
هه‌ولێرو شه‌ڕی ئه‌ربێلا له ئینسكلۆپیدیای به‌ریتانی دا
ئه‌ربێلا – هه‌ولێری ئێستا – شارێكی مێژوویی گرنگه. له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م شاره‌دا گردێكی گه‌وره هه‌یه.
ئه‌و شاره شێوه گرده له‌رووی جوگرافییه‌وه ده‌كه‌وێته قه‌دپاڵی چیایه‌ك كه‌ئه‌ویش ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی میسۆپۆتامیا.
شاری نه‌ینه‌وا – مووسڵ – ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای ئه‌و شاره. له‌سه‌رده‌مه كۆنه‌كاندا ئه‌ربێلا – ئه‌ربائیلۆ – یه‌كێك له‌و شارانه بوو كه كه‌وتبووه ناو قه‌له‌مڕه‌وی ئاشوری، به‌ڵام دوایێ میدیه‌كان ئه‌وشاره‌و چه‌ندان شار‌و ده‌ڤه‌ری تریان لهئاشووریهكان ستانده‌وه هه‌تا گه‌یشته ئه‌و راده‌ی شاری نهینهواو ئاشووریشیان گرت.
شاره‌كانی ئاشوور له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا چه‌ند شارێكی دی وه‌ك ئاشوورو نهینهواو نه‌مرود بوون هه‌موو ئه‌و شارانه له‌نزیك یه‌ك بوون. هه‌روه‌ها هه‌ندێ ژێده‌ری مێژوویی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌ربێلا زێدی باوكی سۆمه‌رییه كۆنه‌كانیش بووه به‌جۆرێ یه‌كێ له‌و بتانه‌ی كه ئه‌وان به‌خودا وهندیان ده‌زانی، كه‌ناوی (ئه‌نلیل) بووه، بۆته هاوڕێو خێزانی بته خوداوه‌ندی ئاشوریان ئه‌مه‌ش به‌دوور نازانرێ چونكه سۆمه‌رییه‌كان ره‌گه‌زێكی ناسامین و هه‌ندێك به‌به‌شێك له‌ره‌گه‌زی كوردیان داده‌نێن.
ئه‌ربێلا وڵاتێكی بهپیتو به‌ره‌كه‌ت بووه، چونكه له‌ڕوو جوگرافییه‌وه هه‌م كه‌وتۆته لێواری چیاكان هه‌روه‌ها كه‌وتۆته نێوان دووزێی بچوو ك و گه‌وره.
ئه‌و شاره به‌وه ناسراوه كه دانهوێلهیهكی زۆری لێ شین ده‌بێ به‌تایبه‌تی گهنمو جۆ. له‌زۆر كات ئهوبهرووبومه بۆ ده‌ڤه‌ره‌كانی تری بازرگانی پێكراوه.
هه‌روه‌ها به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره كه‌وتۆته سه‌ر رێگای كاروانی نێوان به‌غداو مووسڵ له‌لایه‌ك هه‌روه‌ها مووسڵ‌و رواندز له‌لایه‌كیتر، ئه‌مه وای كردووه كه ئه‌و ناوچه‌یه هه‌میشه جم‌و جۆڵی بازرگانی لێ نه‌بڕێ.
ئه‌مه‌و نزیكی ناوچه‌كه له‌شاخ وكێوو نزیك به‌ئاو- به تایبه‌تی هه‌ردوو زێی گه‌وره‌و بچووك- خاسیه‌تێكی گرنگی مانه‌وه‌ی به‌و شاره كۆنه به‌خشیوه.
به‌واتای جیۆپۆلیتیكی ناوچه‌كه له‌كاتی خۆیدا فاكته‌رێكی گرنگی مانه‌وه‌ی به‌و شاره به‌خشیوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م بتوانێ به‌رگری له‌خۆی بكات‌و هه‌م به‌درێژایی مێژوو هه‌ر به‌ئاوه‌دانی بمێنێته‌وه.
دانیشتوانی ئه‌وشاره وامه‌زه‌نده ده‌كرێ (ساڵی1768) ژماره‌یان بیست‌و پێنج هه‌زا ركه‌س بووبێ كه لهرهگهزدا زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان كوردن.
