
نا ناکشێمه‌وه …… نیگار نادر
ئه‌وه چه‌ند مانگێکه مانم له نووسین و بڵاوکردنه‌وه گرتوه‌و له هه‌وڵدانم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ر خۆدا بشكێ و یه‌کجاری بکشێمه‌وه.
ئه‌ڤ گاڤانهی له نوسین و بلاوکردنه‌وه بێزار ده‌بم و سه‌دو یه‌ک شه‌ڕ به‌خۆم ده‌فرۆشم که بۆ له له‌بری هه‌ر شته‌کی دی له دونیایێ نوسینم ههڵبژاردوبۆ هه‌موو ده‌مێ له سه‌ر جێگایه‌که‌م دوسێ کتێب و له‌سه‌ر مێزه‌که‌م سێ چوارێکی دی وله‌بن سه‌رم دهفتهروقهلهمێک له‌بن بالیفه‌که‌م یه‌کی دی له‌بن سیسه‌مه‌که‌م و له‌نێو جانتایهکهمدا دوسێیه‌کی دی،به‌چوارده‌وری سیسه‌مه‌که‌م له‌به‌ر که‌ڵه‌که کتێب و رۆژنامه گۆڤار زۆر زه‌حمه‌ت به‌یانیان پێهه‌ڵدێنم ودهجوڵیمهوه،بۆ ژانی هه‌ر نوسینێک دوسی شه‌وان خه‌و له چاوه‌کانم ده‌په‌ڕێنێ و له‌رزووتای دێڕه شێعرێک ره‌نگم لێده‌بڕێ،سه‌ودای ووشه‌یه‌ک چه‌ند کیلۆمه‌تر به‌دوی خۆدارامدهکێشێ وتاسه‌ی کوردوستان ئۆقره‌م له‌به‌رده‌بڕێ،په‌یڤی زۆربه‌ی سیاسیه ملشۆڕهکان له‌سه‌ر سنوری کوردوستان و وپۆخڵهوات ومانشێتی زۆربه‌ی پاشکۆ ئه‌ده‌بی وگۆڤاره‌کان به شاگه‌شکه بونیان به هاتنی نوسه‌رێکی عاره‌ب و ناوزه‌دکردنی هه‌ندێک نوسه‌ری به‌سه‌رچوو به شاعیر‌و ڕؤشهنبیری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان به چه‌ند رۆژ تهبیاتم تێك ده‌داو نانیش ناخۆم!
ئه‌ی خودایه چ ژنێکی ته‌وه‌لام و نوسینیش بۆته دژوارترین قه‌ده‌رم و هه‌ر ئه‌و بوو نه‌یهێشت له‌و کوردوستانه ئازیزه‌ی جێم بێته‌وه‌و و هه‌رئه‌ویشه له‌و له‌نده‌نه دڵرامهی ته‌نگه‌ی پێههڵچنیوم و خه‌ریکه لێره‌شم هه‌ڵده‌قه‌نێ نازانم بۆ کوێی دی په‌رته‌وازه‌م ده‌کا و ناهێڵێ ته‌واو ئامێز له خۆشه‌ویستێک بده‌م و به پیاوێکی خوان بێژم ته‌واو من هی تۆم وبهجێت ناهێلم
ئه‌وه ئه‌منم ئه‌و ژنه ئاواره‌ی به‌بێ کتێبێکی نوێ هه‌ست ده‌که‌م دونیا بهجێیهێشتوم وهه‌ر ماڵێکم بێ کتێبخانه‌یه‌کی ئاوه‌دان پێ کوێره ماڵه‌و سه‌بوریم پێنایه،تاماشاکه چ ژنێکی راگوێزراوهم لێ قه‌ت ئامادهیهیم نیه ژیانی ناو ئه‌و کتێبانه راکه‌راک به دوی ئه‌و ووشانه‌دا به هیچ شتێک بگۆرمهوهو سازشی له‌سه‌ر بکه‌م له‌گه‌ل نهزیکترین وخۆشه‌ویسترین که‌س پێکبێم ڕێگه‌ی بده‌م ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی ژیانم درز تێخاو بشێوێنی،
ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره خۆ له‌نوسین ده‌تۆرێنم ناخوازم ئیدی قه‌ڵه‌م تاودهمێ و له سه‌نگه‌ری به‌رامبه‌ر به‌خۆمدا دهبیژم ئه‌گه‌ر ئێستێ ژنێکی قاچاخچی یا ژنێکی رۆبۆت یا ژنێکی نایلۆن یا ژنیکی قورمیش کراو بایه‌ی له‌وانه‌بوو خۆشحال بای و ژیانیشت رێک نهخشهکێشرابا،له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وان راستیان ده‌زانم چاوه‌رێش ده‌که‌م نوسین نه‌ک ههرنهخشهکانی خۆم و ژیانی له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵته‌کێنێ وهه‌زارو یه‌ک برینی دیکه‌م له دڵ و لهڕوح ده‌کا لێشم نه‌بێته‌وه هه‌تا گیانشم لێده‌ستێنی له‌وانه‌یه به گولله‌یه‌کی گه‌رم یا به کهچکه ژه‌هرێکی تاڵ یا به مشتێک حه‌بی تفت له دونیا‌م به‌رێته ده‌رێ!ئه‌ز ئه‌و کیژه ده‌ربه‌ده‌ره‌ی رۆژ هه‌یه دوسێ جه‌لان سه‌ر به دره‌خته‌کانی سه‌ر رێگام ده‌که‌م تێر تێر ده‌گریه‌م به هه‌نسک به شه‌قامه‌کانی له‌نده‌ندا ده‌ڕۆمه خواری بریار ده‌ده‌م هه‌ر شتێک و هه‌ر که‌سێک دهمگرێنی ئیدی بیری لێنهکهمهوهو ته‌رکی که‌م به‌ته‌نها ئه‌وه‌ی ناتوانم ئه‌و بڕیاره‌ی به‌سه‌ردا بده‌م کوردوستان و نوسینه.
ئه‌گه‌ر له ناو ئه‌و هه‌راجخانه‌ی ژیانی نوسه‌ری کوردا هه‌ر ته‌نها بتوانی سه‌رنجی بیست خوێنه‌ر ڕابکێشێ بتوانی سنوری خۆ و نێوان ئه‌و نوسه‌ره ڕۆبۆتانه‌ی کاسبی به نوسین ده‌که‌ن بپارێزێ گه‌له‌ک زۆره هه‌ر نه‌بێ بتوانی ژیانی خۆ هه‌موو بۆ نووسین ته‌رخان بکه‌ی و ژیان وه‌کو شیعر له باوه‌ش بگری ئه‌وه بۆخۆی نیعمه‌تێکه.
ئه‌ز ئه‌گه‌ر ده‌ستم داوه‌ته قه‌ڵه‌م قه‌ت به‌و هیوایه نه‌بووه که رۆژێک چاوه‌ڕیی ئه‌وه بکه‌م به‌سه‌ر بکرێمه‌وه به ره‌خنه بێت یا به مه‌دح و پێههڵادان یا به خه‌ڵات و ناو پفدان چونکه دڵنیا بووم له‌ڕووحی نووسه‌ری کورد و تێروانینی دڵنیاشم ئه‌گه‌ر ئێستێ من نووسه‌رێکی عاره‌ب یا ئه‌وروپی هه‌ر ره‌گه‌زێکی تر بوومایه چ دههۆڵێکم بۆ لێده‌دراو چۆندهبوومه بنێشته خۆشکه له بۆیه ئه‌و بابه‌ته له‌لای من ته‌واو بوه بۆ من جێی تێفکرینێ نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک که‌س به نامه‌ی بێناورۆک و پوچ و تهبیاتیان تێک داوم و جه‌لی وابوه دوسێ رۆژان دایانهێزاندووم،سه‌د جار سه‌رزه‌نشتی خۆم کردوه که بۆ و بۆ کێ ده‌نوسم به تایبه‌تی ئه‌و نامانه‌ی پاش بڵاوبونه‌وه‌ی کتێبه نوێیه‌که‌م بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی ههتهو نیته به من بچێ گه‌لێك ئه‌زیه‌تیان دام به‌شیوازی جودا جودا و به پێچه‌وانه‌ی تیگه‌یشتن له ناوه‌رۆکی کتێبه‌که‌و تێکه‌ڵکردنی ده‌گه‌ڵ ژیانی تایبه‌تی من و پرسیاری ناماقوڵ لێم ته‌واو توشی راوهستانێکیان کردم ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من دڵنیابووم نوسینی ئه‌و کتێبه ئێستا زۆر زووه بۆ ئه‌و قۆناخه‌ی خوێنه‌ری کوردی تێدایهوبۆ تێفکرین وخوێندنهوی وه‌کو خۆی لێ من هه‌ر ده‌ستم پێکردو ئه‌و هه‌نگاوه‌م نا و ته‌حامولی هه‌موو ئه‌نجامه‌کانی ده‌که‌م.
