ڕۆژێکی تۆزاوی …… باران
ڕۆژێکی تۆزاوی
باران
2-8-2009
www.baran.nu
دوێنێ شه‌و له گه‌رمادا په‌نجه‌ره بچووکه باریکه‌که‌ی ژووره‌که‌م خسته سه‌ر پشت، به‌یانی له ده‌نگی ئه‌و به‌خه‌به‌ر هاتم، مه‌به‌ستم ده‌نگی په‌نجه‌ره‌که‌یه کاتێک ڕه‌شه‌بایه‌کی تۆزاوی ده‌یهێنا و ده‌یبرد. پێم‌خۆش بوو زیاتر بنووم به‌ڵام له دڵی خۆشمدا ده‌موت باشتر که زوو خه‌به‌رم بۆوه، ئه‌مڕۆ ده‌بێت فریای زۆر شت بکه‌وم. نیازمه ده‌مه‌و ئێواره بچمه شوێنی مانگرتنه‌که. به‌ر له‌وه‌ش پێویسته سه‌رێک له دراوسێ غه‌ریبه‌که‌مان بده‌م و (شارا)ش ببینم و باسی دره‌نگکه‌وتنی میوانهکهمانی بۆ بکه‌م. نازانم بۆچی ئه‌مجاره هاتنی ئه‌و میوانه‌م له خه‌یاڵ ده‌رناچێت و زۆر دێته بیرم.
میوانه‌که‌مان پیاوێکی که‌ڵه‌گه‌تی ئه‌سمه‌ری قژ لووله. به زمناکۆ بانگی ده‌که‌ن. به به‌رده‌وامیی ماوه ماوه سه‌ردانمان ده‌کات. من جاران خۆشییم پێ نه‌ده‌هات و هه‌رکاتێک ئه‌و له ماڵی ئێمه ده‌بوو، ده‌چوومه لای شارای هاوڕێم، یان شارام بانگ ده‌کرد و ده‌چووینه ژووره‌که‌م. به‌ڵام له‌م دوواییه‌دا چه‌ند جارێک گوێم بۆ قسه‌کانی شل کردووه، ڕاستتر قسه‌کانی گوێچکهمیان تا لای خۆی بردووه. ئه‌و هه‌میشه باسی خه‌باتی شاخ و په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌ی شۆڕش ده‌کات. جه‌ختی ئه‌و له‌سه‌ر ته‌واوی وڵات و سه‌ربه‌خۆیی سه‌رانسه‌ریی و یه‌کپارچه‌یی نیشتیمانه.
من تازه ده‌بمه چوارده ساڵان و سه‌رم له زۆر په‌شێویی و هه‌ڵچوونی ئه‌و ده‌رناچێت، به‌ڵام دڵم له‌گه‌ڵ حه‌ماسه‌ته‌که‌ی قوڵپ ئه‌دا و ئه‌خوازم زوو به زوو گه‌وره‌بم. حه‌زیش ده‌که‌م میوانه‌که‌مان ده‌رکه‌وێ و زوو بێته‌وه، زوو بێته‌وه و دره‌نگ بڕواته‌وه. ئه‌مجاره له ده‌رفه‌تێکدا پێی ده‌ڵێم قسه‌م زۆر بۆ بکه، قسه‌کانت ته‌زوویه‌ک له ناو سنگمدا دروست ده‌کات.شارا شیرین‌ترین هاوڕێمه و چوار ساڵێک له خۆم گه‌وره تره. ئه‌و به‌دبه‌خته هه‌ر له منداڵییه‌وه له دایکی دوورخراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ باوه‌ژن و باوکێکی دڵڕه‌قدا ده‌ژی. ئه‌و هه‌میشه به‌ته‌نیا ده‌گری و دواتر بۆ منی ده‌گێڕێته‌وه چۆن گریا و چی ڕووخاندی. ته‌مه‌نی ته‌نیا هه‌ژده ساڵه و جارێک جیابۆته‌وه و دوو جار به زۆر منداڵیان پێ له‌بار بردووه. له دوای ئه‌و دوو منداڵه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو سووڕێکی مانگانه‌دا خوێن ده‌یگرێت و وه‌کوو یه‌که‌مین که‌وتنه سه‌رخوێنی ترس دایده‌گرێت و له‌رزی لێدێت …
