ئافره‌ت له ئه‌ندێشه‌ی كاردا ….. سه‌میره حسێن جاف
شاراوه نیه لای كه‌س كاركردن چالاكییه‌كی پیرۆزه ، وپیرۆزی پتر ده‌نوێنێ كاتێك به‌ڕێكوپێكی وبێ كه‌م وكوڕی ئه‌نجام ده‌درێ ، به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی كه گه‌نده‌ڵێی تیایدا باڵا ده‌سته. دوایین لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگای جیمس تاون ی ئه‌مریكی ده‌ریخستووه ئه‌و جیگایانه‌ی ئافره‌ت كاری تیا ده‌كات ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی تیای 1%، ئهوجیگایانهش كه پیاو كاری تیا ده‌كات رێژه‌كه‌ی ده‌گاته 99% . لێره پرسیارێك دێته ئاراوه : ئه‌وه چی یه ده‌بێته هانده‌ر بۆ دروستبوونی یاخود به دیارده‌كردنی گه‌نده‌ڵی له وڵاتێكی وه‌ك عێراق كه له‌پله سێ ی گه‌نده‌ڵی وله‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رزبێته‌وه پله دووی وڵاتانی گه‌نده‌ڵ؟!!
چی وا ده‌كات كه پیاو ڕێژه‌ی به‌رزتربێ له بهگهندهڵكردنی وڵاته‌كه‌ی ؟! وڵاتێك كه خۆی تیایدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وقهراره! یه‌كێك له خاڵه هه‌ره گرینگه‌كان كه وڵاتێك به‌ره‌و دارووخان ده‌بات به‌هۆی گه‌نده‌ڵی نه‌بوونی ئینتیمایه بۆوڵات . پیاو كاتی خۆی خاوه‌ن وڵاته ، به‌تایبه‌ت له وڵاتێكی وه‌ك عیراق كه بنه‌ما پیاوساڵارێكهی زاڵه به‌سه‌ریدا ، واته پیاو باڵا ده‌سته، بۆ هه‌ست به ئینتما ناكات بۆ وهڵاتهكهی وده‌بێته هۆكاری یارمه‌تیده‌ر بۆ رووخانی؟!یه‌كێك له‌و هۆكارانه شه‌ره نه‌گریسه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقه كهبوارێكی بۆ تاكی عێراقی نه‌هێشتۆته‌وه هه‌ناسه‌یه‌كی ئارامی له‌وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵمژێ ، دواتر له‌به‌ر نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت وسامانی وڵات وای لهتاكی عێراقی كردووه له‌ئاستێكی ئابووری نزمداژیان ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی پیاوانی ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراقه به‌سه‌ر سه‌روه‌ت وسه‌رمایه‌ی وڵاته وناپێدانی مافی تاك وبێبهشبوونی له خۆشیه‌كان ونه‌گه‌یشتن به‌خه‌ونه‌كانی بَووهته پاڵنه‌ری به‌هێزی ده‌ستبردن بۆشته نامهشروعهكان وكاره نامهشروعهكان، كاتێ ئه‌م حاڵه‌ته له لوتكه‌ی سێ گۆشه‌ی هه‌ره‌مه‌كه ده‌ست پێده‌كات په‌یژه به‌په‌یژه داده‌به‌زێته نێوتاكهكانی كۆمه‌ڵگه.كاتێك له وڵاتێكدا یاسا سه‌روه‌رنیه وبهدواواچوون بۆكهمووكوڕیهكان نیه وپیاوانی ده‌سه‌ڵات له سه‌رووی یاساوه‌ن، له‌پاڵ زووری سه‌روه‌ت وسامانی وڵات رێژه‌ی هه‌ژاری به‌رزه ن ئه‌مانه گه‌ره‌ترین به‌ڵگه‌ن كه ئه‌و وڵاته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵه وبه‌ره‌و رووخان ورۆچون ده‌ڕوات .له‌وڵاتێكی وه‌هاشدا خاوه‌ن كۆرسی ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت كورسیه‌كه‌ی بۆ كه‌سانی خاوه‌ن به‌هره وبڕوانامه وكارامه جێبهێلێ ، نه‌بادا له‌نازی گه‌نده‌ڵی بیبه‌ش بن وچهوتهكان راست بكرێنه‌وه، بۆیه لێره‌دا كار وجۆری كار پیرۆزی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا ، كه‌سانی ناشایسته شوین وپێگه‌ی شایسته‌یان به‌رده‌كه‌وێت ،و كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون وچالاك ولێزان په‌راوێز ده‌خرێن، وراودونانی عهقڵهكانیش به‌به‌رچاوی كۆمهڵكهوه به‌دیاری له‌م دۆخانه‌دا دیاره ، به‌م شێوه ئینتیما بۆوڵات وخاك لاواز ده‌بێ كه ئه‌و هه‌ستی ئینتیمابوونه لاوازبوو ، گه‌نده‌ڵی دێته بوون وپهرهدهستێنێ، وهه‌موو بوارێك وبارێك وهردهگهڕێنێته دۆخێكی ئاڵۆز وناشیاو ،لێره‌دا ئه‌و كه‌مینه‌یه‌ی به‌جیدی كارده‌كات وجێی به‌نجه‌ی كاری دیار ده‌بێت ، َبهڵام هه‌رگیز مافی نكی ده‌بێت ومافادرێتێ . واته ئه‌ر نابێت .ئه‌مه‌ش وه‌ك له‌سه‌روه ئاماژه‌م بكرد له ئافره‌ت به‌رجه‌سته‌بووه ، كه به‌هۆی هێندێ خه‌سله‌تی فسیولۆژی وتهكوینی پتر بایه‌خ به كار وجۆرێتی ده‌دات ، وبهڕهوای نا‌بینیت ئه‌گه‌ر كارێك مافی خۆی نه‌داتێ ن هه‌رچه‌ند به‌هۆی هه‌ندێ داب ونهرێتیش ناتوانێ گه‌نده‌ڵ بێ ، له‌هه‌مان كاتدا هه‌موو ئه‌مانه وای لێده‌كات سه‌ره‌رای ئه‌و ههمووبێ مافی یهوزولمهی لێی ده‌كرێت ، مرۆڤێكی بونیادكهربێ نه‌ك رووخێنه‌ر، هه‌روه‌ك وتویانه (له‌نێو ره‌حمی ئازاره‌وه ئه‌فراندن خه‌لق ده‌بێ) وه‌هاش مرۆڤه‌كان به كاره‌كانیانه‌وه ده‌ناسرێن ،هه‌روه‌ك چۆن نووسه‌ران بهقهڵهمهكانیان ، ودادپهروهران به حوكمی دادوه‌رانه‌ی خۆیان وویژدانیان ، وه‌هاش ئافره‌ت هه‌میشه به‌كار وكرده‌وه جوان وبێ كهمووكوڕیهكانیانهوه ناسراون ، ئه‌و رێژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ش گه‌واهیده‌ره وسه‌دان به‌ڵگه‌ی دیكه‌ش ئه‌م راستیه ده‌سه‌لمێنن.