ئه‌وشاره مێژوویییه له رووی میللییش به‌وه ده‌ناسرێ كه شوێنی شه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه له‌مێژوودا (ئه‌ویش شه‌ڕی ئه‌ربێلا یان گاوگاو مێلایه كه له‌ساڵی 331)ی پێش زایین له‌نێوان سوپای ئه‌سكه‌نده‌ری مهكدۆنیو دارا (داریوس)ی سێ یه‌م پاشای فارسه‌كان به‌رپابووه.ڕه‌وشی ناوچه‌كه پێش ههڵگیرسانیشهڕی ئه‌ربێلا له‌ئۆكتۆبه‌ری 331ساڵ پێش زایین
پاش ئه‌وه‌ی دارای پاشای فارس له (Issas) تووشی شكست بوو، جارێكی تر له‌شاری بابل سوپاكه‌ی كۆكرده‌وه‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه پیاوێكی عه‌شائیری ناوچه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سازكرد. له‌وێش له‌قه‌راغی چه‌پی زێی دیجله په‌ڕییه‌وه‌و به‌ره‌و باكور چوو.
له‌شاری ئه‌ربێلا، شوێنی تایبه‌تی بۆ خێزان‌و دهستو پێوهندهكانو شوێنێكیش بۆ كه‌لوپه‌له‌كان دابین كرا. له ئهربێلاش به‌ره‌و گاوگامێلا جوولا.
ئه‌وشوێنه ته‌نها (32) میلێك له‌به‌ری رۆژئاوای ئهربێلاوه دووره. ئهسكهنهدهریش، پاش ئه‌وه‌ی توانی ده‌ست به‌سه‌ر (مصر) دابگرێ، له‌ڕێگای (فه‌له‌ستین)ه‌وه به‌ره‌و باكور هات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له (بهزابری)- كه‌ده‌كه‌وێته باكوری نه‌ینه‌وا- لهدیجله په‌ڕییه‌وه. وه‌ك له‌سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ هه‌ردوو سوپا به‌نیازی شه‌ڕ بوون له‌گه‌ڵ یه‌كتر، هه‌ربۆیه گافێك سوپای ئه‌سكه‌نده‌ر لهدیجله په‌ڕییه‌وه له‌هه‌وڵی ئه‌وه دابوو له‌ده‌رفه‌تێكدا به ته‌واوی چۆك به‌سوپای فارس دابداو ته‌واوی ناوچه‌كه بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆی، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر یه‌كسه‌ر هێرش به‌رێته سه‌ر سوپای فارس،ده‌ستی كرد به‌زانیاری كۆكردنه‌وه له‌باره‌ی چه‌ندایه‌تی‌و چۆنیه‌تی سوپای فارس‌و جێیان له‌ناوچه‌ی هه‌ولێر.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر زانیاری پێویستی له‌باره‌ی سوپاكه‌ی فارس كۆكرده‌وه بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ سوپاكه‌ی خۆی پشوو پێدا. له‌و ماوه‌یه‌ش هه‌ر خه‌ریكی زێتر مكومتركردنی سوپاكه‌ی بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناكاو گورزێكی كوشنده بسره‌وێنێته سوپای فارس.
هه‌رچی داریوس (دارا) بوو، ئه‌وا سوپاكه‌ی خۆی لهدهشتهكانی گا‌و گامێلا بڵاوه پێ كردبوو، به‌جۆرێ پهڕشو بڵاوی سوپاكه‌ی ته‌واوی ئه‌و ده‌شتانه‌ی كردبووه گۆڕه‌پانێكی ته‌ختی سه‌ربازی. ئه‌سكه‌نده‌ریش له‌شه‌وی چواره‌مدا، سوپاكه‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه پێشڕه‌وی پێ كرد‌و، به‌ڵام كه 5/3 میلو نیوێك مابوو بگاته سوپای دارا، جارێكی تر سوپاكه‌ی راگرت وله‌گه‌ڵ گه‌وره ژهنهرالهكانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی سازكرد له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژه‌نه‌ڕاڵ پارمێنیۆ پێشنیاری كرد كه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ن پێویسته له‌و شوێنه سهربازگهیێ دابمه‌زرێنن، چونكه له‌و ڕێگا نزیكه‌وه ده‌توانرێ زیاتر سانسۆری بزاوتنه‌كانی سوپای ده‌وژمن (فارس) بكرێ، ئه‌سكه‌نده‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ی په‌سه‌ند كرد‌و سه‌ربازگه‌كه‌ی له‌وێ دانا‌و به‌شه‌ویش هه‌ندێ له‌هێزی پیاده‌ی به‌پاڵپشتی هێزی سواره به‌ره‌و ده‌وروبه‌ری