
تۆ ده‌ته‌وێ دونیا له ده‌ست بێدادی ڕه‌ها بکه‌یت ؟
به‌یادی هارۆڵد پینته‌ر
نوسینی : ئێریه‌ڵ دۆرفمه‌ن
چه‌ند ڕۆژێک له دوای مه‌رگی هاڕۆڵد پینته‌ره‌وه په‌یامێکم له فاروق هۆمه‌ره‌وه پێگه‌یشت که سه‌رقاڵی وه‌رگێرانی سێ ده‌قی شانۆیی ئه‌و شانۆنووسه مه‌زنه بوو بۆ زمانی کوردی .
" من زۆر بێبه‌ختم، " به غه‌مگینییه‌که‌وه گووتی " له‌وه‌ی که بۆم ناکرێ ئه‌و کتێبه‌ی که به زمانی کوردی چاپ ده‌بێت وه‌ک دیارییه‌ک بیگه‌یه‌نمه ده‌ستی ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌ی که ڕۆژگارێک _ زمانی چیای _ بۆ ئێمه‌ی میلله‌تی کورد نوسیوه " .
له‌و هه‌موو مرۆڤدۆستییه‌ی خۆیه‌وه چ وه‌ک ئه‌کته‌ر و چ وه‌ک ریژسۆر و چ وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێک زۆر ئاسانه بۆ ئێمه که ته‌ماشای ژیان و کاره‌کانی هاڕۆڵد پینته‌ر بکه‌ین که چۆن هاوسۆزی خۆی نیشانداوه بۆ خه‌ڵکانێکی له بیرکراو له هه‌موو کون و قوژبنێکی دونیاوه.
پیاوێک وه‌ک فاروق هۆمه‌ر، پیاوێک وه‌ک من .
سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌کان بوو، ئه‌وکاته‌ی که له شیللی بووم، بۆ یه‌که‌م جار من به شانۆییه‌کانی هاڕۆڵد ئاشنا بووم . که ئیدی له دوای ئه‌و کات و سه‌رده‌مه‌وه ژیان و کاره‌کانی من به ته‌واوی گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا هات . ئه‌و شانۆییه‌ش " سفرهچییهکی ڵاڵ " بوو که بۆ من ئاسان بوو به خێرایی هۆگری بم، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی له نێو ئه‌مریکای لاتینا خوڵقا بێ، ئه‌گه‌رچی له ئه‌سڵدا به گیانێکی ئینگلیزی نوسراوه و له لایه‌ن نوسه‌رێکه‌وه که له‌نێو جه‌رگه‌ی له‌نده‌نه‌وه هاتۆته ده‌رێ .
له ساڵانی داهاتودا، شانۆییه‌کانی پینته‌ر ئه‌وه‌ی فێرکردم که چۆن هونه‌ری دراما ده‌توانێ له‌ڕێی هه‌ڵکۆڵینه‌وه له‌و ئاهه‌نگانه‌ی که خۆی له نێو وتووێژی ڕۆژانه‌دا حه‌شارداوه گیانێکی شیعری هه‌ڵبکۆڵێ.
