لاوان ڕامیاری ده‌خوێنن !
ووتاری لیۆن ترۆتسکی، سه‌رکرده‌ی شۆڕشی ئوکتۆبه‌ر و سکرتێری یه‌که‌می سوپای سوور ، له پێنجه‌مین ساڵیادی ماڵی کرێکارانی لاوانی کۆمۆنیست . به‌رواری 29.04.1924
وه‌رگێرانی بۆ ئینگلیزی: برایان پیه‌رس
وه‌رگیرانی بۆ کوردی : ڕۆژ ئهحمهدهاوڕێیان ، ماوه‌یه‌ک له مه‌وبه‌ر، هه‌مووان پێکه‌وه له سوپای سوور هاتینه ده‌ره‌وه . له‌و ساته‌دا ، له چه‌ند شوێنیێک چه‌ند پرسیارێکمان ئاراسته‌ی ئه‌وانه کرد که له سوپا هاتنبوونه ده‌ره‌وه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که چی فێربوون له‌و ساتانه‌ی که بردبوویانه سه‌ر له سوپای سووردا ؟
یه‌کێک له وه‌ڵامه‌کان که سه‌رنجی منی زۆر به‌لای خۆیدا ڕاکێشا ، وه‌ڵامێکی زۆر کورت و چڕ بوو، که له چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌کی تریشدا باسم لێوه کردووه. ئه‌ویش وه‌ڵامی یه‌کێک له‌و هاورێیانه‌ی سوپای سوور بوو که ووتی :
" من فێری به‌کارهێنانی ڕه‌شاش بووم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فێری ڕامیاری بووم"
ئه‌م وه‌ڵامه‌تان له بیر بێت هاوڕێیان، وه‌ڵامێکی زۆر باشه و به بۆچونی من له‌م وه‌ڵامه باشترمان ده‌ست ناکه‌وێت.
کاتێک که ئه‌و که‌سه سه‌ربازێکی شۆڕشگێره ،وه‌ک (سوڤۆرۆ) ده‌مێکه ئاماژه‌ی بۆ کردووه، هونه‌ری سهبازیهکهیهتی که بزانێت چه‌که‌که‌ی چییه و چۆن به‌کاری بهێنیت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌زانیت، ئه‌و که‌سه سه‌رباز نییه.
لێره‌دا سه‌ربازه‌که‌ی ئێمه ڕه‌شاشی پێیه و ده‌ڵێت :" من فێری به‌کارهینانی ره‌شاش بووم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فێری ڕامیاری بووم" به‌ڵام مه‌به‌ستی چییه که ده‌ڵێت فێری ڕامیاری بووه ؟ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که تێده‌گات بۆ ڕهشاشیان دهواتێ؟ به‌ڵام که هه‌ر ئه‌مه بزانێت ، ئه‌وه ئه‌م سه‌ربازه ته‌نها کۆیله‌ی چه‌که‌که‌یه‌تی و خودی خۆشی وه‌ک گوله‌یه‌ک وایه که مه‌به‌ستی ته‌قاندنی له‌ده‌ستی یه‌کیکی تردایه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، کاتێک که فێری ڕامیاری بووه و ده‌زانێت ڕه‌شاشه‌که‌ی ده‌ستی ئامانجه‌کانی سوپای سوور ده‌پێکێت، ئه‌و کاته خه‌باتگێڕێکی شۆڕشگێره و هاوڵاتیه‌کی هۆشیاریشه.
ئه‌مه ته‌نها بۆ سه‌ربازێک نییه که له جه‌نگێکی شۆڕشگێڕانه‌دایه، به‌ڵکو بۆ هه‌موو خزمه‌تێکه له وڵاته‌که‌مان که وڵاتی کرێکاران و جووتیارانه. تۆ چی فێر بوویت؟ ده‌بێت ئه‌م پرسیاره له لاوه پرۆلیتارهکان بکه‌ین که کارگه‌کانی قوتابخانه‌ی راهینانیان به‌جێ ده‌هێڵن، ئه‌وانیش چی ده‌ڵێن:
" فیرێ چه‌کوش و بزمار و گاز و دروستکردن و….. ڕامیاری بووم"
فێری ڕامیاری ! ده‌زانن له وڵاته بۆرژواکاندا بنه‌مایه‌کی هتپۆکراسی هه‌یه، به‌وه‌ی که سه‌ربازان و لاوان له ده‌ره‌وه‌ی ڕامیاری ئه‌ژمار ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ پێش ئه‌وه‌ی لێره ئاماده بم، چاوم هێنا به به‌رگی دووهه‌م و سێهه‌می نووسینه‌کانی هاوڕی لینین ، که له شوینیکدا ده‌ڵێت:
" به شێوه‌یه‌کی گشتی هاوڕێیان ئه‌مه‌ی ده‌یکه‌ین داگیرکاریه‌کی به سووده پێده‌چێت که‌سێک هۆیه‌کی تایبه‌تی هه‌بێت که بیکات یاخود نه‌یکات به‌ڵام بۆ هه‌موان که بوارمان هه‌یه ده‌بێت بیکه‌ین"
ئه‌وه‌بوو به سه‌رنجه‌وه چاوم به‌سه‌ر کاره‌کانی لینین‌دا هینا ده‌رباره‌ی ئه‌و بنه‌ما هیپۆکراسییهی که ده‌بێت نه‌وه‌ی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی ڕامیاری بن.
