
وه‌ره له‌گه‌ڵ رۆحما یار به …. ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی
عاشقانه وتت دڵم به‌رێ
من بێده‌نگی خۆمم بیست،
بۆیه له‌و دیو خۆمه‌وه وتم،
ئه‌م مه‌ودایه چه‌ند ته‌نگه‌به‌ره بۆ وتن،
من كاتژمێری هۆشم خزاوه به میهری تۆ…
كه‌ی من توانیومه ته‌فسیری كه‌م ئه‌وینی تۆ
عه‌جه‌ب لهنهوتن
ئه‌گه‌ر بڵێم عیشقت له عهرشایهدرۆ ناكه‌م
ئه‌گه‌ر بڵێم كاڵفامم به فه‌رموده‌ی خۆشه‌ویستی درۆ ناكه‌م
من سه‌ره‌تای ئه‌م غه‌زه‌له نامترسێنێ
له‌وه ئه‌ترسم عیشق وێران بێ…
كه عیشق وێران ده‌بێ،
هه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌و تفه‌نگ ده‌كاته شانی بۆ
ڕاوه بولبول
هه‌ر ده‌ستڕێژی په‌پوله‌یه پایزه‌یه،
به‌تاڵمان ده‌كاته‌وه له مناڵی…
كه عیشق وێران ده‌بێ
شاده‌ماری ئه‌ندێشه‌مان شكست و
ماڵێكمان نابێ فه‌رموو له‌و پهڕهسێلكهیه بكا،
سه‌رما باڵه‌كانی ده‌شێلێ
رَۆحێكی گه‌رم شك نابه‌ین،به دیسه‌مبه‌ری
دڵی مێرووله‌یه‌ك بڵێین:مه‌رحه‌با
با ئاشتبینه‌وه به عیشق،چونكه عیشق
كه ژیان ده‌خاته سه‌ر شانی ده‌ڵێین:ئه‌وه عیشقه
ده‌چینه‌وه سه‌ر باران‌ترین ڕێگا
كه‌ژیان عیشقی له‌بار ئه‌چێ ده‌ڵێین ئه‌وه عیشقه
ده‌چینه‌وه سه‌ر جه‌نگه‌ڵترین وه‌فا
با ئاشتبینه‌وه به‌عیشق وه‌ره یاربه له‌گه‌ڵم
ئاخر ڕۆژێك دێ،فڕین به‌په‌تی داوێكه‌وه نیشته‌وه
ئیتر ههڵنافرێ…
یه‌قین كهپێگهشت له‌پێستی پرتهقاڵێكهوه
ئیتر خه‌ونی گومانه‌كان بهپووچییهوه،
ته‌رجه‌مه ده‌كرێ…
كه شه‌قام چۆڵ بوو له‌هاتووچۆ،
ئیتر عه‌جولی پێڵاوێك له‌سه‌ری عهسرێكا هاری ناكا
كه دره‌خت به‌تاڵ بوو لهتروپكی جریوه
ئیتر گله‌ییه‌ك ناگاته‌وه بهقوڵفی گه‌ڵا…!!