به گوێیدا چرپاندم که ئێمه ده‌دوێین بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان بشارینه‌وه و ڕه‌نگه خۆشمان ببوێرین
له هه‌موو ئه‌و هه‌ستوسۆز و بیرکردنه‌وانه‌ی که له هه‌قیقه‌تدا هه‌ستی پێده‌که‌ین . له‌وه تێگه‌یشتبوو ئه‌گه‌ر هێندێک زێده‌تر هه‌قیقه‌ت ڕابوه‌شێنیت، ئه‌وا ده‌گاته جێیه‌ک که له‌نێو ئه‌ندازه‌یه‌کی دی‌دا خۆی نمایش ده‌کات که وڕێناویی، بێهوده‌یی، ئهندێشاوییتره.ئه‌و پێشنیاری ئه‌وه‌ی کرد که بهربادترین وڕێنه‌کانی ترس له‌به‌رانبه‌ر به‌ندۆڵی شادی‌دا ده‌روازه‌کانی پارێزراو نییه . به‌ڵام هه‌موو په‌ندو وانه‌کانی کارامه‌یی داهێنانی ئه‌و له ئاست ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی بوونی مرۆڤایه‌تی و سیاسه‌ت فێری کردم زۆر بێڕه‌نگ دێنه پێشچاو.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و کاره‌کته‌رانه‌ی که له به‌رهه‌مه به‌راییه‌کانیدا به‌و جۆره‌ی که هه‌ن زۆر به خه‌می گۆڕینی دونیاوه نین، ئه‌وه‌نده‌ی که‌سانێکی غه‌مگینی خوڵقاندوه که گرفتاری مانه‌وه‌ی خۆیانن، ژیانی ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی که زۆر به ڕوون و ئاشکرایی ئه‌وه به گوێی بینهرانا ده‌درکێنن لێره و له‌وێ، که ده‌سه‌ڵات له به‌رزو نزم بوونه‌وه‌دایه، که ئه‌مه له‌لای گه‌لێک له نوسه‌رانی دی ئاماده نییه، ته‌نانه‌ت به دیاریکراوی له‌لای ئه‌وانه‌ش که خۆیان ته‌رخان کردوه بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت ئه‌زموون بکه‌ن یان به ڕوویدا ڕابوه‌ستنه‌وه .هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان، هه‌موو پاوانخوازی و ئازادیخوازییه‌کان له‌وێوه ده‌رکه‌وتن، ویستی ئه‌وه بڵێ، له‌و ژوره سیخناخانهوه به تۆقین، هه‌رچی وشه‌یه‌ک که وتراون، هه‌رچی ئاماژه‌یه‌ک که پشت گوێ خراون، ده‌بێ بخوێندرێنه‌وه و ڕاڤه بکرێن، که به جۆرێک له جۆره‌کان هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێ به‌هان که هیوا و جهورکێشانیان لێ ده‌تکێ .
تۆ ده‌ته‌وێ دونیا ڕه‌ها بکه‌یت، مرۆڤایه‌تی له ده‌ست بێدادی ڕه‌ها بکه‌یت ؟ بڕوانه ناوه‌وه، بڕوانه لا ڕێگه‌کان، بڕوانه ئه‌و توندوتیژییه‌ی له‌ناو زماندا خۆی حه‌شارداوه، زمانیش وه‌ک ئه‌وانی دی هاوشانی توندوتیژییه، دڵرهقییهکه به‌رانبه‌ر جه‌سته ئه‌نجام دراوه، به‌رهه‌م هێنراوه .
دوو پیاو له سهردابێکدا چاوه‌رێی کوشتنی که‌سێکی ترن، پیره‌مێردێکی بێ جێ و لانه له ژورێکی په‌ڕپووت ده‌گه‌ڕێ، ئاهه‌نگێکی له دایک بوون له‌لایه‌ن که‌سانێکی نه‌ناسراوه‌وه قۆرخ ده‌کرێ، ژنێک په‌رێشانی ئه‌وه‌یه که ده‌رنه‌کرێ، کوڕێک له‌گه‌ڵ ژنه نه‌ناسراوه‌که‌ی دا بۆ سه‌ردانی خێزانه هه‌ژاره‌که‌ی دێته‌وه، دیمه‌نێکی به‌رایی له‌سه‌ر ناپاکی که ده‌کرێ له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی ئێمه‌ی له‌سه‌ری ده‌ژین ڕوو بدات، به‌رجه‌سته کردنی بێئهندازهیی و نائارامی له دیمه‌نی سروشتی تۆقین، ئه‌و بارودۆخه پڕ له نائارامییه‌ی که ژماره‌یه‌کی بێشوماری مرۆڤانی هاوچه‌رخ پێوه‌ی ده‌ناڵێنن، چیرۆکی پشتگوێخراوی سه‌ده‌ی بیسته‌م.
کارێکی سروشتیه که من بایه‌خم به کۆمه‌ڵێک چیرۆک داون که له‌سه‌ر خاکی ئینگلته‌را له‌دایک بوون، به‌ڵام من کاریگه‌ری و سێبه‌ریان له دونیاکه‌ی خۆما، له نێو ئه‌مه‌ریکای لاتینا ده‌بینمه‌وه .