ئێمه هه‌موومان ده‌زانین که سوپا له هه‌موو وڵاتێک ئامێری ڕامیاریه یاخود خزمه‌ت به ده‌ره‌نجامه ڕامیاریه‌کان ده‌کات ، به‌ڵام که وترا سوپا له ده‌ره‌وه‌ی ڕامیاریه! مانای وایه ئێوه‌ی سه‌ربازان مامۆستایانی چهکهکانتانن، به‌ڵام که‌سانێکی دیکه له بری ئێوه ئاگاداری ده‌که‌ن په‌یوه‌ند به‌وه‌ی که چۆن به‌کاری بهێنن ، ئه‌وانیش چینی بۆرژوازی فه‌رمانڕه‌وان.
.بۆرژوازی به ستراتیژه ڕامیاریه‌کانی جیاکاری نێوان کرێکاران پیاده ده‌کات ، کرێکاران و جووتیارانیش له سووپاکانیاندا گوله‌ی تۆپه دوورهاوێژهکانیانیانن و کۆیله‌ی چه‌که‌کانی وێرانکاری ئه‌وانن، به‌ڵام بۆرژوازیهت ناتوانێت رووکاری ئه‌م ڕامیارییه‌ی بۆ لاوان به ته‌واوه‌تی ده‌ربخات. بێگومان ناتوانێت بڵێت : فه‌رموون کوڕان و کچانی کرێکارانی دوازده و سیازده ساڵان، ئێوه ئێستا هاتونه‌ته ئه‌م دنیایه‌وه و له دوای چه‌ند راهێنانێک ده‌بێت بڕۆنه کارگه‌یه‌ک و له‌وێوه به عاره‌قه و خوێنتان کۆتای رۆژهکانتان درووست بکه‌ن. پاشان ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنن بۆ خاوه‌نی ژیانه و ئێمه‌ی بۆرژوازیش له‌م به‌رهه‌مانه‌ی ئێوه که‌لتووری بۆرژوازی و جوانکاری و هونه‌ر و خوێندن به منداڵهلهکانمان پیشکه‌ش ده‌که‌ین. بۆرژوازی ناتوانێت به کراوه‌یی ئه‌م ڕامیارییه‌ی خۆی باس بکات بۆ کرێکاره لاوه‌کان. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه که هاتووه ڕامیاری بچوک کردۆته‌وه یان به نیوه ناچڵی له ڕێگای قوتابخانه‌کانی و که‌نیسه‌کانی و ڕاگهیاندنهکانیهوه بڵاوی ده‌کاته‌وه. ئه‌م خوێندنه نیوه ناچڵییهی بۆرژوازیش بۆ لاوانی کرێکار و جووتیار ته‌نها له خزمه‌تی میریی بۆرژوازیدایه و له ژێر ئه‌م دروشمه‌دا حه‌شاریان داوه " نه‌وه‌ی نوێ له ده‌ره‌وه‌ی ڕامیاریه " هه‌ر ئه‌م بنه‌ما هیپۆکراسیهش بوو که هاوڕێ لینین به‌رده‌وام دژایه‌تی ده‌کرد.
لاوان له کۆمه‌ڵگادا له دایک ده‌بن بۆ دۆخێکی دیاریکراو و پێ هه‌ڵده‌گرن بۆ گۆڕه‌پانی ژیان و به تایبه‌تی بۆ ساته مێژوویه‌کان. له ماوه‌یه‌کی نزیکیشدا، ئه‌م لاوانه، ئه‌م منداڵانه چاویان به دنیای چوارده‌وریان هه‌ڵده‌هێنن، بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌م لاوانه ئاسانتر و ڕوونتر تێبگه‌ن له‌و باردۆخه‌ی که ژیانی تیادا ده‌که‌ن، چه‌سپاندنی ڕێگای ژیانیان سانا تر ده‌بێت به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه که بۆرژوازی رێگا به‌مه نادات.
ئێوه، هاوڕێیانی لاوان ، هه‌نووکه له ده‌وڵه‌تێکی کرێکاران و جووتیاراندا ژیان ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه که ڕێگای ژیانتان زۆر ئاسانه له کاتی ڕاهینان و خوێندنتان، وه‌لێ من پێموایه که باشتره له ساڵانی خوێندن و ڕاهینانی چینی کرێکاری پێش خۆتان.
