
توندوتیژی دژی مێینه له‌ناو خێزانی كۆمه‌ڵگای كوردی دا …!
سه‌روه‌ر كه‌ریم
Sarwar_kareem@yahoo.comیه‌كێك له‌ودیارده ئاشكرایانه‌ی ناوكۆمه‌ڵگای ئێمه توندوتیژی ناو خێزانه به‌رامبه‌ر به‌ڕه‌گه‌زی مێینه ، ئه‌و دیارده‌یه‌ش هه‌رله‌سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام ده‌درێت . تاكی مێینه‌ی ناوخێزان ، تاكێكه به‌ده‌وام له‌ژێرفشار و ئازاردان دایه ، له‌ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه . هه‌رله‌قۆناغی منداڵی دا نێر به‌سه‌ری دا زاڵ ده‌كرێت جیاكاریه‌كی زۆر له‌نێوان كوڕ‌و كچ دا ده‌كرێت ، به‌وه‌ی كچ مایه‌ی عه‌یبه‌و شه‌رم و ئابڕو چونه‌و كوڕیش مایه‌ی سه‌ربه‌رزی پارێزه‌ری ئابڕوی خێزانه ، بۆیه هه‌موو نازێك به‌كوڕ ده‌درێت و خواسته‌كانی بۆدابین ده‌كرێت و به‌شان وباڵی دا هه‌ڵده‌ن و كچیش ڕاده‌هێن شه‌رم بكات دامه‌نی بپارێزێت گوێ ڕایه‌ڵی ئامۆژگاریه‌كان بێت و خۆئه‌گه‌ر براكه‌ی لێ دا نابێت قسه‌بكات ، چونكه ئه‌و كوڕه و شه‌ره‌فی خێزان له‌ئه‌ستۆیه‌تی .
به‌خشینی زۆرترین ئمتیازات به‌ڕه‌گه‌زی نێر ، هۆكاری سه‌ره‌كیه بۆچه‌وساندنه‌وه‌و زه‌وت كردنی مافه‌كانی مێینه ، كه‌ئه‌وه‌ش دروست له‌عه‌قڵیه‌تی و كه‌لتوری پیاوسالاری و ئایینیه‌وه وه‌رگرتوه ، كه‌ڕه‌گه‌زی مێینه سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می ئابڕوو چونی خێزانه و ده‌بێت كۆیله بكرێت و بازنه‌یه‌كی پیرۆزی به‌ده‌وردا بكێشرێت و ئازادیه خودیه‌كانی لێ زه‌وت بكرێت ، تانه‌بێته سه‌رچاوه‌ی نه‌نگی و تانه بۆسه‌ر خێزان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ، ئه‌مه‌شی هه‌رله منداڵیه‌وه به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن به‌جۆری له‌به‌ركردنی جل و به‌رگیشه‌وه و ده‌بێت جوڵانه‌وه‌ی به‌خواستی خێزان بێت … سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌بێت فه‌رمان جێ به‌جێ بكات ، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی كرد ئه‌وا توندترین سزا ده‌درێت به‌لێدانیشه‌وه تائاستی كوشتن . بۆیه ڕه‌گه‌زی مێینه له‌كۆمه‌ڵگای كوردی دا ، كه‌سێكی شه‌رمن و ترسنۆك وبێده‌نگ كراوه ، ئه‌وه‌ش وایكردوه تاكێكی داخراو خه‌ماوی بێت و هه‌میشه چاوه‌ڕاوانی ئه‌وه‌بكات ئه‌مری به‌سه‌ردابكرێت ، یاخود ئازار بدرێت . ئه‌م تاكه كاتێك له‌چوارچێوه‌ی خێزانی چه‌پێنراو دێته ده‌رێ و تێكه‌ڵ به‌كۆمه‌ڵگا ده‌بێت دووچاری ڕاچه‌نین ده‌بێت و ناتوانێت باوه‌ڕ به‌وه‌بكات كه‌مرۆڤێكی ئاساییه و بتوانێت مامه‌ڵه بكات و كه‌مێك له‌ترس و شه‌رم و خه‌م ڕزگاری بێت ، بۆیه هه‌ربه‌داخراوی و ئازاری ده‌رونیه‌وه ده‌مێنێته‌وه و به‌ترسه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ده‌كات ، ئه‌گه‌رچی له‌ڕوكه‌ش دا خۆی بگۆڕێت ، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕوك دا هه‌ڵگری هه‌مان سایكۆلۆژیه‌ته ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری نه‌گه‌تڤی هه‌یه له‌سه‌ر به‌ره‌و پێش چونی ڕه‌گه‌زی مێینه و به‌شێكی زۆری ئه‌و توند‌و تیژیه‌ی به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام ده‌درێت هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆناته‌ندروست بوونی خێزانی كۆمه‌ڵگای ئێمه له په‌روه‌رده كردن‌دا ، كه‌ڕه‌گه‌زی مێ له‌هه‌موو خواسته‌كانی داده‌بڕێت و ده‌یكاته كۆیله‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی پیاو ، كاتێك ئینسان له‌هه‌موو خواسته‌كانی داده‌بڕیت ، كاریگه‌ری زۆر خراپ له‌سه‌ر سایكۆلۆژیه‌تی داده‌نێ و ده‌بێته ئینسانێكی په‌راوێزو بێ هیوا به‌ژیان و ئاینده و خودناسی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و له‌ئینسانێكی كاركه‌روه ، ده‌بێت ئینسانێكی كارله‌سه‌ر كرا‌و . به‌مانایه‌كی تر مرۆڤێكی بێ ئیراده‌و بێ خواستی لێ ده‌رده‌چێت و ته‌نها وه‌ك جه‌سته‌یه‌ك خواسته‌كانی ئه‌وی تر جێ به‌جێ ده‌كات . بۆیه ڕه‌گه‌زی مێ له‌كۆمه‌ڵگای كوردی دا به‌رده‌وام دووچاری ئازار‌و توندوتیژی ده‌بێت و ناتوانرێت به‌ربه‌وشه‌پۆله دڵ ڕه‌قانه‌یه بگیرێت ، كه‌به‌ربینی به‌مێینه گرتووه . چونكه داب و نه‌رێت و كه‌لتور ئه‌وه‌ی به‌وان به‌خشیوه ، كه‌ده‌بێت كۆیله‌و گوێ ڕایه‌ڵ بن ، ئه‌گه‌رنا زنجیر ده‌كرێن و لێیان ده‌درێت و ئه‌تك ده‌كرێن . تائه‌وجێگایه‌ی خێزانی كۆمه‌ڵگای ئێمه به‌عه‌قڵیه‌تی نێرسالاری بیربكاته‌وه‌و ئازادیه‌كانی ڕه‌گه‌زی مێ پێشێل بكات ، كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست و بێ ترس و شه‌رم به‌وجود نایه‌ت ، بۆیه‌ده‌بێت كۆمه‌ڵگای ئێمه بیر له‌وه‌بكاته‌وه سه‌رله‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی خێزانیمان بگۆڕین و نه‌وه‌كان به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زی وه‌ك یه‌ك مافیان بدرێتێ و په‌روه‌رده بكرێن . ئه‌گه‌رنا كۆمه‌ڵگا هه‌ربه‌وشێوه شمولیه‌ی ئێستا ده‌مێنێته‌وه و پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری به‌وجود نایه‌ت . ناكرێت نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌ترس و شه‌رم و ئازاردا بژین و پیمان وابێت پێش ده‌كه‌وین ، پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا په‌یوه‌سته به جێ به‌جێ كردنی خواسته‌كانی مێینه‌و ده‌سته‌به‌ری ئازادیه‌كانیان ، تائه‌وجێگایه‌ی ئه‌وه نه‌یه‌ته‌دی پێشكه‌وتن جگه له‌وه‌هم
هیچی ترنی یه .سلێمانی
15/6/2009