چه‌ند پیاوی وه‌ک ده‌یڤد " له شانۆیی سه‌رایدار " به‌م شه‌قامی سانتیاگۆیهدا تێپه‌ڕیوون ؟
چه‌ند پیاوکوژ له دوێنێدا کاته‌کانی خۆیان له نێو زیندانه شێداره‌کانی بینۆس ئێرسدا بردۆته سه‌ر ؟ئه‌ی چه‌ند پیاوکوژی دی له سبه‌ینێ دا له زیندانه‌کانی سان پاولۆدا چاوه‌ڕێمان ده‌که‌ن ؟
ئه‌ی چۆن ئه‌و چیرۆکانه بگێرینه‌وه به‌و جۆره‌ی که رێزی نیگه‌رانی ئه‌و مرۆڤانه پێشێل نه‌که‌ین که خه‌ریکه ڕۆحیان ده‌کێشرێ، به‌و په‌ڕی بێ ره‌حمیه‌وه ئه‌و ده‌مامکانه له ڕوخساری ئه‌و ژیانه بکه‌ینه‌وه که خۆمان بۆ خۆمان دروست کردوه، هه‌روه‌ها ده‌بێ زۆر میهره‌بان بین، به‌ڵێ هه‌ر زۆر نه‌رم و نیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که بوونه قوربانی فریوخواردنی خۆیان ؟
پینته‌ر ده‌یزانی چۆن.
بیری منی به هۆشمه‌ندی خۆی فراوانتر کرد، به جۆرێک به‌لای خۆ‌یا ڕایکێشابووم که یه‌که‌م کتێبم لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک بوو له‌مه‌ڕ شانۆییه‌کانی ئه‌و . ساڵانێک دواتر کاتێک که ده‌ستم دایه نوسین بۆ شانۆ، جوانناسی ئه‌و به هانامه‌وه هات و یاریده‌ی دام که به‌رگه‌ی ته‌نیایی خۆم بگرم . له‌و کاته‌دا شانۆیی مه‌رگ و پاکییزهم پێشکه‌ش کرد به‌و، ئێمه ئیدی ته‌واوێک لێک نزیک ببوینه‌وه، ئه‌و و من و خێزانه‌کانمان، ئه‌نتۆنیا و ئه‌نجێلیکا، به‌ڵام هه‌موو شێو و گه‌شته‌کانمان له ڕاستیا درێژه‌و به‌رده‌وامی ئه‌و گفتوگۆیانه بوو که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕۆژگاره‌ی که به‌رله‌وه‌ی من به هاوڕێیه‌تی ئه‌و شه‌رافه‌تمه‌ند بم له‌گه‌ڵی داممه‌زراندبوو.
ئه‌و ئیستا به‌جێیهێشتین، ئیتر ده‌بێ ڕواوڕووی دونیایه‌ک ببمه‌وه که چیتر بۆم ناکرێت ژماره‌ی ته‌له‌فونه‌که‌ی دابگرم و گوێم له ده‌نگه تینووه‌که‌ی بێ یاخود له‌گه‌ڵ ئه‌و برا گهورهیهمدا دانیشم و پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ لێره و له‌وێ بهریسوا کردن بگه‌یه‌نین، یاوه‌خود دواین هونراوه‌ی له‌ناو پۆستی نامه‌کانما ببینمه‌وه.من له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسوده‌ییه‌دا به ته‌نیا به‌جێماوم که زێده‌تر له چل و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شانۆییه‌کانی ئه‌ودا دۆزیمه‌وه، دابڕاو له‌و دڵ و هۆشه نهێنی ئامێزه‌ی که هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به هانامانه‌وه بێ، به‌هانای من و چه‌ندانی وه‌کو فاروق هۆمه‌ره‌وه، که له‌م دونیایه‌دا له‌ژماردن نایه‌ن و له شکۆمه‌ندی و به‌دبه‌ختیه‌کانی ئه‌م ڕۆژگاره‌ی ئێمه تێده‌گه‌ن.
ئه‌م نوسینه له‌م سه‌رچاوه‌یه‌وه کراوه به کوردی :
You want to free the world from oppression?
Ariel Dorfman
Washington post
Published 08 January 2009
Ariel Dorfman on the life and work of Harold Pinter (1930-2008)