چه‌مكی ئازادی گه‌ردوونی
(( ئیدیاڵی گلگامێشیانه بۆئازادی ))
ئازادی ئه‌و چه‌مكه فراوان¬و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه كه‌ده‌شێت هه‌ركامێكمان له‌فۆرمی جیادا بریتی بكه‌ین¬و به‌هه‌مان شێوه له‌ناوه‌رۆكی جیاشدا پانتایی¬و سنووری بۆبكێشین. راده‌ی تێڕامان¬و فۆرمه‌له‌كردنی هه‌ر مرۆڤێك بۆئازادی پێوانه‌یه بۆپانتایی ئه‌وئازادییه‌ی كه‌خوازیاریه‌تی، واتا: ئه‌وكاته‌ی خاڵی ده‌ستپێكردنی “لێره‌وه” تا “ئه‌وێ”مان به‌سه‌ر ئازادی دابڕی¬و پێمانوابوو سنووری ئازادی له‌سنووری بڕی چاو به‌ده‌ر نییه، ئه‌وا خواستێكی كه‌مبڕو ترسنۆكانه‌مان هه‌یه بۆئازادی، سه‌رباری ئه‌وه چه‌مكی ئازادی -به‌سروشتی خۆی- خۆی له‌ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌رجه‌سته‌ده‌كات هێنده‌ی له‌گوتنی وشه‌ی” ئازادی”دا، كاردانه‌وه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر مۆڕاڵ¬و روانگه‌و فیزیكی كه‌سه‌كانه‌وه نه‌ك ته‌نها چه‌مكێك بێت له‌پاڵ وشه‌كانیتری هه‌ر زمانێك بۆهێما بۆكردن¬و نیشاندانی، له‌راستیدا ره‌نگه هیچ شتێك بوونی نه‌بێت كه‌نیشانیی بێ هاوتابێت بۆ ئازادی.
فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی¬و بنه‌ماكانی ئایین:
به‌درێژایی چاخه‌كان مرۆڤه‌كان له‌پێناو مه‌به‌ستگه‌لێَك چوونه‌ته شه‌ركردن له‌گه‌ڵ نه‌یارانیان، هه‌رچه‌نده دروشم¬¬¬و مه‌به‌ستی شه‌ڕه‌كان له‌فۆرمدا جه‌نگاننه‌بووبێت له‌پێناو ئازادی، به‌ڵام دواجار ئه‌نجامی مه‌به‌سته‌كه بۆئازادی¬و ئازادبوون بووه. واتا هه‌میشه كرده‌كانی مرۆڤ به‌ئاقارێكی جیاواز له‌ئازادیدا رۆیشتوون بۆبه‌ده‌ستهێنانی ئازادی. ئه‌مه‌ش شوێنێكی دیاری هه‌یه له‌به‌ره‌نجامی كرده‌كانی مرۆڤ له‌مێژوودا. نه‌یارانی دژه‌هێزی خواستی ئازادی ره‌نگبێت مرۆڤ، یان هاوزه‌مینانیتری بن، یان ره‌نگه هێزی فیزیكی¬و بانفیزیكی بوبێتن، یان هه‌ر دژه‌هێزێكیتر كه‌ده‌شێ به‌پێی هه‌لومه‌رجی چاخه‌كان گۆڕابن، گریمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه له‌سه‌ره‌تای ژیانكردن له‌سه‌ر رووی زه‌مین مرۆڤه‌كان بۆمانه‌وه‌یان به‌ئازادی چوبێتنه “چوارچێوه”ی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ هاوزه‌مینه‌كانیان” ئاژه‌ڵانی دڕنده”، بۆ پاراستنی ئازادی خۆیان پشتیان له‌زه‌مینی “فراوان” كردووه‌و به‌كۆمه‌ڵ له‌جوگرافیایه‌كی “سنووردار”دا كۆبوونه‌ته‌وه‌و ژیانیان به‌رته‌سك بۆته‌وه “ژیانكردن له‌ئه‌شكه‌وته‌كان”دا، بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ترس بۆیه‌كه‌مجار دڵنه‌وایێكیان له‌فۆرمێكی هه‌بوو، له‌شێوه‌ی ته‌نێكی گه‌ردوونی، یاخود له‌سۆنگه‌ی بڕوایه‌كی پته‌و به‌شتێكی ماددی له‌گه‌ردووندا خودایان