نامه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر به دڵ بنوسرێ و هه‌موو که‌سێک پێێ دڵخۆشه‌و حه‌زده‌کا چه‌ند جار بیخوێنێته‌وه‌و بیپارێزی لێ نامه‌ی به‌ئامانج نوسراو‌و به تهڵکهو بۆ ره‌نجانی دڵی که‌سێک نامه‌یه‌کی بێزهوهرهو مرۆ یه‌کڕاست حه‌زده‌کا دڕدڕی کا.
هه‌ر ده‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو داهێزانه روحیهم له‌پڕ چاوێك به نامه‌و ئیمێلی هه‌ندێک له خوێنه‌رانی خۆشه‌ویستمدا ده‌خشێنم و ته‌زویه‌کی گه‌رم له گیانم ده‌گه‌ڕێ و بزه دێته‌وه سه‌ر لێوه‌کانم وده‌ڵێم ناكشێمهو له خۆشه‌یستی هه‌ستی جوانی ئه‌و خاوه‌ن نامانه ناماکانم پاراستون وهه‌رله به‌ر خاتری دڵی جوانیان نه‌مویست ئێستێ ناوی خاوه‌نه‌کانیان بلاوبکه‌مه‌وه و بڕیارم داوه ئه‌گه‌ر ده هێنده‌ی دی بێ هیواو داهیزراوبوم له ژیانی نوسینی کوردی له‌به‌ر دڵی چه‌ند خوێنه‌رێکی ئه‌وا جوان تازه قه‌ت ناکشێمه‌وه.ئه‌وه‌ش هه‌ندێک له‌و نامه جوانانه‌ن که ناهێڵن بکشێمه‌وه:
Baver bike di dile minda hat him slaveke germ je revsenbir u nifiskara Kurd’a delalra bisinim, him ji xebate je bo gelemera cend u hunera te ji pirsiyareke bikim.
Derek her insanen weki we welat parez je bo gele me u welate me Kurdistanera xebaten usa bimesinin. Ez hevidarim xebate we bas derbas dibe.
Slaven germ je tera disinim.
سلاو ئازيزى ئازيزان كيژى نالى و حه‌بسه‌خان
دهبى له‌من دلخوشترههبى كه لهنيو ژنانى نه‌ته‌وه‌كه‌م تو ههيت ، كاتى ئه‌م كتيبهتم خوينده‌وه ئهوهندهيتر هه‌ستم كرد به‌رانبه‌ر ژنيك وه‌ستاوم كه منى پياو ده‌خاته ژێر پرسيار و له ههنديك شوينى تر ئه‌وه‌نده له‌خوم بايى ده‌بم كه ئه‌ها ژنيش هه‌يه كه وه‌ها جوان سه‌يرى پياو ده‌كات! نازانم بۆ نه‌توانين به شاعيرهكان بلێین پيغهمبهر ئه‌ها چۆن دل و ده‌رونمان دهكورن. حه‌زده‌كه‌م نامه‌يه‌كم بو بنووسيت تا له چوارچيوهيهكدا بيكرم و له‌ژووره‌كه‌مدا ههليواسم هيوادارم ئاسودهبيت و هه‌ر سه‌ركه‌وتووتر بيت.
slaweki pr sama
aw tekstanam bo bnera ka latarawga nusrawn . wata dway darchun la walat…………………….haz dakam honrwakani dwahamin bit…..
qsay trm hya balam dway xewndnway tekstakan daykam
ay aw ksay ka roheki alber kamoyayana lanaw tekstakant dazhit
rashyati penusakat mach dakam.
سلاو ئه‌ى كچه شاعيره بويركه خاتوو نيگار، بةراستى دةستت خوش تۆله زۆر شیعری
شاعيرت تێپه‌راندووه. توخوا زياتر شيعرمان بو بلاوبكهوه و قهتيش وازى ليمهينه ئايا شيعرى. نويت هه‌يه؟ تودهبى به‌رده‌وام بيت.
estaw hamu katekt pr xoshi bet xatu nigar…
xoshhalm ka datwanm am emailat bo bnerm,, ba qad naski nali sarsami shi3rakantm dw hendash sarsami romanakatm(shar yan awdiw dli mn).barasti ta dwa andaza sarsam ba nusinakantan.zor zor xoshal dabm hawreyatim qbul bkait?
