
نووسه‌ر و تارماییه‌كانی سێكس … عومه‌ر جه‌لال
عومه‌ر جه‌لال
په‌یوه‌ندی شاعیره‌كان بهسێكسهوه په‌یوه‌ندییه‌كی رۆحییبووه وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌ك ده‌مێنێته‌وه به‌ئه‌ندازه‌ی چه‌مكی منداڵیی و یاده‌وه‌رییه‌كانی منداڵیی كه‌چۆن به‌ته‌نیا شاعیره‌كان ده‌توانن ئه‌و منداڵییه جوانه بپارێزن له‌ناخدا, به‌هه‌مان فۆرمیش چه‌مكی سێكس و یاده‌وه‌رییه‌كانی سێكس ده‌پارێزن وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌كی قه‌شه‌نگ ,بۆ وێنه (پۆل شاوول) باس له‌وه ده‌كات كه یه‌كه‌م سێكسی له‌ته‌ك ئافره‌تێكدا كردووه و كه به‌ته‌مه‌ن له‌دایكی گه‌وره‌تربووه چێژێكی گه‌وره‌ی لێی بینیوه ,ئافره‌ته‌كه پێی وتووه له‌سه‌رخۆت هێواش له‌سه‌ر خۆت ,وه‌ك سه‌رنجراكێشترین قۆناغی ته‌مه‌نی خۆی ده‌یگێڕێته‌وه گه ئه‌و ئافره‌ته به‌رێزترینی ئافرهتهكانهلای كهناسیبَیتی له ژیانیدا ,به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه لای سه‌رجه‌می نوسه‌ر و شاعیرانی دی وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌كی به‌رده‌وام ده‌مێنێته‌وه, ئه‌شێ ئه‌م وێنایه لای كه‌سانی ئاسایی دی فۆرمێكی دی ببینێته‌وه وه‌ك چۆن زۆربه‌ی رۆمانووسه‌كان (سۆزانی) یان به‌كه‌سی میهره‌بان و خۆشه‌ویست پێناسه كردووه ورێزی ئه‌وانه به‌گه‌وره‌یی ده‌مێنێته‌وه له كاراكته‌ری رۆمانه‌كاندا شوێنی تایبه‌تمه‌ندی مه‌زنی هه‌بووه.
(شاووڵ)
سێكس وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی بایۆلۆژی به‌یه‌كێك له پێداویستییه گرینگه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ داده‌نرێت و نووسه‌ر وشاعیرانی جیهانیش بێبه‌ش نه‌بوونه له تارمایی سێكس و گوزارشتكردنیان له سه‌ر سێكس له رێگای نووسینه‌كانیانه‌وه كردووه, چ جای ئه‌وه‌ی خودی نووسه‌رگه‌لێك كه نێرباز (مپلی-homosexuality) بوون به ئاشكرا له شیعر و نووسینه‌كانیاندا هه‌ستی پێ ده‌كرێت بۆ وێنه شاعیری ئه‌مریكی به‌نێوبانگ(والت ویتمان) كه خاوه‌نی كتێبی شیعریی گه‌ڵاكانی گیا(اوراق العشب-leaves of grass) ه كه به‌خوێندنه‌وه‌و توێژینه‌وه‌كانی ره‌خنه‌گرانی ئه‌مریكا بێت یه‌كێك بووه له هۆمۆ سێكسوالیتییهكان ,(جه‌ی .