شوێنه‌كه- گاوگامێلا- چوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته بكۆڵنه‌وه كه‌خه‌ریكن له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شه‌ڕی تێدا بكه‌ن. له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا، ئه‌سكه‌نده‌ر جارێكی تر له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كانی كۆبۆوه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه‌ده‌بێ له كاتی شه‌ڕدا فه‌رمانه سه‌ربازی یه‌كان ده‌ستبه‌جێ جێبه‌جێ بكرێن. ئه‌مجاره‌ش، له كاتێكدا سه‌ربازه‌كان خه‌ریكی پشوودان بوون، پارمێنیۆ خۆی كرد بهژوورهكهی ئه‌سكه‌نده‌رو داوای لێ كرد كه‌هه‌ر ئه‌مشه‌و ده‌ست به‌هێرش بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌سكه‌نده‌ر رازی نه‌بوو، چونكه ئه‌و چاك ده‌یزانی كه هێرشی به‌شه‌وێ چه‌ند دژواره بۆ سوپا، هه‌روه‌ها به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر به‌نیاز بوو گورزێكی كوشنده له‌سوپاكه‌ی دارا بدا‌و، شه‌ڕه‌كه‌ی شه‌ڕێكی یه‌ك لاكه‌ره‌وه بێ، جا له‌بریتی هێرشی شه‌وێ، ئه‌سكه‌نده‌ر خه‌ریكی زێتر رێك‌و پێكتر كردنی سوپاكه‌ی بوو. ئه‌سكه‌نده‌ر، سوپاكه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نیزامی دابه‌ش كرد، قۆڵی راست، قۆڵی چه‌پ، قۆڵی ناوهڕاستو له‌پشت هه‌ر قۆڵێكیش هێزێكی یه‌ده‌كی بۆ كاتی دیاركراو دانا، ئه‌و جۆره ئۆرگانییه‌ی سوپا ده‌ورێكی زۆر ئیجابی ده‌بینێ له‌سه‌ر ده‌روونی سوپا به‌ڵام ئه‌سكه‌نده‌ر ڕوو به‌ڕووی هه‌مان ئارێشه بۆوه كه گه‌زنه‌فۆن له شه‌ڕی (پیمبرا) تووشی ببوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شه‌دا ئه‌سكه‌نده‌ر توانی سوود لهتاكتیكه جه‌نگی یه‌كانی شه‌ری (پیمبرا) ببینێ. یه‌كێ لهتاكتیكهكانی ئه‌وه‌بوو، له پێشه‌وه‌ی هێزی سواره‌دا، تیرهاوێژو رهمبازهكانی دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست له به‌رامبه‌ر پهیتونهكانی هێزی فارس دروست بكه‌ن.
هێزه‌كه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر له حه‌وت هه‌زار سوارو چل هه‌زار پیاده پێكهاتبوو هه‌رچی هێزی دارا بوو ئه‌وا پێنج ئه‌وه‌نده‌ی سوپای ئه‌سكه‌نده‌ر به‌هێز بوو.
شه‌ڕی ئه‌ربێلا
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی ته‌واوی سوپاكه‌ی خۆی رێك و پێك كرد له‌پڕ ده‌ستی به‌هێرش كرد، به‌ڵام هێرشه‌كه وه‌ك تاكتیكێك رووبه‌ڕووی هێزی ناوه‌ڕاستی سوپای دارا نه‌بوو به‌ڵكو به‌ره‌و قۆڵی چه‌پی سوپای دارا بوو.
ئه‌مه‌ش دارای پاشای فارسی ناچار كرد، هێزی قۆڵی ڕاست بۆ پاڵپشتی قۆڵی چه‌پی سوپاكه‌ی بجولێنێ ئه‌و جووله عه‌سكه‌رییه بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له‌هێڵی به‌رگری سوپای فارس‌دا دروست كرد.
ئه‌و كرده سه‌ربازییه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر، تاكتیك بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ كه‌لێنێك له نێوان به‌ره‌ی سوپای فارس‌دا دروست بكات، له‌و نێوه‌ش دارا ترسی ئه‌وه‌ی لێ نیشت كه‌هێزی پهیتونیی ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ بێ‌و هیچ ده‌ورێكی نه‌بێ، هه‌ربۆیه دارا بڕیاری به هێزی سواره‌ی قوه‌تی چهپدادا كه‌له‌پشت قۆڵی راستی سوپای ئه‌سكه‌نده‌ر بسوڕێنه‌وه هه‌رچ نه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر هێزه‌كه‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه.
