
گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیان…..عه‌لی سدیق
ئه‌مجاره‌یان..
په‌ی به هه‌ستی نیگاكانت ئه‌به‌م
هێلهكانت ئه‌نووسمه‌وه و
به‌گشت په‌ناكانی چاوه‌روانیت ئه‌گه‌م
وه‌ك لاولاوه رهشتاڵهكان
سه‌ر ئه‌نێمه سورانه‌وه‌ی باڵات و
ده‌ست له یه‌كه‌یه‌كه‌ی درزه‌كانی له‌شت ئه‌خه‌م
داڵده‌ت ئه‌ده‌م….
داڵده‌ت ئده‌م و
وه‌ك لقه چرچ و لاوازه‌كانی پایز كه چاوه‌روانی زستانن،
چاوه‌روان ئه‌بم، ئاوم بده‌ن..
چاوه‌روان ئه‌بم…
تا له‌جامی موحیبه‌تت دلۆپێك ئاوی حه‌یات هه‌لمژم و
به‌نێو رۆحی ته‌ڕت رۆچم
ماچێك له‌سه‌ر دڵت بكه‌م
تا دواجار
چیرۆكی ئه‌م ساتی ته‌نیایه‌م بۆت به‌یانكه‌م
ماچێك له ته‌نیایی…
هه‌رگیز هه‌رگیز نه‌كرابێ
به‌لێوی شاعیرێك…
كه تا ئێستا نهدزرابێ
بمبه‌خشه گوڵم.. تێنووم
تێنووم ئه‌زیزم، تێنووم
تێنووی ماچێكی به‌یانیم
تێنووی نیگا مهستهكانت و
پیاسه‌ی ئێواره‌ی تهڕاییم
ئێواره‌كان وه‌ك تۆ جوانن… جوانتر له گوڵ
كاتێك به‌فر ترۆپكهگرێ
ژه‌نینی كه‌مانچه‌ی ماندوو شین ده‌گێڕێ
شاعیری سه‌رمه‌ستی شه‌ویش غه‌م ده‌یگرێ
نه‌هاتیت و ئێستاش نایه‌ی…
ئاساییه…
له‌به‌رده‌م ئه‌م ماڵه له‌سه‌ر ئه‌ژنۆم،
چاوه‌روانم
ئه‌و پیره‌ژنه میهره‌بانه ده‌رگاكانم بۆ بكاته‌وه
تا، له‌گه‌ڵ “با”دا
بۆنی نێرگزی ئه‌ودیو قهنتره هه‌ڵكات و
ورده ورده خۆشه‌ویستی كه‌له‌كه‌بوونی جوانێك برژێته سه‌ر شه‌قام
خۆشه‌ویستیه‌ك، لێوان‌لێو له‌میهره‌بانی و
پڕاو پڕ له مه‌ستی…
جوانتر له خاكی ده‌مه‌وبه‌یان
شێتانه‌تر له ئیشقی تۆ
شه‌رمنانه سڵاوێك له “با” بكا‌و
هه‌ڵوه‌رێ…
نه‌هاتیت و ته‌مه‌ن ده‌ڕوا
كاروانی ژین بێ ئۆقره‌یه و
هێدی هێدی رێگه ئه‌بڕێ
هه‌سته‌كانت نادركێنی و
چاوه‌روانی ده‌مانكوژێ…
له‌سه‌فه‌ره جوانه‌كانت بۆ سروشت
كاتێ باڵات خسته زه‌وی و
به‌سه‌ر ئه‌ژنۆی ئاسمانه‌وه نووستی،
من…
خۆشه‌ویستیم به گه‌ڵاكان ده‌سپێرم
ماچه‌كانم ئه‌ده‌م به باران بۆت بێنێ
ئه‌م فریشته‌یه‌ش ده‌كه‌مه میراتگری هه‌سته‌كانم
كه دواجار
بیره‌وه‌ریه‌كانم بۆ ده‌نووسێته‌وه
دواجار
ئه‌وینی ناكامی من و شۆخێك،
به‌گوێی كاغه‌زا ئه‌چرپێنێ و
شیعره‌كانم ئه‌دا به‌خوا..
