
بۆ چله‌ی مامۆستا عه‌لی له‌تیف …. به‌ندی عه‌لی
.. هاوینی 2009
له‌و ڕۆژه‌دا
ئه‌ستێره‌کان
یه‌ک یه‌ک کشان
ئاسمان چاوی خۆی به‌کل ڕشت
کلێکی ڕه‌ش
ڕه‌شتر لهقهترانی بێگه‌رد
له‌و ڕۆژه‌دا
هه‌وره گرمۆڵ گرمۆڵهکان
یه‌ک یه‌ک وه‌رین
خودا ، فووی له‌چرای مانگ کرد
فریشته روح فڕێنهکهش
هێشوو هێشوو
شه‌ونمی شه‌رمی لێ ده‌تکا
چونکه ڕێکه‌وت .. ئه‌مجاره‌یان
کردی به‌یاوه‌ری کۆچی
روحێکی نه‌رمی ڕه‌نگاوڕه‌نگ
نه‌رم وه‌ک پڕووشه‌ی به‌فرو
ڕه‌نگاوڕه‌نگیش
وه‌ک چۆله‌که ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی به‌هه‌شت
له‌و ڕۆژه‌دا
مه‌رگ ته‌نیا ، دوا خه‌وێ بوو
بێ دیداری سوبحێکی تر
له‌چاوانی گه‌ڕیده‌یه‌کی ماندووی
کاروانی ڕوو لهمهنزڵی
خه‌وه‌نه ئهرخهوانیهکانا
له‌و ڕۆژه‌دا
مه‌رگ ته‌نیا
فیراقی روح بوو له‌جه‌سته
چۆڕینهوهی ڕه‌نگ بوو له‌گوڵ
هه‌ڵفڕینی
سوێسکه‌ی خه‌یاڵ بوو لهشیعرو
یاخی بوونی
سۆزی شمشاڵ بوو له‌به‌سته
ئاخر یاران ، ده‌پێم بڵێن
گوڵ چۆن ئه‌مرێ و
ڕه‌نگ چۆن ئه‌مرێ
ئه‌وه‌تانێ ، له‌گشت سوچ و
په‌نایه‌کی ئه‌م ژووره‌دا
به‌رامبه‌رتان دانیشتووه‌و
باسکی خستۆته سهرباسک و
سه‌یرتان ده‌کات
ئه‌وه‌تانێ .. له‌سه‌ر لێوی
چرۆی موحیبه‌ت ده‌پشکوێ و
سوپاسی یه‌ک یه‌کتان ده‌کات