
پرسی ژن‌و كێشه‌كانیان
نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس سه‌میره حسێن جاف، هه‌ڵسوڕاوی بواری ژنانه‌و له بواری ئه‌ده‌بیشدا به زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی ده‌نووسێت‌و هاوكات له ئینگلیزیشه‌وه كاری وه‌رگێڕان ده‌كات، ناوبراو له‌دایكبووی شاری كه‌ركوكه‌و ماوه‌یه‌ك سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ( چرا) بووه، ئێستاش ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسره‌انی عیراقه‌و وه‌ك شاعیر‌و نووسه‌رێك‌و هه‌ڵسوڕاوێكی بواری ژنان ئاماده‌ییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه و خاوه‌نی چه‌ندین نووسین‌و بابه‌تی تایبه‌ته به مه‌سه‌له‌كانی ژنان،
له ساڵی 2006وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خویندنی كوردی له‌كه‌ركوك ده‌ستبه‌كاره. هاوكاتیش قوتابی قۆناغی سیه‌می به‌شی ده‌روونناسی یه له‌كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك .
ئاڵای ئازادی له‌سه‌ر پرسی ژنان‌و كێشه‌و مافه‌كانیان ئه‌م دیداره‌ی له‌گه‌ڵدا سازكرد.ئاڵای ئازادی: به گشتی ژنی كورد ده‌رگیری كۆمه‌ڵێك كێشه‌و بێ مافییه، به‌رای به‌ڕێزت سه‌رچاوه‌ی ئه‌م كێشه‌و گرفتانه چین‌و هۆكاره‌كانی كامانه‌ن؟
سه‌میره جاف: هه‌ڵبه‌ت هه‌موو كێشه‌یه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك یاخود چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی هه‌یه بۆسه‌رهه‌ڵدان ودروستبوونی ، كێشه‌ی ژنانیش له‌پاش كۆمه‌ڵێ فاكته‌ری سه‌ره‌كی هاتۆته بوون وڕه‌گی به‌ستووه له‌نێوكۆمه‌ڵه‌گه‌كان به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵگه رۆهه‌ڵاتییه‌كان ووڵاته كانی جیهانی سێیه‌م ، ئه‌و فاكته‌رانه‌ش پێكهاتوون له فاكته‌ری سیاسی ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، په‌روه‌رده‌یی ، ئابوری ، ئایینی .. هه‌ریه‌ك له‌م فاكته‌رانه به‌درێژایی وجیاوازی قۆناغه‌كانی ژیانی ژنان كاریگه‌ری پته‌وی هه‌بووه له‌سه‌ر گۆڕینی ڕێڕه‌وی ژیان وئایدیا وجوڵانه‌وه‌یان وڕووبه‌ڕووی ده‌یان كێشه ونه‌هامه‌تی جیاوازیانی كردوون ، هه‌رئه‌م فاكته‌رانه‌شن كه درێژه به كلتورێكی هه‌میشه هاودژ به‌مرۆڤایه‌تی ژن پێده‌دا ، پیاو و ته‌نانه‌ت ئه‌وژنانه‌ی بیرووبۆچونی نێرسالارانه زاله به‌سه‌ریان ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كین له‌په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م سیسته‌مه دژواره‌ی دژ به مرۆڤایه‌تیه به‌گشتی ومرۆڤایه‌تی ئافره‌تانه به‌تایبه‌ت، ماوسیتونغ سه‌ركرده‌ی چین ئه‌ڵێ ( میلله‌تی سته‌ملێكراو نیه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی، به‌ڵكو ئه‌و میلله‌تان خۆیانن سته‌م له‌خۆیان ئه‌كه‌ن) ، واته له‌كۆمه‌ڵكه دواكه‌وتووه‌كانداله‌پاڵ پیاوان ئه‌وه ژنان خۆیانن سته‌م له‌خۆیان وهاوره‌گه‌زه‌كانیان ده‌كه‌ن ، مه‌به‌ست ئه‌وژنانه‌ی هه‌ڵگری ئایدیای نێرسالارین، رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی تاوه‌كو ئه‌مڕۆ سته‌م له‌هاوره‌گه‌زه‌كانیان ده‌كه‌ن له بواری كار‌و ژیانی گشتی زۆرن ، له‌پاڵ سته‌می سیسته‌می نێرسالاری كه له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌وفاكته‌روپاڵنه‌رانه‌ی باسم لێوه‌كرد له‌سه‌ره‌وه بۆته ریتمی چه‌ق به‌ستوو له‌م جۆره كۆمه‌ڵگه‌یانه…بۆیه كاری جدی ده‌وێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت كه هاوكێشه‌كه جۆره پارسه‌نگییه‌كی پێ‌بدا تائه‌و دۆخه زامن بكات كه كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی دابه‌ش نه‌بێت به‌سه‌ر دووچیندا ئه‌ویش چینی سته‌ملێكراو وچینی سته‌مكار، ئه‌وه‌ش به‌كۆمه‌ڵی یاسای مودرین له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانی سه‌رده‌م وپێشكه‌وتن وگۆڕانكاریه‌كان هاوته‌ریب بێ ، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه هه‌موو نادادپه‌روه‌رییه‌ك له‌ئارادا بوونی ده‌بێت.