بۆخۆیان نه‌خشاندووه‗ده‌ستنیشانكردووه تاكو نه‌وازشیان بكات بۆ مانه‌وه‌یان به‌ئازادی. له‌میانه‌ی دووری خوداوه ” مانگ، ئه‌ستێره‌كان، هه‌وره‌تریشقه، خۆر” ئه‌فسانه‌كان ده‌رباره‌ی شێوه‌و توانای خوداكان په‌یدابوون، به‌هۆی دووری خودا هه‌رده‌م گوزارشتكردنێكی ناراست له‌خودی خودا هه‌بووه، به‌درێژایی چاخه‌سه‌ره‌تاكانی ژیانكردنی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌مین وێنه‌ی خودا له‌پاڵ وشه‌گه‌لێك له‌شێوه‌ی تۆقاندن¬¬و سزا‌و پاداشت، سوتاندن¬و تۆڵه‌سێندا گوزارشتی لێكراوه‌و هێزی خوداناسێن په‌یدابوونه به‌ناساندنێكی ترسناك. به‌ره‌نجامی ئه‌م ناساندنه به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی كاردانه‌وه‌ی خراپی هه‌بووه له‌سه‌ر ناساندنی خودا‌و له‌سۆنگه‌ی به‌دناساندنی خودا‌ش كۆی شێوازی ژیانكردن¬ بریتی كراوه له‌عیباده‌ت¬و دینداری بۆ خۆپاراستن له‌سزاو ده‌هریبوونی خودا، به‌ره‌نجامێكی تری به‌دناساندنی خودا وایكردووه په‌یدابوونی خودا”لێگۆ” نیشانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی كۆیلێتی بێت له‌ناو جیهانی مرۆڤایه‌تی، به‌م پێیه سه‌ره‌تای”لێگۆ”گریمانه‌ده‌كرێت به‌وه‌ی ده‌كه‌وێته دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌فسانه‌و فه‌نتازیاكان، ده‌كه‌وێته دوای گوزارشتكردن له‌خودا به‌هێزێكی توڕه‌و سزاده‌ر. ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌بنه‌ما بگرین ده‌بێ بڵێین: له‌وه‌ده‌چێت سه‌ره‌تای “بوون” له زهن و فه‌نتازیاكانی مرۆڤه به‌راییه‌كانه‌وه په‌یدابووبێت، واتا: مرۆڤه به‌راییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر تێنه‌گه‌یشتن له‌هه‌ر دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی فه‌نتازیایه‌كیان به‌به‌ردا كردووه‌و به‌و جۆره هاتوونه سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه‌به‌ره‌نجامی فه‌نتازیای خۆیان حه‌قیقه‌تی هه‌موو شته‌كانه، بۆ ئه‌م رایه‌م ئه‌فسانه‌گه‌لی: تۆر”thor”، خودای پیت¬و فه‌ڕ، عه‌شتارو چه‌ندانیتر وه‌ك نموونه‌و كۆی نموونه‌ی ئه‌فسانه نوسراو و بیسراوه‌كانی گه‌لانی دونیا بۆ پشتراستكردنه‌وه ده‌شێن. سه‌ره‌تای بنه‌ماكانی ئایین هاتونه‌ته ئاراوه، ئایینه ئاسمانییه‌كان داوای بنچینه‌ییان له‌مرۆڤ وابه‌سته‌بونه به‌بنه‌ما ئایینییه‌كان¬و له‌رێگه‌ی بنه‌ماكانیشه‌وه له‌ویستی ئاسمان تێبگه‌ن كه‌په‌رستش¬و لێترسانه، دیسانه‌وه ترس! بۆچی په‌سندكردن نا؟! مرۆڤ له‌ماوه‌ی ژیانكردنیدا مافی په‌سندكردن وهه‌ڵبژاردنی له‌سنوورێكی به‌رته‌سكدایه، ئه‌مه نادادیه‌كی گه‌ردونییه، هه‌میشه له‌ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتنین له‌گه‌ردوون، ره‌نگه