Skip to Content

Wednesday, September 18th, 2024
ئه‌لبانه‌کان بوون به‌ دوو ده‌وڵه‌ت.. کورديش ده‌بن به‌ دوو زمان و دوو ميلله‌ت.!

ئه‌لبانه‌کان بوون به‌ دوو ده‌وڵه‌ت.. کورديش ده‌بن به‌ دوو زمان و دوو ميلله‌ت.!

Closed
by February 18, 2008 گشتی

موحسين جوامێر….

ئه‌لبانيا ( که‌ ناوه‌ ميللييه‌که‌ی شقيپ ـ ه‌ )  يه‌ک له‌ ده‌وڵه‌ته‌کانی به‌لقانه‌ و ده‌که‌وێته‌ خوارووی ئه‌وروپا. ڕووپێوه‌که‌ی ( 28.748 ) کيلۆمه‌تری چوارگۆشه‌يييه‌، کۆی دانيشتووانی 3.563.112 مليۆنه‌، له‌ ساڵی 1946 دا بوو به‌ کۆماری ئه‌لبانييای ميللی که‌ سه‌ر به‌به‌ره‌ی کۆمه‌نیزمی چين بوو. زمانی ئه‌لبانی بريتییه‌ له‌ دوو شێوه‌زاری سه‌ره‌کی ( گێگی ) که‌ هی زۆربه‌يه‌ و ( تۆسکی ) به‌ پله‌ی دووه‌م دێ، تۆسکی زمانی ئه‌ده‌بييات و نووسينه‌ و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای حه‌فتاکانه‌وه‌ کرا به‌ زمانی يه‌کگرتووی ئه‌و وڵاته‌، به‌ بڕياری ئه‌نوه‌ر خۆجه‌ ی سه‌ره‌ککۆمار.

له‌پاڵ ئه‌لبانيا به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌و ميلله‌ته‌ له‌ژێر چه‌تری ده‌وڵه‌تی يۆغۆسلافيا ما، که‌ ئه‌ويش به‌ناوی هه‌رێمی ئه‌لبانه‌کانی کۆسۆڤۆ ناسرا و له‌سه‌رده‌می تیتۆدا مافی ئۆتۆنۆمييان پێ درا. ‌دوای ڕمانی کۆمۆنيزم و له‌سه‌روبه‌ندی حوکمی ميلۆسۆڤيچدا، ئه‌و مافه‌ بچووکوشيان پێ ڕه‌وا نه‌بینرا و ئه‌وه‌بوو شه‌ڕیکی پاکتاوکه‌رانه‌ و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ له‌ دژیان به‌رپا بوو و قه‌سابخانه‌ی شه‌رمئاوه‌ريان بۆ دامه‌زراندن.

بۆ کورد، که‌ گه‌لێک ئازاد و وڵاتێک سه‌ربه‌خۆ بوون، مايه‌ی شادييه‌ و هیوايه‌کی پێ ده‌به‌خشێ و زێتر ڕووه‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی سه‌ر به‌رز ده‌کا و تێیان ده‌ڕوانێت. ده‌شبێ په‌يتاپه‌يتا کاريشی بۆ بکرێت. وه‌کوو دياره‌ ده‌رچوونی ئه‌لبانه‌کانی کۆسۆڤۆ له‌بن نیری سربه‌کان و کوردانی باشوور له‌بن زوڵمی رژێمی ئێراق، له‌ ساته‌وه‌ختێکدا بوو، له‌ نه‌وه‌ته‌کاندا. ده‌کرێ بشوترێ به‌سه‌رنجدانه‌ ژێرخان و سه‌رخانی کوردستان و کۆسۆڤۆ، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ زياتر شايه‌نی ده‌وڵه‌ت بوو، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشی هه‌رێمی يارمه‌تيده‌ر بووايه‌ و دڕنده‌يه‌کی وه‌ک تورکيا دراوسێمان نه‌بووايه‌.

ئێمه‌ که‌ قه‌ده‌ر هاته‌ هانامان و ئه‌و بازه‌مان دا و گه‌يشتینه‌ ئه‌م ڕۆژه‌، بێگومان ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌ بوو و هیوايه‌کی گه‌وره‌تريش له‌به‌رده‌ممانايه‌، وه‌لێ ترسی ئه‌وه‌ ده‌که‌م سه‌باره‌ت به‌ گه‌نده‌ڵی و بێسه‌روبه‌ریی ناوه‌وه‌مان و ناپوخته‌ييی کار و پلانمان، پاشه‌کشێ بکه‌ين و ده‌سکه‌وته‌کانمان بێزه‌وه‌ر بکرێت، به‌تايبه‌تی ئێمه‌ ـ سه‌باره‌ت به‌ ڕێکلام بۆ له‌هجان ـ خه‌ریکه‌ له‌ ناخه‌وه‌ هه‌لابه‌هه‌لا بین و له‌ نێو خۆشماندا ببينه‌ نه‌ته‌وه‌گه‌ل، ئه‌و بڕياره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش به‌ ڕێگه‌دان به‌خوێندن به‌ بادينی له‌ دهۆک، بۆمبايه‌کی ئه‌تۆمييه‌ و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م کوردان کراوه‌ و سه‌ره‌تايه‌که‌ بۆ له‌دايکبوونی گه‌لێکی نوێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆژ ناوێکی لێ نه‌نرێ، ئه‌وه‌ کوردايه‌تییه‌که‌يان موه‌قه‌ته‌ و داهاتوو تايبه‌تمه‌ندييه‌کی تازه‌یان پێ ده‌به‌خشێت.

که‌متازۆر، ئه‌گه‌ر سه‌رکردايه‌تیی کورد، به‌تايبه‌تيش سه‌رۆکی کوردستان، گرفتی زمان ـ که‌ نه‌مان بوو و دروستمان کرد ـ حه‌ل بکا، ڕه‌نگبێ شه‌پۆڵی پێشکه‌وتنی گه‌لان به‌ره‌و به‌ده‌وڵه‌تبوون، ڕاپێچمان بکات. ده‌نا به‌دوور نازانرێ ئه‌لبانه‌کانی مه‌قدونيا ـ که‌ که‌مايه‌تييه‌کن و نيمچه‌ مافێکیان هه‌يه‌ ـ له‌ داهاتوودا له‌ ئێمه‌ نزيکتر بن له‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت.!.

 2008/02/17
mohsinjwamir@hotmail.com

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.