* * *
خه‌تای من بوو یان خه‌تای تۆ
چ مه‌رگه‌ساته كه كاتێك تۆ بیرم گێژه‌ن ده‌كه‌یت و
یار نابیته‌وه له‌گه‌ڵم
چ سههۆڵبهنداێكه ئه‌م ڕۆحه‌م،
به سوتانی ده‌ست و پهنچهكانیشتهوه،
یار نابیته‌وه له‌گه‌ڵم…
ئه‌زیزم یار نه‌بوونه‌وه ماتماتیكی دال و مهدلولێكه،
هه‌رگیز ته‌ریب نابن به یه‌كتر
ئاشوبی گهردهلولێكه،
ئه‌ژنۆی گوڵه‌كان دهقرتینێ
چاوشاركێی مناڵانه ،نازانن كۆڵانێ حه‌شار بده‌ن و
به به‌ردی خهتخهتێنهوه ئه‌وین كۆبكه‌نه‌وه
یار نه‌بوونه‌وه یانی ڕاخستنی خه‌مێكی سه‌وزه به‌ڕه‌هایی
پهلكهی گریانێكه به ته‌نافێكی درێژه‌وه
هه‌ڵكۆڵینی چاوه‌ڕوانییه به ده‌رگایه‌كی بێ ئۆقره‌وه…
یار نه‌بوونه‌وه یانی خۆكوشتن
وه‌ك له‌رزوتای دیوار،
ئه‌و كاته‌ی دڵی چرا ده‌ڵێ:به‌ربوونه‌وه تابوته
وه‌ك قڵیشانی پێی بۆشكه ترێیه‌ك،
ئه‌وكاته‌ی شیوه‌نی شه‌راب ده‌ڵێ:په‌یمانه تابوته
وه‌ك شكانی ئیشراقی ئینجانه‌یه‌ك
ئه‌و كاته‌ی گوڵ ده‌ڵێ:كۆتا ماڵمان لێره تابوته
وه‌ك هاڕه‌ی په‌رچه‌می ئاوێنه‌یه‌ك،
ئه‌وكاته‌ی كچێك ده‌ڵێ:تیرۆری ئه‌م لم و زیخه،
سه‌راپا تابوته…!!
من له كوێوه مه‌حه‌به‌ت چێبكه‌م و مه‌حه‌به‌ت بناسم
كه ده‌ستێك نییه بێته چه‌تر
هه‌تا خوڕه‌ی خۆر ده‌موچاوم نه‌شوا،
كه چه‌ترێك نییه به ئومێدی ڕهنگاڵهییهوه،
چه‌ند قاژێك له باران گلباتهوه
من وتم:پێكی ئه‌م ته‌نیاییه‌م مه‌سته به لێوی شیعره‌وه
دڵم به هه‌رمێی دڵته‌وه شه‌ته‌ك مه‌ده
ئه‌م ته‌نیاییه‌م گه‌ڵایه‌كه به سه‌ر لقی هه‌وره‌وه،
به حوزنه‌وه دایمه‌گره
ئه‌م ته‌نیاییه‌م جێپێی بیره‌وه‌ریمه،
له سه‌ر ده‌ماری شیعرستان
فێری دڵشكانی مه‌كه
پێم ده‌ڵێن:له گۆمی چاوه‌كانتا نیگه‌رانی مه‌له ده‌كا
من ده‌ڵێم:بێ یاربوون قاقڕی قههرێكه،
ده‌گاته عه‌رشی خوا..
بێ یاربوون ده‌رگای نائومێدییه‌كه،
بۆ ماڵی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك،
له زمانی داخستنه‌وه
بێ یاربوون بارانێكه هه‌ر ده‌ڕواو گوێ،
ناگرێ له پاوهنێكی سوتاو
به ده‌م په‌ركه‌می گه‌رماوه..
بێ یاربوون وێرانه‌یه‌كه تا هه‌ڕه‌تی لاوێتی،
مه‌عشوق به خه‌رابات
بێ یاربوون غه‌دری چه‌قۆیه‌كه له ڕاكشانی میوه‌كان،
كه خوێن ده‌بورێته‌وه..* * *
هه‌ندێ جار له بناری بێكهسیاو،
له‌م كۆسكهوتووهی بێیاربووندا ده‌ڵێم:
په‌شیمان نیم
كهكۆلارهیهكهی كه‌نه‌فت ده‌فڕێ به حوكمی ده‌زووله
كه ئه‌سپه شێیه‌ك ده‌فڕێ
له پێشبڕكێی باڕه‌شه…
كه جۆگه‌یه‌ك ئاو ده‌فرێ بۆ،
په‌مووه پیره‌كانی كێڵگه
په‌شیمان نیم…لێره جارێكی تر
به شه‌قژنی فڕینه‌وه ده‌گه‌ینه‌وه دڵی ژیان…
په‌شیمان نیم له‌م بێ‌یار بوونه
كه ده‌بینم دڵۆپێك شه‌ونم له‌سه‌ر په‌لكه گیایه‌ك،
خۆر ئابڵۆقه‌ی ئه‌دا،
به‌ڵام ده‌فڕێ بۆ پێگرتنی لاسكه بارانێك
پێكانی گێلاسێك به‌ده‌م قیژه‌ی به‌رده‌وه،
به‌ڵام ده‌فڕێ بۆ هه‌ناوی چنینه‌وه‌ی به‌رچینه‌یه‌ك،
به‌ربونه‌وه‌ی هه‌رمێیه‌ك به باوه‌شی هاوینه‌وه،
به‌ڵام ده‌فڕێ بۆ پێكه‌نینی دڵی ژنێك
هه‌نسكی هه‌نجیرێك به‌ده‌م نه‌فره‌تی پێگه‌یشتنه‌وه،
به‌ڵام ده‌فڕێ بۆ دیوه‌خانی چاوی زه‌مبیله‌یه‌ك
شاتوویهكی شپرزه به‌ده‌م حاڵ لێهاتنی وه‌رینه‌وه،
به‌ڵام ده‌فڕێ بۆ كۆشی پیره‌ژنێكی سه‌رگوزشته…!!