ویستی هه‌ندێكمان له‌دایكبوون نه‌بوبێت هێنده‌ی خواستمان هه‌بووه‌و هه‌یه له‌شته راسته‌قینه‌و سه‌رچاوگه‌ی “بوون” بوباین- له‌دایكبوون له‌سێبه‌ری حه‌قیقه‌تی بوون چیتر نییه- دوای ژیانكردن له‌په‌راوێزی حه‌قیقه‌تی ژیان له‌پرێكدا ده‌مرین¬و ونده‌بین.! كۆی ئه‌مانه پێچه‌وانه‌ی خواستی مرۆڤه‌كانیان هێناوه‌ته به‌ر. مرۆڤایه‌تی له‌و چاخانه‌دا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتووبێت له‌هه‌ڵبژاردنی رێكاره‌كان بۆمانه‌وه‌یان به‌ئازادی، په‌یدابوونی “ترس ، ئایین” سه‌ره‌تای كۆتایی مانای ئازادییه‌كانی مرۆڤبوو له‌سه‌رزه‌مین، ترس مرۆڤی به‌دینه‌وه وابه‌سته‌كرد، ناچاریكرد په‌یوه‌ستبێت به‌یاساو نه‌ریتگه‌لێك كه‌له‌راستیدا زاده‌ی ئه‌فسانه‌و خورافه‌كانی خۆی بوون- مه‌به‌ستم به‌ر له‌یه‌كتاپه‌رستی-یه. لێره‌وه ئه‌وه روونده‌بێته‌وه كه‌ئایین زاده‌ی ترسی مرۆڤه له‌هێزه گه‌ردوونییه‌كان.
بۆیه ئه‌گه‌ر بێتوو ئایین به‌بنه‌ما بگرین بۆباسكردن له‌ئازادی، ئه‌وا ده‌ڵێین: ئایین ‗بڕوا ناهه‌ڵییه‌كی میكانیكی له‌گه‌ڵ ئازادی‌دا هه‌یه، به‌وه‌ی كه‌ئایین هه‌میشه خواستێكی نه‌گۆڕی له”بڕوادار” هه‌یه بۆناچاری په‌یوه‌ستبوونی به”بڕواپێهێنراو”، ته‌ماحێكی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆپه‌یڕه‌وی لێ‌كردن وه‌كئه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێ، نه‌ك ئه‌وه‌كئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌یه‌وێ په‌یڕه‌وی لێبكات، كۆی ئه‌مانه لێدانه له‌مانای ئازادی گه‌ردوونی مرۆڤ، كه‌مكردنه‌وه‌و سستكردنی ماهیه‌تی هه‌وڵه‌كانی مرۆڤه بۆبیركردنه‌وه له‌حه‌قیقه‌تی ئازادی، نموونه‌ی گه‌ڕانی گلگامێش به‌دوای نه‌مریدا راستی ئه‌م بۆچوونه‌م پیشتراست ده‌كاته‌وه، گه‌ڕانی گلگامێش له‌روكاردا گه‌ڕانه به‌دوای نه‌مریداو له‌جه‌وهه‌ریشدا فراوانكردنی مانای ئازادیی ره‌های مرۆڤه‌كانه له گه‌ردووندا، به‌راده‌یه‌ك كه‌بتوانرێت له‌رێگه‌ی گه‌ڕان به‌دوای نه‌مریدا پانتایی ئازادی مرۆڤ له‌گه‌ردووندا پانتاییه‌كی سه‌رتاپایی بێت¬و هیچ هێزێك له‌بان خواستی ژیانكردنی مرۆڤه‌كان به‌ئازادی له‌ئارادا نه‌بێت، وێڕای ئه‌مه ویستی گلگامێشی بۆده‌رده‌ستكردنی ئازادی گه‌ردوونی پریه‌تی له‌ره‌هه‌ندی ژیاندۆستی¬و حه‌زی به‌رده‌وامبوون له‌ژیانكردن، ئه‌م ره‌هه‌نده زهنیه‌تی مرۆڤه‌كان فێری گیانی لێبوورده‌یی¬و ته‌بایی، سازان¬و به‌ته‌نگ ئه‌ویتره‌وه‌بوون ده‌كات. له‌ئاییندا به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه ئازادی نۆرمێكی تاكڕه‌هه‌ندی هه‌یه‌و ئه‌م ره‌هه‌نده‌ش خۆی له‌سنوورێكی ته‌نگدا ده‌بینێته‌وه، ژیان له‌دیدگای ئاییندا بریتیكراوه له‌نهێنییه‌ك له‌ناو جوغزێكی نه‌شیاو