ئاڵای ئازادی: پرسیار: به گشتی ژنی كورد ده‌رگیری كۆمه‌ڵێك كێشه‌و بێ مافییه، به‌رای به‌ڕێزت سه‌رچاوه‌ی ئه‌م كێشه‌و گرفتانه چین‌و هۆكاره‌كانی كامانه‌ن؟سه‌میره جاف: زیادبوون وكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌روگرۆپ ودامه‌زراوه‌ی به‌ناوه ژنان وه‌ك نه‌رێتێكی لێهاتووه ، ئه‌مه‌ش واته زیادبوونی ژماره‌كانیان ئاماژه‌یه‌كه كه لێره واته له‌و جیگه‌یه توندووتیژی هه‌یه ، كه‌توندووتیژیش هه‌بوو واته سیسته‌می پارتریاركیه‌ت له‌ئارادایه وكۆمه‌ڵگه ده‌گه‌وزێته‌وه له‌نێو كێشه‌ی چینده‌ری ، من به‌خۆم په‌یمانگایه‌ك یاخود سه‌نته‌رێكی پسپۆر نابینم كه سه‌داوسه‌دئاماره‌كانی به‌فیعلی به‌و شێوه‌یه بن كه له‌سه‌ر رووبه‌ری رۆژنامه ومیدیاكاندا باسی لێوه ده‌كری گوایه ئه‌مه ئاماروئاستی تووندووتیژی یه له‌م ناوچه‌یه‌دا، بۆنمونه تو ده‌بینی سه‌دان لادی ودیهات مان هه‌ن وبه‌هه‌زاره‌ها تاك تیایدا ده‌ژین، به‌ڵام چه‌ند دامه‌زراوه‌مان هه‌ن كه به‌فیعلی ئاماری توندووتیژی یان له‌وناوچانه لایه؟؟! یاخود تاچه‌ند سه‌ركه‌وتووبون له‌ڕوپیوكردنی توندووتیژی له‌وجیگایانه كه زیاترین حاڵه‌ته‌كانی توندووتیژی له‌وجیگه‌یانه‌دا ڕووده‌دا به‌هۆی نزمی وشیاری ؟؟!! من گومانم له‌و ئامارانه هه‌یه به‌ومانایه نا كه‌توندووتیژی له‌و ئاسته به‌رزه نیه كه ئاماری هه‌ندی خه‌سته‌خانه وله‌سه‌ر رووبه‌ری میدیاكاندا پیشانی ده‌ده‌ن ، به‌ڵام به‌وشێوه‌یه‌ی كه توندووتیژیه‌كان زۆر له‌وه زیاترن كه باسی لێوه ده‌كه‌ن، بۆنموونه كوا سه‌نته‌رێك باس له‌م هه‌مووتوندووتیژیه بكات كه‌له‌نێو ماڵه‌كاندا ده‌كرێ به‌ر له‌وه‌ی بگاته ناوه‌ندی پۆلیس ودادگا؟؟! ئێمه به‌خۆمان ده‌زانین كه‌به‌هه‌زاره‌ها ژن له‌نێو ماڵه‌كان له‌لایه‌ن پیاو یاخودكه‌سوكاری پیاو وكه‌سانی ده‌وروبه‌ر ئازاری ژنان وكچان ده‌درێ ، كوا ئه‌و سه‌نته‌ر ودامه‌زراوانه‌ی كار بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خێزان ده‌كه‌ن؟؟ ئه‌صلا شتی وامان هه‌یه تاوه‌كو له‌و جیگه‌یه كه بنه‌مایه وكێشه‌كان تیایدا سه‌رهه‌ڵده‌دا تاوه‌كو زووبه‌زوو چاره‌سه‌ری بكه‌ن وته‌شه‌نه نه‌كات؟؟!! بیگۆمان نه‌خێر.. به‌ناو ئه‌وه‌ی ئه‌مه موداخه‌له‌ی ژیانی تایبه‌تی خێزانه ونابی بكری دامه‌زراوه‌یه‌كمان به‌وناوه‌وه نیه ، بۆیه ئاماره‌كان ته‌واونین ، چونكه به‌سه‌دان وهه‌زاره‌ها ژن وكچمان هه‌ن له نێو بنه‌ماڵه‌ی خۆیان ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ئاگای