تا،
له‌كتێبخانه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانی مرۆڤ هه‌ڵیگرێ
ئه‌ڕۆم و بیرت بێت…
هێشتا تێنووم…
ئومێدهكانم ناكه‌مه كۆتایی و چاوه‌رێم
چاوه‌ڕێم…
بۆ ماچێكی ده‌مه‌و رێگا
كهلهكهوتنی ده‌فته‌ره‌كان
له‌ژێرپێی جهههنهمیهكان
ئه‌كه‌وته سه‌ر لێوت…!ئه‌ی خودا… ده‌رگاكانم بۆ واڵاكه
ئه‌و وشانه له‌رۆحم ده‌ربێنه بۆ ته‌واوكردنی دواین دێڕ
چرای روناكیان شكاند
بۆ ههنیسكێ
په‌ره ناسكه‌كانی دلمیان وه‌راند
بۆ خه‌نده‌یه‌ك
ماچی لێومیان فڕاند
دواجار خه‌یاڵه‌كانیشم،
فرین و وه‌رین و شكان
به‌دیار مانگه‌وه ترازان
ئه‌ی یار…
چ ژانێكه له‌غه‌ریبی..؟
چ زامێك له‌ته‌نیایی؟
دواجار
شاعیرێكی لێو دزراویمئهی خودا…
ئه‌م وشانه‌م پێبهخشهوه
كه ئالتر له ره‌نگی ژیان
ناسكتر لهخونچهی به‌یان
لێمیان ستاند
پێمبهخشهوه
با دوا دێڕی ئه‌م قه‌سیده‌یه ته‌واوكه‌م
ره‌نگ پهمهیهكانی قه‌ده‌ر و
تابلۆ شینهكانی قیسمه‌ت، نیگار كه‌م
ئه‌ی عیشق…
تۆ ئه‌زانی، دواهه‌مین پیتچنینی له‌م دێڕه
ده‌رهێنانی دواین ئه‌هریمه‌نه له‌رۆح و
سه‌ره‌تای نه‌فره‌تی كوشتنێكه
له وجود و
نووسینه‌وه‌ی بیرهوهریهكانیش،
بێ چاره‌ییه!
به‌ر له ئاوابوونی عه‌ده‌م
به‌فریشته‌كان بسپێرم بۆ ئه‌وێ
ئه‌و دنیای من و تۆ و سه‌دانی دیكه
یه‌كسان تیایدا ده‌ژین…
یه‌كسان، به‌پێی یاساكانی خوا
نه‌ك یاساكانی بیركاری و دروشمه‌كانی مافی مرۆڤ
زیاده‌رۆیش نا وه‌ك دارشتنه دورو درێژه‌كانی كوردی
یه‌كسان به‌پێی یاساكانی خودا
ئه‌و خوایه‌ی ژیانی لێسه‌ندینه‌وه‌و یه‌كسانی پێبه‌خشین
جوانی لێسه‌ندینه‌وه‌و ئازادی پێ به‌خشین
به رووتی دروستیكردین و
جلمان كرده‌به‌ر
له‌زه‌تی پێ به‌خشین و حه‌راممان كرد
ژنی پێ به‌خشین و كوشتمان
ئێمه سهرهرۆییمان كرد ئه‌زیزم
سه‌ره‌رۆیی….
بۆچی
مردووه‌كانی به‌هه‌شت و ئاشقه‌كانی جه‌هه‌نه‌م
سه‌نگه‌ری ئه‌م جه‌نگه خۆلهمێشیه نه‌به‌زێنن؟
كه
سه‌مای بۆقه‌كان و گۆرانی باڵنده كۆچه‌ریه‌كانی رووه‌و “با”
قاقای پێكه‌نینی ئه‌م سهرهرۆییهی ئێمه‌یه
گاڵته پێكردنه به‌مرۆڤ
ده‌با بیژه‌نن ئه‌م قاقایه
چۆنكه سه‌ما
ئاسوده‌ییه له‌ساته‌وه‌ختی ژیان و
زیندووبوونه‌وه‌ی رۆحه لهگیانئێمهش با بمرین…
با به‌ده‌م گۆرانیه‌وه سه‌مای ئه‌م رۆحه جوانه بنێژین
كه زیاتر له تامی مردن، تامی ژیان ده‌كات
جوانتر له سه‌مای رۆح په‌ی بهجوانیهكانت ده‌بات