
له باره‌گا حیزبییه‌كانه‌وه بۆ خێمه‌كانی شه‌قام
ئاراسته جه‌ماوه‌رییه‌كان جێ به رێكخستنه حیزبییه‌كان لێژ ده‌كه‌ن
(شیكارێك بۆ به‌شداری مه‌ده‌نیانه‌ی تاك له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا)گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراقه‌وه ئه‌و راستییه ده‌ركه‌وتبێت كه ئیتر مۆدێلی كاركردن به فه‌توا و دروشمه تایه‌فییه‌كان بۆ راكێشانب ده‌نگه‌كان به‌سه‌رچووبێت، ئه‌وا ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشدا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه گوتار و چه‌تره حیزبییه‌كان جێگه‌ی به‌شێكی زۆری جه‌ماوه‌رییان تێدا نابێته‌وه و بۆ ئه‌مڕۆی دۆخ و نه‌وه‌كان له كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و ئاراستهكردنیاندا كورتیانهێناوه.
لێره‌وه ده‌كرێت له رێگه‌ی چه‌ند ده‌رهاویشته و ئاماژه‌یه‌كی روخسارییه‌وه كه له هه‌ڵمه‌تی دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستاندا بینران، ئاست و ناواخنی مۆدیڵی حزبایه‌تی له هه‌رێمدا بخوێنرێنه‌وه، چونكه خودی ئه‌و ده‌رهاویشته و ئه‌نجامانه‌ی كه له جه‌ماوه‌ره ده‌بینرێن ده‌كرێت ناواخنی حزبه‌كان تێیدا ره‌نگبداته‌وه و هاوكات ده‌رهاویشته‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كان به "ئه‌نجام" و دیوه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ش وه‌ك "هۆكار" وه‌ربگیرێن.یه‌كه‌م: خێمه‌كان جێگه‌ی مه‌ڵبه‌ند و لقه‌كان ده‌گرنه‌وه
تا ئه‌مڕۆش له كوردستاندا جۆر و پێكهاته‌ی حزب مۆدێله رۆژهه‌ڵاتییه‌كه به گشتی و سۆڤێتییهكهی تێنه‌په‌ڕاندووه كه بریتییه له "شمولییه‌ت"ێكی ته‌واو، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌ی حزب تا بۆی بلوێت په‌لده‌هاوێته نێو سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیانی هاوڵاتییانه‌وه و ده‌یه‌وێـت به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كۆنتڕۆڵی ژیانییان بگرێته‌ده‌ست و له‌وێوه ئه‌جێندا حزبییه‌كان به سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا پیاده‌بكات، ئه‌وكاته حزب ده‌كاته كۆمه‌ڵگه و كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌كاته حزب. دیاره له په‌نای ئه‌مه‌شدا كه‌سی یه‌كه‌می حزب له‌م ساته‌دا ده‌كاته حزب و حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه. هه‌روه‌ك چۆن هیتله‌ر له ژێر ناوی" فوهرر "دا له جیاتی ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه بیری ده‌كرده‌وه و حزب و حكومه‌ت و خه‌ڵك هه‌مووی ده‌یكرده خولیاكانی ئه‌و.
حزبه‌كانی كوردستان ره‌نگه له‌به‌ر باڵانس و پێكهاته و ململانێكان هه‌رگیز نهگهشتبنه ئاستی به‌هێزی حزبه تاكڕه‌وه‌كانی سۆڤییه‌ت و ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا…و تاد، به‌ڵام پێكهاته و هه‌یكه‌ل و كاركردنییان سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌ر له‌و مۆدێلانه‌وه وه‌رگیراوه، چونكه یه‌كه‌م و دوا ئه‌جێندا بریتییه به حیزبی كردنی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه، ئه‌مه‌ش له دوا نمونه‌ی ههرهسهاتوویدا "به‌عس" بوو كه زۆرینه‌ی ره‌های عێراق به پێودانگه‌كانی ئه‌و به‌عسی بوو، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش تێپهڕیكردبوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كارێكی چاكه‌ش ده‌چووه گیرفانه‌كانی ئه‌و حزبه‌وه، چونكه دروشمه‌كه‌ی له گوێی عێراقییه‌كاندا هێشتا بیرنه‌چووه‌ته‌وه كه ده‌وترا "هه‌موو هاوڵاتییه‌كی چاك و دڵسۆز به‌عسییه".
