
ئه‌ی په‌رله‌مانتارانی داهاتوی كوردستان ..
(1)
په‌رله‌مان له‌وشه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی (Parliament) داتاشاراوه و له زانستی سیاسی‌دا چه‌ندین وشه‌ی دیكه‌ی هاومانای بۆ دانراوه وه‌ك (كۆنگره‌ی یاسادانان، ئه‌نجومه‌نی یاسادانان ، كۆمه‌ڵه‌ی یاسادانان…). بۆ یه‌كه‌مین جار سیستمی په‌رله‌مانتاری له بریتانیا له سه‌ده‌ی 13 زاینی دامه‌زرا. به شێوه‌یه‌كی گشتی له وڵاته په‌رله‌مانیه‌كاندا په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌كات و ئه‌ركه‌كانی بریتین له:
• ده‌ركردنی یاسا.
• سه‌رۆك وه‌زیران دیاری ده‌كات.
• چاودێری كاروباری حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كات و لێی ورد ده‌بێته‌وه.
• بڕیار له‌سه‌رداهات و خه‌رجیه‌كانی حكومه‌ت ده‌دات.
(2)
په‌رله‌مانی عێراق ته‌نها له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی یه‌كه‌می خۆی كه (ده‌ركردنی یاسا) یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو تیرۆر‌و شه‌ڕوشۆڕه‌ی كه هه‌یه توانیویه‌تی(153)یاسا ده‌ربكات له یاسایانه (4)یان تایبه‌ت بوون به بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق. بۆ ئه‌ركی دووهه‌میشی كه دانانی (دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران)ه، په‌رله‌مانی عێراق دوای بگره‌و به‌رده‌یه‌كی كه چه‌ند مانگێكی خایاند، ئه‌نجا له ئه‌یاری 2006 دا نوری مالكی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵبژیرا. سه‌باره‌ت به ئه‌ركی سێیه‌می په‌رله‌مانی عێراق كه (چاودێری كردنی حكومه‌ته)، په‌رله‌مان له چوار ساڵی رابردوودا به پێی به‌نده‌ی ژماره (32)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی خۆی، به شێوه‌یه‌كی باش له رێگه‌ی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌وه چاودێری ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی كرد وبه‌سه‌دان فه‌رمانبه‌رو مودیرعامی داوه‌ته دادگا‌و ته‌نانه‌ت كاریشی گه‌یانده ئه‌و راده‌یه‌ی وه‌زیرێكی گه‌نده‌ڵی وه‌ك فه‌لاح سودانی دایه دادگا. بۆ چواره‌م ئه‌ركی په‌رله‌مان كه (دیاریكردنی خه‌رجی و داهاته) هه‌موو ساڵێك حكومه‌تی عێراقی پێش ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر بودجه‌ی وڵات بدرێت، داهاتی پێشبینی كراوی خۆی ده‌خاته به‌رده‌ست په‌رله‌مان. دواتر ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه پێی باشه بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی خۆی دابین بكرێت، به شێوه‌یه‌كی ورد ده‌خاته به‌رده‌م په‌رله‌مان و دوای تاوتوێكردن و لێپرسینه‌وه له هه‌موو ورده‌كاریه‌كانی ئه‌نجا په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. پاش بڕیاردان له بودجه‌ی عێراق، په‌رله‌مان به‌وه‌وه ناوه‌ستێ و به‌به‌رده‌وامی چاودێری چۆنێتی خه‌رجكردنی ده‌كات.
