
گرنگی هاوبه‌شی خه‌ڵک له‌بڕیاردا …
گرنگی هاوبه‌شی خه‌ڵک له‌بڕیاردا له‌نێوان دووماوه‌ی ده‌نگداندا
هه‌ڵبژاردن کۆتایی هات،کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو نزیکه‌ی له 78% ها وبه‌شی ده‌نگدانیان کرد،که ئه‌وڕێژه‌یه له‌که‌م ووڵاتانی ئه‌وروپادا ده‌بینرێت. فاکتۆری ڕیژه‌ی به‌رزی ده‌نگان زۆرن به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێت له‌گرنگی هاوبه‌شی ڕای گشتی
خه‌ڵک بدوێم له‌ماوه‌ی نێوان دوو ده‌نگداندا بۆنمونه له‌ماوه‌ی نێوان 25 ته‌موزی 2009 تاکو ده‌نگدانی 2012 بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانتی ئایندهی هه‌رێمی کوردستان. ئایا یهکجارهاوبهشی خه‌ڵکی لهچوارساڵدابهسه بۆ ئه‌وه‌ی که‌نوێنه‌رانی په‌رله‌مانت بڕیاره‌کانیان بده‌ن؟ ئایائهمهتهنها به‌ڵگه‌ی دیمۆکراسیه؟ به‌دڵنیایی نه‌خێر..بۆچی ؟ چونکه هه‌روه‌ک زۆر گرنگه که نوێنه‌رانی خه‌ڵکی زانیاری بده‌ن به‌خه‌ڵک، هه‌روه‌ها پێویسته خه‌ڵکیش ده‌نگیان بگاته ناو ژووری په‌رله‌مان و له‌نزیکه‌وه له‌بڕیاره‌کانی په‌رله‌ماندا به‌شداربن و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌وبڕیارانه هه‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ووڵاتانی ڕۆژئاوا په‌یڕه‌وده‌کرێت.
واته دیمۆکراسیه‌ت کورتناکرێته‌وه بۆ چوار ساڵ جارێک له ده‌نگدان.
من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له دیمۆکراتی نوخبه دوورکه‌وینه‌وه که نوێنه‌ران خۆیان دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موو بڕیاره‌کان ده‌ده‌ن به‌بێ وه‌رگرتنی ڕای گشتی. بۆئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی به‌شداری خه‌ڵکی له دوای ڕۆژی ده‌نگدانیش هه‌ربه‌رده‌وام بێت وپه‌یوه‌ندی خه‌ڵکی سیاسی و هاونیشتمانی پته‌وتربکرێت و باوه‌ڕی خه‌ڵکی زیادبێت بهنوێنهرهکانیانهوه.
دیمۆکراتی خۆی بریتیه له‌میتۆدێکی سیاسی له‌بڕیارداندا و نابێت نوێنه‌رانی خه‌ڵکی له‌هه‌موو پرسێکدا خۆیان بڕیاربده‌ن، ده‌بێت دام‌و ده‌زگای سیاسی په‌یوه‌ست بێت به‌خه‌ڵکه‌وه و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ، نه‌ک وه‌کو دام وده‌زگای دابڕاوبن له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و سیاسیه‌کان ته‌نها کاتی ده‌نگدان بێنه ناو خه‌ڵکه‌وه، وه‌کو چۆن ئه‌مساڵ له کوردستاندا ده‌بینران.