لێبێ یاخود ده‌نگ وسكاڵای بگاته دادگا ، ئه‌وه‌ش هه‌م دیسان به‌هۆی ئه‌م نه‌رێته سه‌قه‌ت وگه‌وجه‌ی ژیانمانی ئاراسته‌ی دۆخێكی دژوار به‌مرۆڤایه‌تی كردووه . ناكرێ ئه‌دای كاری ڕێكخراوه‌كان وه‌ك یه‌ك هه‌ڵبسه‌نگێنین ، هه‌ندێكیان كاری باش ده‌كه‌ن ، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌ژێر كاریگه‌ری حیزبدان وناتوانن سه‌ربه‌خۆبن ، به‌پێی ئاماژه‌كانی حیزب وده‌سه‌ڵاتدارانیان به‌ڕێوه ده‌چن، وحیزبیش ژنانی گوێ ڕایه‌ل بۆ ڕێنماییه‌كانی له‌و ڕێكخراوانه داده‌نێ نه‌ك ژنانی ئه‌كتیڤیست تاوه‌كو به‌پێی ئامۆژگارییه‌كانی خۆیان واته پیاوانی ده‌سه‌ڵات دۆزی ژنان به‌رنه ڕێوه ، نه‌ك وه‌ك ده‌بێ بچێته ڕێوه !!
ئاڵای ئازادی: حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات چ رۆڵێكیان هه‌یه له‌سه‌ر ره‌وشی ژنان، له‌كاتێكدا یاسا‌و بڕیار له‌لای ئه‌وانه، ئایا پێتوایه حكومه‌ت حكومه‌تی داكۆكیكردن بێت له مافه‌كانی ژنان؟سه‌میره جاف: ده‌سه‌ڵاتمان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی داكۆكیكردنبێ له دۆوزی ژن، ئه‌وه یه‌ك ڕێكخراوی داكۆكیكردن له‌ژنان ناهێڵێت له‌وناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیدان، به‌ڵكۆ یاسا به‌هێز ده‌كات وگیانی رێزگرتن له‌یاسا لای تاكه‌كان پته‌وو جوان ده‌كات، و رێز له‌مافی تاك ئه‌نێ , و بایه‌خێكی بێ وێنه به‌بواری په‌روه‌رده ده‌دا..حكوومه‌ت بێ گوێدانه پاره ده‌رژێنێته سه‌ر رێكخراوه‌كانی ژنان وئافره‌تان و به‌هه‌مووناووناولێنانه‌كانیان، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوانه یه‌ك له كێشه‌ی ژنان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌ئاینده‌شدا سه‌د دامه‌زراوه‌ی هاوشێوه‌ی ژنان وئافره‌تان وهتد..درست بن ودوو ئه‌وه‌نده حكوومه‌ت له قووتی گه‌ل بگرێته‌وه وپیداته ده‌میان ، به‌م شێوه‌ی كاركردنی ئه‌مڕۆیان هه‌ر هه‌مان ده‌رئه‌نجامی ده‌بێ !!له‌كاتێكدا حكوومه‌ت ده‌بێ له‌شوێن ئه‌وه ی پاڵپشتی ئه‌م جۆره ڕێكخراوانه بكات ، بابایه‌خ به بواری په‌روه‌رده بدات ومامۆستا پێبگه‌یه‌نێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ی ئافره‌تان وژنانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ! حكوومه‌ت تاكه‌ی كه‌سایه‌تی مامۆستا وپێگه‌یاندنی جێی بایه‌خی ته‌واوی نابێ ؟؟! له‌كاتێكدا وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانی دونیا كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان له‌وێوه ده‌ستپێكردوه نه‌ك له‌ڕێكخراوه‌كانی ژنان وئافره‌تان ، تاوه‌كو حكومه‌ت بایه‌خ به‌بواری په‌روه‌ده نه‌دا به‌جیدی وكاربۆپێگه‌یاندنی مامۆستا نه‌كات وڕێز وحورمه‌ت بۆقوتابخانه ومامۆستا نه‌گه‌ڕێنێته‌وه ئه‌وه هه‌موو دینارێك كه‌سه‌رفی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م ڕێكخراوانه زه‌ره‌ر به‌ئابووری خۆی ده‌گه‌یینی وبێ ئه‌نجامیش ده‌بێ كاری !
ئاڵای ئازادی: : رۆڵی ئاین چۆن ده‌بینیت، هه‌ندێك پێیان وایه سه‌رچاوه‌ی ناعه‌داله‌تی ژنان ئایینه تۆ چۆنی ده‌بینیت؟سه‌میره جاف: ئه‌وه پیاوانی ئایین دۆستن هیندئه‌وه‌نده‌ی ژنیان به‌ناو ئایین كردۆته كوناهبار ودێوه‌زمه وقه‌باره‌ی گه‌وره‌تریان به ژێرده‌سته‌یی ئافره‌ت كردووه له‌ئاست پیاودا، پیاویان به پیرۆز له‌قه‌ڵمداوه وئافره‌تیش به پابه‌ندبوون به‌رٍێنماییكانی وده‌رنه‌چوون له‌قه‌سه‌و ئه‌مریان ئه‌گه‌ر چی ئیستا پیغه‌مبه‌ر بمایه قه‌بولی ئه‌و هه‌موو بێ رێز‌و وبیحورمه‌ته‌ی پیاوده‌یكات به‌ناو ئایین ده‌رهه‌ق به‌ژنانی نه‌ده‌كرد ، به‌لام ئایین دۆستان هه‌ر درێژه به‌و تووندیه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن له‌ئاست ژن وكردویانه‌ته بیانۆیه‌كی به‌هێز بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی بڕیاره‌كانی ژیان وئاراسته‌كانی تاوه‌كو ژنان بیبه‌شبكه‌ن له بڕیاردان به‌ناوه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌م عه‌قله ولاوازه، ئه‌م بیانووه كرچوكاڵانه‌ش به تێپه‌رٍبوونی رۆژگار ووشیاری ئافره‌تان وا له‌ڕێی كاڵبوونه‌وه‌دایه ، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی ئایین دۆستانه كه‌باگراونده‌كه‌ی بیری نێرسالاریه و نایانه‌وێ ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست بده‌ن و ژنان بكه‌نه ئاست پله یه‌كی خۆیان ، پیاو هه‌میشه ترسی له‌وه‌دایه كه هێزی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست بدات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێز لای ئه‌وان واته به‌های پیاوه‌تی!! واته ئه‌مر ونه‌هی ،ئالێره‌وه‌ش نادادپه‌روه‌ریه‌ه‌كان دینه بوون ووه‌ك ئاماژه‌م پێی كرد له‌سه‌ره‌وه ئایین سه‌رچاوه‌یه‌كه‌بۆ تووندووتیژی دژ به‌ئافره‌ت…وپیاوانی ئایندارانیش دۆخه‌كه‌یان زه‌قتر كردۆته‌وه زیاد له‌پێویست و به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م سه‌پاندویانه به‌سه‌ر ژنان .