په‌شیمان نیم له‌م بێ‌یار بوونه..
ده‌ڵێم كۆی ئه‌م هه‌موو مردنه
له دایكبوونێكی تره بۆ ژیان..!!!
په‌شیمان نیم له‌م بێیاربوونه
ته‌ماشا باخ و بێستان ده‌سوتێن به‌فه‌توای گه‌رما و
خه‌م سارده شه‌سته بارانی به‌هار
به‌یانییه‌كی قژلوول به پرخه‌ی باهۆز تاڵان ده‌كرێ‌و
خه‌م سارده گللهیهكانی شنه‌با..
خه‌ونی هه‌ڵۆیه‌ك خاپوور ده‌كرێ له یاده‌وه‌رییه‌كانی لووتكه‌و
خه‌م سارده پرسه پهرشهكانی ئاسمان..
سه‌رده‌مێك دێ من لێره نیم،
بێ یاربوون ده‌بێته مۆدیل
تۆ بڕوانه ڕووبارێك به فرمێسكه‌وه ڕێگا دهكاو
لێوی گۆزه‌یه‌كی ده‌مه‌وه‌ر ماچێكی بۆ قهدناكا
له‌نامه‌یه‌كی فێنكا..
په‌لكی داربییه‌كان له‌ناو چه‌مه‌كاندا هاژه‌یان دێ و
عاتیفه‌ی نیوه‌ڕۆیه‌كی چه‌مووش هه‌ڵناچێ
شهوهزهنگێك دڵی پڕ ده‌بێ له‌قوڵپی گریان و
ئه‌ستێره‌یه‌ك دڵی ناداته‌وه به‌دڵۆپه تیشكێ
كه‌ڵه‌شێره‌كان ده‌خوێنن و بولیڵی گوندێك
به ده‌م خهوهوهڕاناچلهَكێ
سه‌گه‌كان ده‌وه‌ڕن و مانگ تریفه‌ی خۆی ناچنێ،
قافڵه‌ی كاروانه‌كان بهشهلهشهلیش ناگه‌نه جێّّّّّّ..ّّّّّّّّّّّ!!
من ئیتر لێره‌نیم وه‌ره له‌گه‌ڵ ڕۆحما یاربه
باچیتر گوڵه‌كان له ئۆرگازم نه‌چنه‌وه‌و
وه‌رزێك په‌پووله نه‌بینن
باچیتر بۆنی ڕێحانهكان كاڵ نه‌بنه‌وه،
باخی ستیانێك نه‌ناسن..!!
باچیتر چه‌پكێك نێرگزبهدهم هه‌ناسه‌ی ساخته‌ی
گوڵدانێكهوه یه‌خسیر نه‌بێ،كه‌جوانی ده‌ڕژێ..
با چیتر چراكان به ڕۆژ دانه‌گیرسێن،به‌ده‌م ههلهشهی
خۆیانه‌وه تاریكی ئه‌تك نه‌كه‌ن..
چیتر من لێره نیم وه‌ره له‌گه‌ڵ ڕۆحما یار به..!!!