
شاعیر و یاده‌وه‌رییه‌كانی منداڵیی
شاعیر (پابلۆ نیرۆدا ) به شاعیری شۆرشی سێ ره‌هه‌ندییه‌كانی (عاشق و شاعیر و سیاسی ) ناسراو بوو ,له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا هه‌میشه منداڵییه‌كی زیندوو له رۆحی ئه‌ودا ده‌ژیا هه‌روه‌ك ئه‌م پارچه شیعره‌ی كه‌ده‌نووسێت:
له كوێیه ئه‌و منداڵییه كه‌تۆ بوو ؟
له‌ناخمدایه ؟ یان رۆشتووه؟
ئایا ئه‌زانێت خۆشمناوێت و ئه‌ویش منی خۆش ناوێت؟
بۆ چ ئه‌م هه‌موو ساڵه‌مان كۆكرده‌وه و گه‌وره‌بووین, بۆ دابڕاین؟
بۆ چ نه‌مردم كاتێك منداڵییم مرد؟ئه‌م دێڕانه ئه‌م شاعیره نووسیوییه‌تی و ئاماژه به بوونی منداڵییه‌كی زیندوو ده‌كات له ناخدا ئه‌شێ زۆر كه‌سی ئاسایی دی هه‌مان منداڵیی له ناخیدا بژێت ,به‌ڵام پاراستنی وه‌ك شاعیر ئه‌سته‌مه و جوانتر كردنی ئه‌و منداڵییه و په‌روه‌رده‌كردنێكی شاعیرانه‌ی پێویسته ,ئه‌شێ منداڵیی لای شاعیری نوێخوازی ئێران( فرۆغی فرۆغ زاد) یه‌كسان بێت به‌ژیان هه‌روه‌ك ده‌نووسێت (ژیان له‌وانه‌یه منداڵێك بێت له قوتابخانه بگه‌ڕێته‌وه, هه‌روه‌ها ره‌خنه‌گری ئێرانی( دۆستغه‌یب ) ده نووسێت (فرۆغ) هه‌میشه دردۆنگ بووه به‌رامبه‌ر به هه‌نوكه وترساوه له به‌یانی نه‌زانراو ,بۆیه ناچاربووه په‌نا به‌رێته منداڵیی و هه‌میشه منداڵیی له‌به‌رچاوبووه) ,وێنای منداڵی لای شاعیرێكی دیكه‌ی ئێرانی (ره‌زا سه‌فه‌ریان) گومان كردن و خه‌ونبینین بووه له‌گه‌ردوون و پرسیاره قوڵه‌كانی ژیان وه‌ك ده‌نووسێت (كه منداڵبووم بیرم له لێواری گه‌ردوون ده‌كرده‌وه) ئه‌م یاده‌وه‌رییانه هه‌ر شاعیره‌و به فۆرمێك گوزارشتی لێده‌كه‌ن ئه‌وه‌تا (ئه‌دۆنیس) ده‌نووسێت( منداڵیی سه‌ره‌تایه‌كی به‌رده‌وامه و ئه‌سته‌مه گه‌ڕانه‌وه بۆ منداڵیی جگه له‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ منداڵیی وه‌ك سیمبۆلێك به‌كارده‌هێنم و پیرێتی داهێنه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ منداڵیی) هه‌روه‌ها لای شاعیری عه‌ره‌ب (ئونسی ئه‌لحاج) منداڵیی و شاعیر وه‌ك ئاوێته‌یه‌ك و ته‌واوكه‌ری یه‌كدی له دێره شیعرێكدا وا راڤه ده‌كات:
(شاعیر ئه‌و دڕنده‌یه‌یه كه پاسه‌وانی منداڵیی ده‌كات)
زۆرینه‌ی شاعیرانی دی به‌هه‌مان ئه‌ندازه منداڵیی وه‌ك قۆناغێكی گه‌وره‌و هه‌ستیار له ژیان ده‌گێڕنه‌وه و به سه‌رده‌می زێرینی كرانه‌وه‌ی ئاوه‌ز و په‌ی بردن به‌و په‌نهانگه‌لانه‌ی گه‌مارۆی داون و به‌ده‌روازه‌ی چوونه ژوووره‌وه‌ی ناخ پێناسه ده‌كه‌ن, ئه‌وه‌تا شاعیر نزار قه‌بانی ده‌نووسێت