دراوسێ غه‌ریبه‌که‌مان ژنێکی پیری فارسه. قاتی دووهه‌می ئه‌م خانووه‌ی ته‌نیشتمانی به کرێ گرتووه. دایکم ڕۆژانه به مندا خواردنی بۆ ده‌نێرێت. ئه‌و ژنه هه‌ندێک جار خڵه‌فاو و هه‌ندێک جار گه‌لێک ژیر و وریا دێته پێش چاو. ئه‌و هه‌میشه به جلێکی جوان و قژی ڕێکخراوه‌وه له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌که وه‌ستاوه و چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ی مێرده خۆشه‌ویسته‌که‌یه‌تی. ئاخر مێرده‌که‌ی دوایه‌مین جار که چۆته ده‌ره‌وه له‌ودیو په‌نجه‌ره‌که‌وه ماچێکی بۆ هه‌ڵداوه و پێی وتووه زوو دێمه‌وه. ئه‌میش له‌مدیو په‌نجه‌ره‌که‌وه له‌گه‌ڵ سه‌لامێکی ماڵئاواییدا پێی وتووه چاوه‌ڕێتم. ئه‌و کاته ئه‌مان له ئێران بوون و سه‌روه‌ختی شه‌ڕی ئێران و عێڕاق بووه. مێرده‌که‌شی له‌و چوونهدهرهوهیهیدا پارچه‌یه‌ک گوله‌تۆپی به‌رکه‌وتووه و هه‌پروونبه‌هه‌پروون بووه و چیدی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. که‌چی ئه‌م ژنه نیانه ئێستاش هه‌ر چاوه‌ڕێیه‌تی. ئه‌و ژنێکی عاشقه و مێرده‌که‌ی ئێجگار ئێجگار خۆشویستووه. هه‌موو ڕۆژێک که ده‌چم، ده‌یه‌وێت بمهێڵێته‌وه و چیرۆکی خۆشه‌ویستیی خۆی و هاوسه‌ره‌که‌یم به فارسی بۆ بگێڕێته‌وه. من هه‌موو ڕۆژێک پێی ده‌ڵێم "خانم جان فارسی نهمیدونم" ئێ تۆش کوردی نازانیت. به‌ڵام ئه‌و وه‌ک ئه‌وه‌ی دوای بیستنی ئه‌و ڕسته‌یه گومانی له تێگه‌شتنم نه‌مێنێ، ده‌که‌وێته گێڕانه‌وه‌ی باسه‌که‌ی تا ده‌گاته ئه‌و جێیه‌ی که ئه‌م ده‌بێت بچێته‌وه به‌ر په‌نجه‌ره‌که و چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی بکات..!
ئه‌و ڕۆژه تۆزاوییه‌ی تیایدا زوو هه‌ستام، هیچ شتێکی له جێی خۆی نه‌بوو. دایکم خوشکه بچووکه‌که‌می بردبووه نه‌خۆشخانه بیکوتێ و چێشتمان نه‌بوو بیبه‌م بۆ دراوسێ غه‌ریبه‌که‌مان. چه‌ند زه‌نگم بۆ ماڵی شارا لێ ده‌دا، که‌س هه‌ڵینه‌ده‌گرت. باوکم به ده‌مووچاوێکی که‌سه‌ر لێنیشووهوه هاته‌وه و وتی زمناکۆ شه‌هید بووه!
هه‌نگاوێکم کرده ده و تا ژووره‌که‌م نه‌وه‌ستامه‌وه. تا هێزم تیا بوو به قایمی ده‌رگاکه‌م پێوه‌دا و به دڵێکی تووند وه‌ک به‌رده‌وه خه‌مم ده‌خوارده‌وه و له‌به‌رده‌م خۆمه‌وه ده‌موت چ ڕه‌شه‌بایه‌کی نه‌عله‌تییه ئه‌مڕۆ خودایه.