لێره‌وه ده‌چینه نێو رایه‌ڵه‌كانی په‌یوه‌ندی حزب و خه‌ڵك له كوردستاندا، ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدابێت به‌هۆی نه‌بوونی پرۆژه كار له‌سه‌ر زۆرترین ئه‌ندام ده‌كات بۆ گه‌وره‌كردنی خۆی، بۆیه تاكه كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی خه‌ڵك و حزبه‌كان و ئامرازێك بۆ ته‌رجومه‌كردنی گوتار و ئایدۆلۆژیای حزبه كوردییه‌كان ته‌نها كۆمیته و لق و مه‌ڵبه‌ند و ناوچه‌كانه، نه‌ك كار و چالاكی و چاوه‌كان و پرۆژه‌كانی حزب. ئه‌مه له كاتێكدا له مۆدێله دیموكراسییه‌كه‌یدا له رۆژئاوای دیموكراسیدا باویه‌تی، حزب مه‌رج نییه له رێگه‌ی زۆری ئه‌ندامه‌كانییه‌وه گه‌وره بێت، به‌ڵكو زۆربه‌ی كات له رێگه‌ی پرۆژه سه‌رمایه‌دارییه‌كانی و خزمه‌ت و چالاكی و نوێنه‌ره خزمهتگوزارهكانییهوه گره‌وه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌باته‌وه، نه‌ك ژماره‌ی رێكخستنه‌كانی. دیاره له‌مڕۆشدا خه‌ڵك ماندوو بووه له كۆمیته و ناوچه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان (وه‌ك تهرجومهكهرێكی راسته‌وخۆی حزب)، بۆیه به یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر ئه‌م تاكه كه‌ناڵه، ده‌ستبه‌جێ حزب توشی شكستی راسته‌وخۆش ده‌بێته‌وه.
له دوایین هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستاندا و دواتریش له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانه‌وه، ده‌ركه‌وت خه‌ڵك چه‌ندێك بێزاربوو له‌و كۆمیته و لق و ناوچه و مه‌ڵبه‌ندانه، چونكه له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كاندا ده‌بینرا كه چۆن گه‌نجان به تایبه‌تی و هاوڵاتیانی بێزار له حزب به گشتی خێمه و كه‌پر و خانووه كاتییه‌كانیان به دروشمه ناحیزبییهكان ده‌ڕازانده‌وه، زۆرینه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش له سه‌ر بودجه‌ی خۆیان و به له خۆبوردوییهوه ئاماده‌ی شه‌ونخونی كێشان و چالاكیی و هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنیان بن، ئه‌مه له كاتێكدا به پێچه‌وانه‌وه له باره‌گا حزبییه‌كان مۆدیڵی دوێنێی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن بوون، ئه‌مڕۆ به پاره و به پاداشتێك نه‌بێت له باره‌گاكان خه‌ڵك كۆ نابێته‌وه، پاسه‌كان كه رۆژانێك به سوغره بێت یان به له خۆبوردویی ئاماده‌بوون پێشمه‌رگه و ده‌نگده‌ر و كادیره حزبییه‌كان بگوازنه‌وه، به‌ڵام وا له هه‌ڵمه‌ته‌كاندا بینرا كه به‌رامبه‌ر به 200$ نه‌بووایه هیچ خاوه‌ن پاسێك ئاماده‌نه‌بوو به‌دروشمێكی حزبی رووی پاسه‌كه‌ی داپۆشێت، له كاتێكدا خانوو و خێمه و دوكانه‌كان ده‌بینران بێ به‌رامبه‌ر ئاماده‌بوون دروشمی لیستێكی ناحزبی و جه‌ماوه‌ری به‌رزبكه‌نه‌وه.
