هه‌ناسه‌دان……خولیا حسێن
هه‌ناسه‌دان
خولیا حسێنتهمهنێکی دوور و درێژ له هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌ی بێ تۆیی،
فێریان کردم هه‌ست رابگرم له نیعمه‌تی به‌رده‌وامبونی هه‌ناسه‌دان
بیرم کردووی ،
له هه‌موو چرکه و خوله‌ک و کات و شه‌و و ڕۆژه‌کانی دووریت،
خه‌مه‌کانیشت وه‌کوو بسکه لووله خه‌نه‌ییه‌کانت له قه‌د و باڵام ئاڵاوه.
دێمه‌وه ، به‌ڵام ترسم له دووباره‌بوونه‌وه‌ی وێرده‌کانی ماڵئاوایی به‌قه‌د ترسی منداڵیمه له گۆچانه‌که‌ی ده‌ستی باوکم،
که هه‌تا ئێستاش جار جار ده‌بێته کابوسی سه‌رسینگی خه‌ونه هه‌میشه سه‌وزه‌کانی شه‌وانم .
من به گومانم له شیکردنه‌وه ده‌روونیه‌کانی فرۆید ،
له بۆ چوونه‌کانی به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستی منداڵی مێینه بۆ باوک و هه‌ستی ناکۆکیشیان له‌گه‌ل دایکدا.
ئه‌وه‌تا من به درێژایی ته‌مه‌نی منداڵیم،
دوعای به‌یانیان و ئومێدی ئێواران و خه‌ونی هه‌موو شه‌وانم ئه‌وه بوون که شه‌یتانی شه‌ڕ نه‌یه‌ته ماڵه‌که‌مان و هاواری باوکم ڕۆحی پڕ له سۆزی دایکم زاره‌تره‌ک نه‌کا !
چرکه‌کان و خوله‌که‌کان و کاته‌کان و شه‌وه‌کان و ڕۆژه‌کانی دووریت ده‌ژمێرم
دێمه‌وه، تۆ پێڵاوه پانی به‌رزه‌کانت له‌به‌رکه‌و منیش کراسه وه‌نه‌وشه‌ییه‌که‌ی کچێنیم ده‌پۆشم..
به‌یه‌که‌وه ده‌چینه خوازبێنی کیژۆڵه بێخه‌وه چاو به فرمێسکه‌کانی چاوه‌ڕوانی ..
تۆ به سۆزی خۆشه‌ویستی خۆت و منیش به گیڕانه‌وه‌ی داستانی عاشقه نامراده‌کان،
دڵی به‌ردی باوکایه‌تی نه‌رم ده‌که‌ین و
نوشته‌ی هه‌موو جادوگارهکانی نێو سه‌رینی ژێر سه‌ری کوڕه ئهویندارهکانیش به‌تاڵ ده‌که‌ینه‌وه.
ئای چه‌ند خۆشه که دێمه‌وه
به بۆنی هه‌ناسه‌کانت
هه‌موو ته‌مه‌نی به‌سه‌رچووم له نۆژه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه…
١٢/٤/٢٠٠٩