ئه‌سكه‌نده‌ر هه‌روه‌ك بڵێی هه‌ستی به‌مه كردبێ، هه‌ر بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ئه‌و هێزه‌ی فارسیش ببێته‌وه به‌هێزێكی سواره روو به‌ڕووی سوپای فارس بۆوه: له‌ونێوه شه‌ڕێكی گه‌وره له‌نێوان هه‌روو سوپادا به‌رپا بوو.
هه‌روه‌ها دارا فه‌رمانی به هێزی پهیتونهكانیشی كرد كه هێرش به‌رن، به‌ڵام هیچ كامیان نه‌گه‌ڕانه‌وه چونكه كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزی پیاده‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر. به‌مجۆره سوپای قۆڵی چه‌پی دارا به‌ته‌واوی شپرزه بوون، له‌و ده‌مه‌شدا كه ئه‌سكه‌نده‌ر بینی، وا كه‌لێنێكی گه‌وره له نێوان سوپاكه‌ی فارس‌دا دروست بووه،هه‌ربۆیه هێرشی كرده ئه‌وشوێنه‌و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه‌دا هێزی تیرهاوێژو سواره‌ی قۆڵی چه‌پی سوپای ئه‌سكه‌نده‌ر پالپشتی هێرشه‌كه‌ی قۆڵی ناوه‌ڕاستی سوپاكه‌یان كرد،. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وهێرشانه‌دا، سوپای فارس نۆقین، له‌هه‌مان كاتدا هێزی سواره‌ی فارسه‌كان- كهلهقۆڵی راستی ئه‌سكه‌نده‌ر جێگیر ببوون- بینیان وا له‌پشته‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێ هه‌ربۆیه به‌ر له‌شه‌ڕ له‌و قۆڵه‌دا به‌چۆكا هاتنو هه‌ڵاتن. سوپای ئه‌سكه‌نده‌ریش به‌دوایان كهوتو ئه‌وی به‌رده‌ستیان كه‌وت سه‌ریان بڕین. هه‌روه‌ها ئه‌و بۆشایی یه‌ی له‌نێوان قۆڵی چهپو ڕاستی سوپای فارس‌دا دروست ببوو ده‌رفه‌تی بۆ هه‌ندێ سوپای فارس‌و هیندی رێك خست كه‌به‌ره‌و دواوه پاشڕه‌وی بكه‌ن، له‌كاتێكدا كه‌سوپای ئه‌سكه‌نده‌ر هه‌ر له‌پێشڕه‌وی دابوون، هێزی سواره‌ی قۆڵی ده‌سته راستی دارا له‌پشته‌وه هێرشیان كرده سه‌ر قۆڵی چه‌پی سوپای ئه‌سكه‌نده‌ر. پارمێنیۆ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و قۆڵه‌ی سوپای ئه‌سكه‌نده‌ری ده‌كرد. لهوقۆڵهدا سوپای دارا توانی ته‌واو گه‌مارۆی هێزه‌كه‌ی پارمێنیۆ بدات. هه‌ربۆیه پارمێنیۆ ناچار بوو به‌په‌له نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌سكه‌نده‌ر بنێریو ره‌وشی خراپی قۆڵه‌كه‌ی خۆی بۆ به‌یان بكات. له‌كاتێكدا كه ئه‌سكه‌نده‌ر ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشت هه‌ر خه‌ریكی راوه‌دونانی پاشماوه‌ی سوپای فارس بوو هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌جێش به‌هانای پارمینیۆ هات به‌وه‌ی به‌هێزی سواره هێرشی كرده‌سه‌ر سوپای قۆڵی راستی فارس كه گه‌مارۆ هێزه‌كه‌ی پارمینیۆ یان دابوو. له‌پاش ئه‌و هێرشه‌دا ئه‌وه‌نده سوپایه‌ی فارسیش كه‌وته نێوان دووبه‌شی سوپای ئه‌سكه‌نده‌ری هه‌ربۆیه فارسه‌كان زۆر بهدڵرهقانه شه‌ڕیان ده‌كرد تا ده‌كوژران یان ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر خۆیان ده‌كوشت، به‌ڵام له‌ئاكامدا ئه‌سكه‌نده‌ر توانی هه‌ره‌س به‌سوپاكه‌ی دارا بێنێ‌و له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌روه‌ك ئاریانی مێژوو نووس ده‌نووسێ ( له‌و شه‌ڕه‌دا فارسه‌كان سێ سه‌د هه‌زار كه‌سیان لێ كوژرا كه‌چی له‌سوپاكه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر ته‌نها سه‌د كهسو هه‌زار ئه‌سپ). – ئه‌و ژماره‌یه جێگای گومانه!