(3)
په‌رله‌مانی كوردستان، هاوكات له گه‌ڵ په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژاردنی بۆ كرا. له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا په‌رله‌مانی كوردستان له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی یه‌كه‌می سه‌ر شانی نزیكه‌ی (77) یاسای په‌سه‌ند كرد. ئه‌مه له كاتێكدایه به پێی قسه‌ی دادوه‌ر و یاساناسان هه‌رێمی كوردستان له گه‌وره‌ترین فه‌وزای یاسایدا ده‌ژی و پێویستی به‌وه هه‌یه ده‌ربازی بێت له‌و هه‌مو یاسایانه‌ی كه له ئه‌نجامی دوو ئیداره‌یی دروست بوون و له گه‌ڵ سه‌رده‌مدا ناگونجێن. بۆ ئه‌ركی دووه‌هه‌میشی كه ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه، نه‌ك هه‌ر پرسیی پێنه‌كرا، به‌ڵكو یه‌كێتی و پارتی پێش ئه‌وان بڕیاریاندا، سه‌رۆك وه‌زیرانیش وه‌ك بودجه‌كه له نێوان خۆیاندا برا به‌ش بكه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان دوو ساڵ سه‌رۆك وه‌زیرانیان به‌ركه‌وێت. رووداوه‌كانی دواتر ئه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه یه‌كێتی له به‌رژه‌وه‌ندی نێچیرڤان بارزانیدا ده‌ست به‌رداری مافی خۆی ببێت. په‌رله‌مانی رابردووی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت ئه‌ركی سێیه‌می خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، یه‌ك دووجار بانگهێشتی وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی كرد، به‌ڵام دواتر به چه‌پڵه‌رێزان به‌ره‌و وه‌زراره‌ته‌كانیان به‌ڕیكرانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی حكومه‌ت شامی شه‌ریف بێت، كه‌س موحاسه‌به‌نه‌كرا. له چوار ساڵی رابردود له‌و 77 یاسایه‌ی په‌رله‌مان، ته‌نها یه‌ك دانه‌یان تایبه‌ت بوو به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان. "ئه‌و جاره‌ش كه بودجه له په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرا، ورده‌كاریی چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان رون نیه…." ئه‌وه قسه‌ی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان كه له ژماره 210ی چاودێردا وتویه‌تی. واته سێ‌جار بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به عاله‌می ئاشكرا "فت"كرا ونه‌ك هه‌ر هاوڵاتیان، بگره په‌رله‌مانتاره‌كانیش نه‌یانزانی چۆن و بۆچی خه‌رجكرا. لیژنه‌ی نه‌زاهه‌كه‌ی كوردستان ئه‌و دوو دیوانی چاودێریه‌یه كه پاشماوه‌ی دوو ئیداره‌ین و تاوه‌كو ئێستا ماون، ئه‌م دوو ده‌زگایه چی‌یان كردوه‌و چی ده‌كه‌ن جێده‌هێڵم بۆ وتارێكی تر.
(4)
بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كاره‌كانی هه‌ڵسوڕێنێت و به‌پێی یاساكان كاربكات، بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم له دیزه‌به‌ده‌رخونه نه‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران مه موناقشه‌و به پێی توانا‌و لێهاتویی دیاری بكرێت و بۆ ئه‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ری هه‌موومان بێت، گه‌لی كورد له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا هه‌موو سه‌ڵاحیه‌تێكیان داوه‌ته نوێنه‌ره‌كانیان "به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه، به ئیسلامی و عه‌لمانیه‌وه". ئه‌وانیش وه‌ك له‌سه‌روه باسمان كرد ته‌نها ئه‌و چوار ئه‌ركه‌یان له‌سه‌ر شانه و له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ش جگه له‌وه‌ی له رووی داراییه‌وه ژیانیان مسۆگه‌ره‌و دونیایه‌ك ئیمتیازاتیان هه‌یه، حه‌سانه‌ی ته‌واویشیان هه‌یه له ده‌ربڕینی بیروبۆچوونه‌كانیان. كه‌واته ئه‌ی په‌رله‌مانتارانی داهاتوی كوردستان خوا و گه‌ل ئه‌تانگرێت گه‌ر نه‌توانن له چوار ساڵی ئاینده‌دا نمونه‌یه‌كی جوانترمان پێشكه‌ش بكه‌ن، جیاواز له‌و نمونه ستۆكانه‌ی كه بینیمان. جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی سه‌رشانتان گرنگیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه، هاوڵاتیان هه‌ست به دڵنیایی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی حكومه‌ت و حزبه‌كان دزییان لێناكه‌ن و ئێوه‌ش ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرن حه‌ڵاڵتانه، نه‌ك حه‌رام.