من نازانم ئه‌گه‌ر له وڵاته‌که‌ی ئێمه‌دا هێشتا ده‌ستپێشخه‌ریان کردبێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کاره ئه‌ده‌بییه‌کان ؟ بۆ نموونه چیرۆکه‌کانی چیخۆف که باس له چیرۆکی ساڵانی خویندن و ڕاهینان و کارکردن و ژیانی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێشی ئه‌و ده‌مانه ده‌که‌ن. من پێم وایه ئه‌و چیرۆکانه ده‌بێت کۆبکرێنه‌وه و هه‌مدیسان بڵاو بکرێنه‌وه و بکرێنه سه‌رچاوه‌ی خوێندن بۆ لاوانی ئه‌مڕۆ، که باس له ژیان ده‌که‌ن له‌و رۆژگاره تاڵانه‌ی که هه‌موو کرێکارێک ئه‌مڕۆ تێپه‌ری کرد.
گرنگه که به‌رده‌وام دژایه‌تی ترادسیۆنه کۆنه‌کان بکه‌ین که لامان بردن به‌ڵام له بیرمان نه‌چێت که هێشتا زۆر زۆر دوورین له‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی فڕێیان بده‌ین و ڕیشه‌کێشیان بکه‌ین. هێشتاکه جه‌هل و نه‌زانی چوارده‌وری داوین، ئه‌وه‌ش ئێوه‌ن که ده‌بێت ئه‌مانه به ته‌واوه‌تی له‌م وڵاته‌دا ڕیشه‌کێش بکه‌ن. بۆیه دوپاتی ده‌که‌مه‌وه که پێویسته وهستایتان له چه‌کوش و گازه‌کانی ده‌ستاندا و وهستایتان له ئامێره‌کانی تری به‌رهه‌مهێناندا، ڕاسته‌وخۆ ته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ وهستایتان له ڕامیاریدا.
ئه‌مڕۆ ئێوه جه‌ژنی پێنجه‌مین ساڵیادی ماڵه‌که‌تان ده‌که‌ن، هاوڕێیان ئه‌م جه‌ژنه‌ش نزیکه له ڤیستیڤاڵی ئایاری پرۆلیتاریای جیهان، بۆیه تکاده‌که‌م ڕێگام بده‌ن چه‌ند ووشه‌یه‌ک بدوێم له‌سه‌ر ئه‌م ڤیستیڤاڵه.
ئه‌م فیستیڤاڵه هاوڕێیان 35 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێ‌کرد، وه‌ک برایه‌تیه‌ک له نێوان خه‌ڵکانی کرێکار و ناڕه‌زایه‌تی جیهانی کریکاران دژی میلیتاریزم(عه‌سکه‌رتاریه‌ت). له‌گه‌ڵ هاتنم به‌ره‌و ئێره به نێو رۆژنامه‌کانی ئه‌مڕۆدا ده‌گه‌ڕام ، هه‌ر له ڕێگای ژووره‌کانی هه‌واڵه‌وه چه‌ند تهلهگرامێکمان پێگه‌یشتبوو، که زۆرینه‌یان تایبه‌ت بوون به خۆ ئاماده‌کردنی کرێکاران له وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ڤیستیڤالی ئایار. له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاماده‌کاریانه‌دا، ده‌وڵه‌ته بۆرژواکان به‌وانه‌شه‌وه که زۆر دیموکراتین، بڕیاریان داوه که تێکڕای جوڵانه‌وه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌کان یاخود خۆپیشاندان و ئاهه‌نگ له یه‌کی ئایاردا قه‌ده‌غه بکه‌ن. ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌که لهڕامیاری ئه‌وروپی بۆ ئێوه.
ده‌وڵه‌تی ئێمه که به سه‌رکردایه‌تی مامۆستای هه‌موومان ، هاوڕێ لێنین دامه‌زرا ، به خۆی ناڵێت ده‌وڵاتێکی دیموکراتیک، وه‌ک فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و چه‌ند وڵاتێکی تر ناویان له خۆیان ناوه دیموکراتیک. ئێمه به پێچه‌وانه‌وه به کراوه‌یی ده‌یڵێین که ڕژێمێکی دیکتاتۆریمان هه‌یه، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی که کرێکاران به مه‌چه‌کی به‌رگری خۆیان ده‌سه‌ڵاتی کرێکاری خۆیان تیادا بنیات ناوه.