ئی. سیمۆندس) یه‌كه‌م كه‌س بووه پاش خوێندنه‌وه‌ی دیوانه شیعریه‌كه‌ی (والت ویتمان) پرسیاری ئه‌وه‌ی له نامه‌یه‌كدا بۆ نوسیبوو گوایه كه تۆ هۆمۆی؟ ,له‌ئه‌نجامدا (والت ویتمان) توڕه ده‌بێت و ده‌نوسێت من خاوه‌نی شه‌ش منداڵی ناشه‌رعیم و دووانیشان مردووه ,به‌ڵام رهخنهگرو توێژه‌ره‌كان له‌ئه‌نجامی پرسینی براو كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌م شاعیره گه‌یشتنه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه ته‌نیا یه‌ك منداڵی ناشه‌رعی بووه ,ئه‌و توڕه‌بوونه‌ی پێچه‌وانه‌ی ره‌فتاره‌كانی بووه و له شیعره‌كانیدا به‌كه‌میی باسی ئافره‌تی كردووه ئاڕاسته‌كردنی به‌لای هۆمۆ هه‌بووه و ته‌نانه‌ت به به‌ڵگه‌وه له یه‌كێك له‌نامه‌كانیدا بۆ گه‌نجێكی كوڕ به‌نێوی (ستافۆرد) ده‌نوسێت (ئه‌مه‌وێت بتبینم ئه‌ی كوڕی ئازیز ,ناتوانم پتر چاوه‌ڕێت بكه‌م و هه‌نووكه چه‌نده خوازیارم لهتهكدابم له خوار رووباره‌كه‌وه ,له‌شوێنێكی دوور له‌دارستانه‌كان) وه هه‌روه‌ها به بۆچوونی زۆبه‌ی ره‌خنه‌گره‌كان ئه‌م شاعیره مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌م دێڕه‌دا به‌ته‌واوی ده‌ربڕیووه (من شاعیری سێكسم ,من شاعیری جه‌سته‌م), ڕوانگه‌ی (والت ویتمان) هێنده‌ی بۆ هۆمۆبووه ئه‌وه‌نده بۆ سوز وخۆشه‌ویستی مرڤانه نه‌بووه.
به‌رگی كتێبی (گه‌ڵاكانی گیا) ی (والت ویتمان)
والت ویتمانبهدهیان فه‌یله‌سوفی دی و نوسه‌ری دیكه هه‌ن كه هۆمۆ بوون (فوكۆ) یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه تارمایی سێكس لێی نه‌بووه‌ته‌وه و كێشه‌ی سێكسی هه‌میشه هه‌بووه له‌ته‌ك كوڕدا به‌تایبه‌ت هاوڕێیه‌كی مۆزیكژه‌نی نزیكی خۆی چ جای ئه‌وه‌ی (ئارسه‌ر رامبۆ ) پاش ئه‌و ته‌مه‌نه كورته‌ی له نوسینی تێكستی باڵا‌و ململانێی ئاین و شێتێتی وسه‌فه‌ر په‌یوه‌ندی سێكسی له‌ته‌ك هاروێیهكی كوڕدا هه‌بووه به‌نێوی (پۆل فێرلیین) ,باس له‌وه ده‌كرێت كه (رۆلان بارت) ی نووسه‌ر و ره‌خنه‌گر ژنی نه‌هێناوه ئه‌ویش ئاره‌زووی هۆمۆی هه‌بووه , ئه‌گه‌ر چی (فرۆید ) خوێندنه‌وه‌ی قوڵی بۆ چه‌مكی سێكس له روانگه‌ی سایكۆلۆژیا هه‌بووه و ده‌گاته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌سێكس به‌ته‌نیا رووبارێكی وه‌ستاو نییه و به پێچه‌وانه‌وه ململانێی درێژی مرۆڤایه‌تی ده‌روونی هه‌ڵگرتووه.