(منداڵیی ده‌روازه‌یه‌كه بۆ كه‌سایه‌تیم,ئه‌ده‌بیم,هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێگه‌یشتنی من له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی منداڵییمه‌وه هه‌ولێكی شكستخواردووه)
منداڵیی ئه‌و جیهانه قه‌شه‌نگه‌یه ته‌ژییه له ئه‌فسانه و خه‌ونی ره‌نگاو ره‌نگ و وێناكردنی ژیان به‌هیوای ئاسووده‌ییه‌وه,منداڵیی قۆناغێكه هه‌رگیز لا ی مرۆڤ نامرێت چ جای ئه‌وه‌ی كه‌سێك شاعیر بێت ,زیندووكرنه‌وه‌ی منداڵیی ره‌هه‌ندێكی دی هه‌یه جودا له منداڵیی كه‌سه ئاساییه‌كان هه‌ر شاعیره‌و قۆناغی منداڵیی به شێوازێك گوزه‌راندووه ,ئایا ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ستی گرتبێت بۆ شاعیر بوون ؟یان ته‌نیا بۆ جوانتر كردن و رازاندنه‌وه‌ی فۆرم و ته‌كنیكی شیعر منداڵیی وه‌ك چه‌مكێكی زیندوو به‌كارهێناوه له شیعردا؟ مرۆڤگه‌لێك قۆناغی منداڵیی ئازاراویترین قۆناغبووه له ژیانیاندا كه‌چی نه‌یانتوانیووه ئه‌و منداڵییه زیندوو رابگرن یان به پێچه‌وانه‌وه لێوان لێوبوون له جوانی و گه‌ڕان .
هه‌ر مرۆڤێك ئه‌گه‌ر منداڵیی له‌ناخیدا بژێت كه‌سێكی جودایه له مرۆڤه‌كانی دی ,ته‌نیا رۆحی منداڵیی ده‌توانێت نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌بێت له‌عه‌شق و خوێندنه‌وه,هه‌ر گه‌وره‌ییه‌ك پێویستی به‌منداڵییه‌ك هه‌یه له ناخیدا بژێت هه‌روه‌ك چۆن هه‌ر منداڵییه‌ك پێویستی به رامانێكی گه‌وره‌ییانه هه‌یه,بێ گومان شیعریش بێبه‌ش نه‌بووه له رامان و هزری منداڵیی ,كرۆكی شیعر خه‌یاڵه و منداڵیش به‌شێكی ئه‌و خه‌ونه‌یه له هه‌نووكه ره‌نگده‌داته‌وه.
رۆحی منداڵیی به‌شێكی نه‌مره له ژیانی شاعیره‌كان ,بێ بوونی منداڵیی له ناو ناخی شاعیردا هه‌ست به جۆرێك له ناعاشقبوون ده‌كرێت ,هه‌موو عاشقه‌كان رۆحییه‌تێكی منداڵانه و شاعیرانه‌یان هه‌یه ,وه‌لێ یاده‌وه‌ری منداڵیی خوازیاری مرۆڤگه‌لێكه له ساتێك‌دا ئه‌گه‌ر وه‌ڕسترین قۆناغیش بووبێت هه‌نووكه ده‌بێته هه‌ڵگری به‌شێكی جوانی.
یه‌كێك له‌و فاكته‌ره قه‌شه‌نگانه‌ی جیهانی شاعیر (یاخیبوون) ه ,بوونی سه‌ركێشی و یاخیبوون و هه‌ڵهاتن له كوولتور و ئاین و نیشتمان به‌شێكی ونبووی ئه‌و پرسیارانه‌یه كه له‌منداڵییدا به‌ده‌ستمان نه‌هێناون و هه‌نووكه وێڵی دوای ئه‌و وه‌ڵامانه‌ین*له‌هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ ژماره (652) ی 1/10/2009 بڵاوبووه‌ته‌وه