ئه‌وان له‌وێ دیموکراسییان هه‌یه و ئازادیه‌کی ڕه‌ها ! بابزانین کێ به‌ریتانیا به‌ڕێوه ده‌بات؟ کێ ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌بات، مهنشهفییه سۆسیال دیموکراته‌کان. له ساکسۆنی که ویلایه‌تێکه له ئه‌ڵمانیا حوکومه‌تێکی سۆسیال دیموکراسی هه‌یه، هه‌روه‌ها حوکومه‌ته‌که‌ی به‌رلینی پایته‌ختیش له ده‌ستی سۆسیال دیموکراته‌کاندایه ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ حوکومه‌تی به‌رلین هه‌موو شێوازیکی ئاهه‌نگ گیڕانی ئایاری له شه‌قامه‌کاندا قه‌ده‌غه‌کردووه. له ساکسۆنیش سۆسیال دیموکراته‌کان به هه‌مان شێوه ئه‌م بۆنه‌یه‌یان له تێکرای ناوچه‌کانی ساکسۆنیدا قه‌ده‌غه‌کردووه. له به‌ریتانیا به هه‌مانشێوه و ئه‌وه ڕۆمانیا و پۆڵؤنیا و هه‌نگاریاش هه‌ر باس ناکرین. له فه‌ره‌نساش له‌و کۆماره دیموکراتیه‌دا، نزیکه‌ی دوو ده‌یه‌یه خۆپیشاندانی پرۆلیتاریا له شه‌قامه‌کاندا قه‌ده‌غه‌کراوه*.
با بپرسین کێ بوون ئه‌وانه‌ی 35 ساڵ له‌مه‌و به‌ر، سه‌رکردایه‌تی خۆپیشاندانه‌کانیان کرد ؟ سۆسیال دیموکراته‌کان بوون، ئه‌ی ئه‌مڕۆ کێ سه‌رۆکی کۆماری ئه‌ڵمانیایه و خۆپیشاندانه‌کان قه‌ده‌غه ده‌کات؟ (ئیبیرت)ی سۆسیال دیموکرات ، ئه‌ی که‌واته قسه له‌سه‌ر چییه؟ باسه‌که ئه‌وه‌یه که نه‌وه‌ی نوێی چینی کرێکاری شۆڕشگێر له ئه‌وروپا له فراوانبووندایه و کینهشیان له فه‌رمانڕه‌وای بۆرژوازی له زیادبووندایه. هه‌ر لێره‌شه‌وه تێده‌گه‌ین که له ئه‌وروپا، سۆسیال دیموکراسی، دواین ئامێره که بۆرژوازی به‌کاری ده‌هێنیت بۆ سه‌رکوتکردنی چینی کرێکاران.
ئێمه ده‌بینین که ئه‌و میریانهی لۆمه‌ی ئێمه‌یان ده‌کرد به‌وه‌ی که ئێمه کۆمۆنیستین و به ڕاشکاوی ده‌ڵێین که ته‌نها ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی کرێکاران ده‌توانێت کۆتایی به سیسته‌می سه‌رمایه بهێنیت، هه‌ر ئه‌و میریانهن که تێکڕای پارته‌کانیان ئاهه‌نگی یه‌کی ئایاریان کرد، به‌ڵام ئێستا ڕێگه ده‌گرن له کرێکاران که بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان به ووتارهکانیانهوه، که بانگه‌وازن بۆ یه‌کگرتووی و برایه‌تی جیهانی و هه‌شت کاتژمێر کارکردن له ڕۆژێکدا.
هاوڕێیان هه‌ر له‌و تهلهگرامانهی که به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون تیایاندا هاتووه که لاوانی کۆمۆنیست له ئه‌ڵمانیا هه‌روه‌ها لاوانی فه‌ره‌نسا سه‌رگه‌رمی خۆئاماده‌کردنن بۆ ئه‌م بۆنه‌یه و بڕیاریان داوه هه‌موو کارێک ئه‌نجام بده‌ن تا بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ خۆپیشاندان به ووتارهکانیانهوه. ده‌بێت ئێستا ووتاره‌کانیان چی بن؟ بێگومان ئه‌و ووتارانهن که 35 ساڵ له‌مه‌و به‌ر پێشنیار کران له رۆژی یه‌کی ئایاردا.
ئاشکرایه له دوای جه‌نگ، 8 کاتژمێر کارکردن له ڕۆژێکدا له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا وهدهستهێنرا له‌لایه‌ن کریکاران خۆیانه‌وه، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوایدا کاری رۆژانه له‌م وڵاتانه‌دا زیادی کردۆته‌وه . من پێم وایه ئه‌گه‌ر هه‌ر وڵاتێک مافی هه‌بێت یاخود هه‌ر چینێکی کرێکار مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت که داوای زیادکردنی ماوه‌ی کاریان بکه‌ن بۆ خۆیان و و کوڕه کرێکاره‌کانیان زیاتر له 8 کاتژمێر، ئه‌وه ده‌بێت وڵاتی ئێمه بێت، وڵاتێک که ماندووه و هیلاکه ، وڵاتێک که کرێکارانی کار بۆخۆیان ده‌که‌ن نه‌ک بۆ بۆرژواکان، به‌ڵام هێشتا له وڵاتی ئێمه‌دا 8 کاتژمێر کارکردن چه‌سپاوه و نه‌گۆڕه له ڕێگای یاساکانی ئه‌م کۆماره‌وه، که ئامانجی ئه‌مه‌ش بنیاتنانی پێشینه‌یه‌کی مۆڕالی و ڕۆحییه بۆ جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش.