رۆلان بارت
(ئارسه‌ر رامبۆ)
ره‌نگه له‌مێژووی فه‌ره‌نساو ئه‌ده‌ب وفه‌لسه‌فه‌دا هیچ كهسێَك به‌ئه‌ندازه‌ی (جان پۆل سارته‌ر و سیمۆن دی بوڤوار) به‌تاسه‌وه چێژیان له سَیكس نه‌بینیبێت و به‌ئاشكرا باسیان له‌و په‌یوه‌ندیانه نه‌كردبێت ,ته‌نانه‌ت ئه‌م دوو بیرمه‌نده بڕیاری هاورێیه‌تی ده‌ده‌ن به‌مه‌رجێك سێكس بكه‌ن و له ژێر سێبه‌ری هاوسه‌رێتیدا نا هه‌روه‌ك چۆن (سارته‌ر) په‌یوه‌ندی له‌ته‌ك ئافره‌تی دیكه‌دا هه‌بووه به‌هه‌مان ئه‌ندازه (دی بوڤوار) یش په‌یوه‌ندی به(نیلسون ئالگرین)ه‌وه هه‌بووه تا دوارۆژیش ئه‌و ئه‌ڵقه‌ی هاوسهرێتییهی هه‌ڵگرتووه و ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌یان باس كردووه‌و چه‌ندین جار یه‌كدیان بینیوه‌ته‌وه‌و به‌هه‌مان شێوه سێكسیان كردووه و ته‌نانه‌ت له نامه‌یه‌كیدا (دی بوڤوار) بۆ (ئالگرین ) ده‌نووسێت (سارته‌ر له‌هه‌موو شتێكیدا هه‌ستیار و چالاكه به‌ته‌نیا له سه‌ر پێخه‌ف نه‌بێت) خۆشه‌ویستی ئه‌م دوو نووسه‌ره به‌رده‌وام ده‌بێت تا ده‌گاته مردنی (سارته‌ر) به‌ڵام ئه‌م خۆشه‌ویستییه لای (دی بوفوار) هه‌ر ده‌مێنێت و ته‌نانه‌ت له پێشه‌كی كتێبێكیدا ده‌نووسێت (به‌و كه‌سانه‌ی سارته‌ریان خۆشویستووه به‌و كه‌سانه‌ی خۆشیان ده‌وێت پێشكه‌شه) له كاتێكدا ئه‌م په‌یوه‌ندییه سێكسیانه‌ی نێوان ئه‌م دوو بیرمه‌نده پتر ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه‌و خوێنه‌ری زیاتریان له خۆیان كۆكردووه‌ته‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی یه‌كدی بوون له كاری نووسیندا.سارته‌ر و دی بوڤوار
یه‌كێك له‌و كتێبه سهرنجراكێشانهی (پاولۆ كویلیۆ) ی رۆمانووس 11 خوله‌كه (احدی عشره دققه) كه به‌ره‌هایی باس له پرۆسه‌ی سێكس و گه‌ڕانه‌وه‌ی رێزه بۆ سێكسی مرڤ و له‌هه‌مان كاتدا ئیشی (كۆیلیۆ) له‌م رۆمانه‌دا به‌ته‌نیا مه‌به‌ستی سێكس نییه وه‌ك ئۆرگازمێك به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی تاكه بهسێكسهوهو خۆشه‌ویست بوون بهسێكسهوه وه‌ك ده‌نوسێت (سێكس هونه‌ری كۆنترۆڵكردنه له‌سه‌ر ونبوونی كۆنترۆڵ) .
كۆیلیۆ(كۆیلیۆ) به‌ده‌یان پێناسه‌ی دی بۆ سێكس و خۆشه‌ویستی كردووه له‌م رۆمانه‌یدا ته‌نانه‌ت وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی و فارسی سه‌ره‌تا له‌چه‌ند وڵاتێك وه‌ك سعودیه و ئێران قه‌ده‌غه‌كرا له كتێبخانه‌كان و بهرۆمانێكی ناشیاو دانرا كه كار بۆ جوانتركردنی سێكس ده‌كات,جگه له‌وه‌ی رۆمانووس (گابرێل ماركیز) به رۆمانی یاده‌وه‌ری سۆزانییه غه‌مباره‌كانم(ژكری عاهراتی الحزینات) جارێكی دی ژماره‌ی تیراژی رۆمانه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره‌ی به‌ره‌و هه‌ڵكشان برد
ماركیزئهم رۆمانه بۆ زۆبه‌ی زمانه زیندووه‌كانی جیهان وه‌رگێڕدراو و خوێنه‌ری زۆری له‌خۆی كۆكرده‌وه كه‌باس له پیاوێكی نه‌وه‌د ساڵ ده‌كات له ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی داوه‌تی كچێكی كه‌نج ده‌كات و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م رۆمانه گرینگی دانه به‌خۆشه‌ویستی و سێكی به‌گشتی له ژیانی مرۆڤه‌كاندا و ئه‌م دوو رۆمانه زیاتری ئه‌و رۆمانه نوێیانه‌ن كه هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه خوێنه‌ر بارگاوی بكه‌ن بهرهههندهكانی سێكس و خۆشه‌ویستی وه‌ك ته‌واوكه‌ری یهگدی.
*له‌هه‌فته‌نامه‌ی (ره‌خنه‌ی چاو‌دێر)ژماره 176ی 3/8/2009 بلاوبووه‌ته‌وه