![گوڵه‌به‌ڕۆژه….به‌ندی عه‌لی گوڵه‌به‌ڕۆژه….به‌ندی عه‌لی](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/bandiAli2_667017899.jpg)
گوڵه‌به‌ڕۆژه….به‌ندی عه‌لی
Closed
به‌ندی عه‌لی .. هاوینی 2009
له‌ده‌شته بێ پایانه‌که‌ی
ئه‌م مێژووه‌دا
هه‌ر نیو سه‌ده‌و
به‌حوکمی قودره‌تی قادر
زاتێک لێمان ده‌بێ به‌خۆر
ئێمه‌ش هه‌موو
ده‌بین به‌گوڵه‌به‌ڕۆژه بۆی و
ڕووی عیباده‌تی تێ ده‌که‌ین
تاڕوومهتمان داخ ده‌کات و
په‌نجه‌کانمان ده‌سوتێنێ
ئه‌و چرکه‌ساته‌ش تێ ده‌گه‌یین
زۆر عیبادهت
ئه‌گه‌ر هات و بوو به‌عاده‌ت
تاکۆتایی
له‌نه‌رمه بارانی سۆزی یادگاره‌وه
ده‌بێت به‌تۆفانی غه‌دری
له‌خۆبایی