Friday, 26 June, 2009 8:32 PM
slaweki pr lasafa bo kaseki bedmamk.
azez zor supas malkamt pr krd la :
rstay drsht wrd.
ta chawakanm ter bun pyasamkrd lanew dera sarmastakant
la dyar chnini wena jwanakanda la newan srusht waqida gersamwa.
sadjar (sagbabm)ladway to dubaradakrdawa.jnewakant chand sherina, ay bunwary wala. ay freshtay dasti xuda :to chanda be (damamkit)
to zhniki du ru nit xot yak la krdotwa batwawy . waku rashabahaldakyt ay sarshet ku yary ba hamu gwanyakan dakayt.
rstakant spitr krestali trt dakan chnka dlito la drwaya .babe ruposh chanda gwani .mnakani new to chanda asudan ka bo xoyan dazhin.
damamkakan damn fawtenn balam to bedamaki to rzgart bua la raqebakani komlga.
to palkt nya . to rutit to bexltayt .aw rutbunawaya chanda gwana .
to dlmt xoshkrd yaxwa xwadlt xoshkat ay azadtrin bwnawary gwda.
dlimnt xoshkrd
har rstaykt sad gar mardtr bu (laqaqay) zhna misreekan
wam dazani dli mn dardeni awy dadayt ay awyary bawafa.
ba bezarrt nakam qsakanitr balnawxomda xoy bxwatwa
(kolnwlsn) daleet : handek kas ladedare yakamda datbritw awezani yaktr dabn………………………………………..
mnish hastm dakrd derakan ashnam baxom mewaneki zorazezn
chand pem xosha blem (aw sagbaba chi krd)????????????????????????????????????????
………………………………………………….
tanha : yak tebinim hya lagal awhamu naski gwaniyada hast dakam shewazarek awazi rstakan dahzhenit nawchaya………
dakret awa taybatmandezmani to bet……………
hardu chawt mach dakam ka aw gwanyana dabinit
(ay drustkary xoshaw)
bm bura lashtek agar zman m teeparndbet.سلاوى ئه‌م بهيانييهى سليمانيت ليبيت خاتوونى ئازيز
به‌ساقه‌ى شيعرهكانتبم:ده‌زانى هه‌ستم بهخوشيهكى له راده‌به‌ده‌ر كردكه ئيميلهكهتم خوينده‌وه، حه‌ز ده‌كه‌م زياتر له‌باره‌ته‌وه بزانمن باشه ئيوه هيج له‌وه ناجيت له‌ده‌روه‌ى ولات بن زمانيكى زور جوانى كوردهواريتان هه‌يه، ئه‌گه‌ر بوت كرا به‌رهه‌مه‌كانت بوم بنيرى مه‌منوون ده‌بم ،حه‌زمكرد برسياريكيشت ليبكهم تو به چ شاعيريكت له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێ باشه راستتر مه‌به‌ستم له نه‌وه‌ى نوييه؟ چاوه‌كانت ماچ ده‌كه‌م.نیگار خانی ئازیز
Em katetan bash,
Kak Wrya Mamlesi agadari krdm le namekantan bo sayti Mamosta.
Eeme shanzzi be nasin u be hawkaritan dekeyn.Mnish her hawkari kak Wryam. Le Hewlerm u ,e eger lat bash bu peywendiman hebeet.
Shad u serfraz bn
swpas bo jwabi emelakat barezm، prsewta romanakat la kwe dewa ? azizm la sayte antarnetw la bazaresh dewma …………. away ka mni sarsam krdwa baw romana awaya ka to base karasata xwenawekay (hakari) dakay……………………………………………….
romanakasht ba nawe (shar yan awdew dle mnwaya) regam pebda ka dwa haste xom baw romana blem. pet dalem ba qwrbani aw hanasanabm ka la gal nwseni romanakada haltkeshawa………….. bakwrbani chawakant bm ka lagal nwseni romanakada mandw bwa ba qurbani aw dla bchkolayat bm ka rudaweki waku hakri la xo grt ………………………
supas ka hawreyatit qbulkrdm…………….. damawe awasht pe blem ka adolojyayaki srf nawshirwamim haya……………….. zor xosh7alm bawai ka deitawa kurdustan xosh7al tr dabm ba binint…
hazm krd zhmara bobailakashm lat bet: hawrem kateki xosht bo daxwazm.Silaw negar xan.
xanm baw rwaninia runa bert law nakrdotwa xot la zhnareki try adabi bdayt ga aw zhanara(roman )bit yan (namanusin)bit ………….
chunka barasti zman ka chro dakat dunya gwan dakat *agar zmankash bt shkin bit awa har zor gwantra . aw brangar bunwaw aw yaxibunw aw hamu sharana
dalat lawa dakan lanaw xotda kaseki bzew azayt.
agar bkret handek lhonrwakani xotm bo bnerit.
aw honrawanay ka lzmai rangw tablo nzekn.
har bzhit ay aw xatunay penusakat garelaya…………………………………………..