بۆواڵاكردن. كه‌واته: ده‌كرا گه‌ڕانی گلگامێش به‌درێژایی چاخه‌كانی ته‌مه‌نی ژیانكردن بێ كاراكته‌ر نه‌مابایه‌ته‌وه، ناڕه‌وایه سكێچی شانۆی گه‌ڕان بۆئازادی ره‌ها بێخوست¬و بێ پێڕه‌وێك بێت بۆئه‌وه‌ی به‌دووی وه‌ده‌ستهێنانیدا نهێنییه‌كانی گه‌ردوون ته‌ی بكات، به‌ڵام نه‌بوو.! وه‌ك له‌سه‌ره‌تاشدا باسمكرد هه‌ركه‌سه‌و به‌و راده‌یه تێڕامان بۆئازادی ده‌كات كه خوازیاریه‌تی، دیاره كه‌گلگامێش ویستوویه‌تی ریزپه‌ڕبێت¬و له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی بانخواستی خۆی- وه‌ك مرۆڤ- بێته‌ده‌ره‌وه‌و به‌دوای سه‌ره‌داوی تێڕامانه‌كانیه‌وه بڕوات¬و بگاته ئازادی گه‌ردوونی، ئازادییه‌ك خۆی بڕیاری مان و مردنی خۆی بدات، گه‌ر تێڕامان و لێوردبوونه‌وه بنه‌مایه‌كی بنچینه‌یی بیری فه‌لسه‌فی بێت، ئه‌وا بیری ئایین‗لاهوت هه‌میشه په‌راوێزی ده‌خات، تێڕامان له‌گه‌ردوون ده‌مانباته سه‌ر پرسیاری بنچینه‌ی “بوون”.! ده‌مانخاته به‌رده‌م چه‌ندان له‌ئه‌گه‌ری جیاواز، جیاواز له‌ویه‌قینه‌ی كه ئایین پێیگوتووین، له‌وێوه، له‌سه‌رهه‌ڵدانی گومان¬و پرسیاره‌كانمانه‌وه ده‌توانین ئه‌و ئه‌گه‌ره به‌راست بزانین كه‌بووه‌ته به‌ره‌نجامی تێڕامانی خۆمان، به‌مه‌ش ده‌ستمان به‌ئازادی راِده‌گات، ئه‌مه وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ئازادییه، هه‌روه‌ها رامانی پڕمانای ویستێكی گلگامێشانه‌یشه بۆ به‌ده‌ستهێنانی. ئیراده‌ی گلگامێشیانه بۆگه‌ڕان به‌دوای ئازادی گه‌ردوونی پڕیه‌تی له‌پرسیارو ده‌رووی به‌ست، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سنوورداری عه‌قڵی دۆگماخوازو چه‌قبه‌ستوو كه‌خۆی له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی ره‌مه‌ك¬و كرده ئایینییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی پرسیار‌و گومان مانیفێست ده‌كات. ترسی بنچینه‌یی ئایین، ترسێكه كه له‌ئاشنابوونمان به‌ودیوی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی ئایین نیشانمان ده‌دات سه‌رچاوه‌ده‌گرێ. بۆیه ئایین ترسێكی هه‌رده‌می هه‌یه بۆنه‌سره‌وتی¬و گه‌ڕانی به‌رده‌وامی مرۆڤ به‌دووی حه‌قیقه‌تی “بوون”دا، ترسێكی هه‌رده‌می هه‌یه بۆگه‌ڕانی به‌رده‌وامی گلگامێشی ناو ناخی هه‌ر مرۆڤێك له‌ئێستا- داهاتوودا، ئه‌م ترسه‌ش له‌بنه‌ماكانی ئاییندا خۆی مانیفێست ده‌كات، ئه‌و بنه‌ماو په‌یڕه‌وانه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌شی داهێنان خۆیان دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه‌و بیری تێڕامێن له‌ئازادی گه‌ردوونی له‌سنووری عیباده‌تدا سنووردار ده‌كه‌ن، عیباده‌تیش به‌به‌رده‌وام ده‌مانخاته به‌رده‌م دووڕیانی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ، دڵشادمان ده‌كات به‌پاداشته‌كانی په‌یڕه‌ویو گوێڕایه‌ڵی بنه‌ماكانی¬و بێده‌نگبوونمان له‌ئاست كردنی پرسیارگه‌لێك كه‌ده‌مانگه‌یه‌ننه سه‌ر تێگه‌یشتن له”بوون” و سزامان ده‌دات له‌تێڕامان¬و سه‌رچڵیكردن له‌بڕوا، ئه‌مه حه‌قیقه‌تی ئایینه‌كانه تاكو ئێستا.ناهه‌ڵییه‌كانی ئایین – فه‌لسه‌فه له‌سه‌ر چه‌مكی ئازادی:
ئازادی له‌لێكه‌وته‌كانی فه‌لسه‌فه‌دا سنووردار‌و به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه‌و مانا گه‌ردوونییه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، واتا بانفه‌لسه‌فه ئه‌تمۆسفیری ئازادی گه‌ردوونییه، ئه‌و كه‌شه‌یه كه‌سی تێڕامێن به‌ره‌و حیكمه‌ت¬و زانین روویداوه، ئه‌و كه‌شه‌یه كه‌تیایدا ئاوه‌ز له‌تێڕامانه‌و له‌هه‌وڵدایه بۆتێگه‌یشتن له‌وڵامی پرسیاری : چی رووده‌دا؟! مه‌عده‌نی هێزی بانفیزیكی¬و بنچینه‌ییی بوون چ شتێكه‌و چ په‌نهانێك له‌پشت هێزه ره‌هاكه‌یه‌وه خۆی مه‌ڵاس داوه؟ ئه‌مانه ئاراسته‌ی روانینی بیری فه‌لسه‌فین، ئه‌و ئاراستانه‌ن كه‌ده‌مانبه‌نه سه‌ر حه‌قیقه‌ت¬و ئه‌وه‌ش كه‌جێده‌هێڵین¬و پشتی تێده‌كه‌ین له‌سێبه‌ری حه‌قیقه‌ت چیتر نییه، جیاواز له‌مه، فه‌لسه‌فه هه‌رده‌م له‌به‌رده‌م گریمانه‌و گومانه‌كانیدایه، خۆی به‌زه‌مه‌نێكه‌وه به‌ست ناكات نه‌كا له‌یه‌قینباوه‌ڕی ساتێكی زه‌مه‌نیدا ئیمان به‌یه‌كێك له‌گریمانه‌كانی بهێنێت، ئیمانهێنانی فه‌لسه‌فه به‌مانای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له‌پرسیاركردن¬¬و خۆسه‌ریكردنه له‌بڕواهێنان به‌و ته‌فسیرانه‌ی ئایین¬و نیگاكردنێكی ساده‌و رووكه‌ش پێمان ده‌به‌خشن. هه‌مان باس له‌دیدی ئایینییه‌وه به‌پێه‌وانه‌وه‌یه، ئایین به‌رله‌هه‌ر كرده‌یه‌ك یه‌قینداری ده‌كات¬و شایه‌تی له‌سه‌ر راستی بنچینه‌و بڕوایه‌كی نه‌گۆڕ ده‌دات¬، بۆیه یه‌كێك له‌و لۆژیكانه‌ی كه‌ئایین به‌دۆگماییه‌تی خۆیه‌وه مه‌راماوی ده‌كات¬، خۆمانیفێستكردنه به‌سه‌ر كۆی كایه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگا، تابه‌هۆیه‌وه بتوانێت رامان¬و پرسیاره‌كانمان رام بكات¬و هیچ ده‌روازه‌یه‌ك بۆگفتوگۆكردنێكی هۆشیارانه‌و هۆشمه‌ندانه نه‌هێڵێته‌وه كه‌بێگومان به‌ره‌نجامێكمان ده‌رده‌ست ده‌خات، به‌ره‌نجامێكی وڵامئامێز. واتا: له‌میانه‌ی گفتوگۆكردنێكی رادیكاڵ¬و لیبڕاڵیانه‌وه پانتایی تاكه‌كه‌س بۆقسه‌كردن له‌سه‌ر كۆی پرسه گه‌ردوونییه‌كان فراوانتر‌و توانای وروژاندنی پرسه حه‌رامه‌كان- به‌مانا ئایینییه‌كه‌ی- زێترو واڵاییه‌كی پترمان ده‌داتێ بۆگوزارشتكردن له‌خۆمان¬و ئاماده‌ییمان پێده‌به‌خشێت بۆوه‌رگرتنی وڵامه‌كانمان. وه‌رگرتنی وڵامی پرسیاره‌كان زۆر پێویسته بۆهه‌ڵگرتنی حه‌قیقه‌ت وه‌كخۆی.
