یاداشته خۆله‌مێشییه‌كان ….. سه‌میره حسێن جاف
Closed
من دێڕێكی نه‌نوسراوم
له‌په‌نجه‌كانی په‌ژاره‌وه
دڵۆپ..دلۆپ
ده‌تكێمه سه‌رخه‌مه‌كانی بێده‌نگی
له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكیشدا
ئازاره‌كان ده‌منوسنه‌وه و
به‌لاپه‌ڕه خه‌ماویه كانی
ساڵنامه‌یه‌كی نوستوم ده‌سپێرن !!
بێ ئه‌وه‌ی بوارێك هه‌بێت
بۆ چاو خشانێك به‌سه‌ر یاداشته
خۆله‌مێشییه‌كانی ڕابردوو
بێ ئه‌وه‌ی بتوانین
ئاوڕێك له دڵۆپی دره‌وشاوه‌ی
ئه‌و رۆژانه بده‌ینه‌وه
كه‌به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕین ونه‌مانبینی!
ئێمه تازه ناتوانین له‌رووباره
پیرۆزه‌كانی ئیشقدا
خۆمان له‌گوناهه‌كان پاك بكه‌ینه‌وه
بابه دوای وه‌رزێكی سه‌وزدا بگه‌ڕیین
بۆژیانه‌وه
بارێگایه‌كی رووناك بدۆزینه‌وه
بۆگه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ئه‌وین