![نوێفڕ …. حەمە سعید كەلارى نوێفڕ …. حەمە سعید كەلارى](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/newFlying_753458521.jpg)
نوێفڕ …. حەمە سعید كەلارى
Closed
باڵ كە نە بوو
با ئاسمانێكى تر هەبىَ بۆ هەڵفڕین
با دەریا بنوىَ شەپۆلى
كە باڵ نەبوو
خەونى شین نابینىَ نەورە س ،
باڵ كە هەبوو
ناشىَ لا پەنجەرەیەك قەت نەكرێتەوە
ئەوساكە ئاسمان پڕ دەبێ لە سورەیاى جریوەو
خەزنەى باخ لە نەغمەى تەڕ و
قەفەس خاڵیە لە حیكمەت ،
باڵ كە هەبوو
سیحرى سەحەر
فڕینى نوىَ بەجوانیى ئاسمان دەبەخشىَ
ئێوارانیش
لە ئاوا ز جوانتر بە بنچك .