
په‌رله‌مانی حزب یان په‌رله‌مانی گه‌ل؟! …
په‌رله‌مانی حزب یان په‌رله‌مانی گه‌ل؟!
حكومه‌تی حزبی یان حكومه‌تی گشتی؟!محه‌مه‌دی مشیر
هه‌ر دوو پرسیاری تایتڵی سه‌ره‌وه ساڵانێكه ده‌ستیان ناوه‌ته هه‌وكی ئه‌و هه‌رێمه و تا ئێستا یاخه‌یان به‌رنه‌داوین. هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه ماوه‌ی 19 ساڵه له سایه‌ی به‌حزبی بوونی دوو دامه‌زراوه‌ی هه‌ره بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تدا (یاسادانان و جێبه‌جێكردن) له سه‌ر بنه‌مای ئینتمای به‌رته‌سكی حزبی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.
په‌رله‌مانتاران و وه‌زیران و به‌رپرسانی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌گشتی نه‌یانتوانیوه ده‌ستبه‌رداری ده‌ستووری حزبه‌كانیان بن و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوارچێوه ته‌سكه‌دا بڕواننه به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و خه‌می ئه‌وان وه‌ك ئه‌ركی پۆسته‌كانیان بكه‌نه كۆڵ.
هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتاییان هات و په‌رله‌مانتارانی تازه‌ش سوێندی یاساییان خوارد به‌وه‌ی داكۆكی له یه‌كپارچه‌یی گه‌ل و خاكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێم و هاووڵاتیانی بپارێزن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پابه‌ندبوونی په‌رله‌مانتارانه به‌و سوێنده و دواتریش پابه‌ندبوونی وه‌زیرانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمه به‌و سوێنده‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ده‌یخۆن.
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا حزبایه‌تی به‌رته‌سك وه‌ك ته‌ونی جاڵجاڵۆكه نه‌ك هه‌ر ئه‌و دوو دامه‌زراوه بنه‌ڕه‌تییه‌ی ته‌نییه‌وه، به‌ڵكو له لوتكه‌ی هه‌ره‌می سیاسی وڵاته‌وه شۆڕبۆوه نێو سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه و ته‌نانه‌ت حزبایه‌تیشی وه‌ك چالاكییه‌كی (سیاسی – مه‌ده‌نی) له به‌رچاوی خه‌ڵك ناشیرینكرد.
ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانتارانی خولی سێیه‌م و وه‌زیرانی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم داواكراوه، پاراستنی هه‌نگاوه باشه‌كانی په‌رله‌مانتارانی خولی دووه‌م و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی نێو وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ته، وازهێنانه له ره‌نگكردنی پۆسته‌كه گشتیه‌كان به مۆری حزبایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تیكردنی به‌رژه‌وه‌ندی و داخوازییه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستانه، پێداچوونه‌وه‌یه به‌و یاسایانه‌ی پێویستیان به هه‌مواركردن و باشتركردن هه‌یه، هه‌وڵدانی جیددیه بۆ هێنانه‌دی ده‌ستوورێكی شیاو به هه‌رێم كه مۆركی هیچ ئایدیا‌و ئایدۆلۆژییه‌كی كۆنه‌په‌رستانه و ده‌مارگرژانه‌ی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت، ده‌ستوورێك له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسیانه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان دابڕێژرێت، ده‌ستوورێك به پێوه‌ری هاووڵاتیبوون ره‌فتار له گه‌ڵ سه‌رجه‌م ماف و ئازادییه‌كانی تاكی كوردستانی بكات ، نه‌ك له سه‌ر بنه‌مای ئینتمای ئایینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زی.
ئه‌ركێكی دیكه‌ی هه‌ره له پێشی په‌رله‌مانتارانی خولی سێیه‌م و وه‌زیرانی كابینه‌ی شه‌شه‌م نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌لێن و جیاوازییه‌كانی نێوان چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه،به‌ر له هه‌مووشیان دانانی سنوورێكی گونجاوه بۆ ئیمتیازات و مووچه به‌رزه‌كانیان.
ئه‌وه‌ی زانراوه له‌هیچ وڵاتێكی خۆ به دیموكراسیخواز و مرۆڤدۆستدا نه‌بووه په‌رله‌مانتار و وه‌زیر به‌ر له به‌دیهێنان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك به‌دوای ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌ی به‌رز و زه‌وی باش و ته‌لاری به‌رز و سه‌یاره‌ی باشه‌وه بن، ناشێ په‌رله‌مانتار یان وه‌زیر له‌سایه‌ی پۆستی گشتیدا ببێته خاوه‌نی كۆمپانیا و له ده‌یان گرێبه‌ست و پڕۆژه‌دا پشكی هه‌بێت.
یه‌كێ له ئه‌ركه هه‌ره گرنگه‌كانی تر كه پێویسته په‌رله‌مانتارانی خولی سێیه‌م و وه‌زیرانی كابینه‌ی شه‌شه‌م كاری جیددی بۆ بكه‌ن پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه و ته‌وزیف نه‌كردنی كه‌سانی نه‌شیاوه به ته‌زكیه و ته‌بریكی حزبی. له پاڵ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌شدا دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حزبه له به‌حزبی كردنی هێزی پێشمه‌رگه و ده‌ستگه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی هه‌رێم، هاوكاتی پاككردنه‌وه‌یان له كه‌سانی رابردوو پیس و ده‌ست سوور به خوێنی پێشمه‌رگه و رۆڵه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه.
ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له‌باره‌ی زۆرانێك له‌په‌رله‌مانتاران و وه‌زیران بینیمان و بیستمان زۆر له‌و دیارده و حاڵه‌تانه‌ی له‌سه‌روه‌دا باسیان لێوه‌كرا زۆرتره، به‌ڵام كورد گوته‌نی " مشتێك نموونه‌ی خه‌روارێكه"، ئه‌وه‌ی ماوه بگوترێ خۆپارێزی په‌رله‌مانتارانی خولی سێیه‌م و وه‌زیرانی كابینه‌ی شه‌شه‌مه له گشت ئه‌و دیارده و حاڵه‌ته ناته‌ندروستانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كرا تا به‌كردار بیسه‌لمێنن كه خه‌ڵك ده‌نگی بۆ په‌رله‌مانی گه‌ل داوه نه‌ك حزب، هاووڵاتیانی كوردستانیش حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزارو بنیاتنه‌ریان گه‌ره‌گه نه‌ك حكومه‌تێك له‌یستۆكی ده‌ستی حزب بێت.