
پێنج كورتیله چیرۆك
1 _ (ئینته‌رنێت)
به‌درێژایی به‌ژنی ئه‌و شه‌وه، دوو ئافه‌ریده‌ی ئه‌ڤیندار له دوو ڕه‌گه‌زو ، دوو نه‌ته‌وه‌و، دوو خاك و، دوو ئاین و، دوو كولتوور‌و، دوو جوگرافیای ویكنهچوو، له ژێر ساباتی عیشقداو له دوا ویِستگهی داخۆیاندا،
گڵه‌كه گوتی:
_ بنوه دا بێیته خه‌ونم؟!
به‌رهه‌می په‌راسووه‌كه به‌رسفی داوه:
_ تۆش بخه‌وه تا بێیت بۆ لام.
2 _(خه‌ون)
– دوێ شه‌و خه‌ونم پێوه دیتی؟!
– خۆش بوو؟
– به‌دی
– چ ناشیرینییهكم خۆ به‌رانبه‌ر نه‌نواندی؟
– تۆ نا
– ئه‌دی
– خۆم
3-( فه‌نتازیا)
ئاوێته‌ی یه‌كدی بوو بوون. چون شه‌پۆلی ده‌ریا ده‌هه‌ژان. یه‌كێكیان به خاوی و ده‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگوت: به قوربانت بم پروشه! ئه‌ویدیش به‌هه‌مان ڕیتم و له ژێر لێوانه‌وه ده‌په‌یڤی: سه‌ره گیان توخوا په‌له‌مه‌كه؟ له كاتێكدا ئه‌م دوو نێوه، ناوی هیچ یه‌كێ له‌مان نه‌بوو.4_(به‌رامه)
شه‌و ده‌هات سه‌ری له نێوان لاقانی بوون و، وێڕای هه‌ر ئۆخه‌ی وئۆخژنێك به خۆی ده‌گوت: له‌و بۆنه‌ی خۆشتر ده‌بێت له سروشت ده‌ست كه‌وێت؟ ڕۆژ ده‌بووه‌وه، ده‌ئاخاوت: پیاو ئه‌و پیاوه‌یه بۆنی بارووتی لێوه بێت؟5_(هه‌راسان)
شه‌وان به ده‌ست ئه‌وه‌وه ڕه‌زاله‌تی بوو. ڕۆژ ده‌بووه‌وه ئۆردوویهك به ده‌ستی ئه‌مه‌وه بێزار‌و هه‌راسان بوون.