
ئۆپوزسیون و ئۆپوزسیونی راسته‌قینه
مه‌سه‌له‌ی بوون و ده‌وری ئۆپوزسیون له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام یه‌كێك بووه له بابه‌ته جێی باسه‌كانی نێوه‌ندی سیاسی و رۆشنبیری و شه‌قامی كوردی ، به‌و شێوه‌یه‌ی كه له به‌رامبه‌ر هه‌ردوو حزبی دهسڵاتداردا حزبه‌كانی دیكه نه‌یانتوانیوه یان نهیانوویستوه رۆلی ئۆپوزسیون ببینن ، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانیش ئه‌مه به لایه‌نێكی خراپی پڕۆسه‌ی دیموكراتی له هه‌رێمی كوردستان لێكدراوه‌ته‌وه ، به‌و مانایه‌ی كه به‌بێ بوونی ئۆپوزسیون و ملمڵانێی سیاسی مانایه‌ك بۆ دیموكراتییه‌ت نامێنێته‌وه ، هه‌ندێ لایه‌نیش زۆرجار كهمووكۆڕییهكان و خراپی ئه‌دائی حكومه‌ت له هه‌ندێ بواردا ، هه‌مدیسان بۆ كارانه‌بوونی ئۆپوزسیون ده‌گێڕنه‌وه .
له‌م نێوه‌شدا زۆرجار ئه‌م بهپرسیاریهتییه خراوه‌ته ئه‌ستۆی یه‌كێتی و پارتی ، به‌وه‌ی كه ئه‌وان به‌رپرسن و نایانه‌وێ ئۆپوزسیون له هه‌رێمی كوردستان گه‌ش و نما بكات و رۆلی خۆی ببێنێ ، له كاتێكدا یه‌كێتی و پارتی له هیچ كام له قۆناغه‌كاندا به‌ربه‌ست نه‌بوونه له‌به‌رده‌م ئازادی حزب و لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كار‌و ئاراسته‌ی سیاسی خۆیان بده‌ن ، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه به هۆی بارودۆخی سیاسی و یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی كێشه نه‌ته‌وه‌یی و ئهساسییهكانی له نێوان كورد و حكومه‌تی عیراقدا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتی زیاتر و به‌رده‌وام جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵویستی حزبه سیاسیه‌كان كردۆته‌وه و داوایانكردوه و هه‌وڵیانداوه تا گه‌یشتن به كه‌ناری ئارامی یه‌كجاره‌كی به یه‌كه‌وه بن ، به‌ڵام به یهكهوهبونێكی ئاره‌زوومه‌ندانه ، له‌به‌رامبه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ر پێشهاتێكی سیاسی كه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ركی هه‌موولایه‌كه ، ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌ش یه‌كێك بووبێت له‌و هۆكارانه‌ی وایكردبێت به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتی و باڵاكان ئه‌و حزب و لایه‌نانه هێنده‌ی به‌ته‌نگ یهكریزییهوه بن ، هێنده بیر له ململانێی سیاسی نه‌كه‌نه‌وه و خۆیان و سه‌ركردایه‌تی كورد به شتێكه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كه‌ن كه هێشتا شه‌ڕی گه‌وره‌و قهورسیان له‌به‌رده‌مدا ماوه ، شه‌ڕی سه‌قامگیركردنی ئه‌م ئه‌زموونه و دیاریكردنی نه‌خشه‌ی سیاسی و جوگرافی و گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه له رابردوودا شه‌ڕو خوێنی زۆری له پێناودا رژاوه ، هه‌روه‌ها بونیادنانی ژێرخانی ئابوری كه ئه‌مه‌یان نه‌خشه و رێگای ئێستا‌و ئاینده‌مان مسۆگه‌ر و دیاریده‌كات . به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ره‌وت و ئاماژانه‌ی له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا ده‌ركه‌وتوون به ناوی ئۆپوزسیون ، ئه‌گه‌ر به وریاییه‌كی زۆروه لێكنه‌درێته‌وه ، ره‌نگه به ئاگاییه‌وه بێت یان له بێ ئاگایی ، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بچێته خزمه‌تی نه‌یاران و له‌و نێوه‌دا ئه‌وان گه‌مه‌ی خۆیان بكه‌ن و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بخه‌رێته نێو بازنه‌یه‌كی داخراو و هیچ ده‌رفه‌تێكی له‌به‌رده‌مدا نه‌مێنێ بۆ پڕژانه سه‌ر كێشه نهوایهتی و ئهساسییهكانی ، به ملمڵانێكانی نێوخۆوه سه‌رقاڵ بكرێ ، كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ویستی دوژمن و نه‌یارانی كورد یه‌كده‌گرێته‌وه .
ئه‌گه‌ر دیقه‌تیش بده‌ین ده‌بینین له‌م ماوه كورته‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هاتۆته گۆڕێ ، چه‌نده ئه‌و راستیانه ده‌ركه‌وتون ، جگه له دروستكردنی دووبه‌ره‌ی جیاواز به نێوی به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌ی ئۆپوزسیون ، خه‌ریكه له نێوخۆی به‌ره‌ی ئۆپوزسیونیشدا دوو به‌ره‌ی جیاواز سه‌رهه‌ڵده‌دات به نێوی ئۆپوزسیون و ئۆپوزسیونی راسته‌قینه ، بۆیه به تێگه‌یشتنی من جولاندن و هێنانه‌گۆڕێی شه‌ڕی دیموكراتییه‌ت و ئۆپوزسیونی راسته‌قینه كه پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی ژیانی سیاسییه له هه‌ر وڵاتێكدا ، ده‌كرێ ئه‌و شه‌ڕو ملمڵانییه له قۆناغێكدا بكرێت كه كاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر ئهزموونهكهوه نه‌بێت ، چونكه پێم وانییه ئه‌م ئه‌زموونه له‌م قۆناغه‌دا له یه‌ك كاتدا به‌رگه‌ی ملمڵانێكانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه بگرێ و نه‌كه‌وێته ژێر ویست و كاریگه‌ری ده‌ره‌كی ، ئه‌و ویستانه‌ی جگه له به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان و دروستكردنی نا ئارامی و له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌ك ریزی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر چه‌ند به‌ره‌یه‌كی جیاوازدا به‌نێوی به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپوزسیون و ئۆپوزسیونی راسته‌قینه و سهرقالكردنی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به كێشه نێوخۆییه‌كان ، شتێكی دیكه نییه . كه ئه‌مه‌شیان سیاسه‌تێكی كارپێكراوی دیار و روونه له ناوچه‌كه‌دا .