هێشتان سڕم و هه‌واڵی شه‌هیدبوونی میوانهکهمانم هه‌زم نه‌کردووه. ناشمه‌وێت باوه‌ڕ بکه‌م که چیتر ئه‌و نایه‌ته میوانییمان و باسی شاخ و ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی ئه‌وێم بۆ ناکات. قه‌له‌قی شاراشم و بیرێکیشم له‌لای ژنی به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌یه، ده‌ڵێم چاوه‌ڕوانیی له برسێتیدا هه‌ڵبه‌ت سه‌خت تره!
له یادیشمه ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م ئه‌و بنکه‌یه له نزیک فولکه‌ی یه‌کگرتن، مانگرتن هه‌یه. مانگرتن له نانخواردن به مه‌به‌ستی سه‌ندنی مافی مانه‌وه له شاردا! ده‌مه‌وێت بچم، ئه‌گه‌ر ئه‌م چوونه‌م یه‌که‌مین و دوواهه‌مین ڕووداویش بێت که له‌م ڕۆژه‌دا به‌دڵی خۆم بێت، هه‌ر ده‌چم.من له‌وێم، له ناو قه‌ره‌باڵغییه‌که‌دا، هاتووم شتێک ببینم، هاتووم شتێک تێبگه‌م. لێره زۆر له ده‌سته‌واژه‌کانی میوانه‌که‌مان ده‌بیستم. گوێشم لێیه له ناو مانگرتووه‌کانه‌وه ده‌ڵێن هاتنتان کۆمه‌کمان ده‌کات، تکایه له‌ته‌کمان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن …
ژماره‌ی مانگرتووه‌کان تا بێت زیاد ده‌کات و ورد ورد له سیمایان ده‌ڕوانم، هه‌یانه ده‌می خۆی دووریووه، هه‌یه پێڵووی چاویشی به‌یه‌کدا دووریوه‌ته‌وه، تیایانه هێزی دانیشتنی نه‌ماوه و سووره له‌سه‌ر نه‌شکاندنی بڕیاره‌که‌ی. من له مانگرتووه‌کان ڕاده‌مێنم و له پشتیانه‌وه چاوم ده‌که‌وێته سه‌ر کچێک که شێوه‌ی ده‌که‌م! دیقه‌تی لێده‌ده‌م قاتێک جلی کوردی خاکیی کوڕانه‌ی له‌به‌ردایه، پێده‌چێت سه‌ر به خۆیان بێت. هانی خه‌ڵکه‌که ده‌دات و هوتاف ده‌کێشێت. زیاتر سه‌رنجی ده‌ده‌م و له‌گه‌ڵ ناسینه‌وه‌یدا چاوم له‌سه‌ری مۆله‌ق ده‌بێت! خوایه گیان ئه‌وه شارایه! ئا، ئه‌وه، خۆیه‌تی.. به‌ڵام ئه‌و چی ده‌کات لێره! چۆن گه‌یشته ناو ئه‌وان! هه‌وڵ ده‌ده‌م بچمه پێشه‌وه، ده‌مه‌وێت بیگه‌مێ.. له دووره‌وه بانگی ده‌که‌م شارا شارا.. شارا زۆر سه‌رقاڵه به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت که‌مێک دێته لام و تێمدهگهیهنێت که له دۆزه‌خی ماڵه‌وه ڕایکردووه و خۆی تێکه‌ڵ به‌م کۆمه‌ڵه کردووه. من حه‌په‌ساوم و ئه‌و به باوه‌شێکی توند ده‌یه‌وێت بمهێنێته‌وه سه‌ر خۆم.. به هه‌ردوو ده‌ستی هه‌ردوو ده‌ستم ده‌گوشێت و ده‌بێژێت چه‌ند باش بوو هاتیت، هه‌ڤاڵ ڕه‌نگه نه‌تبینمه‌وه، من ئیدی خۆم ناونووس کردووه و ده‌چمه شاخ!