ئه‌مه چی لێده‌خوێنرێته‌وه ته‌نها ئاماژه‌ی ماندوێتی خه‌ڵك نه‌بێـت له‌و مۆدیڵه حزبییه و كه‌ناڵه وهستاوانهی نه‌بێت؟!له رێكخستنی حزبییه‌وه بۆ رێكخستنی جه‌ماوه‌ری
له‌بری ئایدۆلۆژیایه‌كه‌وه بۆ ئاراسته‌یه‌كی فره ئایدۆلۆژی..
دیسانه‌وه ئه‌وه‌ی له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ههڵبراژدندا بینرا ئه‌و لیسته‌ی كه زۆرترین "جه‌ماوه‌ری له خۆ بوردوو"ی هه‌بوو، هه‌ر ئه‌و لیسته بوو كه نه له‌سه‌ر ئاین نه له‌سه‌ر ئایدۆلۆژیا و نه له‌سه‌ر عه‌شیره‌تێك دامه‌زرابوو، به‌ڵكو ئاراسته‌یه‌كی گشتی و جه‌ماوه‌ری كه له یه‌ككاتدا هه‌ڵگری چه‌ندین بیركردنه‌وه و ئاین و ئاینزا و بۆچون و دیدگای جیاواز بوو.
ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه قۆناغی نوێی خه‌باتی سیاسی و جه‌ماوه‌ری ئه‌وه نییه كه له رێگه‌ی ئایدۆلۆژیایه‌كی چه‌قبه‌ستوو یان دروشمێكی ئاینی یان به‌ڵینی به‌هه‌شتی خه‌ڵك جۆش بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هه‌وادار، به‌ڵكو دنیای هاوچه‌رخ خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه پرۆژه‌كان پرۆژه‌ی كۆكه‌ره‌وه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌كان و ئازادییه گشتییه‌كان و كێشه‌كانی خه‌ڵك و مافه‌كان بێت نه‌ك رێكخستنه حزبییه‌كان.
قۆناغی نوێ له خه‌باتی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا قۆناغی وه‌رچه‌رخانه له رێكخستنی حزبییه‌وه بۆ ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری، به‌و واتایه‌ی چیتر ئه‌و لیست و كڵیشه و فۆرمی ته‌زكییه حزبییانه ئاواده‌بن و له جێگه‌یدا هه‌ڵوێست و وێستگه‌ی سیاسی و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا لیستی نوێی جه‌ماوه‌ری دێته‌كایه‌وه كه له‌یه‌ككاتدا له توانایدایه ركابه‌ره ئایدۆلۆژی و ئاینی و خێڵه‌كی و ناوچه‌ییه‌كان كۆبكاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی كه هاوبه‌شن نه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وت و دابه‌شكردنی سه‌ركه‌وتن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه حزب به‌ڵێن به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌دات.
جیاوازی نێوان ئاراسته‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و رێكخستنێكی حزبی له‌وه‌دایه، رێكخستنی حزبی وه‌ك شه‌ڕگه و چه‌كدار سه‌یری رێكخستنه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات، به‌و مانایه‌ی كه به‌ڵێن به كادیره‌كانی ده‌دات گه‌ر له شه‌ڕه‌كه‌دا بیبه‌نه‌وه ئه‌وا غه‌نیمه‌ت و سه‌ركه‌وتنه‌كان پێكه‌وه به‌سه‌ر شهڕكهرهكانیدا دابه‌شده‌كات (ئه‌مه‌ش له سه‌ر حیسابی دۆڕاوهكهیه). به‌ڵام ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری كه نوێترین شێوه‌ی كاری مه‌ده‌نییه به پێچه‌وانه‌ی حزبه‌وه له‌سه‌ر خه‌مه هاوبه‌شه‌كان كۆده‌بێته‌وه به جۆرێك سه‌ركه‌وتن ده‌بێته هی هه‌مووان و دۆڕاویش ته‌نها پێشێلكارهكانی یاسا و گه‌نده‌ڵه‌كانی سه‌ر خه‌زێنه‌كانی ده‌وڵه‌تن، به‌ڵێنی ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌وه نییه كه وه‌ك حزب سه‌ركه‌وتن دابه‌ش بكات به‌ڵكو هه‌مووان جارێكی‌تر ده‌كاته‌وه هاوڵاتی پله‌یه‌ك و نیشتمان به یه‌كسانی ده‌كاته‌وه به نیشتمانی هه‌مووان و هه‌مووانیش له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسان.