ده‌کرێت که له‌ناوچه‌و شارۆچکه‌کاندا خه‌ڵکی ئاسایی کۆمیته‌و لیژنه‌ی تایبه‌تی ناحیزبیان هه‌بێت بۆ پێشکه‌وتنی ناوچه‌کانیان،وه نوێنه‌رانی سیاسی ههڵبژێرواوێش په‌یوه‌ندی دروست بکه‌ن به مانه‌وه له‌ڕێگای شه‌خسی یاخود داموده‌زگای سیاسیانه‌وه. بۆنمونه لاوانی ناوچه‌یه‌ک بتوانن خواسته‌کانیان بگه‌یه‌ننه نوینه‌رانی په‌رله‌مانت له‌دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌مه ده‌بێت سیاسیه‌کان کاری ئه‌وان بێت که بزانن لاوان چیان ده‌وێت له ناوچه‌یه‌کی تایبه‌تیدا، یاخود ڕێکخراوانی ژنان ، کۆمهڵگامهدهنیهکان…. هتد.. هه‌رله‌م ڕیگایانهشهوه سیاسیه‌کان زیاتر ئیدیهی(فیکری) نوێیان بۆدێت. وه باشترینیش ئه‌وه‌یه که پێشنیاره‌کانی خه‌ڵکی ببێته پرس بۆ گفتووگۆ له‌ناو په‌رله‌مانت یاخود دام وده‌زگا هه‌ڵبژێراوه‌کانی تر‌و وهپهلهنهکرێت له بڕیارداندا، به‌ڵکو له هه‌نگاوه‌کانی یه‌که‌مدا بتوانرێت ڕای خه‌ڵکی وه ربگیرێت. ئه‌م کارهدهبێته هۆیه‌ک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی باوه‌ڕ بۆ سیاسیه‌کانمان.له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا جۆرهکینهیهک هه‌یه به‌رانبه‌ر سیاسه‌تمه‌داره حیزبیه‌کان، هه‌رچه‌نده که‌جاران هه‌رهه‌مان سیاسی که‌سی
پێشمه‌رگه بوون خۆشه‌ویستی خه‌ڵک بوون ، پرسیارێکی تر ئه‌وه‌یه ئایا سیاسیه‌کان خه‌ڵکیان خۆشده‌وێت؟ئایا ئه‌مان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌بنین وه‌کو به‌ربه‌ستێک له‌به‌رده‌م ئامانجی شه‌خسی خۆیاندا؟ بۆ چاکردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه ده‌بێت سیاسیه‌کانمان و
نوێنه‌ره‌کانمان ڕۆڵێکی نوێیان هه‌بێت له‌پرۆسه‌ی سیاسی و دیمۆکرسیدا. سیاسه‌ت بریتیه له‌کاری پرۆسه‌ی گۆڕان، وه‌له‌م پرۆسه‌یه دا هه‌رهه‌موو پارچه‌کانی گرنگه، بۆ نمونه چۆن به ڕێزه‌وه نوێنه‌ره‌کانمان و سیاسیه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌دوێن ، ده‌بێت به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بدوێن به‌ڵام به زمانێکی ساکار و جوان په‌یامه‌کان بگه‌نه خه‌ڵکی. لێره‌دا زه‌حمه‌ته پارته ترادیسێۆنهکان بتوانن ئه‌م کاره جێبه‌جی بکه‌ن. به بێ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی خراپ و گه‌نده‌ڵ که گرنگه بۆ هه‌ر هه‌موو لایه‌ک.
گرنگه له مه‌ودوا هه‌موو لایه‌ک ئیمکانیاتیان هه‌بێت کاربکه نه‌سه‌ر پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا له‌م ڕێگایانه وه1. خه ڵکی ئا سایی بتوانن به ئاسانی کار بکه‌نه سه‌ر بڕیارده‌ر.
2. کارمه‌نده سیاسیه‌کان پۆستی زۆریان نه‌بێت و به‌رپرس نه‌بن له کۆمه‌ڵیک پرسیار، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی تریش بتوانن له کاری سیاسی‌دا به‌شدار بن.
3. هه‌موو سیاسیه‌ک به‌کراوه‌یی و ئاسانی پیشانی بدات کاره سیاسیه‌کانی و چۆن ئه‌رکه سیاسیه‌کانی جێبه‌جێ ده‌کات و ته نانهت موڵک و ماڵی نیشان بدات بۆ ئه‌وه ی کینه‌ی خه ڵکی که‌م بکرێته‌وه ه ته‌ڕو ووشک به‌یه‌که‌وه نه‌سوتێ.
4. هه‌ندی پرس ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ ڕای گشتی خه‌ڵکی وه‌ربگیرێت به‌باشی پێش بڕیاردان له‌سه‌ری.
5. کاری سیاسی حیزبی نابێت بکرێته پیشه و چاوگی ده‌ستکه‌وتنی مادی وهه‌موو ژیانی ئه‌وکه‌سه هه‌ر له‌سه‌ر کاری حیزبی بژی.
6. یاساکان ساکار و ڕوون بن ، که مرۆڤ بتوانێت له ماف و ئه‌رکه‌کانی تێبگات و
• هه‌موو که س یه‌کسان بوون له به‌ر ده‌پ یاسادا.
• که‌س سزا نه‌درێت به‌بێ تاوان و دادگا.
7. ماف و ئه‌رکه‌کانی دام‌و ده‌زگا به‌رانبه ر هاونیشتمانیان به‌پێی یاسا دیار و ڕوون بێت.
8. له دام وده‌زگاکان دا هه‌موو کارمه‌نده‌کان له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه هه‌مان به‌رپرسیاریان هه‌بێت.
دیسان له هه‌مووی گرنگتر ئازادی کێبڕکێی پارته‌کانه و بوونی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا له‌به‌رده‌م دروستبوونی تۆتالیریزم بگیریت وده‌نگه ناڕازیه‌کان نوێنه‌ریان هه‌بێت.