سه‌رهه‌ڵدانی هێزه لیبڕاڵه‌كان له‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵگا ئایین په‌روه‌ره‌كانه‌وه پرسیارێكی گه‌وره ده‌وروژێنێت! ئه‌م هێزانه پێویستیان به‌ئازادییه‌كی ره‌ها هه‌یه بۆگوزارشتكردن له‌بۆچوونه‌كانی خۆیان، له‌مه‌شدا ئایین كۆمه‌كیان ناكات، پێویستیان به‌گفتوگۆكردنه تاكو له‌ڕێگه‌ی خستنه‌به‌رباسی ئازادی¬و توێ توێكردنییه‌وه هه‌م بگه‌نه وڵامی بنچینه‌یی له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه، هه‌میش شێوازی راسته‌قینه‌ی مه‌یسه‌ربوونی ئازادی نیشانی دژه‌هێزه‌كانی خۆیان بده‌ن، ئایین پیرۆزی خۆی هه‌یه، هێزه لیبڕاڵه‌كانیش ئاوه‌ز بۆ تێڕامان¬و زمان بۆ گوزارشتكردن له‌حه‌قیقه‌تی “بوون”. ئایین پیرۆزی خۆی هه‌یه، هێزه ئازادی ره‌هاخوازه‌كانیش شانازی، كه یه‌كه‌میان هه‌بووێكی پێشوه‌خته‌یه‌و تاكه‌كه‌س هیچ رۆڵێكی نییه له‌بنیاتنانیدا، دووهه‌میشیان ده‌رخه‌ری توانای ره‌هاو حیكمه‌تی عه‌قڵی تێڕامێنه له‌پرسه گه‌ردوونییه‌كان¬و له‌شێوه‌ی ده‌ره‌نجام ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌ره‌تای په‌یدابوونی لێگۆ سه‌ره‌تای په‌یدابوونی پیرۆزی¬و به‌سیمبولكردن¬و دابڕاندنی شتی “پیرۆز”كراوه له‌هه‌ر گومان و ئه‌گه‌رێك. له‌وێوه ده‌روازه‌ی هه‌ر چه‌شنه پرسیار‌و تێڕامانێك به‌رووی عه‌قڵدا داخراوه‌و بوارێك بۆ گفتوگۆكردنێكی عه‌قڵانی¬و پشتئه‌ستوور به‌مه‌عریفه ناهێڵێته‌وه تاكو له‌رێگه‌یه‌وه هه‌ڵبژاردنێكی خۆویستانه‌مان هه‌بێت بۆ لێگۆ، تاكو بتوانین “شانازی” به‌هه‌ڵبژاردنی خۆمانه‌وه بكه‌ین كه پێوانه‌یه بۆراده‌ی كرانه‌وه‌مان به‌رووی كه‌شفكردنی دوایین په‌نهانی گه‌ردوونی. فه‌لسه‌فه گفتوگۆكردنێكی عه‌قڵانی به‌بنه‌ماده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان بتوانن گوزارشتێكی ئازادانه له‌خۆیان بكه‌ن¬و تێڕوانینه‌كانیان له‌میانه‌ی تێگه‌یشتنیانه‌وه بۆشته‌كان بخه‌نه روو، به‌ڵام ئایین پایه‌ماڵكردن¬و كۆنترۆڵكردنی ئازادی ده‌كاته پێوه‌ری سه‌رفرازی مرۆڤ وكۆمه‌ڵه‌كان.