ئاڵای ئازادی: : پێتوایه حكومه‌تی تازه هه‌ڵبژێردراو له به‌رنامه‌یاندا هه‌بێت ره‌وشی ژیانی ژنان باش بكه‌ن وه‌ك پێش هه‌ڵبژاردن بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد؟سه‌میره جاف: ره‌نگه قۆناغی ئه‌مڕۆ وپێشهاته نوییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه وجیهانگه‌رایی وكرنه‌وه‌ی جیهان وبه‌ستنه‌وه‌ی به تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو هه‌موو ئه‌مانه ڕۆڵی به‌هێزببینن له ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ناچار بكات هاوته‌ریب بێت له گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی
دونیا ویه‌كێك له‌وانه به‌ژداری پێكردنی ژنان له ڕێوڕه‌سمه سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وبواره گرینگه‌كانی دارشتنی سیسته‌می ده‌وڵه‌ت ، حكوومه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ژداری به‌ژنان نه‌كات له ئه‌لته‌رناتیڤی كاره‌كانی ئه‌وه خۆی زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنان هێزێكی دیارن و ئه‌مڕۆ رێژه‌یان ئیستیهانه‌ی پێ ناكرێ ، له‌سه‌رتای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق رێژه‌ی ژنان 60% بووه ، وله‌كوردستانیش به‌هۆی كۆچكردنی لاوان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ونه‌مانی ژماره‌یه‌كی زۆری تاكی كورد له‌پرۆسه‌كانی ئه‌نفال وكیمیاباران وكۆڕه‌وه یه‌ك ملێونیكه‌ی كورد هه‌موو ئه‌مانه قورسایی خۆیان داكوتاله كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ، كه‌وابكات رێژه‌ی ژنان زۆرتربن. دواتر ژنان پاش به‌ژداریپێكردنیان له‌كاردا ئه‌ویان ده‌رخست كه سه‌رچاوه‌ی هێزی كارن وه‌ك پیاو وله‌هه‌ندێ بواردا له‌پیاو به‌تواناترن وخۆراگرترن .. حكوومه‌تی تازه‌ی هه‌ڵبژێردراو له‌به‌رژه‌ندیدایه به‌ڵێنه‌كانی خۆی به‌جێ بهێنێ له‌هه‌موو بوارێكدا نه‌ك ته‌نها له‌ئاست ئافره‌تاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وانه‌كات چ جیاوازی نه‌بوو له‌وانی پیِشتر ، له‌م خاڵه‌وه واته له خاڵی رێزگرتن له‌به‌لێنه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كرێ گۆڕانكاری فیعلی ده‌ستپێبكات و پاشتر گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌جێهێنانی به‌لێن واته راستگۆیی، راستگۆییش دژواره به دروو، درووش یه‌كێكه له دووخه‌سله‌ته‌كه‌ی گه‌نده‌ڵی كه ، دروو ودزییه، .. تائیستا حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراو هه‌نگاوی باشی ناوه به‌تایبه‌ت له كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ووه‌ك بیستمان ئیزافه‌كردنی چه‌ند وه‌زاره‌تێك تایبه‌ت به‌ژنان كه‌ئه‌مه بۆخۆی هه‌نگاوی پۆزه‌تیڤ وجێی ده‌ستخۆشیه، وه‌ك ده‌ڵیین جوله‌گه‌یه‌ك له‌ده‌ست چاكتره له ده له‌سه‌ر داره‌كه، منیش ده‌ڵێم 19 یان 20 وه‌زاره‌تی كارا‌و ئه‌كتیڤ چاكتره له 42 وه‌زاره‌تی ناكارا وهه‌ندیك وه‌زیری بێ وه‌زاره‌ت ..ئه‌مانه هه‌نگاوی باشن وچاوه‌ڕوانی باشتریش ده‌كه‌ین وئۆمێد به‌ئاینده‌یه‌كی مۆدرینی كوردی له‌ئارادایه ئه‌گه‌ر چه‌وته‌كان به‌م شێوه‌یه راستبكرێنه‌وه وخاڵه‌كان له‌سه‌ر پیته‌كانی خۆیان دابنرێنه‌وه ..