له بۆنه‌کانی یه‌کی ئایاردا ، ئێمه ئه‌م ڕاستیانه فڕێدهدهینهوه رووی سه‌رمایه‌داری درۆزنی هیپۆکریتی ئه‌وروپی، که دیموکراسی بۆرژوازییه. ئاخر ئه‌مه چی جۆره دیموکراسییه‌که بۆ خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش، که ته‌نها ده‌توانێت به‌ڵێنێکی هاکه‌زاییان پێ بدات بۆ 8 کاتژمێر کارکردن ؟پاشان با بیینه سه‌ر باسی برایه‌تی و رۆحی په‌یوه‌ندی هاوڕییانه له نێوان چینی کریکاران، هه‌ستی برایانه که ئێمه له ساڵانی سه‌ره‌تاوه هه‌وڵمانداوه له ناخماندا پێکه‌وه بیچه‌سپێنین .ئه‌وانیش شۆڤێنیزمی نه‌ته‌وایه‌تی و کینه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و پیسیهیه که بیری چینی چه‌وساوه‌ی پێ پیس ده‌که‌ن. من ده‌مه‌وێت بزانم، له کام وڵاتی دنیادا دروشمی یه‌کی ئایار پیاده‌کراوه زیاتر و کارلێک تر له وڵاتی ئێمه؟
من ماوه‌یه‌ک لهمهوپێش له ناوچه‌کانی که‌وکاس بووم ، له‌و هه‌رێمه دواکه‌وتووه که له سێ کۆماری سه‌ره‌کی و چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌کی دواکه‌وتوو پێکهاتووه. چه‌ندین ساڵه ئه‌و هه‌رێمه وێران کرابوو به هۆی جه‌نگه‌وه، به‌ڵام ئێستا نه‌وه‌ی نوێی که‌وکاس فێربوون پێکه‌وه کار بکه‌ن و کلتورێک درووست بکه‌ن له سه‌ر بنه‌ما هه‌ره‌وه‌زیه‌کان له نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه جیاوازه‌کاندا. ئایا ئێمه وه‌ک کۆماری کرێکاران، مافی ئه‌وه‌مان نییه که خۆمان جودا بکه‌ینه‌وه و شانازیش به‌و جیاوازیه دادپهروهرانهیهوه بکه‌ین؟ مه‌به‌ستم جیاوازی نێوان ئه‌م هه‌رێمه دواکه‌وتووه‌ی کهوکاسیا و ئه‌و وڵاته خاوه‌ن به‌ناو که‌لتوورانه‌ی ئه‌وروپایه که پڕن له کینه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و سیخناخن له به‌تاڵی و هه‌موو ساتێک له به‌رده‌م مه‌ترسی جه‌نگدان؟
پاشان دروشمی سێهه‌مین که سۆسیال دیموکراته‌کان سوێندیان له‌سه‌ر ده‌خوارد 35 ساڵ لهمهوپێش، دروشمی خه‌بات بوو دژی میلیتاریزم(عه‌سکه‌رتاریه‌ت) . هه‌نووکه له به‌ریتانیا میلتاریزم له ده‌سه‌ڵاتدایه. با بزانین حوکومه‌تی پارتی کاری ماکدۆناڵدچهنده پاره له کڕینی چه‌ک خه‌رج ده‌کات؟ ساڵانه 1.1150 ملیۆن ڕۆبڵی ئاڵتون ، که ئه‌مه چوار قات و پێنج قاتی ئه‌و بودجه‌یه‌یه که ئێمه خه‌رجی ده‌که‌ین له سۆڤیه‌ت سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ئێمه 130 ملیۆن دانیشتوانین و به‌ریتانیا ته‌نها 40 ملیۆنه.
ماکدۆنالد پێده‌چێت بڵێت ئێوه ده‌وڵه‌تیکی هه‌ژار ترن، به‌ڵێ به دڵنیایه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه که‌متر خه‌رجی ده‌که‌ین، به‌ڵام هاوڕێیان ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ژارترین مانای وایه ئێمه له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌داین ! به درێژای مێژوو ئه‌مه روویداوه ، ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به یارمه‌تی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی فه‌رمانڕه‌وایان چواردهوروهی هه‌ژاران و دواکه‌وتووه‌کانیان داوه، ئه‌وه وڵاتی چین نییه که ده‌چێته سه‌ر به‌ریتانیا و ئه‌مریکا، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه به‌ریتانیا و ئه‌مریکای ده‌وڵه‌مه‌نده که پێده‌چێت وڵاتی چین تێکبشکێنن.
ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌تمان نه‌بوایه، ده‌سه‌ڵاتی کرێکاران وجووتیاران و پارتی کۆمۆنیست‌یش که ملی ڕێی گرت بۆ خه‌بات له پیناو ئه‌م شێوازی ده‌وڵه‌ته ، که ماندوو بوو، تێک و پێک شێویندرابوو به جه‌نگی ئیمپریالیست، ئه‌وا زۆر ده‌مێک بوو که پارچه پارچه کرابووین به ده‌ستی به‌ربه‌ریه‌تی ئیمپریالیزمی جیهانی، که ئه‌و وڵاته سۆسیال دیموکراتانهن که لۆمه‌ی ئێمه ده‌که‌ن بۆ ڕاهێنانی لاوه‌کانمان بۆ درووست‌کردنی سووپای سوور. له کاتێکیشدا که به ئێمه ده‌ڵێن "خۆ ئێوه‌ش وڵاتێکی سه‌ربازین" ئیدی ئه‌وه بۆ ئێمه گرنگه که راسته‌وخۆ جیاوازی بکه‌ین له نێوان شێوازی ده‌وڵه‌ته‌کاندا و ئه‌وانه‌ش که چوارده‌وه‌ره‌ی ئێمه‌یان داوه، ئه‌وه‌تا ئێمه یه‌که‌مین وڵاتی کرێکارانین له جیهاندا و بۆ ماوه‌ی 7 ساڵانه دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی بێبه‌زه‌یی که ئیمپریالیزمه ده‌وره‌ی داوین و به‌رده‌وام په‌لامارمان ده‌دات.
ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئێمه وه‌ک وڵات بناسن، که ئێستا ئێمه له له‌نده‌ن له وتوێژداین له‌گه‌ڵیاندا* ، نابێت ته‌ماشایان بکه‌ین وه‌ک ئه‌وه‌ی که بۆرژوازی جیهانی به چاوێکی باشتر ته‌ماشای کۆماری کرێکاران و جووتیاران ده‌کات، گۆرانکاری له تاکتیک و ستراتژیدا هاوکات گۆرانکاری نییه له‌و کینه‌یه‌ی که بۆرژوازی هه‌موو وڵاته‌کان هه‌یانه به‌رامبه‌ر به‌م کۆماره که کۆماری چه‌وساوانه، که تیایدا نه‌وه‌ی زه‌حمه‌تکێشان هه‌ستاون و گه‌وره ده‌بن له که‌شوهه‌وایه‌کی نوێ‌دا به ئایدیای نوێوه. بیرۆکه کۆنه ترادسیۆنهکانمان لابرد بۆیه نه‌وه‌ی نوێ فێری ئه‌وه ده‌که‌ین که بڕوایان به چینی کرێکارانی جیهانی هه‌بێت، به‌ڵام هاوڕێیان بڕوا بکه‌ن که بۆرژوازی جیهانی هه‌رگیز به‌مه ڕازی نه‌بووه و ڕازیش نابێت. ئیدی ئایا بۆ جێگای سه‌رسوڕمانه ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ست بکه‌ین وه ده‌بێت هه‌ست بکه‌ین که ئێمه که‌مپی ئازدی کرێکارانین؟
ته‌کنیکه‌کانی به‌رهه‌مهێنان بخوێنن وه بیرتان بێت ئه‌گه‌ر هه‌ر کاتێک میری کریکاران و جووتیاران خرایه مه‌ترسیه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ده‌ره‌کییه‌کان ، ئه‌وه ئێوه‌ن که پێویسته بانگه‌واز بکه‌ن بۆ ره‌نگی کرێکاران و جووتیاران ، که ره‌نگی ئاڵاکه‌ی سوپای سووره.
هاوڕێیان ,ترسناکه و نه‌گبه‌تییه ئه‌گه‌ر جه‌نگێکی تر روبه‌روی کۆماری سۆڤیهتهکامان ببێته‌وه که هێشتا برینی جه‌نگی یه‌که‌مینی سارێژ نه‌بووه. که من هه‌واڵه ته‌له‌گرامه‌کان ده‌بیستم ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که خۆمان ئاماده بکه‌ین بۆ لێدانی رۆمانیا و پۆلۆنیا، منیش وه‌کو ئێوه ته‌نها سه‌رم ده‌له‌قێنم، هاوڕێیان ئێمه له شۆڕشی جیهانی خه‌ریکه دواده‌که‌وین . به هێمنی و به ئارامی دانیشتوین چاوه‌روانی قه‌ده‌ری شۆڕشی جیهانی ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ قه‌ده‌ری پۆلۆنیا و رۆمانیا. بێگومان ئێمه ئێستا ئاماده نین بۆ هێرشێکی خوێناوی بۆ رزگاری ئه‌وروپا به پۆلۆنیا و رومانیاشهوه، به‌ڵام ده‌بێت ئاماده‌بین، بۆیه هه‌تاوه‌کو کرێکارانی ئه‌وروپی به هاریکاریمانهوه دێن، که له داهاتوویه‌کی نزیکدا ده‌رده‌که‌وێت، ده‌بێت هه‌وڵی به‌رزکردنه‌وه‌ی که‌لتووره‌که‌مان و فراوانکردنی ئابووریمان بده‌ین.