له‌پاش ئه‌وشه‌ڕه پشت شكێنهدا، ئه‌سكه‌نده‌ر ڕووبه‌ڕووی ته‌نیا چه‌ند به‌ره‌نگارییه‌كی كه‌م بۆوه تا له‌ئاكام ئه‌سكه‌نده‌ر توانی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌مپراتۆریه‌تی فارسیش بكات.ستراتیژیه‌تی شه‌ڕی ئه‌ربێلا
یه‌كه‌م: شه‌ڕی ئه‌ربێلا تاكتیك بوو. مێژوونووسان ده‌ڵێن،شه‌ڕی ئه‌ربێلا شه‌ڕی تاكتیك بوو نه‌ك شه‌ڕی بردنه‌وه. سوپای فارس له رووی ژماره‌و كه‌لوپه‌لی عسهكهرییهوه زۆر له‌سوپای ئه‌سكه‌نده‌ر به‌هێزتربوو، به‌ڵام به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی وشیاربوو، به‌ر له‌وه‌ی شه‌ڕێكی رهمهكیو عه‌شوائی له‌دژی سوپای زه‌به‌لاحی فارس دا بكات چه‌ند تاكتیكێكی عه‌سكه‌ری به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكات. یه‌كێك لهتاكتیكهكانی ئه‌سكه‌نده‌ر ئه‌وه بوو گرنگی زۆری به رێكخستنی سوپاكه‌ی ده‌دا.
ئهودیاردهیهش ره‌وشێكی ده‌روونی چاكیلای سه‌ربازه‌كانی ئه‌سكه‌نده‌ر خولقاندبوو.دووه‌م: راوێژ. ئه‌سكه‌نده‌ر زۆر راوێژی به‌گه‌وره ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌و هه‌ست به بوونی خۆی بكات.
سێیه‌م: له‌رووی عه‌سكه‌رییه‌وه. به‌ر له‌هێرش كردن ماوه‌ی چوار رۆژ سوپاكه‌ی پشوو پێدا بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی ده‌روونی یه‌وه ئه‌و رێگا دووره‌ی كهبڕیویانه كاریگه‌ری سه‌لبی له‌سه‌ر پێشره‌ویدا نه‌بێ.
چواره‌م: گرنگی دان به هێزی هه‌واڵگری له‌سوپادا، مه‌سه‌له‌ی ئیستخبارات له سوپادا فاكته‌رێكی گرنگی مسۆگه‌ر كردنی بردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ئه‌ربێلا بوو. ئه‌وهێزه هه‌واڵگرییه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر توانی زانیاری پێویست له‌باره‌ی چه‌ندایه‌تی‌و چۆنیه‌تی سوپای فارس كۆبكاته‌وه. ئه‌و زانیاریانه‌ش زۆر كاری عه‌سكه‌ری دژواری بۆ سوپای ئه‌سكه‌نده‌ر سانا كرد.
پێنجه‌م: دابه‌ش كردنی سوپا بۆ چه‌ند قۆڵێك. هێرش كردن لهوقۆڵانهی كه سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كات هه‌روه‌ها پشێوی ده‌خاته ناو سوپای به‌رامبه‌ر. له‌مه‌دا ئه‌سكه‌نده‌ر زۆر زیره‌كانه توانی پشێوی بخاته نێو سوپای فارس. به‌تابیه‌تی پاش ئه‌وه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر وای كرد كه‌هه‌ردوو قۆڵی چهپوراستی سوپای فارس بۆشایی یه‌كی گه‌وره دروست بكه‌ن. ئه‌سكه‌نده‌ر توانی ئه‌و بۆشایییه بقۆزته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌برێكی كوشنده‌و یه‌ك لاكه‌ره‌وه له سوپای فارس بدات.
ئه‌و هه‌موو راستیانه وایان له‌مێژوو نووسان كردووه كه شه‌ڕی ئه‌ربێلا به‌یه‌ك له‌نموونه هه‌ره گه‌وره‌كانی شه‌ڕی تاكتیكی له‌مێژووی دێریندا دابنێن. .سه‌رنج: ئه‌و زانیارانه له زۆری لهئینسكلۆرپیدیای بهریتانیو ئه‌مریكی ده‌رهێنراون وه‌ك:
1- The word book Encyclopedia, Letter A,P.726.
2- Merit Students Encyclopedia, Vol.2pp83-4.
3- Encyclopedia International, Letters D-E,P.506.
4- Encyclopedia Britanica Vol.C.P.217.
5- Encyclopedia BritanicaVol.10.PP.71-3.