جیاوازییه‌كی تری گوتاری رێكخستنی حزب و ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری له‌وه‌دایه كه حزب رابردوو وه‌ك شانازی به‌كارده‌هێنێت و كۆنه‌ستی خه‌ڵكی پێ جۆشده‌دات، به‌ڵام ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری مێژوو ده‌كاته مه‌یدانی دوبارهنهكردنهوهی هه‌ڵه و كاركردن بۆ چاكسازی و ئاینده و وێستگه‌یه‌كی به‌جێهێشتنی رابردوو، به‌مانای په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كان و وه‌لاخستنی مه‌ینه‌تیه‌كان دێت بۆ هاونیشتمانییان.له جاسوسهوه بۆ چالاكی مه‌ده‌نی
هێشتا حیزبه‌كان له راپۆرت و قسه‌ڵۆك و بوختانه‌كانی كادیرانیان وازیاننههێناوه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ڕه‌ته‌ش كار و چالاكی حزبی خۆیان رێكده‌خه‌ن، ئه‌وان "حزبه‌كان" سه‌یری ده‌می هاوڵاتیان خۆیان ناكه‌ن كه ناڕازیین و داوا و خواستیان چییه، به‌ڵكو حزبه‌كان پشتده‌به‌ستن به راپۆرتی جاسوس و كادیرانی كۆمیته و ناوچه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی رۆژانه و شه‌وانه و كاكردن و نوستن و ئینتیمای جه‌ماوه‌ری ناو گه‌ڕه‌كه‌كانیان بۆ بهێننه‌وه، هه‌ر له‌وێشه‌وه بڕیار له نان و ئازادی و ئاسایش و چاره‌نووسی هاوڵاتیان ده‌درێت، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی ده‌روازه‌ی فراوانكردنی درۆ و رقدروستكردنه له‌ناو گه‌ڕه‌ك و خێزانه‌كاندا، هاوكات سه‌لمێنه‌ری دۆخی نائازاد و كاری شێواوه، چونكه فلته‌ره‌كانی حزب فه‌زایه‌كی ئازادی وا ناخوڵقێنن كه هه‌موو كه‌س ئازادانه خۆی بێت بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووس و نانی نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه له روخساردا درۆ بۆ حزب ده‌كات و له ناخیشه‌وه كاری خۆی په‌ره‌پێده‌دات تا رۆژی "ته‌قینه‌وه و ئاشكرابوون"، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا جاسوس و راپۆرتنوسهكانی حزب به "دوژمن به حزب و ئامانجه باڵاكان" له‌قه‌ڵه‌می بده‌ن.