به دڵنیایه‌وه حاڵی ئێمه ده جاران باشتر ده‌بوو و سه‌د جاران ئاسانتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر بۆ نمونه له به‌ریتانیا حوکومه‌تێکی کرێکاران هه‌بوایه. ئیدی ئه‌وه ئێمه‌ی دڵنیا ده‌کرده‌وه. ئێستاش له سه‌ر بنه‌ماکانی هاریکاری ئابووری ده‌توانین ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانمان به‌رز بکه‌ینه‌وه و تێکڕای به‌رهه‌مه‌کانمان بخه‌ینه بازاره‌وه بۆ جووتیاره‌کانی جیهان تا سوودی لێوه‌ربگرن. ئه‌مه‌ش له پێنج ساڵدا ئابووری کشتوکاڵی ئێمه‌ی به‌ته‌واوه‌تی به‌رز ده‌کرده‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م هاریکاریه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا بێت مانای چی ده‌بوو بۆ به‌ریتانیا؟ بێگومان گه‌نمی هه‌رزان و هه‌موو خوارده‌مه‌نی وکاڵاکانی تر به هه‌رزان بۆ چینی کرێکارانی به‌ریتانی، لێره‌دا وه‌ک خه‌ڵکی سۆڤیه‌ت و وه‌ک خه‌ڵکی به‌ریتانیا هه‌ردوولامان قازانجێکی گه‌وره ده‌که‌ین له‌م شێوه هاریکاریه ئابووریه‌دا. له‌م کاته‌دا ئێمه ده‌توانین به چه‌ند ساڵێک به ته‌واوه‌تی ژێر خانی ئابووری خۆمان بنیات بنێین که هێشتا زۆر زۆر دوورین لێی، به‌ڵام پێم وانیه که حوکومه‌تی به‌ریتانیا بتوانێت ههنگاوێکی هێنده نوێ و به‌سوود و به‌نرخ بنێت.
ده‌بێت ئێمه فێر بین که چه‌ندین ساڵمان ماوه بگه‌ین به سه‌رکه‌وتنی ته‌واوه‌تی پرۆلیتاریا ، ئه‌و کاته‌ی که بتوانێت له سه‌ر هه‌ردوو قاچی خۆی بوه‌ستیت. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که پێویسته پێش بکه‌وین به‌ڵام به هێواشی. له ڕاستیدا له‌م باره‌یه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ل خۆماندا زۆر راستگۆ بین. کاتێکیش رۆژنامه‌یه‌کی بۆرژوازی لێمان ده‌پرسێت به‌تایبه‌تی له من
" ڕاسته که چینی فه‌رمانره‌وا قه‌رزتان ناده‌نێ، ئه‌مه مانای روخانی روسیایه؟ روخانی ده‌سه‌لاتی سۆڤیه‌ت؟ "
لێرهدادهبێت وه‌ڵام بده‌ینه‌وه : "چۆن وڵاتێکی گه‌وره‌ی 130 ملیونی ده‌روخێت؟ که بۆ یه‌که‌مین جار له جیهاندا به شۆرش به ئاگا هاتووه و لاوه‌کانی وا فێرده‌بن ڕه‌خنه‌گرانه بیربکه‌نه‌وه؟ وڵاتێکی وه‌ک ئێمه که سامانی سروشتی هه‌یه ناروخیت و له دارووخان دووره.
له نوێترین ته‌له‌گرامه‌کانی پێمان گه‌یشتوون هاتووه که رۆژنامه بۆرژوا‌کانی له‌نده‌ن ووته‌کانی ئێمه‌یان به‌کارهیناوه، به تایبه‌تی ووته‌ی من، که به ره‌خنه تونده‌کانمان ده‌ڵێین ووتووێژ ده‌بڕین. ئه‌م ووتانه تا ڕاده‌یه‌ک ڕاستن، ئێمه ووتوێژ ده‌بڕین ئه‌گه‌ر به‌و شێوازه‌ی ئه‌وان بڕوات.
