گواسته‌وه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی رابردوو دووباره نه‌كاته‌وه ، ئه‌گه‌ر ویستی ببێته پیاوی كه‌سێك ، با ئه‌و كه‌سه پیاوی یه‌كه‌م بێت ، یان ئه‌و حزبه‌ی سه‌نگه‌ری بۆ ده‌گوازێته‌وه راسته‌وخۆ بچێته نێو حزبه‌كه ، نه‌ك ببێته جاشی حزبه‌كه ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ جار پیاو له‌وێ پارووی چه‌ورتر و بهلهزتتری ده‌ستده‌كه‌وێ و هه‌ركاتێكیش ده‌وره‌كه‌ی ته‌واو بوو ئه‌وه له پڕۆسه‌یه‌كی نیشتمانی و دیموكراسی و نه‌ته‌وه‌یدا ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنه ئه‌سله‌كه‌ی خۆی و پۆست و پاره‌و جێوڕێیهكی های لایڤی پێده‌درێ ، ئێستا بازاڕی ئه‌و سه‌نگه‌ر گۆڕینه وه‌ك جاران نه‌ماوه ، پیاو ئه‌و پاره‌یه‌ی جاران ناكات ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی زوو تێگه‌یشتن و زانیان كێندهرێ نیسكان دێنێ ئیشی خۆیان زوو جێبه‌جێكرد ، رۆژه‌كی برادهرهك به دره‌نگه‌وه شیعره‌كی پانكرده‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به بن كڕهكهش رابگات خۆی بگه‌ێنێته شه‌مه‌ندنه‌فه‌ره‌كه ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه ، براده‌ر هه‌یه خۆشی پانكرده‌وه ، به‌ڵام كاته‌كه زۆر دره‌نگ بوو ئه‌و كاته‌ی ئه‌و وه‌خه‌به‌ر هات وه‌ك جاران پیاو ئه‌و پاره‌یه‌ی نه‌ده‌كرد .
له‌وه‌ته‌ی بازاڕی سه‌نگه‌ر گۆڕین سارد بووه ، بازاڕی گێڕ گۆڕین گه‌رم بووه ، هه‌ر پیاوه و ده‌مێك بۆ پێشه‌وه و ده‌مێك بۆ پاشه‌وه داژوات ، براده‌رێك هه‌یه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به توڕمبێلهكهی بچێته شوێنێك ئه‌وه چه‌ند سه‌د مه‌ترێك پێش ئه‌وه‌ی بگاته شوێنه‌كه‌ی گێڕه‌كه‌ی ده‌گۆڕێ و به به‌گ ده‌كشێته‌وه ، كه پێده‌ڵێی ئه‌وه لۆ ؟ ده‌ڵێ : فلكه‌ی سوڕانهوهكه زۆر دووره ، بۆ ئه‌وه‌ی به به‌نزینێكی كه‌متر و خێراتر بگه‌یه‌ینه شوێنی مه‌به‌ست ئه‌وها باشه .
من بۆخۆم زۆرجار پێموتراوه كه پیاوی كێم ، به‌ڵام به‌ڕاستی زۆر عه‌یبه پیاو ته‌نها پیاوی خۆی و نیشتمان و بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی نه‌بێت ، كه ئه‌مه‌ش هه‌م خێری هه‌یه ، هه‌م شه‌ڕ ، خێره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر پیاوی پیاوێكی زه‌ریف بیت ، ئه‌وه نیعمه‌تی دونیات به‌سه‌ردا ده‌بارێت ، له به‌شینه‌وه‌ی پشكه‌كاندا بهشت ده‌بێت ، شه‌ڕه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه تا ده‌مری ده‌بێت له ژێر دندووكی ژنه‌كه‌ت دابی ، مه‌به‌ستیشم ئه‌وانه نییه كه گێڕیان نییه و ده‌بێت به ناچاری و له به‌دبه‌ختی خۆیان هه‌میشه بۆ یه‌ك لای باژۆن و رۆژانه خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی بورجی به‌ختیان بن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه‌ی خوا ده‌رگای خێریان به‌سه‌ردا ده‌كاته‌وه .
ئه‌گه‌ر رۆژنانهش دیقه‌تی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بده‌یت ده‌بینی هه‌ر پیاوه‌و له پیاوی هه‌ڵده‌دات ، هه‌ر پیاوه و پیاوی پیاوێكی دیكه‌یه ، پیاو هه‌یه كه‌س نازانێ سه‌ر به چ ئۆقیانووسێكه ، كه‌چی ده‌ڵێ: فلان پیاو ، پیاوی فلانییه ، فلانوفیساریش پیاوی ئه‌م و ئه‌وینه ، من پێشتر هه‌ر ئه‌وه‌م زانیبوو كه هه‌ر ژن پیاوی هه‌یه ، زۆرجاریش ئه‌وه‌م بیستبوو كه ده‌یانگۆت له پشت هه‌ر پیاوێكی گه‌وره ژنێك هه‌یه ، به‌ڵام ئێستا ده‌ركه‌وت له‌پشت هه‌ر پیاوێك ده‌بێ پیاوێكی گه‌وره هه‌بێت.