به‌ڵام له‌مه‌دا ته‌نها هاوڵاتیان زیانیان پێناكه‌وێت به‌ڵكو خودی حزبیش توشی هه‌ڵه و كه‌موكوڕی و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ناڕه‌وا و ناڕاست ده‌بێت، چونكه هه‌م راپۆرت له نهنێیدا ده‌نوسرێت و هه‌موو راپۆرتنوسێكیش له نهێنی و تاریكی‌دا كاره‌كانی ده‌كات و پشت به زانیاری ده‌ماوده‌م ده‌به‌ستێت، بۆیه له زۆرترین حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ری "قه‌به‌كردنی حزب و زۆركردنی دوژمن" له ئارادایه و "درۆ"ش كارێكی نكوڵی لێنه‌كراوه به‌رده‌وام له‌م راپۆرت و جاسوسنامه حزبییانهدا رێژه‌ی زۆرینه‌ی قسه پێكده‌هێنێت له‌چاو قسه راستهكاندا. لێره‌وه كادیری حزب له كۆڵان و شه‌قامه‌كاندا له بری ئه‌وه‌ی ببێته خزمه‌تگوزاری خه‌ڵك و نوێنه‌رێكی ئیجابی حزبه‌كه‌ی، ده‌بێته ره‌قیب و جاسوس و چاودێریكه‌ری ره‌فتاری تاكه‌كان كه بێگومان ئه‌م ئه‌ركانه‌ش له كۆمه‌ڵگه‌دا ره‌تكراوه‌ن، بۆیه به‌رده‌وام مه‌ودای نێوان جه‌ماوه‌ر و حزب مه‌ودایه‌كی خه‌مڵێنراوی ناڕاسته.
سه‌لماندنی ئه‌م راستییه‌ش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌وه ئاسانه، چونكه هه‌ر حزبه و به خه‌مڵاندن و راپۆرته‌كانی له گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه كورسییه‌كی زۆری په‌رله‌مانی بۆ خۆی ته‌رخانكردبوو، به‌ڵام ئه‌نجامی زۆرینه‌ی حزبه‌كان له‌گه‌ڵ پێشبینییه‌كانیاندا له نیوه كه‌متر بوو، بۆ نمونه چاوه‌ڕوانییه‌كانی چوارحیزبه‌كه و یه‌كێتی نیشتمانی له شاری سلێمانیدا بۆ ئه‌نجامه‌كان هه‌رگیز چاوه‌ڕێكراو نه‌بوو، هه‌ر بۆیه به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌و حزبانه راشكاوانه نایشارنه‌وه كه "ئه‌نجامه‌كان تووشی شۆكی كردوون".
به‌ڵام له ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری و مۆدێلی نوێی كاركردن له شه‌قامی سیاسی‌دا ده‌بێت چاو و چالاكه مه‌ده‌نییه‌كانی و ئاشكرا و خزمه‌تگوزاریدا ده‌بێت بناسرێنه‌وه، لێره‌دا كار له دڵ و ده‌روون و هه‌ستی جه‌ماوه‌ر ده‌كرێت نوێنه‌ری ئاراسته‌كه له بری ئه‌وه‌ی قسه و ره‌فتاری خه‌ڵك به راپۆرت بگوازێته‌وه بۆ حزب، خۆی ده‌بێته قسه‌كه‌ر و نمایشكه‌ری راسته‌قینه‌ی ئاراسته‌كه له‌وێشه‌وه جه‌ماوه‌ر له ره‌فتار و قسه‌یدا ئاراسته‌كه ده‌بیننه‌وه، نه‌ك كاركردن به راپۆرت و نهێنیچێتی كادیر، پرۆژه‌كان و ره‌خنه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كان به‌رامبه‌ر خه‌مه‌كانی خه‌ڵك و كێشه‌كانیان ئاراسته‌كه جیاده‌كه‌نه‌وه و واده‌كه‌ن سه‌رنجی ده‌نگده‌ر رابكێشن، له كاتێكدا ره‌نگه به هیچ جۆرێك رۆژێك له رۆژان ئه‌م ده‌نگده‌ره نه موچه‌یه‌كی له‌و لیسته وه‌رگرتبێت و نه به‌ڵێنی زه‌وی و پۆست و پاره‌شی پێدرابێت و هه‌رگیز سه‌ریشی نه‌كردبێت به یه‌كێك له خێمه‌كانی ئه‌و لیسته‌دا و كاندید و سه‌ركرده‌كانیشی مه‌گه‌ر له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه بینیبێت.Hardi_mahdi@yahoo.com
* تێبینی: ئه‌م وتاره پێشتر له سایتی www. Chawyxelk.com دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.