په‌یه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی به‌ریتانیا بێگومان کارێکی زۆر باشه بۆ ئێمه و بۆ خه‌ڵکی به‌ریتانیاش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حوکومه‌تی به‌ریتانیا پێی وایه که ئێمه ده‌بێت بڵێێن "یارمه‌تیمان بده‌ن وا دهروخێین" وه له په‌یوه‌ندیه‌کاندا ده‌بێت به هه‌موو پیشنیاره‌کانی ئه‌وان رازی بین ئه‌وه ئه‌وان زۆر هه‌ڵه‌ن. ئێمه ئێستا توانیومانه هه‌نگاوی دووه‌م و سێهه‌م بنێن و نیشانی ئه‌وانیشی بده‌ین که ده‌توانین کار بکه‌ین، هه‌روه‌ها ئابووری و که‌لتووری وڵاته‌که‌شمان پێش بخه‌ین.
ئه‌گه‌ر بتوانم ، له‌و شاره‌یاندا هاوار ده‌که‌م، له سه‌نته‌ری له‌نده‌ندا ، بۆ هه‌موو بازنه‌کانی فه‌رمانڕه‌وا له به‌ریتانیا، بۆ بانک و خاوه‌نه‌کانیان، بۆ حوکومه‌ته‌که‌ی ماکدۆناڵدند. پێیان ده‌ڵێم وه‌رن ته‌ماشای لاوه‌کانمان بکه‌ن، گوڵه‌کانی چینی کرێکاران، که فێر ده‌بن کار بکه‌ن و ره‌خنه بگرن. ئه‌م چینه گه‌وره ده‌بن له قوتابخانه مه‌زنه‌که‌ی لینین‌دا، مادام ره‌خنه‌ش ده‌گرن ناروخێن، وڵاته‌که‌شمان هێنده ده‌وڵه‌مه‌نده له سامانی سروشتی‌دا تێکناشکێت. له‌گه‌ڵ هاریکاری ووڵاتی ئێوه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چین به خیرای و ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌ی ئابووریش ده‌بێت بۆ ئێوه، بێ هاریکاری ئێوه‌ش، ئێمه هه‌ر پێش ده‌که‌وین به‌ڵام هێمنانه تر ، وه‌لێ هه‌ر پێش ده‌که‌وین و دهشیبینن که رۆژێک کرێکاران فه‌رمانڕه‌وای ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتیان جیهان ده‌ته‌نێ.(چه‌ند تێبینیه‌ک)
1. ته‌له‌گرامه‌کان پێده‌چێت سه‌ریان له ترۆتسکی شێواندبێت ، چونکه له سالی 1924 دا له به‌ریتانیا جه‌ژنی کرێکارانی ئایار قه‌ده‌غه نه‌کرابوو وه‌کو وڵاتانی تری ئه‌وروپا. (وه‌رگێر)2. له ساڵی 1923 ئیتاڵیا بۆ یه‌که‌م جار دانی نا به یه‌کێتی سۆڤیه‌تدا وه‌ک وڵات و ئه‌مه‌ش بووه هۆی وتوێژی دانپیادانانی سۆڤیه‌ت وه‌ک وڵات له‌لایه‌ن زلهێزه‌کانه‌وه. له‌م کاته‌دا که ترۆتسکی ئه‌م وتاره‌ی داوه، کۆنفرانسی ئه‌نگلۆ-سۆڤیه‌ت له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه چووه. (وه‌رگێر)
ئه‌م ووتاره له کتێبی بابه‌ته کۆکراوه‌کانی ترۆتسکی وه‌رگیراوه. لاپه‌ڕه 347-353- چاپخانه‌ی ماڵی مۆسکۆ 1927.
ئه‌م وهرگێرانهم هه‌وڵدانێکه بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی رۆڵی لاوان له مێژوودا و پێشکه‌شه به‌و لاوه زه‌حمه‌تکێشانه‌ی کورد، که هه‌ندێک ڕوناکبیری تێکنوکرات و نیو-لیبڕال و شۆڤینیستی کورد به خشکه‌یی خه‌ریکن به ناوی "فه‌لسه‌فه و مه‌عریفه"وه، مۆتیڤییان بۆ نوێخوازی و گۆڕانکاری بپوکێننهوه و مێژوویان بیربه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێته هۆی دواکه‌تووی و هۆکاری سه‌ره‌کیشن بۆ خۆیی بوون و تێکه‌ڵاونه‌بوون که به‌ربه‌ستن له به‌رده‌م تێگه‌یشتن له ده‌ره‌وه‌ی خود، له کۆتاییدا ئه‌مه‌ش دووپاتی به‌شدارنه‌بوونی لاوانی کورد ده‌کاته‌وه له کاروانی خه‌باتی لاوانی نێونه‌ته‌ویی بۆ مرۆڤ بوون. (وه‌رگێر)