
5 كورتیله چیرۆك
كه‌ركووك\ hamatal_z@yahoo.com
گولیلك
ژاژه‌ڵانه‌كانی خۆتان جێهێڵا و.. ڕووه‌و شاخه‌كان هه‌نگاوتان نا، به‌نیازی له هه‌ر شوێنێك سته‌م و چه‌وساندنه‌وه هه‌بێ له‌وێنده‌ر ببن به نارنجۆك و بته‌قنه‌وه، به‌ڵام ئه‌فسووس، چه‌ته‌كانی كۆسار به‌ردی كێوه‌كانی پێ ڕه‌نگ كردن، ده‌ڵێن ئێسته، سه‌راپا جێ پێنگاڤه‌كانتان گولیلكن.1983
كادیره‌كه له مزگه‌وتی گونده‌كه، ڕووی له كوێخا و ده‌مسپی ئاوایییه‌كه كرد و گوتی: مام كوێخا ئاواییه‌كه‌ی ئێوه نزیكه جاده‌یه! دیاره ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ڕژێم هه‌وڵی ئه‌وه بدات خه‌ڵكانێكتان لێ بكڕن و بیانكه‌ن به دارده‌ست و خزمه‌تی خۆیانیان پێ بكه‌ن.. له هه‌مان كاتدا دژی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی گونده‌كه‌و… هێزی پێشمه‌رگه سوودیان لێ وه‌بینن!! جا پێمان باشه، ئاماژه به‌و كه‌سانه بكه‌یت زۆر هاتوچۆی شار ده‌كه‌ن و گومانی ئه‌و جۆره كارانه‌یان لێ ده‌كرێت؟
كوێخا له وه‌ڵامدا گوتی: بڕوا ناكه‌م له گونده‌كه‌ی ئێمه كه‌سی وا هه‌بێت.
كادیره‌كه گوتی: ده‌توانی كه‌فیلی دێیه‌كه بكه‌یت؟
كوێخا گوتی: به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی سه‌ربه‌خۆتانی لێ ده‌ركه‌ی، ئاماده‌م به‌خوێن بۆتی مۆر بكه‌م.
ڕووانه‌وه
كوڕی فیوداڵه‌كه له دیوه‌خانه‌كه، ئاوای به مامۆستای گونده‌كه گوت:
– تۆ ڕاست ده‌كه‌ی، وه‌لێ جه‌نابی باوكیشم وایفه‌رموو.كه‌و
سمێڵی قاچی، چاوانی سیاكردن، پانتۆڵه‌كه‌ی هه‌ڵكێشاو گوتی: ئه‌وجار له كه‌و ده‌چم! ڕۆژی پاشتر ڕۆژنامه‌یه‌ك به مانشێتێكی گه‌وره نووسیبووی:
باخچه‌یه‌كی ساوایان به ته‌نیشت قاوه‌خانه‌یه‌كه‌وه، بوو به سووتماك.نه‌سته‌له
كه چوومه سه‌ری له نه‌خۆشخانه‌كه، لاقێكی له‌خوار ئه‌ژنۆیه‌وه قرتابوو، ڕووخساره به‌رائه‌ت به‌فر ئاساكه‌ی به‌خوێن نه‌خشابوو، كاتێ گوێی له ده‌نگم بوو، پێڵووی چاوه‌كانی به‌ئاسته‌م هه‌ڵبڕین و به ده‌م پاشماوه‌ی گریانێكی جه‌رگ بڕه‌وه پێی گوتم:
– بابه!! شێنێ به به‌رچاومه‌وه بوو به دوو له‌ته‌وه. هه‌فته‌یه‌ك زێتر بوو، شێنێ و شێبا چاوه‌ڕوانیی باوكیان ده‌كرد، دا مووچه‌كه‌ی وه‌رگرێ و بیانبات قاتێ كابۆیان بۆ بكڕێ، تازه له بازاڕ گه‌ڕابوونه‌وه، ده‌ستی یه‌كیان گرتبوو، وه‌كو دوو به‌چكه كوكوختی له پێش ده‌ركه‌ی خۆیان ده‌سووڕانه‌وه و گۆرانی:
كه‌ركووكی گڕ شاری.. ده‌گوته‌وه.
گرمه‌یه‌ك كه له هه‌مبێزیدا ترس و مه‌رگی به‌خش كرد، ئارامی ئه‌و ئێواره‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی كوشت!! ته‌مێكی دڕنده و قێزه‌ون وه‌ك خۆیان ناشیرین، ڤاڵایی شاره‌كه‌ی ته‌نی، دایكیان ڕۆژی پاشتر له پرسه‌كه‌یاندا جلكه نوێیه‌كانیانی بۆن ده‌كرد و به‌ده‌م لاواندنه‌وه ده‌یگوت: له بازاڕ سه‌رو نه‌سته‌له ده‌كڕن، دڵیان نایه‌ت به‌بێ من بیخۆن، چاویان كوێر بێ، هه‌ها ئه‌وه‌تانێ له‌نێو به‌ڕكیاندا.